.تایبەت بە بزاڤ
له‌گه‌ل سه‌رهه‌لدانی ڕابوونی ئیسلامی كۆمه‌لێك ڕاو بۆچونی چه‌وتیش سه‌ری هه‌لدا،به‌ره‌به‌ره له‌گه‌ل زیاد بوونی زانیاری وئه‌زمون ده‌ركه‌وت هۆیه‌كان خودی بووینه له نه‌شاره‌زایی هاتوه،كیشه‌یان له‌گه‌ل ده‌ستوروپه‌رله‌مان ودیموكراسی وجل وبه‌رگ ورادیۆو ته‌له‌فزیۆن وچاپ وزۆرلای تری ژیانی هاوچه‌رخ هه‌بوو، به‌شێكی ئاسایی بوه هه‌ندێكی ماوه، به‌دره‌نگه‌وه ئه‌و جۆره ئیسلامیه زانیان ده‌ستوری مه‌ده‌نی له‌سه‌رده‌می خه‌لافه‌تی عوسمانی هه‌بوه به‌ناوی(مه‌شروتیه) وپه‌رله‌مانیش ناوی(مه‌بعوسان) بوه ، ئه‌وه‌ی ئیستا له كوردستان جارجار دژ به دیموكراسی ده‌بن دیسان كیشه زانیاری ونه‌ناسینه ،ئه‌وانه واتێگه‌یشتون دیموكراسی سیسته‌م ومه‌زهه‌ب ومه‌دره‌سه بێت ..نه‌خێر ئه‌وه لیبرال دیموكراسیه نه‌ك دیموكراسی، دیموكراسی په‌یمانی سیاسیه نه‌ك ڕێبازی سیاسی،ئامرازه نه‌ك ئامانج،میكانیزمه نه‌ك سیسته‌م، بێلایه‌نه نه‌ك ئایدۆلۆژیادار..،میكانیزمێكه ئاینی ده‌دا وعه‌لمانیش ده‌دا، حه‌رام ده‌داو حه‌لالیش ده‌دا،ڕه‌ش ده‌دا وسپیش ده‌دا به‌لام خۆی نه ئاینیه نه عه‌لمانی نه حلاله‌و نه‌حرام و نه‌سپیه ونه ڕه‌ش ..كه‌واته دیموكراسی نه‌كوفره‌و نه سیسته‌مه‌و نه دوژمنه‌كه‌شه..، هه‌ر ئه‌و دیموكراسیه له 3/3/1924 خه‌لافه‌تی وه‌رگێڕا بۆ عه‌لمانی هه‌مان دیموكراسی وا ئیسلامی ده‌هینیته شوینی عه‌لمانی له توركیا له میسر له تونس ...له چه‌ند ویلایه‌تیكی نایجیریا.
هه‌ندیك له‌وجۆره ئیسلامیانه خراپ تر كه‌وتونه ژێر عروبیه‌كی وا ده‌لێن دیموكراسی زاراوه‌یه‌كی بیانیه..وه‌ك عروبیه ڕه‌گه‌زپه‌رسته‌كان وا تیگه‌یشتون كه خودا ته‌نها زمانی عربی داناوه ئه‌دی (جعلناكم شعوبا...، واختلاف السنتكم والوانكم ) میله‌تان ناوی خودا به‌زمانی جیاجیاوبیانی گوزارش كردوه:گۆد به ئینگلیزی،كۆتی به ئه‌لمانی،كۆیت به ئایسله‌ندی،ئه‌للا به لاتینی ، ئیل به عبری ،خودا به‌كوردی..ئه‌وه نه‌ك ئاریشه‌یه به‌لكو دلخۆشكه‌ره،.ئینجا گریمان دیموكراسی ئه‌و ناسنامه ئاینیه‌شی نه‌بوایه خۆ له دیكتاتۆری باشتره چ حیكمه‌تیكه ئه‌توو دژ به دیموكراسی بیت له‌و ده‌مه ته‌نها دیكتاتۆری به‌دیلیه‌تی ، به‌داخه‌وه ئه‌و ئیسلامیانه‌ی دژی دیموكراسین و ئه‌زیه‌تیاندا نه‌یان ناسیوه .
ئه‌سله‌كه‌ی
ئه‌سلی دیموكراسی ڕۆژئاوایی نیه ،له عه‌جه‌م وه‌رگیراوه وا پێده‌چی له ئاینی زه‌رده‌شتی بۆیان چووبێ به پێ‌ی كتیبی(هیرۆدۆتس-522پ ز- میژوو) نه‌قل كراوه كتیبی ( T.Asinclair-Ahistory of Greekpolitical thought p36 ) زیاتر وای ڕوون كردۆته‌وه: به پێ‌ی ئه‌و مشت ومڕه‌ی نیوان زانایانی فارسی كه‌له‌لایه‌ن (هیرۆدۆتس)ه‌وه له كتیبه میژووییه‌كه‌ی نه‌قل كراوه له‌دوای ئه‌وه‌ی فارس ناوچه‌كانی ئه‌وانی داگیر كردوه 7 زانای فارسی سێ جۆر حوكم باس ده‌كه‌ن و له‌كۆتایی دا له‌سه‌ر پیشنیاری(ئۆتانۆس شێوه‌ی ئیزۆنومیا)هه‌لده‌بژێرن كه هاوشیوه‌ی دیموكراسیه.
