چەند هۆکار بۆ کاریگەری لەسەر دڵ  ودەرونی خەڵکی
30/07/2013 نوسەر: bzavpress

چەند هۆکار بۆ کاریگەری لەسەر دڵ ودەرونی خەڵکی


- بەردەوامی زردەخەنە لەسەر لێوەکانت بێت، بە گرمو گوڕی سڵاویان لێبکە  یەکەم هۆکاری کاریگەریتە لەسەریان..
- جوانترین ووشە هەڵبژێرە  بۆ ئەو کەسانەی کە خافتنیان لەگەڵ دەکەیت، لە دڵەوە خۆشەویستیان بۆ دەرببڕە، دڵ گەورەی و میهرەبانی خۆت نیشان بدە..
- ڕێزو حورمەت وپێزانینی زۆر دەرببڕە و هەمیشە بەرانبەربە گەورە تەماشا بکە، لەگەڵ ئەوەشدا ڕێزی کات و پەیمان (مەوعید) و ڕێزگرتنی گەورەکان  هەمیشە رچاو بکە..
- سوپاس و پێزانین  و بۆ کەسەکە و بۆخێزانەکەی و  هەواڵپرسین گەرم و ڕێزی زۆر بۆ عەشیرەت  و کەس کارەکەی  بەشێوەیەکی  مامناوەندانەوە،چونکە ئەوە زیاتر خۆشەویستی و گاریگەریت دەسەڵمێنێت لای بەرانبەر.

- گرنگی دان بە جوانی سیماو ، پاك و خاوێن ڕگرتنی جلو بەرگ و بۆن خۆشی  لاشەو باتایبەت ناو دەم لە کاتی قسە کردندا.
- خۆ بەکەمزان و  نواندنی تەوازولەگەڵ خەڵکیدا ، خزمەتکردنیان و بە سادە خۆ نیشاندان  لە قسە کردن و مامەڵەدا کاریگەری زۆر باش دروست دەکات.
- هەڵنەدان بە شان و باڵی خۆتدا لەبەرچاوی خەڵکیدا، هەرگیز باسی  کارەکانی خۆت مەکە بەشێوەیەکی گەورە و زەبەلاح؛ چونکە خەڵکی  ئەوەیان پێخۆش نیە بە گشتی، هەوڵبدە بۆچون فیکرەکانت بگەیەن بە شێوەیەکی ئاسایی و سادەنە.
- سەردانکردنی ناسیاو خۆشەویستان و بەخشینی دیاری لە بۆنەکاندا و بێگومان کاریگەری خۆی هەیە.
- پەیوەندی کردن بە خۆشەویستانت لە ڕێگای تەلەفون ڕێگاکانی پەیوەندی یەوە نامە بێت، یاخود ئەنتەرنێت بێت و..هتد، ئەمەش بۆ خۆی کاریگەری خۆی هەیە.
- پارانەوە و نزای خێر بۆ ئەوکەسانەی کە ئاخافتنیان لەگەڵ دەکەیت... یان لە کاتی بەیەك گەیشتنتاندا، چونکە نزاو پارانەوە خۆشەویستی لە دڵی بەرانبەردا دروست دەکات.
- پاراستن و موراعات کردنی هەست و سۆزی خەڵکان بەگشتی و ناسراوەکانت بە تایبەتی، چونکە ئەو پاراستنە هۆکاری تندوتۆڵکردنی پەیوەندیەکانە.
- پەیوەندی  لەگەڵ خوای گەورە چاك بکە، لای خوای گەورە خۆشەویست دەبیت ، پاشان لای خەڵکیش خۆشەویستت دەکات.
إِنَّ الَّذِينَ آمَنُوا وَعَمِلُوا الصَّالِحَاتِ سَيَجْعَلُ لَهُمُ الرَّحْمَنُ وُدًّا ﴿96﴾ مریم

به‌ڕاستی ئه‌وانه‌ی که‌ باوه‌ڕیان هێناوه‌و کارو کرده‌وه‌ی چاکیان ئه‌نجامداوه‌، خوای میهره‌بان سۆزو خۆشه‌ویستی و ڕێزی (تایبه‌تی) بۆ ئاماده‌ کردوون، (هه‌روه‌ها له‌لایه‌ن فریشته‌کان و ئیماندارن و نیشته‌جێکانی به‌هه‌شته‌وه‌) خۆشه‌ویست و ڕێزدارن.

