دیاره له‌م رۆژانه‌دا هه‌ندێك له‌كه‌ناڵه‌كانی راگه‌یاندن ئه‌وه‌یان بڵاوكردوه‌ته‌وه كه گوایه ئێمه پاره‌ی زه‌كات بۆ حكومه‌ت كۆده‌كه‌ینه‌وه، ئه‌ویش به هۆی ئه‌وه‌ی كه پێشتر له دیدارێكدا رامان گه‌یاندبوو كه وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف و كاروباری ئایینی حكومه‌تی هه‌رێم به‌نیازه ده‌زگایه‌ك دروست بكات به‌ناوی (ده‌زگای كۆكردنه‌وه‌و دابه‌شكردنی زه‌كات).
سه‌باره‌ت به‌م هه‌واڵه به پێویستی ده‌زانین ئه‌م چه‌ند خاڵه روون ده‌كه‌ینه‌وه:
1.پڕۆژه‌ی (ده‌زگای كۆكردنه‌وه‌و دابه‌شكردنی زه‌كات) له‌بنه‌ڕه‌ت دا پڕۆژه‌ی په‌رله‌مان و ئێمه نییه، به‌ڵكو ئه‌مه پڕۆژه‌ی كۆمه‌ڵێك مامۆستای ئاینییه كه‌به‌هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف ئاماده‌یان كردووه و ئێمه‌ش هاوكاریمان كردوون له گفتوگۆ كردن له‌سه‌ری، كه به‌ر له سێ ساڵ له لایه‌ن وه‌زاره‌ته‌وه به‌رز كراوه‌ته‌وه بۆ ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران كه‌چی تائێستا وه‌ڵامیان نه‌دراوه‌ته‌وه.
2.له‌كاتی گفتوگۆكردنمان له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف و مامۆستایانی ئایینی له‌سه‌ر ئه‌م پڕۆژه یاسایه له كاتی خۆیدا ئێمه جه‌ختمان كرده‌وه له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه ئه‌م ده‌زگایه پێویسته به‌ڕێوه‌بردنه‌كه‌ی له‌لایه‌ن كه‌سانی ناحكومیه‌وه بێت كه جێگه‌ی بڕوا‌و متمانه‌ی هه‌موو لایه‌ك بن، وه نابێت حكومه‌ت ئه‌م پڕۆژه‌یه به‌ڕێوه‌ببات یان بۆ خۆی پاره كۆبكاته‌وه، ته‌نها ئه‌وه‌نده هه‌یه كه به‌یاسایه‌ك ده‌ربچێت و له‌ژێرچاودێری حكومه‌ت دابێت نه‌ك به‌ڕێوه‌ی ببات، هه‌روه‌ها له‌لایه‌ن دیوانی چاودێری داراییشه‌وه چاودێری وه‌رگرتن و دابه‌شكردنی پاره‌كه‌ی بكرێت.
3.ئێمه بڕوامان وایه ئه‌گه‌ر ده‌زگایه‌كی له‌م شێوه‌یه وه به به‌ڕێوه‌بردنی چه‌ند كه‌سێكی بێلایه‌ن و جێ متمانه و پسپۆر دابمه‌زرێت ده‌بێته هۆی ئه‌وه‌ی كه‌زه‌كات به‌شێوه‌یه‌كی باشتر و راست و دروستتر كۆبكرێته‌وه‌و پاشان دابه‌ش بكرێت، ئه‌وكاتیش ده‌بێته هۆی كه‌مكردنه‌وه‌ی رێژه‌ی هه‌ژاری و كێشه كۆمه‌ڵاتییه‌كان له هه‌رێمی كوردستان. وه پێویسه ئه‌وه بزانین كه ئه‌سڵ له ئیسلامدا وایه كه پڕۆسه‌ی وه‌رگرتن و دابه‌ش كردنی زه‌كات پێویسته له رێگای ده‌زگایه‌كی تایبه‌ته‌وه بێت.
4.ئه‌م ده‌زگایه ته‌نها پاره نادات به‌خه‌ڵك چونكه فه‌لسه‌فه‌ی زه‌كات له ئیسلامدا ته‌نها ئه‌وه نییه كه بڕه پاره‌یه‌ك بده‌یته هه‌ژارێك به‌ڵكو دابین كردنی كار و شوێنی نیشته‌جێ بوون به‌شێكه له‌زه‌كات واته ده‌كرێت ئه‌م ده‌زگایه خانوو بۆ هه‌ژاران دروست بكات یان دوكانیان بۆ دابنێت یان ئۆتۆمبێلیان بۆ بكرێت تائیشی پێبكه‌ن یا سه‌رمایه‌ی وایان پێبدات كه بتوانن كاری پێ بكه‌ن وله‌هه‌ژاری رزگاریان بێت.
له‌به‌ر ئه‌وه هیچ پێویست ناكات خه‌ڵكانێك به‌نه‌زانینه‌وه تفه‌نگ به‌تاریكییه‌وه بنێن و قسه‌ی بێ بنه‌ما بكه‌ن، بۆ نموونه بڵێن (مامۆستا به‌شیر ده‌یه‌وێت پاره‌ی زه‌كات بۆ حكومه‌ت بگه‌ڕێنێته‌وه تا به‌كه‌یفی خۆی دابه‌شی بكات)كه ئه‌م قسانه ئه‌سڵ و ئه‌ساسیان نییه وه دوورن له‌راستییه‌وه، بۆیه داواكارم له‌راگه‌یاندنه‌كان به‌نه‌زانی شت بڵاونه‌كه‌نه‌وه‌و تۆمه‌ت بۆ خه‌ڵكی دروست نه‌كه‌ن.
د. به‌شیرخه‌لیل حه‌دداد
سه‌رۆكی لیژنه‌ی ئه‌وقاف و كاروباری ئایینی له په‌رله‌مانی كوردستان
31/7/2013