واپبَده‌چێ هه‌ر ئه‌سلی دیموكراسی ئاینی بێت چونكه ئه‌مبادیقلس به باوكی دیموكراسی وه‌سف ده‌كرێ ،ئه‌ویش قوتابی (ح داود) بوه ، كه‌واته لیبرال دیموكراسی زاده‌ی بیری ڕۆژئاوایه به‌لام دیموكراسی مولكی هه‌مو مرۆڤایه‌تیه‌به پێ‌ی چه‌ندین سه‌رچاوه‌ی مێژووی له سه‌ده‌ی (6- پ- ز) له یۆنانی كۆن نموونه‌ی به‌كارهێنانی هه‌بووه، به‌ڵام له (معجم الحدیپ للتحلیل السیاسی) ده‌ڵێ له سه‌ده‌ی 4 پ. ز بووه نه‌ك 6 پ- ز، له‌و كاتی له شاروچكه‌یه‌كی بچووك هاووڵاتیان كۆده‌بوونه‌وه بۆ بڕیار دروستكردن،به پێ‌ی (جمهوریه أفلاتون ) شارێك بریتی بووه له هه‌رێمی ده‌وله‌تێك،ئه‌وه‌ش له دوای ئه‌و مێژوه‌ی هیرۆدۆتس باسی ده‌كاو گه‌واهی ئه‌و ڕاستیه‌یه، ئه‌و مه‌بادیئانه‌ی یه‌كسانی ودادگه‌ری و ڕای میله‌ت سه‌رچاوه‌كه‌ی ئاینیه نه‌ك ئه‌زمونی به‌شه‌ری،ئه‌و كات یۆنان له‌و په‌ڕی ته‌عه‌سوبی بوو ، یه‌كسانی به‌رامبه‌ر یاسا‌و شریعه‌ت ئه‌سلێكی هه‌ره بنچینه‌یی هه‌مو ئاینه ئاسمانیه‌كانه، ئیستاش كۆله‌گه‌ی بنچینه‌ی دیموكراسیه ،به پیچه‌وانه‌وه یاسای ده‌ستكردی كۆن بریتی بوو له نایه‌كسانی نێوان چینه‌كانی كۆمه‌لگه،ئه‌رستۆ به شانازیه‌وه ووتویه‌تی مرۆڤ یه‌كسان نین وه‌ك ده‌مه شانه، كه‌چی ئه‌و سه‌روه‌ریه گه‌وره‌یه‌ی ئاینی به‌نه‌زانی ده‌ده‌یته ئه‌زمونی لائیكی وحوكمی به‌شه‌ری له‌نگ، به خۆڕایی ته‌ئسیلی ده‌كه‌ی، رۆجیه گارودی له‌كتیبی (ماركسیه قرن عشرین ص150 ) هاتوه: دروشمی شۆڕشی ئاینی تۆماس مونزیر بۆ رزكاری جوتیارانی1513 هاتوه: وامه‌زانن ته‌نها ئاسوده‌یی بۆ رۆژی دواییه به‌لكو ئاینه‌كه‌مان ئه‌و به‌هه‌شته بۆ دنیا ده‌هێنێ،جارێكی تر بیری دیموكراسی هینا ئاراوه ،به پیچه‌وانه‌وه ئه‌وانه‌ی دژ به ئاین بووینه داهێنه‌ری زۆرداری و دابه‌شی ودیكتاتۆری بووینه، له مێژوودا یه‌كه‌م زانا كه هه‌وڵی جیاكردنه‌وه‌ی ئایین و سیاسه‌تی داوه سینكا(4-65م) فه‌یله‌سوفی مولحیدی رۆم بووه ، به‌هه‌مان شێوه فه‌یله‌سوفی یۆنانی كۆن (هركلیت) هه‌م مولحید بوه هه‌م دژبه بنه‌مای ئازادی و دیموكراسی بوه، ئه‌وانه‌ی دژی بنه‌مای ئایینی و دیموكراسی و میله‌ت بووینه زۆربه‌یان مولحیدوستۆیلی بووینه،زیاتر لایه‌نگیری ده‌سه‌لات بووینه، له‌وانه زینۆن(300 پ ز)بۆ پاپای ئه‌سینا،ماركۆس ئۆلیتۆس وئیكتیپۆس(60-120) به نۆكه‌ری ئیمپراتۆر به ناوبانگ بوو.. ، ئه‌وانه‌ی سه‌ر به مه‌دره‌سه‌ی مولحیدین دژ به مرۆڤایه‌تیش بووینه هه‌ر له هركلیت وشیشرۆن تا ده‌گاته هۆبزو نیتچه باوه‌ڕیان به دیموكراسی وئازادی‌و ئه‌خلاق نه‌بوه، ئه‌وانه به (ستۆیلی)ناوزه‌د ده‌كران واته: به‌رده‌م پایه ،به هه‌مان شیوه ئه‌رستۆ هۆبز و وماكیاڤیلی..