31/07/2013
•
نوسەر: bzavpress
•
شـه‌وى قـه‌در پاداشتى زياتر له هه‌شتاوسێ ساڵ په‌رستن له‌ته‌نها يه‌ك شه‌ودا
الحمدلله رب العالمين والصلاة والسلام على خاتم المرسلين وعلى اله وصحبه اجمعين امابعد :
موسڵمانى يه‌ك خواپه‌رست زۆرێكمان له‌هه‌وڵ و كۆششى به‌رده‌وامداين بۆبه‌ده‌ست هێنانى بژێوى ژيانمان تاواى لێ هاتووه په‌رستنه‌كانمان له‌يادچووه له‌كاتێكدا دڵنيانين له‌وه‌ى كه‌ئايه مردن ده‌رفه‌تمان ئه‌دات ئه‌وبڕه سامانه سه‌رف بكه‌ين كه‌به‌ده‌ستمان هێناوه؟ بۆيه زۆرجار بۆئاوه‌دانكردنه‌وه‌ى ماڵى دونيا خۆمان ماندووئه‌كه‌ين و له‌گه‌ڵيا ماڵى قيامه‌تمان وێران ئه‌كه‌ين له‌كاتێكدا ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ى ماڵى قيامه‌تمان ئاسانه‌و ماندوبونێكى زۆرى ناوێ به‌ڵام وێران كردنى پێويستى به هه‌وڵێكى زۆرهه‌يه ، ڕێگايه‌كى دوورمان گرتۆته به‌ر به‌مه‌به‌ستى گه‌يشتن به‌خۆشبه‌ختى كه‌چى ڕێگاى خۆشبه‌ختى زۆر ئاسانه‌و زۆريش نزيكه لێمانه‌وه .
له‌ده‌ره‌نجامى هه‌موو ئه‌و تاوانانه‌ى كه ئه‌يكه‌ين هێنده‌ى تردڵه‌كانمان ڕه‌ش ئه‌بێت له‌كاتێكدا هه‌ندێ په‌رستن هۆكارن بۆسڕينه‌وه‌ى زۆرێك له‌تاوانه‌كانمان بۆيه لێره دائه‌پرسم : له‌ماوه‌ى (11) مانگ و (20) شه‌ودا هه‌ميشه خه‌وتن چيمان ده‌ست كه‌وتووه و له‌ئه‌نجامى چى ؟ بێگومان له‌ده‌ست چوونى نوێژى به‌يانى و ئه‌ميش له‌ئه‌نجامى ماندووبوونى كارى رۆژانه . باشه له ماوه‌ى (11) مانگ و (20) شه‌و دانيشتن به‌ديار سه‌ته‌لايته‌وه چيمان ده‌ست كه‌وتووه؟ بێگومان ئازاردانى چاوه‌كانمان و زيادكردنى تاوانه‌كانمان ، ئه‌مه‌جگه له شه‌ونخونى و قسه‌كردن به‌ته‌له‌فۆن تاده‌مه‌و به‌يان و چه‌ندين تاوانى تر ئه‌ى له‌ئه‌نجامى كاركردنى به‌رده‌وام له ماوه‌ى (11) مانگ و (20) ڕۆژ چيمان ده‌ست كه‌وتووه؟ هه‌ندێ پاره‌و سامان كه‌زۆرجار به‌ناشه‌رعى يان له‌سه‌ر حيسابى په‌رستنه‌كانمان ده‌ستمان ئه‌كه‌وێت. به‌داخه‌وه بازرگانى كردنى دونيا بۆزيادكردنى سامان و بژێوى ماڵ و منداڵ سه‌رقاڵى كردووين له‌وه‌ى كه‌هه‌وڵ وكۆششه‌كانمان بخه‌ينه‌گه‌ڕ بۆ ئه‌و ڕۆژه‌ى خواى په‌روه‌ردگار له‌باره‌يه‌وه ئه‌فه‌رموێ (يَوْمَ لَا يَنفَعُ مَالٌ وَلَا بَنُونَ إِلَّا مَنْ أَتَى اللَّهَ بِقَلْبٍ سَلِيمٍ )الشعرا‌ء: ٨٨ - ٨٩ واته : ئه‌و ڕۆژه كه‌نه‌ماڵ و سامان سودى ده‌بێت نه‌مناڵ و كوڕان به‌كه‌ڵك دێن مه‌گه‌ر كه‌سێك به‌دڵێكى ساغه‌وه بێته حوزورى خوا ...( زانايان له‌پێناسه‌ى (القلب السليم) دا ده‌ڵێن : (ئه‌و دڵه‌يه كه‌خاڵى بێت له‌بيدعه‌و دامه‌زراوبێت له‌سه‌رسوننه‌ت ) .
