29/07/2013
•
نوسەر: bzavpress
•
" شه‌رمه‌زاریه بۆ عه‌لی باپیر حه‌ساده‌ت وئیره‌یی ببات"
ماموستا مه‌لا عه‌بدولكه‌ریم محه‌مه‌د كانی سه‌یفی موده‌ریس شوێنكه‌وتویه‌كی ته‌ریقه‌تی نه‌قشبه‌ندی ره‌تی قسه‌كانی مامۆستا عه‌لی باپیر ئه‌میری كۆمه‌ڵی ئیسلامی ده‌داته‌وه و پێی وایه زۆر شه‌رمه‌زاریه بۆ مامۆستا عه‌لی حه‌ساده‌ت وئیره‌یی ببات و بێویژدانانه پێنوس له‌سه‌ر كاغه‌ز دابنێ وتۆمه‌تی نه‌شیاو بداته پاڵ گه‌وره پیاوانی ئیسلام.
له‌روونكردنه‌وه‌یه‌كدا ،مه‌لا عه‌بدولكه‌ریم محه‌مه‌د باس له‌وه ده‌كات كه عه‌لی باپیر له‌شاخه‌كانی هه‌ورامان خه‌ریكی چه‌كدرایی بوو له‌كاتێكدا كه شێخ عوسمان سه‌رقاڵی پێدانی خۆراك بوو به‌هه‌ژاران، وه‌ده‌شڵێ"له خانه‌قای ئه‌سته‌نبوڵ شێخ عوسمان زیاتر له 1500كه‌س له‌كوردی هه‌ژاری كوردستانی عیراق و توركیای ده‌ژیان بێ هیچ ته‌ماعێك و به‌وپه‌ڕی دڵسوَزی و ده‌یفه‌رموو من خزمه‌تكاری زانا و هه‌ژارانم".
له‌به‌شێكی دیكه‌ی روونكردنه‌وه‌كه‌دا مه‌لا عه‌بدولكه‌ریم ده‌ڵێت، "ته‌حه‌ددای عه‌لی باپیر و هه‌موو ئه‌وكه‌سانه ده‌كات كه یه‌ك به‌ڵگه‌یان هه‌بێت له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه‌شێخی بیاره تێكه‌لی ئافره‌ت و نامه‌حرم بوبێت له‌مه‌جلیسیدا،
به‌پیچه‌وانه‌ی مه‌جلیس و كۆبوونه‌وه‌كانی مامۆستا عه‌لی كه زوَر له‌كۆبوونه‌وه‌كانی ژن و پیاو تێكه‌ڵن".
هه‌ر له‌روونكردنه‌وه‌كه‌دا هاتووه ده‌ڵێت، "زۆر شه‌رمه‌زاریه بۆ مامۆستا عه‌لی حه‌ساده‌ت وئیره‌یی ببات و بێویژدانانه پێنوس له‌سه‌ر كاغه‌ز دابنێ وتۆمه‌تی نه‌شیاو بداته پاڵ گه‌وره پیاوانی ئیسلام و كورد زوبان به‌تایبه‌ت پیاوێك كه‌هه‌موو ته‌مه‌نی له‌خزمه‌ت خه‌ڵكی و هه‌ژاران برده‌سه‌ر".
دوای ئه‌وه‌ی ئه‌میری كۆمه‌ڵی ئیسلامی كوردستان، له دوا ژماره‌ی گۆڤاری "لڤین"دا، له درێژه‌ی نووسینه‌كانی به‌ناوی (یاداشته‌كانی عه‌لی باپیر)، یاداشته‌كانی له‌سه‌ر شێخ عوسمان سیراجه‌دینی نه‌قشبه‌ندی نووسیبوو، ئه‌وه‌ش بووه هۆی نیگه‌رانی و توڕه‌بوونی شێخانی نه‌قشبه‌ندی.