،رۆفائیلی هونه‌رمه‌ند وینه‌ی ئه‌رستۆوئه‌فلاتونی له‌ته‌نیشت یه‌ك وا دروست كردبووئه‌فلاتون ڕووی له ئاسمان وئه‌رستۆش رووی له زه‌وی به‌و مانایه‌ی یه‌كه‌میان لاهوتی و دوه‌میان ناسوتی، یان ساده‌تر یه‌كه‌میان خواییانه‌ودوه‌میان واقعی ودنیاییانه، ئه‌فلاتون ئاینی وله‌ڕێزی میله‌ت بوه وه‌ك جون لویس ده‌لێ ده‌نگی میله‌ت وشاری بوه ،ئه‌رستۆش له خزمه‌ت داگیركه‌رێكی وه‌ك فیلیپی مه‌قدونی بوه، دوایش بوه فه‌یله‌سفی ره‌سمی ئیمپراتۆریه‌ت ومامۆستای ئه‌سكه‌نده‌ری مه‌قدۆنی مونه‌زیری ده‌وله‌تی به‌ندایه‌تی بوو، سینكای دوه‌م مامۆستای نیرۆنی زۆردار بوو كه‌دوای خۆی ده‌ماری بڕی وسینكای كوشت، میكاڤیلی بۆ بنه‌ماله‌ی حوكومداری مدیتچی وئاواش لاپلاس وهۆبز و...زانای هۆله‌ندی هۆگۆ گرۆتیۆس(1583-1645)به دامه‌زرینه‌ری یاسای ده‌ولی وسیسته‌می عه‌لمانی هه‌ژمار ده‌كرێ كه‌چی لایه‌نگری كۆیله‌داری بوه
باش وخراپی دیموكراسی
هه‌ڵبه‌ته هیچ شتێك نیه دوو ڕووی چاكی و خراپی نه‌بێت، بۆیه شتێكیش نیه له هه‌موو دۆخه‌كانی بۆ هه‌موو لایه‌ك ساف ئیجابی، حه‌لال، چاك، خێر، ..بێت به هه‌مان شێوه‌ش نی یه ساف سه‌لبی ، حه‌رام، خراپ، شه‌رٍ، ....بێت، ئاواش دیموكراسی ئه‌و سیسته‌مه ئه‌فسوناویه نی یه وه‌ك له زۆربه‌ی په‌یڕه‌وان و ڕاپۆرته سیاسیه‌كانی لایه‌نه كوردستانیه‌كانیش هاتووه، نه‌خێر، هه‌روه‌ك له پێشتر عه‌لمانیه‌تی كوردستان له قه‌بلاندنی ماركسیه‌تدا وا به‌هه‌ڵه داچووبوون و ئه‌وكاتی پێیان وابوو دیموكراسی ئامرازێكی برجوازیه، كه‌چی ئێستا به (ده‌رمانی هه‌موو ده‌ردان)ی ناو ده‌به‌ن، ڕه‌نگه به‌شێكیان له كاردانه‌وه‌ی ئه‌و سیسته‌مه دیكتاتۆریانه بێت ،له ڕاستیدا چاك وخراپی هه‌یه به‌و شێوه‌یه‌ی خواره‌وه
خراپیه‌كانی
ئه‌گه‌ر دیموكراسی پڕ له باڵای خۆشی په‌یڕه‌و كرا واته میلله‌ت سه‌رچاوه‌ی ده‌سه‌ڵاتیش بێت ئه‌وا ئه‌و سه‌لبیه سه‌ره‌كیانه‌ی هه‌یه كه هه‌ریه‌كه‌یان ده‌بنه سه‌رچاوه‌ی چه‌ندین لقی تری سه‌لبیات، وا هه‌ندێكیان لێ هه‌ڵده‌بژیًرین:
1. زۆرجار بووه و هه‌میشه میلله‌ت یه‌ك ڕابووینه كه‌چی هه‌ڵه‌بووینه، هه‌ر به نموونه زانا‌و و نه‌زانی سه‌ر ئه‌و زه‌ویه‌ی خۆمان واتێ گه‌یشتبون زه‌وی ناوه‌ندی گه‌ردوونه كه‌چی (كۆپه‌ر نیكۆس) به ته‌نها پێچه‌وانه‌ی ئه‌و كۆ ڕایه بوو له كۆتاییدا ڕایه تاقانه‌كه‌ی ئه‌و ڕاست ده‌رچوو، كه‌واته زۆرایه‌تی پێوه‌ری ڕاستی و دروستی ودادگه‌ری نیه.
