31/07/2013
•
نوسەر: bzavpress
•
محەمەد حەكیم "هاوكاریكردنی مەریوان هەڵەبجەیی وەك هاوكاریكردنی تیرۆرستێك وایە
محەمەد حەكیم وتەبێژی كۆمەڵی ئیسلامی كوردستان بە شارپرێسی راگەیاند: مەریوان هەڵەبجەی سوكایەتی بەئاینی زۆربەی خەڵكی كوردستان كردووەو بەپێی یاسای عێراقی تاوانبارە، ئەوەی كە مەلا بەختیاریش كردوویەنی هاندانی خەڵكە بۆ دووبارەكردنەوەی ئەم كارە لەلایەن خەڵكی ترەوە.
ئاماژهشیی بهوهكرد: ئەوەی كە مەلا بەختیار باسیكردووە لەوەی كە هاوكاری مەریوان هەڵەبجەیی كردووە بۆ ناردنە دەرەوەی پێشێلی یاسای كردووەو وەك ئەوە وایە هاوكاری تیرۆرستێكی كردبێت.
ئهمه له كاتێكدایه چهند رۆژێك لهمهو بهرلەڕوونكردنەوەیەكدا نووسینگەی ڕاگەیاندنی مەلا بەختیار ئاشكرایكرد كە مەریوان هەڵەبجەیی لەسەر كتێبی (سێكسو شەرعو ژن، لەمێژووی ئیسلامدا) هەڕەشەی كوشتنی لێكرا، كاك مەلا بەختیار، شاردیەوەو ڤیزەی بۆ وەرگرتو هاوكاریشی كرد، بگاتە نەرویج.