یارانی شه‌یدا وه‌رن خێرا كه‌ن
بۆ رۆژی عوقبا ڕوو له ته‌قوا كه‌ن
وه‌ك نمه‌ی باران بڕێژن ئه‌سرین
با دڵتان پڕبێ له شه‌وقی ئه‌وین
ئه‌ی عاشقانی ئه‌وینی خودا
وه‌رن بۆ نزای رۆشنایی هودا
سهرلهكڕنووش كه‌ن پڕهۆش وفیكر
ڕۆح ئاشنا بكه‌ن به جوانی زیكر
وه‌رن با ئه‌مشه‌و بۆ عیشقی باری
له مزگه‌وت و ماڵ بكه‌ین بێداری
با له ئامێزی ئه‌م شه‌وی قه‌در
بگرین بۆ رۆژی عوریانی مه‌حشه‌ر
ئه‌وانه‌ی ئه‌مشه‌و دیده بێ خه‌ون
بۆ نوێژ و نزا هاوده‌می شه‌ون
له‌چاویان ده‌ڕژێ نمه‌ی ئه‌شكی سوور
تێشوو كۆ ده‌كه‌ن بۆ سه‌فه‌ری دوور