2. له ده‌نگ دانا ده‌نگی زانایه‌ك و نه‌زانێك، فه‌یله‌سۆفێك و نه‌خوێنده‌وارێك، خۆفرۆش و نیشتمان په‌روه‌رێك، دكتۆرێك و نه‌خۆشێك، خۆپه‌رستێك گشت ویستێك ...وه‌ك یه‌كه و هه‌ریه‌ك ده‌نگێكه، هه‌تا له نێو میلله‌تانی ئه‌وروپاش (كه به حساب پێش كه‌وتوون) زۆربه‌ی میلله‌تان له ده‌نگ دانا هه‌ڵخه‌ڵه‌تاون و ده‌نگێكی قه‌ناعه‌تی نیه، كێشه‌كه‌ش له‌وه‌یه خه‌ڵكی عه‌وامی ئه‌وروپا نه ئاره‌زووی سیاسیانه‌ی هه‌یه نه پسپۆڕیشن لێی، هه‌ڵبه‌ته پڕۆسه‌ی دیموكراسیش به ده‌نگدان و هه‌ڵبژاردنیشه‌وه پڕۆسه‌یه‌كی سیاسیه ....
3. له زۆربه‌ی دۆخه‌كان ئه‌و نوێنه‌رانه‌ی هه‌ڵیان ده‌بژێرین ئوتۆماتیكیانه ده‌بنه نوێنه‌ری به‌رژه‌وه‌ندی خۆیان و ده‌وڵه‌مه‌ندان، بۆیه له‌و سیسته‌مه هه‌ژاریه‌كی زۆر و كه‌مایه‌تیه‌كیش خۆش گوزه‌ران ده‌بن، هه‌ر له ئامارێكی ئه‌مریكی سامانی یه‌ك تاك به ئه‌ندازه‌ی (200)ی ئه‌مریكیه، ئه‌و دۆخه له كیشوه‌رێك بۆ كیشوه‌رێكیش ڕاسته، هه‌ر له ڕاپۆرتی 1998ی ئاماره‌كانی نێونه‌ته‌وه‌یی به هه‌مان شێوه‌ش له (قمه الارچ- جوهانس برگ) ئاماری ترسناك تر پێشكه‌ش كرا، ئه‌و دۆخه گه‌یشتۆته وڵاتانی خۆشمان، ئه‌و دیموكراسیه وای بۆ هه‌ندێك ڕه‌خساندووه به‌رپرسی حزبی و ئیداری وا هه‌بێت مووچه‌كه‌ی به ئه‌ندازه‌ی (496) موچه خۆری ئاسایی وه‌ربگرێت.
4. هه‌رچه‌نده شێوازی ده‌وله‌تی نیشتمانی وسیسته‌می دیموكراسی تا ڕاده‌یه‌كی چاك كێشه‌ی فره پێكهاته‌ی چاره‌سه‌ر كردوه ، به‌ڵام هیشتاهه‌موكێشه سه‌ركیه‌كانی جیهان و ناوه‌خۆش، چ تاك چ به كۆمه‌ڵ به دیموكراسی چاره‌سه‌ر نابێت، هه‌تا كێشه‌ی نه‌ته‌وایه‌تی پێ چاره‌سه‌ر نابێت كه گوایه تاكه چاره‌سه‌ریه‌تی، ئه‌وه‌تا له وڵاتانی دیموكراسیش كێشه‌ی نه‌ته‌وایه‌تی به گه‌رمی له ئارادایه وه‌ك: كشمیر- هند، كوردستان- توركیا، فلستین - ئیسرائیل، ئیرله‌ندا- به‌ریتانیا، كۆرسیكا - فر‌نسا، باسك -ئیسپانیا، سریلانكا- تامیل، زۆربه‌ی وڵاتانی هه‌ردوو ئه‌مه‌ریكا و- گه‌لانی ڕه‌سه‌نه‌كه‌ی، ئوسترالیا- بورجوانیه‌كان،....له‌و نوقستانیه‌یه سیسته‌می دیموكراسی ته‌وافوقی سه‌ری هه‌ڵدا،ئه‌وه‌ش دابه‌شی دیموكراسیه بۆ(دیموكراسی به‌شی –دیمقراگیه الجزئیه- dimocracy) sub-
6. له كۆنه‌وه تێبینی ڕه‌گه‌زپه‌رستی له‌سه‌ر دیموكراسی هه‌ر هه‌بووه، له كاتێكدا له هه‌موو مێژوو و به ئێستاشیه‌وه به ده‌گمه‌ن نموونه‌یه‌كی نیه له نێو قوله ڕه‌ش و به‌ندان كه‌گه‌یشتبێته پله‌ی سه‌ركردایه‌تی وه‌ك له ئیسلاما (بلال حبش) پێ‌ی گه‌یشت، پیاوێك ئاوا هه‌ژارو غه‌واره و به‌نده به دیموكراسیانه بگاته پایه‌كی ئاوا (نموونه‌ی نه‌بووه جگه له‌وه‌ی دوای ئه‌مریكا باراك ئۆباما)، هه‌ر بوَیه‌ش دیسان ڕاپوَرتی 2001ی ڕێكخراوی لێبووردنی گشتی كه له كوَتایی مانگی (7) بلاو كرایه‌وه ڕه‌گه‌زپه‌رستی دا پاڵ زۆربه‌ی وڵاتانی جیهانی نوێش، ئه‌و خه‌له‌له له ناخی دیموكراسیه مادام ڕاستی و دادگه‌ری به زۆرایه‌تی ده‌نگ و كه‌مایه‌تی ده‌پێورێ له ئه‌نجاما زۆرایه‌تی كه‌مایه‌تی ده‌با، ئه‌وه‌ش هه‌مان یاسای بنجینه‌یی (دارونیه‌تی كۆمه‌ڵایه‌تیه)كه له كۆتاییدا (البقا‌و للاصلح) بۆ به‌هێز و زۆره‌كان ده‌بێت، ... ئیتر ئه‌وه سه‌رچاوه‌ی كۆمه‌ڵێك ده‌ردی ئابووری و نه‌ته‌وه‌یی و چینایه‌تی و... ده‌بێت.
