18/06/2013
•
نوسەر: bzavpress
•
فه‌رمانڕه‌وایی - ئازیده‌یاك -
پاش
له دنیا ده‌رچوونی كواكسار ئازیده‌یاك ی كوڕی له ساڵی (584) پ ز
ئه‌بێته جێگاداری و فه‌رمان ڕه‌وای وڵاتى ماد‌و پارس ئه‌گرێته ئه‌ستۆ.
یۆنانیه‌كان (ئاستیاك یا ئاستیاژ) یان پێ وتوه ناوی ڕاستی خۆی
(ئیختوویگو)یه. ئه‌م كابرایه پیاوێكی بێ ده‌سه‌ڵات و هه‌رزه و ده‌ست
بڵاو بوه ئه‌و وڵاته پان و به‌رینه‌ی كه له باوكیه‌وه بۆی جێ مابوو
نه‌یتوانی سه‌رپه‌رشتی بكات و گوێی نه‌داوه‌تێ. هه‌میشه خه‌ریكی ڕابواردن و
به‌زم و ڕه‌زمی دیوه‌خان بووه، ئازاردانی خه‌ڵكی و كاول كردنی ماڵیان
هه‌وڵی خۆش و رابواردنی بووه، خه‌ڵك گه‌لێك له‌م پیاوه بێزار بوون هه‌ر
كه كورش سه‌ری هه‌ڵدا ماده‌كان وازیان لێ هێناو په‌نایان برده به‌ر كورش و
به فه‌رمانڕه‌وا قبوڵیان كرد. له‌ئه‌نجامی خۆ هیلاك كردن و شه‌و نخونی و
خوێن ڕشتنێكی زۆردا وڵاتى ماد له سه‌رده‌می كواكساردا گه‌یشتبوه
ئه‌وپه‌ڕی شادی و به‌خته‌وه‌ری، سوپایه‌كی به هێزو توانا و ده‌سه‌ڵاتداری
هه‌بووه هه‌ر شوێنێك مه‌یلیان لێ بوایه به ئاسانی داگیریان ئه‌كرد.
كواكسار هه‌رچه‌نده خۆی فه‌رمانڕه‌وایه‌كی به ده‌سه‌ڵات و ژیر بووه
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا له هه‌موو كاروبارێكدا پرس و ڕای به ڕیش سپی و پیاو
ماقوڵانی وڵات بووه. ماده‌كان له ڕووی پێشكه‌وتنه‌وه به ئه‌ستێره‌یه‌كی
پرشنگداری سه‌رده‌می خۆیان ئه‌ناسران. (شێره به‌ردینه‌كه‌ی هه‌مه‌دان)
له شاكاری په‌یكه‌ر تاشی ماده‌كانه. دوكانی داود و تاقه‌وسانی فه‌رهاد و
وێرانه‌كانی لوڕستان و ته‌ختی سلیمان له خاكی ئه‌فشار و قه‌ڵای كه‌ره‌فتوو
قه‌ڵای زه‌لم ته‌واوی به‌رده تاشراوهكانی وڵاتى كورد و ده‌خمه‌ی
میاندواو دهخمهى(1) سیرتار (پلكان) ڕه‌وانسه‌ر له شاكاره هه‌ره
جوانه‌كانی ئه‌و سه‌رده‌مه‌یه.
1. ده‌خمه: بریتیه له
ژوورێکی گه‌وره‌ی به‌ردینی تاشراو که بۆ مردوو شۆرین به‌کار هێنراوه وه‌ک
گۆڕیچهش له لاپاڵ به‌ردی چیا و ئه‌شکه‌وتا هه‌ڵکه‌نراوه و
مردووه‌کانیان تێ خستووه وه‌ک گۆڕ.گۆڕانی فه‌رمانره‌وایی له ماده‌وه بۆ
پارس
فارسه‌كان له وڵاتى خۆیاندا له كه‌ناری عه‌ره‌ب، به
ئاژه‌ڵداری و كشتوكاڵه‌وه خه‌ریك بوون هه‌ندێ جار به سه‌ربه‌ستی ژیاون و
هه‌ندێ جاری تریش له‌ژێر سایه‌ی پێشدادیه‌كان و هه‌ندێ جاری تریش به باج
ده‌ری له‌ژێر سایه‌ی ماده‌كاندا ژیاون. گه‌لێ جاریش باج ده‌ری كلدانی و
ئاشووریه‌كانیش بوون، ئه‌م فارسانه هه‌میشه له خاكی خۆیاندا نه‌ترازاون و
په‌لاماری كه‌سیان نه‌داوه مه‌گه‌ر له سه‌رده‌می زنجیره‌ی هاخهمهنشی
دا كه تا خاكی فه‌له‌ستین ڕۆیشتوون و په‌لاماری عیلامهكانشیاندا، هه‌ر
چه‌نده زۆربه‌ی فه‌رمانڕه‌وایانی هه‌خامه‌نشین سه‌رپه‌رشتی وڵاتى عیلامیان
كردوه به‌ڵام زیاتر له‌ژێر سایه‌ی ئاشووری و بابلی و ماده‌كاندا ژیاون.