له‌دونيادا گرێبه‌ستێك بكه بۆماوه‌ى (83) ساڵ بازرگانى كردن ، بۆچى و بۆكێ ؟! بۆ زياد كردنى سامان و سه‌رمايه و ئه‌و مناڵانه‌ى كه‌ڕه‌نگه له‌پاش مردنت له‌و سامانه‌ت هيچ خێرێكت بۆنه‌كه‌ن ، لێره‌دا پێت ئه‌لێم وه‌ره بۆماوه‌ى (10) شه‌و له‌گه‌ڵ په‌روه‌ردگارتا بازرگانيه‌ك بكه قازانجى ئه‌و (10) شه‌وه‌يشت له (83) ساڵ په‌رستن زياتره له‌ته‌نها (10) شه‌ودا ، ئێستا كاتى ئه‌وه‌هاتووه تاقى كردنه‌وه‌يه‌كى تر بكه‌ين به‌ته‌نها (10) شه‌و نه‌خه‌وتن ته‌عويزى (11) مانگ و (20) شه‌و غه‌فڵه‌ت بكه‌ينه‌وه .خواى په‌روه‌ردگار له‌به‌ر سۆز‌و به‌زه‌يى به‌به‌نده‌كانى ته‌نها (10) شه‌وى كردۆته هۆكار بۆده‌ست كه‌وتنى پاداشتى (83) ساڵ په‌رستن به‌ڵام چۆن ؟ به چ شێوه‌يه‌ك (10) شه‌و بتوانێ له (11) مانگ و (20) شه‌و گه‌وره تربێت ؟ به‌دڵنيايه‌وه له‌ته‌رازوى شه‌رعدا ئه‌و (10) شه‌وه نه‌ك له (11) مانگ قورس تر‌و گه‌وره تره به‌ڵكو له (83) ساڵ گه‌وره تره به‌واتايه‌كى تر پاداشتى (83) ساڵ په‌رستن به‌ته‌نها له (10) شه‌و په‌رستن به‌ده‌ست ئه‌هێنيت ، له‌وانه‌يه بڵێى ئه‌م (10) شه‌وه‌ى كه‌به‌شێكن له‌ساڵ چ جياوازيه‌كيان هه‌يه له‌گه‌ڵ شه‌وه‌كانى تردا هه‌بێت؟ لێره‌دا ئه‌مه‌وێ وه‌ڵامى ئه‌م پرسياره له‌مرۆڤێكه‌وه نه‌بيستى به‌ڵكو وه‌ڵامى پرسياره‌كه‌ت له‌كتێبى خواى په‌روه‌ردگاره‌وه ببيستى كه ئه‌فه‌رموێ : (إِنَّا أَنزَلْنَاهُ فِي لَيْلَةِ الْقَدْرِوَمَا أَدْرَاكَ مَا لَيْلَةُ الْقَدْرِلَيْلَةُ الْقَدْرِ خَيْرٌ مِّنْ أَلْفِ شَهْرٍتَنَزَّلُ الْمَلَائِكَةُ وَالرُّوحُ فِيهَا بِإِذْنِ رَبِّهِم مِّن كُلِّ أَمْرٍسَلَامٌ هِيَ حَتَّىٰ مَطْلَعِ الْفَجْرِ)
به‌ڵێ موسڵمانى به‌ڕێز : ئه‌و ده‌شه‌وه‌ى كه‌باسمان كرد (شه‌وى قه‌در) ه كه پاداشتى هه‌زار مانگى هه‌يه بۆيه ئه‌ڵێم به‌يه‌ك شه‌و په‌رستن چونكه (10) شه‌وى كۆتاى ڕه‌مه‌زان به‌په‌رستن زيندووبكه‌يته‌وه دڵنيابه ئه‌وشه‌وه ئه‌دۆزيته‌وه كه (ليله‌القدر) ى تيايه وه بۆيه ئه‌ڵێم هه‌ر (10) شه‌وه‌كه زيندوو بكه‌ره‌وه بۆ ئه‌وه‌ى دڵت ئارام بگرێت كه‌له‌شه‌وى (قه‌در) دا به‌خه‌به‌ربوويت و پاداشتى هه‌زار مانگت ده‌ست كه‌وتووه . وه‌بۆ ئه‌وى دڵنيابى له‌گه‌وره‌ى ئه‌م ده‌شه‌وه ئه‌وا پێغه‌مبه‌رمان ( صلی اللە علیە وسلم ) فه‌رموويه‌تى : ( من قام ليلة القدر إيمانا واحتسابا غفر له ماتقدم من ذنبه) متفق عليه واته : (هه‌ركه‌سێك شه‌وى قه‌در زيندووبكاته‌وه و باوه‌ڕى پێى هه‌بێ و چاوه‌ڕوانى پاداشتى خوابێت ، ئه‌وا خوا له‌تاوانه‌كانى پێشوى خۆش ئه‌بێت ) بزانه خواى په‌روه‌ردگار چه‌ند به‌سۆزو به‌به‌زه‌ى يه به‌رامبه‌ر به‌به‌نده‌كانى پاداشتى زياتر له (83) ساڵ له‌يه‌ك شه‌و په‌رستن توخوا موسڵمانى به‌ڕێز ئه‌مه‌كارى په‌روه‌ردگاره به‌رامبه‌رمان باشه ئێمه شه‌رم ناكه‌ين له‌كرده‌وه‌كانمان به‌رامبه‌ر په‌روه‌ردگارمان ؟ ته‌نانه‌ت گه‌وره‌يى ئه‌م شه‌وه گه‌يشتۆته ڕاده‌يه‌ك فريشته‌كانيش داواى لێ‌خۆش بوون بۆموسڵمانان ئه‌كه‌ن .
