له‌رێگای زه‌واجی سیاسییه‌وه، ئیبراهیم ئه‌حمه‌د، جه‌لال تاڵه‌بانی بێده‌نگ ده‌كات..
له‌بری وه‌رگردنی پۆستی مه‌كته‌بی سیاسی، بارزانی باوك، جه‌لال تاڵه‌بانی و ئیبراهیم ئه‌حمه‌د، به‌شه‌ڕ ده‌دات، بهلاَم ئیبراهیم ئه‌حمه‌د به‌شێوه‌یه‌ك تاڵه‌بانی بێده‌نگ ده‌كات كهپهیوهندییهكهیان له‌په‌یوه‌ندی حزبایه‌تییه‌وه ده‌گۆڕێت بۆ په‌یوه‌ندی زاوا‌و خه‌زووری، به‌مه‌ش بارزانی نه‌خشه رێگای ته‌جمیدكردنی ئیبراهیم ئه‌حمه‌دی بۆ ناچێته سه‌رو تاڵه‌بانیش له‌ده‌ست ده‌دات.
دیوی ناوه‌وه‌ی ڕووداوه‌كانی شۆرشی باشوری كوردستان، ڕووداو گه‌لێكن كه‌زۆر جار هه‌ندێك له‌و ڕووداوانه ده‌چنه‌وه سه‌ر بابی كۆمیدیا، ئه‌گه‌ر چی له‌نێوان سه‌ركرده بالاَكانی شۆرشیشدا ڕوویانداوه، یه‌كێك له‌و ڕووداوانه ئه‌وه‌یه كه‌به‌هۆی كێشه سیاسییه‌كانی نێوانیانه‌وه بووه كه‌ئیبراهیم ئه‌حمه‌د ده‌ستی حورمه‌تی له جه‌لال تاڵه‌بانی ناوه‌و كردوویه‌تی به‌زاوای خۆی، ئه‌گه‌ر نا تاڵه‌بانی ویستوویه‌تی به‌سه‌ر په‌راسوه‌كانی ئه‌م كارئه‌كته‌ره سیاسییه بگاته پۆستی سكرتێری گشتی مه‌كته‌بی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان.
ساڵی 1963 جه‌لال تاڵه‌بانی ده‌چێته (دۆڵه ڕه‌قه)، بۆئه‌وه‌ی چاوی به‌مسته‌فا بارزانی بكه‌وێ، چونكه به‌نه‌زه‌ری تاڵه‌بانی، بارزانی به‌ربه‌ره‌كانی حزب ده‌كات و ئاره‌زووی بیكهوهنانی حه‌له‌قه‌ی ته‌نزیمی ناكات، وه‌چه‌ند كه‌سێكی له‌لایه‌ن گران و ئه‌ندامانی حزبی له‌ناوچه‌ی گهلاَڵه ده‌كردووه، بهلاَم هه‌موو ئه‌م كردارانه‌ی بارزانی له‌دژی ئیبراهیم ئه‌حمه‌د كردوونی، كه‌له‌و سه‌رده‌مه‌دا سكرتێری گشتی مه‌كته‌بی سیاسی پارتی ده‌بێ.
مسته‌فا بارزانی و جه‌لال تاڵه‌بانی ئه‌و شه‌وه بیكه‌وه داده‌نیشن و كۆبوونه‌وه له‌سه‌ر هه‌موو ئه‌و ناكۆكیانه ده‌كه‌ن كه‌له‌و كاته‌دا دروست بووه، قسه له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌كه‌ن كه ئیبراهیم ئه‌حمه‌د به‌سكرتێری مه‌كته‌بی سیاسی نه‌مێنێت وتهجمید بكرێت، له‌جێگای ئه‌و تاڵه‌بانی دابنرێ.
تاڵه‌بانی ده‌ڵێ" ئه‌گه‌ر ئه‌م قسانه ڕاست بێ ئه‌وه من به‌ڵێن ده‌ده‌م كه‌یه‌كه‌م كه‌س بم ئالاَ به‌ڕووی ئیبراهیم ئه‌حمه‌دا به‌رز بكهمهوهوه له روویدا بووه‌ستمه‌وه"، بارزانیش هه‌موو به‌ڵێنێكی پێده‌دات بۆ هاوكاری كردنی، ئه‌م دوو كارئه‌كته‌ره سیاسییه له‌سه‌ر ئه‌م دووخاڵه‌ی نێوانیان رێكده‌كه‌ون و تاڵه‌بانی ده‌گه‌ڕێته‌وه.
كاتێ تاڵه‌بانی ده‌گه‌ڕێته‌وه، ئیبراهیم ئه‌حمه‌د هه‌ست به‌وه ده‌كات كهجهلال تاڵه‌بانی نه‌خشه رێگایه‌ك له‌ژێر سه‌رێتی بۆ ئه‌وه‌ی له‌به‌رامبه‌ریدا بووه‌ستێته‌وه، له‌هه‌كان كاتدا هه‌ستیش به‌وه ده‌كات كهتاڵهباتی خۆشه‌ویستی به‌وه هه‌یه كه رۆژێك ببێ به‌زاوای، دواجار ئیبراهیم ئه‌حمه‌د ده‌ستی حورمه‌ت له‌تاڵه‌بانی ده‌نێ و هێرۆخانی كچی خۆی ده‌داتێ، به‌مه‌ش ته‌واوی ئه‌و نه‌خشه‌و پلانه‌ی بارزانی باوك لهباردهبرێ كه‌تاڵه‌بانی به‌ڵێنی پێداوه‌و جارێكی تر ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ به‌ربه‌ره‌كانی مه‌لا مسته‌فا بارزانی.