دوا فه‌رمانڕه‌وای هه‌خامه‌نشی كه سه‌ر په‌رشتی وڵاتى عیلامی كردوه
(كامبوز) باوكى كورشی گه‌وره بووه.(1) دێینه سه‌ر باسی ئه‌وه‌ی كه
ده‌وڵه‌تی ئازادی فارس له‌سه‌ر ده‌ستی كورشی گه‌وره ده‌ست پێ ئه‌كات.(2)
1. ئاینه‌یه ئه‌سکه‌نده‌ری ل 3 و 1742. کتێبی تواریخ الأیام فه‌رمانڕه‌وایی
- ئازیده‌یاك -پاش له دنیا ده‌رچوونی كواكسار ئازیده‌یاك ی كوڕی له ساڵی
(584) پ ز ئه‌بێته جێگاداری و فه‌رمان ڕه‌وای وڵاتى ماد‌و پارس ئه‌گرێته
ئه‌ستۆ. یۆنانیه‌كان (ئاستیاك یا ئاستیاژ) یان پێ وتوه ناوی ڕاستی خۆی
(ئیختوویگو)یه. ئه‌م كابرایه پیاوێكی بێ ده‌سه‌ڵات و هه‌رزه و ده‌ست
بڵاو بوه ئه‌و وڵاته پان و به‌رینه‌ی كه له باوكیه‌وه بۆی جێ مابوو
نه‌یتوانی سه‌رپه‌رشتی بكات و گوێی نه‌داوه‌تێ. هه‌میشه خه‌ریكی ڕابواردن و
به‌زم و ڕه‌زمی دیوه‌خان بووه، ئازاردانی خه‌ڵكی و كاول كردنی ماڵیان
هه‌وڵی خۆش و رابواردنی بووه، خه‌ڵك گه‌لێك له‌م پیاوه بێزار بوون هه‌ر
كه كورش سه‌ری هه‌ڵدا ماده‌كان وازیان لێ هێناو په‌نایان برده به‌ر كورش و
به فه‌رمانڕه‌وا قبوڵیان كرد. له‌ئه‌نجامی خۆ هیلاك كردن و شه‌و نخونی و
خوێن ڕشتنێكی زۆردا وڵاتى ماد له سه‌رده‌می كواكساردا گه‌یشتبوه
ئه‌وپه‌ڕی شادی و به‌خته‌وه‌ری، سوپایه‌كی به هێزو توانا و ده‌سه‌ڵاتداری
هه‌بووه هه‌ر شوێنێك مه‌یلیان لێ بوایه به ئاسانی داگیریان ئه‌كرد.
كواكسار هه‌رچه‌نده خۆی فه‌رمانڕه‌وایه‌كی به ده‌سه‌ڵات و ژیر بووه
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا له هه‌موو كاروبارێكدا پرس و ڕای به ڕیش سپی و پیاو
ماقوڵانی وڵات بووه. ماده‌كان له ڕووی پێشكه‌وتنه‌وه به ئه‌ستێره‌یه‌كی
پرشنگداری سه‌رده‌می خۆیان ئه‌ناسران. (شێره به‌ردینه‌كه‌ی هه‌مه‌دان)
له شاكاری په‌یكه‌ر تاشی ماده‌كانه. دوكانی داود و تاقه‌وسانی فه‌رهاد و
وێرانه‌كانی لوڕستان و ته‌ختی سلیمان له خاكی ئه‌فشار و قه‌ڵای كه‌ره‌فتوو
قه‌ڵای زه‌لم ته‌واوی به‌رده تاشراوهكانی وڵاتى كورد و ده‌خمه‌ی
میاندواو دهخمهى(1) سیرتار (پلكان) ڕه‌وانسه‌ر له شاكاره هه‌ره
جوانه‌كانی ئه‌و سه‌رده‌مه‌یه. 1. ده‌خمه: بریتیه له ژوورێکی گه‌وره‌ی
به‌ردینی تاشراو که بۆ مردوو شۆرین به‌کار هێنراوه وه‌ک گۆڕیچهش له
لاپاڵ به‌ردی چیا و ئه‌شکه‌وتا هه‌ڵکه‌نراوه و مردووه‌کانیان تێ خستووه
وه‌ک گۆڕ.گۆڕانی فه‌رمانره‌وایی له ماده‌وه بۆ پارسفارسهكان له وڵاتى
خۆیاندا له كه‌ناری عه‌ره‌ب، به ئاژه‌ڵداری و كشتوكاڵه‌وه خه‌ریك بوون
هه‌ندێ جار به سه‌ربه‌ستی ژیاون و هه‌ندێ جاری تریش له‌ژێر سایه‌ی
پێشدادیه‌كان و هه‌ندێ جاری تریش به باج ده‌ری له‌ژێر سایه‌ی ماده‌كاندا
ژیاون. گه‌لێ جاریش باج ده‌ری كلدانی و ئاشووریه‌كانیش بوون، ئه‌م فارسانه
هه‌میشه له خاكی خۆیاندا نه‌ترازاون و په‌لاماری كه‌سیان نه‌داوه
مه‌گه‌ر له سه‌رده‌می زنجیره‌ی هاخهمهنشی دا كه تا خاكی فه‌له‌ستین
ڕۆیشتوون و په‌لاماری عیلامهكانشیاندا، هه‌ر چه‌نده زۆربه‌ی
فه‌رمانڕه‌وایانی هه‌خامه‌نشین سه‌رپه‌رشتی وڵاتى عیلامیان كردوه به‌ڵام
زیاتر له‌ژێر سایه‌ی ئاشووری و بابلی و ماده‌كاندا ژیاون. دوا
فه‌رمانڕه‌وای هه‌خامه‌نشی كه سه‌ر په‌رشتی وڵاتى عیلامی كردوه (كامبوز)
باوكى كورشی گه‌وره بووه.(1) دێینه سه‌ر باسی ئه‌وه‌ی كه ده‌وڵه‌تی
ئازادی فارس له‌سه‌ر ده‌ستی كورشی گه‌وره ده‌ست پێ ئه‌كات.(2) 1.
ئاینه‌یه ئه‌سکه‌نده‌ری ل 3 و 1742. کتێبی تواریخ الأیام