7. له دیموكرتیا بانێك و دووهه‌وا و چه‌ند هه‌وا زۆرباوی ده‌بێت، هه‌ر له‌ژێر خوردكردنه‌وه‌ی ئه‌و دیموكراسیه بووه جه‌نگه‌كانی جیهانی لێ بڕیاردراوه، به تاوانه‌كانی به‌كارهێنانی چه‌كه‌كانی كیمیاوی و ناووكی و گینۆسایدی تری هه‌ر به پڕۆسه‌ی دیموكراسیش نازیه‌كان گه‌یشتنه ده‌سه‌ڵات، تا ئێستاش تاوانێكی زۆر به‌ده‌نگی ڕه‌سمی دیموكراسیانه ده‌كرێ ...
چاكیه‌كانی
بێجگه له‌و خاڵانه‌ی سه‌روو زۆربه‌ی پانتای دیموكراسی ئیجابیه، هه‌ر ئه‌و وه‌سفه‌ی ڕه‌نگه به‌س بێت بۆ ئیجابیاته‌كانی كه ده وترێ چاكترین داهێنانی به‌شه‌ریه، له‌و وه‌سفه‌دا ئیسلامیه‌كانیش تیادا هاوبه‌شن،مه‌به‌ستیان له‌وه‌یه مادام حوكمی ئیسلامی ئاماده نه‌بێت ئه‌وا دیموكراسی له هه‌موویان چاكتره، له سه‌ربه‌ستیه‌كانی بیروڕا و ده‌ست گۆڕی ده‌سه‌ڵات و سه‌روه‌ری یاسا بۆ گشتی و مافی نه‌یاری سیاسی و یاسایی، ...هتد. به‌كورتی هه‌موو ئه‌و جۆره سیسته‌مانه‌ی داهێنانی به‌شه‌ری وه‌ك مه‌ده‌نیه‌ت، دیموكراسی، سه‌روه‌ری یاسا، امم المتحده، مافی مرۆڤ، مافی ئافره‌ت، یاساكانی تری نێوده‌وڵه‌تی، مافی چاره‌نووس، زۆر داهێنانی تر، ئه‌وانه دادگه‌ری و به‌هه‌شت ناهێنن بۆ مرۆڤ به‌ڵكو له باشترین دۆخیاندا له دۆزه‌خیان رزگار ده‌كه‌ن.
