31/07/2013
•
نوسەر: bzavpress
•
سهرکردهیهکی یەكێتی داوای 20 دەفتەر دۆلار لە رۆژنامەنووسێك دەكات
پاش سێ ساڵ لەدابەزاندنی وتارێك لەسەری، بەرپرسێكی باڵای یەكێتی نیشتیمانی كوردستان، داوای (250) ملیۆن دینار لەرۆژنامەنووسێك دەكات.
رۆژنامەنووس بنار هیدایەت بهبزاڤی رایگەیاند، دوای ئەوەی ئەمڕۆ لەدادگای سلێمانی پەیوەندییان پێوەكردم، كە ئاگاداری نامەیەكم بۆ هاتووە، لەلایەن مامۆستا جەلال كەریم بریكاری وەزیری ناوخۆی حكومەتی هەرێم داوای بڕی (250) ملیۆن دیناری وەك قەرەبوو لێكردووم، لەسەر ئەوەی لەساڵی (2010) وتارێكم لەسەر نوسیوە.
ئەو روژنامەنووسە وتیشی "رۆژی (28/12/2010)، دادگا سزای دام بە بڕی یەك ملیۆن دینار، لەسەر ئەو وتارە، بەڵام ئێستا پێم سەیرە مامۆستا جەلال داوای قەربوو دەكات.
بنار هیدایەت ئاشكراشیكرد، رۆژی (15)ی مانگی داهاتوو، بڕیارە جارێكی دیكەش دادگایی بكرێمەوە لەسەر داواكەی بریكاری وەزیری ناوخۆ سەبارەت بە داوای قەرەبوو كردنەوەی.
جێی ئاماژەیە لەئێستادا بنار هیدایەت وەك بەرپرسی بەشی هەواڵی ئاژانسی (نها24) كاردەكات.
س.ع