(22) ڕەوشت ( الاخلاق)
31/07/2013 نوسەر: bzavpress

(22) ڕەوشت ( الاخلاق)


وانەی بیست و دوو


ڕەوشت پێناس و ناونیشانی کۆمەڵگەیە، ڕەوشت ووشەیەکی گشتگیرە تەنها لە بێ ڕەوشتی کەسێکدا دەرناکەوێت کە وەکو زۆرینە وا تێدەگەین ئەخلاق تەنها تایبەت بێت بە خراپەکاری وەکو تەعداکردنی پیاو لە ژن، نەخێر بەڵکو لە قورئانی پیرۆزدا ئاماژە دەکات بە خێرو چاکەو جوانی و باشەو....هتد، ئەدەب هەموو ڕوەکانی ئینسان دەگرێتەوە بەگشتی .
خوای گەورە لە وەسفی پێغەمبەر (صلی اللە علیە وسلم)دا دەفەرموێت (وَإِنَّكَ لَعَلَىٰ خُلُقٍ عَظِيمٍ) سورة/ القلم: 4.
واتە: به‌ڕاستی تۆ له‌سه‌ر ڕه‌وشت و خوویه‌کی زۆر جوان و په‌سه‌ند و بێ وێنه و مه‌زنیت.

هەروەها پێغەمبەری خوا ( صلی اللە علیە وسلم) دەفەرموێت (إنما بعثت لأتمم مكارم الأخلاق).
واتە: من بۆ ئەوە نێرراوم کە تەواوکاری جوانیەکانی  ڕەوشت بکەم.

هەروەها ڕەوشت دەگاتە پلەی ڕۆژوەوان و نوێژخوێن، هەروەك لە فەرمودەیەکدا پێغەمبەری خوا ئاماژەی پێداوە دەفەرموێت: عن أبو الدرداء أن رسول الله صلى الله عليه وسلم قال : (ما من شيء يوضع في الميزان أثقل من حسن الخلق , وإن صاحب حسن الخلق ليبلغ به درجة صاحب الصوم والصلاة).

واتە: (هیچ شتێك له‌ جوانی ره‌وشت سه‌نگینتر نیه‌ که‌ ده‌خرێته‌ تای ته‌رازووه‌وه‌.هه‌روه‌ها خاوه‌نی ڕه‌وشت جوانی پله‌ی به‌رزده‌بێته‌وه‌ هه‌تا ده‌گاته‌ پله‌ی ڕۆژووه‌وان و نوێژخوێن). یاخود  لە فەرمودەیەکی تردا دەفەرموێت ( ان المؤمن لیدرك بحسن خلقە درجة الصائم القائم).



واتە: ( کەسی ئیماندار بە بەرزی ڕەوشتی دەگاتە پلەی  نوێژخوێنی ڕۆژوەوان.

 لە کۆنیشدا ووتراوە ( دووشت هەرگیز باسی مەکە خراپەی خەڵکی بەرامبەرت لەگەڵ جاکەی خۆت بۆ خەڵکی، دووشت هەرگیز لەیادمەکە ڕۆژی دوایی و پەروەردگار.

کەواتە بابگەڕێینەوە سەر ڕەوشتی نازدارمان( صلی اللە علیە وسلم) بە شوێن پێی ئەو ئازیزەمان بڕۆین سونەتەکانی پەیڕەوبکەین.

 

------------------------

***  ڕەوشت ( الاخلاق) یەکێکە لەووتە ڕۆژانەی ڕەمەزانی ساڵی ٢٠١٣