دیموكراسی له ڕوانگه جیاوازه‌كان
دیموكراسی ئایدۆلۆژیا‌و ڕاڕه‌و به‌رنامه و مه‌بادیئی چه‌سپاو نین، زیاتر په‌یمانێكی سیاسیه نه‌ك ڕاڕه‌وی سیاسی، واته میكانیزمێكه بۆ ڕێكخستنی ڕه‌نگه جیاجیاكان، (لیون براده‌ر) له‌كتیبی ((political ideology)) وه (جاك لیڤی)ش له‌كتیبی (democracy) زوری تریش وه‌سفی دیمكراسی به‌بێ لایه‌ن وبی ئایدیولوژیا و...ده‌كه‌ن، بۆیه تاڕاده‌یه‌ك ناونانی حزب وحكومه‌تێك به (پارتی دیموكراتی) هه‌ڵه‌یه، ده‌شێ حزبێك لیبراڵی بێت یان لیبڕال دیموكراسی بێت، به هه‌مان شێوه مدرسه‌ی دیموكراسیش نیه، هه‌ر مدرسه‌یه‌ك به جۆرێك سوودی لێ وه‌رگیراوه، واته هه‌موویان له‌گه‌ڵ دیموكراسی لێك جیان، ئه‌و تۆمه‌ته زۆر به هه‌ڵه‌یی ده‌درێته پاڵ ئیسلامیه‌كان به نادیموكراسی ناوزه‌دیان ده‌كه‌ن، كه‌چی هیچیان دیموكراسی نین، ڕه‌نگه هه‌ندێكیان له‌به‌ر نوقستانی خۆی زاوزێ له‌گه‌ڵ دیموكراسی (یان هه‌ر سیسته‌مێكی ئیجابی وباو)ده‌كا. ڕاستیه‌كه‌ی ئه‌وه‌یه له باری سروشتی خۆی دیموكراسی ئه‌و په‌یمان و میكانیزمه ده‌دا به‌و مدرسانه كه تواناكانیان له ڕێ‌ی دیموكراسیه‌وه بته‌قێنێته‌وه و كامه‌یه سه‌ركه‌وتوو گونجاو، بۆیه دیموكراسی به‌و پله خه‌سته به‌ند نیه به قۆناغی مێژوویی و پێشه‌كی و گه‌شه‌ی سه‌رمایه‌داری و مه‌ده‌نیه‌ت و عه‌قلانی ...هتد، هه‌روه‌ك (ئالان تورین) له كتێبی (ما هی الدیمقراگیه؟) ده‌ڵێ دیموكراسی نایه‌ته‌دی بێ عه‌لمانیه‌ت ، ئێستاش عه‌لمانیه‌تی كوردی و عه‌ره‌بی سه‌ر له‌نوێ ئه‌و بانگێشه‌یان زیندوو كردۆته‌وه و ده‌ڵێن دیموكراسی ئه‌و كاته دێته‌دی كه ئایین و سیاسه‌ت لێك بكرێته‌وه...!! ئه‌وه‌یان چ په‌یوه‌ندی به دیموكراسی نیه، ئه‌وه مه‌زهه‌بی میكافیلی و هۆبزیه، ئه‌وانه بیانوی دیكتاتۆرانه كه له دیموكراسی ده‌ترسن، ئه‌گینا دیموكراسی ڕێكه‌وتنێكه و به‌رهه‌می سه‌عاتێكه له هه‌موو سه‌رده‌م و له هه‌موو ئاستێك و زه‌مان و زه‌مینێك ده‌كرێ، چاكترین نموونه‌ش دیموكراسی سنگال ونایجیریا و هندستان و ....زۆر وڵاتی تر، لێره‌دا دیموكراسی ئه‌و میكانیزمه ده‌بێت كه كامیانه میلله‌ت هه‌ڵی ده‌بژێرێ، ئیتر كه هه‌ڵبژێردرا مانای هه‌ڵبژاردنی دیموكراسی نیه، مانای ئه‌وه‌نیه ئه‌وه‌ی هه‌ڵبژێردرا ده‌بێ په‌یڕه‌وی دیموكراسی بكا وه‌ك زۆربه‌ی ڕه‌وشه‌نبیرانیش وای تێگه‌یشتون- نه‌خێر، ئه‌و مدرسه‌یه به‌رنامه‌ی خۆی په‌یڕه‌و ده‌كا كه له رێ‌ی دیموكراسیه‌وه ده‌نگی دراوه‌تێ جا چ شیوعیه‌ته، چ سۆشیال دیموكراته، ئیسلامه، لیبرال دیموكراسه، واته دیموكراسی هه‌ریه‌كه له لیبرالی وشیوعی وئیسلامی ده‌دا به‌لام خوَی نه‌لیبراله‌و نه شیوعیه‌و نه‌ئیسلامیشه، به‌و شێوه‌یه‌ی زۆر به‌كورتی باسێكیان ده‌كه‌ین.