ئێمه‌ى مرۆڤ كه‌به‌رده‌وام له‌تاوان داين له‌جياتى گريان پێ ئه‌كه‌نين له‌كاتێكدا پێغه‌مبه‌رى ئازيزمان ( صلی اللە علیە وسلم ) خواى په‌روه‌ردگار له‌تاوانه‌كانى داهاتوو ڕابردووى خۆش بوبوو كه‌چى شه‌وى قه‌درى زيندووئه‌كرده‌وه هه‌روه‌ك دايكه عائيشه سه‌باره‌ت به پێغه‌مبه‌رى خوا( صلی اللە علیە وسلم ) فه‌رموويه‌تى: ( كان النَّبيُ ( صلی اللە علیە وسلم ) إذا دخل العشر شد مئزره وأَحيى ليله ، وأيقظ أهله ) رواه البخارى ومسلم واته : پێغه‌مبه‌رى خوا( صلی اللە علیە وسلم ) كاتێك داخيلى ناو ده‌ڕۆژى كۆتاى مانگى ڕه‌مه‌زان ئه‌بوو ، دوور ئه‌كه‌وته‌وه له‌جووت بوون له‌گه‌ڵ خێزانه‌كانيدا ، وه‌شه‌وه‌كانى زيندوو ده‌كرده‌وه خێزانه‌كانيشى به‌خه‌به‌ر ده‌هێنا (.به‌ڕاستى شه‌رمه‌زارى يه بۆئێمه‌ى مرۆڤ كه كاتێك ميوانێكمان دێت تانيوه‌ى شه‌و ناخه‌وين و له‌گه‌ڵيا غه‌يبه‌تى ئه‌م وئه‌و ده‌كه‌ين و تاوان ده‌كه‌ين له‌كاتێكدا له‌شه‌وى (قه‌در) دا هه‌زاران فريشته ميوانمانن كه‌چى بێ گوێدانه ئه‌م ميوانه به‌ڕێزانه خه‌وتن هه‌ڵ ئه‌بژێرين . حه‌سه‌نى به‌سرى (ڕه‌زاى خواى له‌سه‌ربێت) فه‌رموويه‌تى : (نه‌م بينى شتێك له‌عيباده‌تدا وه‌كو شه‌و نوێژ بێت . وه‌هه‌ركاتێ شه‌دادى كوڕى ئه‌نه‌سيش بچوتايه سه‌ر جێگاى خه‌وتن له‌شه‌ودا ، وه‌كو پاقله‌يه‌ك چۆن ده‌يكوڵێنێ واى لێ ده‌هات ، ده‌يووت : خوايه جه‌هه‌ننه‌م نايه‌ڵێ بخه‌وم ، وه هه‌ڵئه‌سا بۆ شه‌و نوێژ كردن . ئه‌مه‌حاڵى (پێشين) بووه كه‌چى ئێمه چركه‌يه‌ك خه‌وناده‌ين به‌هه‌موو دنيا بۆيه موسڵمانى به‌ڕێز چۆن شه‌وانيتر تانيوه‌شه‌و به‌ديار دووگۆڵێ و ده‌مه‌ته‌قێ و ته‌ليفۆنه‌وه شه‌ونخونيت ده‌كرد ئه‌وا هيچ نه‌بێت وه‌كو شه‌وانى تريش ئه‌م (10) شه‌وه تاقى بكه‌ره‌وه به‌ڵام به‌په‌رستنى په‌روه‌ردگار (نه‌ك به خواردنى حه‌له‌ويات و جگه‌ره‌كێشانه‌وه) هيچ نه‌بێ لێ‌خۆش بوونى په‌روه‌ردگارت ده‌س ئه‌كه‌وێ . بۆيه ئاگاداربه نه‌كه‌ى ئه‌م شه‌وت له‌ده‌ست بچێت چونكه پێغه‌مبه‌رى خوا( صلی اللە علیە وسلم ) فه‌رموويه‌تى : ( أتاكم شهر رمضان شهر مبارك ...وفيه ليلة هي خير من ألف شهر من حرم خيرها فقد حرم ) صحيح الجامع الصغير /55 واته : [ئه‌وا مانگى ڕه‌مه‌زانتان به‌سه‌ر داهات ، كه‌مانگێكى پيرۆزه و به به‌ره‌كه‌ته ..... وه‌شه‌وێكى تێدايه خێر‌و چاكه‌ى له هه‌زار مانگ چاكتره ، ئه‌و كه‌سه‌ى له‌خێرو چاكه كه‌ى بێ به‌ش بێت ئه‌وا بێ به‌ش بووه .)