بیست و یه‌كه‌مین په‌یامی مه‌عنه‌ویی ئێمه بۆ ئێوه:
مهعنهوووییهتگهرایی بۆ؟، له پێناوی چیدا!؟، بۆچی ئه‌م په‌یڕه‌وه قورسه بگرینه‌به‌ر!؟، له‌به‌ر چی و چۆن ده‌بینه مهعنهوییهتگهرا!؟، به‌رهه‌می ئه‌م هه‌وڵ و كۆششه بۆچی و له پێناوی چیدا!؟، ئایا كرده و به‌رهه‌می ئه‌م حاڵه یه‌كانگیر و تهبایهی نێوان مرۆڤ و مه‌عنه‌وییه‌ت چی ده‌یانبه‌ستێت به‌یه‌كه‌وه!؟، ئه‌و هێزه مرۆیی و ڕۆحییه چییه ئه‌م دوانه ئاشتدهكاتهوه پێكه‌وه و ڕێكیاندهخات بۆ كارێكی تری گرنگ و بالاَتری وه‌ك خودادۆستیی و نزیكی له خوداوه، له‌وێشه‌وه شۆڕبوونه‌وه بۆ خواره‌وه، به په‌یوه‌ندییه‌كانی دیكه‌ی مرۆیی و شته‌كانی ده‌ورووبه‌ری!، ئه‌مانه و سه‌دان بیر و فیكری تروسكهئاسی نێو ده‌روون و ئه‌ندێشه‌ی به‌شه‌ری ئێمه ناتوانێ پێناسه‌یه‌ی ڕوون و ئاشكرا و پڕاوپڕی مه‌عنه‌وییه‌ت بكاته‌وه و كه‌سی مهعنهوییهتگراش هه‌تا به‌رده‌وام بێت له چه‌شه و تامی كرده‌یی مه‌عنه‌وییه‌ت نه‌یتوانیوه تامه ئه‌سڵه‌كه‌ی بدۆزێته‌وه و بگاته مه‌قامی بالاَ، ئه‌وه‌ش به حوكمی ئه‌وه‌ی كه ئێمه به پێی پێویست ناتوانین له‌و ئه‌رك و كه‌شه ڕۆحیی و ئیمانیی و پێبهخشراوهدا وه‌ك خۆی له هه‌ڵگرتنی مهعنهوییهتگهراییدا قوڵ بینه‌وه، له كاتێكدا ڕه‌نگه ئه‌وه‌ش بزانین كه هه‌ر كه‌س بتوانێ هێزی مه‌عنه‌وییه‌ت و خۆڕاگریی و خۆگریی و گوێنه‌دان به كۆسپه‌كانی ڕێ له خۆیدا بهرجستهبكات و ڕێژه‌یه‌كی باش هه‌وڵی ئه‌وه بدات كه وه‌ك كاره‌كته‌رێكی جدیی مه‌عنه‌وییه‌تی له خۆیدا به‌رجه‌سته و تێكه‌ڵكردووه له‌گه‌ڵ خۆی، ئه‌وه ده‌بێته كه‌سێكی مهعنهوییهتگهرا و بۆخۆی پشووی لێده‌دات و له ژیانی دنیایدا گوێ نادات به كۆسپ و له‌مپه‌ر و تاقیكردنه‌وه‌كانی سه‌ررێی.
مهعنهوییهتگهریی چییه!؟، ڕێوشوێنه‌كانی چین و چۆنن!؟، ئێمه به ساده‌ترین شێوه ئه‌وه ده‌خه‌ینه ڕوو، كه بریتییه له به جێهێنانی ئه‌ركه‌كانی خودایی، كه خودای بالاَدهست و به مه‌عنه‌ویی نه‌بڕاوه، ئه‌ركی له‌سه‌ر مرۆڤه‌كان داناوه و به فه‌رمایشت و به‌ڵێنه‌كانی خۆی، كه هه‌ر كه‌س و هه‌ر عهبدێكم له‌به‌رده‌م ڕێوشوێنه دانراوه‌كانی خۆمدا گوێڕایه‌ڵ بوون و به عه‌زم جه‌زمه‌وه ئه‌ركه‌كانیان به‌جێهێنا، ئه‌وا له پاشتی كردهویاندا هه‌رچی بهڵنمانداوه پێیاندهبهخشین.
هه‌روه‌ك خودای به‌به‌زه‌یی و میهره‌بان ئه‌فه‌رمووێ: (الَّذِينَ يُقِيمُونَ الصَّلاَةَ وَيُؤْتُونَ الزَّكَاةَ وَهُمْ بِالآخِرَةِ هُمْ يُوقِنُونَ(4)، سوره لقمان، واته: (ئه‌وانه‌ی نوێژ ده‌كه‌ن و زه‌كات ده‌ده‌ن و ڕۆژی سهلاَ ده‌سه‌لمێنن)، (أُوْلَئِكَ عَلَى هُدًى مِنْ رَبِّهِمْ وَأُوْلَئِكَ هُمْ الْمُفْلِحُونَ(5)، سوره لقمان، واته: (ئه‌وانه په‌روه‌رنده‌یان ڕێگه‌ی ڕاستی وهبهرناون، ڕزگارانن.