ئاین ودیموكراسی
له‌وه‌ی سه‌روو ده‌ركه‌وت كه هه‌ریه‌كه ڕێگا و به‌رنامه‌و ئامرازه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌ك ده‌گرێته‌به‌ر بۆ په‌یڕه‌و كردن و پێشكه‌شكردنی نموونه‌یه‌كی كۆمه‌ڵگه‌ی دادگه‌ر، له ئه‌نجامدا و له كۆتاییدا كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی دیموكراس دروست نابێت و هه‌ر خودی فه‌رمایشتی (كۆمه‌ڵگه‌ی دیموكراسی) چه‌وته، به‌ڵكو كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی لیبڕال یان شیوعی یان سۆشیالیستی یان ئیسلامی یان تێكه‌لێك له‌وانه دروست ده‌بێت، به هه‌مان شێوش به‌رنامه‌ی ئیسلام وا ده‌خرێته مل ملانێ‌ی دیموكراسیانه بۆ وه‌رگرتن و پێشكه‌شكردنی نموونه‌یه‌كی نوێ‌ی كۆمه‌ڵگه‌ی ئیسلامی، به‌ڵام ده‌بێ بزانرێ كه به‌رنامه‌ی ئیسلامی وه‌ك به‌رنامه‌عه‌لمانیه‌كانی تری وه‌ك: (شیوعی وسۆشیالیستی و لیبرال و ...)نیه كه به‌رده‌وام ده‌ستكاری بكرێت و زیادوكه‌می تێدا بكریت، یان زاو زێی پێ بكرێ له‌گه‌ل مدرسه‌و ریبازو ته‌وژمی تر، به‌لكو به‌رنامه‌یه‌كی تێر‌و ته‌سه‌له جێگه‌ی هیچ هاورده‌یه‌كی تیا نابێـته‌وه، به‌رنامه‌یه‌كی چه‌سپاوه بۆ كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی گۆڕاو، ئه‌و به‌رنامه‌یه‌ی له‌سه‌رده‌می نه‌زانی و مرۆڤ فرۆشتن و ئافره‌ت له چاڵ نانه‌وه كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی باڵای پێشكه‌وتوونموونه‌یی دروستكرد هه‌مان به‌رنامه له سه‌رده‌می ئینته‌رنێت و فابریكه‌ی باڵا‌و عه‌وله‌می پێ دروست ده‌بێته‌وه ، ئێستا وا نه‌ك هه‌ر ململانێ له‌گه‌ڵ مدرسه‌كانی عه‌وله‌مه ده‌كا به‌ڵكو به تاكه چاره‌سه‌ر بۆ هه‌موو كۆمه‌ڵ خۆی گه‌ڵاڵه ده‌كا، كه‌واته په‌یوه‌ندی ئیسلام و دیموكراسی په‌یوه‌ندی زاوزێ نیه، هاوبه‌ش نیه، ته‌واوكه‌ری یه‌كتریش نین، ..دیموكراسی ته‌نها ئامرازێكه بۆ گه‌یشتن به ئیسلام، واته قۆناغێكه له ڕێگه، له كاروان، له نێوان (سفر)و (یه‌ك)دا، بۆیه حوكمه‌كان له‌سه‌ر دیموكراسی به زه‌مان زه‌مین و وێستگه‌ی پێگه‌یشتنی كۆمه‌ڵگه ده‌گۆڕێ ....ئه‌گه‌ر ئاستی كۆمه‌ڵ له نزیك سفر و ژێر یه‌ك بێت جیایه له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی له سه‌رووی یه‌ك بێت، نه قه‌بلاندنی ئه‌و (ئاسته‌یه) بوویته هۆی به‌رپابوونی ده‌مه‌ته‌قێیه‌كی بێ پسانه‌وه له ناو ئیسلامیه‌كان له باره‌ی دیموكراسی، كه به سه‌ره‌كی ده‌بنه سێ به‌ش :
به‌شی یه‌كه‌م: به تاكه ڕێگای گه‌یشتن به ئامانجی ده‌زانن و هه‌تا ده‌یگه‌ینینه پله‌ی هاوبه‌شی شه‌ریعه‌ت.
به‌شی دووه‌م: به كوفری ده‌زانی
به‌شی سێیه‌م: ئه‌و به‌شه زیاتر واقعیانه تر‌و سه‌ركه‌وتوو تره كه به‌ڕێگه‌یه‌ك له ڕێگه‌كانی ده‌زانی له‌كات و سات و قۆناغی خۆی.