- سوپاسگوازاری خەڵکی بکە لەکاتێکدا کە کارێکی باشەت لەگەڵ دەکات، چونکە جوانترین ووشە.. ووشەی سوپاسە و مەمنونیە کە دەری دەبڕیت بۆ بەرانبەرەکەت پێویستە بەرانبەرەکەت هەست بەو سوپاسگوزارەیەت بکات.
- هەوڵدان بۆ سەرکەوتوی لە کەرەکانتدا، سەرکەوتی و زیرەکی لە بواری خۆتدا بێشکو گومان کاریگەری لەسەر دڵ و دەورونی چواردەور دروست دەکات.
- زۆر تواناو هێزت هەیە کە خەڵکانی تر ئەو توانایەیان نیە ، پێویستە بزانی چۆن بەکاری دێنیتەوە وکاریگەری پێدروست دەکەی بە چاکە لەسەر خەڵکی.
- لەکاتی لاسای کردنەوەی خەڵکانیك  کە توانایان هەیەو یاخود کارێکی باشەیان هەیە کاریگەریان لەسەر تۆ دروست کردوە، هەوڵبدە زیادەیەکی بۆ دروست بکەیت، بۆ ئەوەی بە چاوی کەم تەماشانەکرێت بڵێن پێش تۆ کرواوە، خەڵکی هەمیشە حەزیان بە نوێ کاریە، بە دوای شتی نوێدا دەگەڕێن.
- ژیانمامەی ئەو کەسانە زۆر بخوێنەرەوە کە سەرکەوتوبوون لە کارەکانیان هۆکارەکانی سەرکەوتنیان بزانە لە ژیاندا  چیە و لێوردبوونەوەی بۆ بکە، هەوڵبدە بە رێگاو شوێنی ئەواندا بڕۆیت تا تۆش سەرکەوتن بەدەست بێنی.
- دڵنیابە لەوەی کە کاریگەریت هەیە لەسەر خەڵکی ، چونکە ئەم دڵنیایە وات لێدەکات کە روکنێکی گەورەبێت لە ئیدارەی ئەو کاریگەریە لەسەر خەڵکی کە دروستی دەکەیت، هەوڵمەدە لە رووبەروی خەڵکیدا تەمەڵی بکەیت و خەڵك بە تەمەڵ و پیاوی خاوخلیچك بتناسن.
- زانینی جێگاو مەکانەت پلە وپایەی کۆمەڵایەتی و شەخسێت و ناسینی کەسایتیەکان کە رووبەرویان دەبیتەوە ئاستی رۆشنبیرو خوێندەواریان بزانیت، بۆ ئەوەی بزانیت چۆن کارگەری خۆت لەسەریان دروست دەکەیت.

- هەڵبژاردنی  کات و شوێن بۆ ئاخاوتن.. زۆر گرنگە بۆ کاریگەری لەسەر بەرانبەرەکەت
- هەوڵدان بۆ راوێژ پێکردن بەهاوڕێ و دۆستەکانت و بۆ ئەوەی سودیان لێوەربگریت، پاشان گوێگرتنەوە بۆیان بە جدی بۆ بۆچوون تێبینیەکانیان ،چونکە ئەمەش بەشێکە لە کاریگەری لەسەریان.
- هەوڵبدە بە کردەوە کاریگەری دروست بکەیت لە ناو خەڵکیدا، نەك بە قسە و ئاخافتن.

- هەوڵبدە ڕچاوی کاتی ئەوانە بکە کە دەتەوێت کاریگەریان لەسەر دابنێت، چونکە ئەگەر کاتی ئەوان گونجاوبێت، ئەوا تۆ زیاتر سودمەند دەبیت.
- گومانی باشە بردن بەوکەسانەی کە هەڵسوکەوتیان لەگەڵ دەکەیت، دڵی ئەوانیش بەرانبەر بەتۆ باش دەبێت. تۆش کاریگەریان لەسەر دروست دەکەیت.
-هەوڵبدە لە کاتی هەڵەکاندا خێرا داوی لێبوردن بکەیت، چونکە بنەمایەکی گەورەیە بۆزیاد کردنی وەفا و سیقە لە دڵ و دەرونی ئەوکەسانەی کە مامەڵەت لەگەڵ کردون.
- هەمیشە بتوانە بە چاوی سۆز بە هەست و نەستێکی سۆزداریەوە تەماشی خەڵکی بکە بە هێمنی و لەسەرخۆی لەگەڵیان بدوێ، ئەمەش وادەکات ئەوانەی لەگەڵت دادەنیشن خۆشەویستیان بۆت دەجوڵێت.
- ئارامی و ئارامیگرتن واتلێدەکات خۆشەویست بیت لە ناو خەڵکیدا، ئەمەش دەبێتە هۆکاری ئەوەی کە خەڵکی خۆیت لێنزیك بکاتەوە، چونکە تۆ بەرگەی تورەبوون ئازارەکانیان دەگریت زوو هەڵناچیت لەگەڵیاندا.
- هەوڵی چاکەو ئیحسان بدە لەگەڵ هاوڕێ و نزیکەکانت، بۆ ئەوەی هەمیشە تۆیان لە مێشك و زهن دابێت.

