30/07/2013
•
نوسەر: bzavpress
•
رێكخه‌ری گشتی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان به‌مه‌رج رازیبووه به‌دواخستنی هه‌ڵبژاردنه‌كان.
له‌په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فونی سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان‌و رێكخه‌ری بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان، باسی دواخستنی هه‌ڵبژاردنه‌كانی هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌ن و نه‌وشیروان مسته‌فاش به‌مه‌رج رازیبووه به‌دواخستنی هه‌ڵبژاردنه‌كان.
رۆژنامه‌ی هاوڵاتی له‌ژماره‌ی ئه‌مڕۆیدا بڵاویكردووه‌ته‌وه نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فونیدا له‌گه‌ڵ نه‌وشیروان مسته‌فا رێكخه‌ری بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان باسی له‌دواخستنی هه‌ڵبژاردنه‌كانی هه‌رێمی كوردستانی كردووه بۆ مانگی 11 نه‌وشیروان مسته‌فایش لاری نه‌بووه له‌و دواخستنه،به‌و مه‌رجه‌ی هه‌ردوو هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان و ئه‌نجوومه‌نی پارێزگاكان پێكه‌وه ئه‌نجامبدرێت".