ئه‌وه‌ی یه‌كه‌م و دووه‌م وه‌ك له توێژینه‌وه‌كانی زۆربه‌ی زانایه‌كانی سه‌رده‌می ڕابوونی ئیسلامی ده‌رده‌كه‌وێ كه لیبڕال دیموكراسی و دیموكراسی تێكه‌ڵ كردووه.....بۆیه هه‌ریه‌كه به جۆرێك دیموكراسی به ڕێبازێكی كۆمه‌ڵایه‌تی و سیاسی له قه‌ڵه‌م داوه و ناوی وه‌ك: (أسلوب الحیاه، دین المعاصر، عقیده الدیموقراگیه، .....)به پاڵ وه‌ناوه، هه‌موو ئه‌و ناو‌و هاوه‌ڵناوانه‌ش هه‌ڵه‌ن ....ئه‌وانه ده‌شێ لیبڕال دیموكراسی بن به‌ڵام دیموكراسی ئه‌و سیفه‌تانه‌ی نیه، به تایبه‌تی دیموكراسی ئێستا مانا ڕه‌سه‌نه‌كه‌شی گۆڕاوه وه‌ك له پێشوو باسكرا، زیاتر مانای (ده‌ست گۆڕی ده‌سه‌ڵات، ئازادی بیروڕا، هه‌قی معاره‌زه‌یی، سه‌روه‌ری یاسا بۆ گشت، ..) هه‌موو ئه‌و ئیجابیانه به جۆرێك له جۆره‌كان له ئیسلام دا هه‌یه، به‌ڵام له هه‌مووشیان لێك جیایه‌و ....هه‌ر به نموونه له دیموكراسیدا (معاره‌زه) هه‌میشه‌ییه ئه‌گه‌ر به‌شداری (حوكم) نه‌بوو ...كه‌چی له ئیسلامدا ئه‌ركی معاره‌زه دۆزینه‌وه‌ی به‌ڵگه‌ی بێ شه‌رعیه، واته هه‌میشه‌یی نی یه، له‌سه‌ر هه‌ق لایه‌نگریه‌تی وله‌سه‌ر ناهه‌ق ناته‌با ده‌بێت. هه‌روه‌ها ده‌بینین باڵاترین شێوه‌ی دیموكراسی (یان دیموكراسی ئیجابی) له ناو ئیسلام ساغ ده‌بێته‌وه، با سه‌رنج بده‌ین: ڕاستی مانای دیموكراسی بریتیه له(الولایه للشعب) له‌وه‌شدا وه‌ك باسمان كرد كۆمه‌ڵێك سه‌لبیاتی هه‌بوو، سه‌لبیاته‌كانیش له سروشتی ئه‌و(شعب)ه دێت كه نه‌زان و نه‌فام و عه‌وام و زانا‌و پسپۆڕ تێكه‌ڵه، به‌ڵام كاتێ ئه‌و (شعب)ه په‌روه‌رده ده‌بێت و گه‌شه‌ده‌كات بۆ پله‌ی (ئومه)كه نه‌زانی و نه‌فامی و عه‌وامیه‌تی تیا نامێنێ ئه‌وا (ولایه للشعب) ده‌بێـته (ولایه للامه)، ئه‌وه‌ش (مقاصد)ی بنچینه‌ی حوكمی ئیسلامه ...به‌و شێوه‌یه (دیموكراسی سه‌لبی) دیموكراسیه نزم و دواكه‌وتووه‌كه‌یه له‌گه‌ڵ ئیسلام ناكۆكه ئه‌گینا (دیموكراسی باڵا)ناكۆك نیه له‌گه‌ل بیری ئیسلام، ئه‌و دۆخه بۆ هه‌ردوو جۆری دیموكراسیه‌كه ڕاسته چ ئه‌سینیه‌كه (ڕاسته‌وخۆیه‌كه) چ گۆڕاوه‌كه (ناڕاسته‌وخۆیه‌كه)، ئه‌وكیشانه هه‌ر زاده‌ی ئه‌و ده‌م وده‌سته نیه ئه‌گه‌ر به‌ووردی سه‌رنجی بده‌ینی ده‌بینین ئه‌وه‌ش ده‌چیته‌وه كیشه‌كانی فقهی كوَن، به‌شیك پێیان وابوو شریعه‌تی خودا له خودی شته‌كان هه‌یه بوَیه وه‌ك پیویستی به‌شه‌ری به‌ره به‌ره دیته جێ به‌جی بوون، ئه‌گه‌ر په‌یامیشی له‌گه‌ل نه‌بوایه، ئه‌و ِره‌وته پێ‌ی وایه عه‌قلی به‌شه‌ری راست ودروستیش ده‌گاته هه‌مان راستیه‌كانی په‌یام له دوا گه‌شتی گه‌شه‌سه‌ندنیدا، هه‌رچی لای تره عه‌قلی پێ ده‌ست كورته‌و ته‌نها په‌یام به‌تاكه سه‌رچاوه‌ی دادگه‌ری داده‌نێ، ئیترله‌گه‌ل سه‌ره‌تاكانی دیموكراسی له‌گه‌ل (حكم الشعب ) ناته‌با ده‌بی ئه‌و پێ‌ی وایه حوكم ته‌نها ئی خوایه، لاكه‌ی تریش پێ‌ی وایه حوكمی خوایه به‌لام چوَنیه‌تی پێ‌ی گه‌یشتنی به‌دیموكراسی وعاقلا نه له‌هه‌مووئامرازه‌كانی تر چاك تره، ئه‌وه‌ش زیاتر له‌سه‌رده‌می كوَن ونوێدا سه‌ركه‌وتووتر بوینه‌به هۆی به‌رنامه‌كانی چاكسازیان.
كه‌واته ئه‌ركی بنچینه‌یی بزوتنه‌وه ئیسلامیه‌كان له فه‌زای دیموكراسیدا گه‌شه‌پێدان و په‌روه‌رده‌كردنی تاك و كۆمه‌ڵه به‌ره‌و پێش و بیناكردنی ژێرخانی ئه‌خلاقی و فكری ئه‌و كۆمه‌ڵگه‌یه، ئه‌و كاتی به ئۆتۆماتیكی خۆی ده‌بێته كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی ئیسلامی ئه‌گه‌ر ده‌سه‌ڵاتداران له دیموكراسیه‌ته‌كه په‌شیمان نه‌بنه‌وه ...ئه‌وه‌ش ده‌روازه‌ی چاره‌سه‌ركردنی تێك گیرانی یه‌كجاری نێوان دیموكراسی و فكری ئیسلامیه.