30/07/2013
•
نوسەر: bzavpress
•
" له‌ژێرناوی ئاواره‌یی داهانی خه‌ڵك ئه‌ده‌ن بۆجیهاد له‌سوریا"
به‌رپرسی راگه‌یاندنی وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف و كاروباری ئایینی ئاشكرای كرد 10 گه‌نجی دانیشتووی هه‌رێم كه ئه‌ندامی به‌ره‌ی نوسره بوون، گه‌ڕاونه‌ته‌وه بۆ هه‌رێم و ئه‌وه‌شی خسته‌روو كه ئه‌و گه‌نجانه لهڕۆشتنیان پشتیان به شاره‌زایی چه‌ند كوردێكی سوریا به‌ستوه كههاتون بۆ ئێره له‌ژێرناوی ئاواره‌یی دا به‌ناوی جیهاده‌وه ره‌وانه‌ی سوریایان بكه‌ن.
مه‌ریوان نه‌قشبه‌ندی به‌رپرسی راگه‌یاندنی وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف و كاروباری ئایینی له لێدوانێكدا بۆ ئاژانسی فورات نیوز باسی لهوهكردوه: "به‌پێی ئه‌وانه‌ی كه‌خۆم بینیومن و قسه‌م لهگهڵداكردون چه‌ند گه‌نجێكن له‌سنوری هه‌ڵه‌بجه كه كه‌سوكاریان دۆست وئاشنای خۆمن ئه‌وه‌یان پێڕاگهیاندوم كه له‌م دوایانه‌دا ئه‌وان كه10 كه‌س بوون له‌به‌ره‌ی نوسره گه‌ڕاونه‌ته‌وه، چونكه ئه‌وان له‌سه‌ر ناوی ئه‌وه‌ی كه له‌گه‌ڵ به‌شارئه‌سه‌د دا شه‌ڕبكه‌ن، به‌ڕێكراون، به‌ڵام كه به‌وه‌یان زانیوه له‌گه‌ڵ كورد شه‌ڕده‌كه‌ن قبوڵیان نه‌كردوه‌و گه‌ڕاونه‌ته‌وه ".
وتیشی: "هه‌ر ئه‌و گه‌نجانه ئه‌وه‌شیان پێوتووم له ئێستادا 40 گه‌نجیتر كه دانیشتوی سنوری پارێزگای سلێمانین له‌گه‌ڵ ئه‌و به‌ره‌یه‌دا ماون".
وه ڕونیشیکرده‌وه "ئه‌و گه‌نجانه ره‌تیانكردوه‌ته‌وه كه پرسیان به‌كه‌س كردبێت لهڕۆشتنیان به‌ڵام پشتیان به شاره‌زایی چه‌ند كوردێكی سوریا به‌ستوه كههاتون بۆ ئێره له‌ژێرناوی ئاواره‌یی دا به‌ڵام ئه‌وانه هه‌ندێكیان كاریان ئه‌وه‌یه هاتون هانی خه‌ڵك ئه‌ده‌ن و پشتیوانی ده‌كه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی به‌ناوی جیهاده‌وه ره‌وانه‌ی سوریایان بكه‌ن.
س.ع