ئه‌مه ئه‌و پێناسه ساده و سانایهیه كه ده‌بێت ئێمه‌ی مرۆڤ زۆر به ئاسانی تێی بگه‌ین و ئه‌وه‌مان لاڕوون بێت كه ئهركداریی و خۆله‌به‌ر ئه‌ركدان و ڕێوشوێنی شیاو گرتنه‌به‌ر و ساغبوونه‌وه بۆ سهرڕاستێتیی له‌به‌رده‌م خودادا، مهعنهوییهتگهراییه و ڕێگه‌كه‌ت بڕیوه و نه‌جاتی ئه‌وه بوویت كه به‌ر تۆڵه و سزایی خودایی بكه‌وێت، چونكه تۆ ڕێگه‌ی نه‌جات و مهعنهوییهتت گرتووه‌ته‌به‌ر.
هه‌ر خودایه وه‌دیهێنه‌ری مه‌عنه‌وییه‌تی مرۆڤه‌كان و نیشانده‌ری جاره‌نووسیان، (وَمَنْ يُسْلِمْ وَجْهَهُ إِلَى اللَّهِ وَهُوَ مُحْسِنٌ فَقَدِ اسْتَمْسَكَ بِالْعُرْوَةِ الْوُثْقَى وَإِلَى اللَّهِ عَاقِبَةُ الأُمُورِ(22)، سوره لقمان، واته: (هه‌ر كه‌سێك له به دڵێكی پاك ڕووی له خودا بێت و ئاكار چاك بێت، دیاره ئاڵقه‌ی هه‌ره پته‌و ئه‌و گرتوویه‌تی و ئاكامی هه‌موو كارێكیش به‌ره‌و خودایه).
وه‌ك خودا ئه‌فه‌رمووێت ئه‌و كه‌سه‌ی ئاكارچاك و به دڵێكی ڕوون و ڕه‌وانه‌وه ڕووی له خودای بێت، ئه‌وه په‌ت و گوریسی هه‌ره قائیم به پته‌و لای ئه‌وه و ئه‌و كه‌سه‌ش یه‌كێكه له هه‌ڵگرانی ڕێگه‌ی مه‌عنه‌وییه‌تی خوداناسیی و سهرلهبهرێتی خودای خۆی، بۆیه هه‌ر شتێك له خوداوه بێت، هه‌مووی ڕێگه‌ی نه‌جات و ڕینوێنی و سه‌ركه‌وتن و شاڕێی مهعنهوییتهگهراییه.
پوچگه‌رایی پێچه‌وانه‌كه‌ی مهعنهوییهتگهراییه، ئه‌ی چی له پوچگه‌راییدا هه‌یه!؟، پوچگه‌رایی چۆن درووست ده‌بێت!؟، ئه‌وه چییه پوچگه‌راییه!؟، له چیدا پوچگه‌رایی ده‌رده‌كه‌وێت!؟.
هه‌ر به پێناسی كورت و پوخت و ساده‌ی هه‌زار ساڵه‌ی مێژوویی و حه‌قیقی، ئه‌وه ڕوون و ئاشكرایه كه هه‌ر كه‌س پێچه‌وانه‌ی مهعنهوییهتگهرایی گرته‌به‌ر و به دووچاوی سه‌ر نه‌یتوانی ڕاستی بوون و وجوود و بالاَدهستیی و په‌یامی خوادایی ببینێت، ئیدی ئه‌وه جگه له هه‌ڵگری كرده‌ی پوچگه‌رایی چی دیكه‌یه!، خۆ پوچگه‌رایی و ئه‌و مه‌رامانه‌ی له پشتی پوچگهرییهوهن چین جگه له خۆ لادان له ڕاستینه و نه‌زیله‌ی زۆر و زه‌وندی خودایی له‌سه‌ر یه‌كتاپه‌رستیی و خودادۆستیی و خودا به ڕاستدانان و سهرلهبهریكردنی په‌یامه‌كانی!.
خودای هه‌ره گه‌وره و هه‌ره مه‌زن و خاوه‌ن كه‌رم و به‌زیی، ئه‌فه‌رمووێت: (ذَلِكَ بِأَنَّ اللَّهَ هُوَ الْحَقُّ وَأَنَّ مَا يَدْعُونَ مِنْ دُونِهِ الْبَاطِلُ وَأَنَّ اللَّهَ هُوَ الْعَلِيُّ الْكَبِيرُ(30)، سوره لقمان، واته: (هه‌ر ده‌بێت به‌مه بزانن كه خودا ڕاسته و هانا بۆ هه‌ر شتێك به‌رن، له "غه‌یره‌ز ئه‌و" كاری پووچه، پایه‌به‌رزی هه‌ره مه‌زن، هه‌ر خودایه.
هه‌ر كه‌س به‌مه‌ی زانی و ئه‌وه‌ی بینیی كه غه‌یره‌ز خودا هیچ شتێك له‌م دنیا و ئه‌و دنیا بالاَدهست نییه و تاكه ڕێگه‌ی گه‌ڕانه‌وه و ژیان و مان و مردوون و زیندووبوونه‌وه، هه‌ر به‌ده‌ستی ئه‌و خودایه‌یه كه هێزی نه‌بڕاوه‌ی مهعنهوییهتگهرایی و دهسهلاَتی بانشتهكانی هه‌یه، ئیدی ئه‌وه له پوچگه‌رایی و گومڕایی و سپڵه‌یی دووركه‌وتووه‌ته‌وه و گه‌شتووه‌ته شاڕێی كۆتایی و یه‌كێكه له سوپاسگوزارانی سوپاسكراو.