28- كافئ من يُحسن إليك ولو بكلمة أو برسالة جوال، ولا تبخل عن فنون المكافأة - سدَّدك ربي.
- بەخیل ئیرەی مەبە لەگەڵ ئەو کسانەی کە لە تۆ باشتر کاردە کەن کاردانەوەت بۆ دروست نەکات، ئەوەندەی کە دەتوانیت  بیکە.
29- امدح أسئلة الناس لك أو كلامهم معك بطريقة جمالية.
- ئەگەر کەسێك پرسیاری لێکرد یان قسەی لەگەڵ کاردنی ئەگەر چی نەشیاویش بوو، بەڵام بە شێوەیەکی جوان مامەڵەی لەگەڵ بکە و تەریقی مەکەرەوە.
- ئەو دیدو بۆچونەی کە دەتوێت بڵاوی بکەیتەوە، پێویستە سەرەتاو ناوەندو کۆتاییت دارشتبێت ئینجا دەست بکەیت بە ووتوێژ، بۆ ئەوەی کاریگەری لەسەر بەرانبەر هەبێت، هەوڵی ئەوە بدە بزانە هاوڕێ و کەسەکەی کە بۆی ئەدوێت حيزی بەچی بوارێکە لەو بوارەوە بۆی بڕۆناو  بۆچونەکانت.
- هەمیشە ئەوە بزانە کە تۆ مامەڵە لە گەڵ یەك جۆر کەسایەتی و خەڵکی ناکەیت، ڕچاوی ئەوە بکە کە خەڵکی بە سورشتی خۆیان جۆراو جۆرن و وەك یەك بیرناکەنەوە.
- مرۆڤەکانیش لە دیدو بۆچوندا بە هەمانشێوە جیاوازن وەك لە سورشتیان دەبێت ڕچاوی فیکرو خوێندنەوەیانبکەیت بۆ گەردون ژیانو مرۆڤ وماف ودەسەڵات.
- هەمیشە ئەوە لە پێش چاوی خۆت دابنێ کە خەڵکی رەخنەت لێدەگرن چونکە مرۆڤ هەرگیر لە هیچ رازی نابێت، ئاگاداربە بەو پەڕی ڕێزەوە مامەڵە لەگەڵ ئەوکەسانەدا بکە، بۆ ئەوەی کاریگەریت لەسەریان هەبێت.
- ئەو کەسەی هەست دەکەیت لوتبەرزە.. تۆش لوتبەرزبەرەوە.. بۆئەوەی هەست بە بوونی خۆی نەکات بەتەنها.. بزانێت خەڵکیش هەیە لەدەروپشتی، غەزالی- رەحمەتی خوای لێبێت دەفەرموێت- لوتبەرزی بەرانبەر لوتبەرزەکان تەوازوعە.

- قسە کردنی لاشە زۆر گرنگە بۆ خەڵکی کە بتوانیت بە جوانترین شێوە خۆت بلەنگینیت و دەستو پەنجە چاو دەم و ئەندامەکانت بگونجێنیت لەگەڵ ووتوێژدا.
- تۆنی دەنگت لەکاتی قسەکردنت زۆر گاریگەر دەبێت، لە کوێدا دەنگ بەرز دەکەیتەوە،لە کوێدا بە هێمنی قسە دەکەیت..وەهەروەها، ئەویش سەرنجی خەڵکی بۆلای خۆی ڕادەکێشیت.
- بەشداریت لە خۆشی و ناخۆشی خەڵکیدا بە دڵنیایەوە گاریگەری  بنەڕەتی لەسەریان دروست دەکەیت.
- داننان بە هەڵەکانتدا لەگەڵ  خۆشەویست و خێزان و کەسو کارو هاوڕێکانتدا وئەمە وا دەکات کە گۆڕەپانێکی بەرفراوان لە ناو دڵی ئەوان دروست بکات بۆ تۆ.

- توڕە بوون لە کاتی پێویستدا.. وەرگرتنی هەڵوێست لەسەر حەق.. پشتگیری کردنی ستەم لێکراوان و نواندنی  هەڵوێستی جوامێری و نەترسانە.

- سەخاوەت و بەخشین لە هەمووکاتەکاندا، بەڵام ڕچاوی ئەوە بکە، خەڵکی ئەم کارەی تۆ بە نێگەتیڤ بۆخۆیان بەکار نەهێنن.