01/08/2013
•
نوسەر: bzavpress
•
ڕووی جیاواز‌و بیروبۆچونی جیاواز له‌سه‌ر هه‌ڵگه‌ڕانه‌وه (الأرتداد) ی کۆن وتازه . ١٩
و/ لقمان امین
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
به‌ڕاستی سعید حوی ڕووی جیاوازی وبیروڕای جیاوازی به‌جوانی خستۆته ڕوو له‌نێوان هه‌ڵگه‌ڕانه‌وه‌ی تازهوکۆن لهکیتابهکهیدا به‌ناوی ( جند الله ثقافة وأخلاقا ) له‌لاپه‌ڕه‌ی 10 دا ووتویه‌تی :( ئه‌گه‌ر هه‌ڵسه‌نگاندنێك بکه‌ین ساده‌یی له‌نێوان هه‌ڵگه‌ڕاندنه‌وه‌ی کۆن وتازه‌دا ده‌بینین که هه‌ڵگه‌ڕانه‌وه‌ی کۆن له دین له‌هه‌ندێك ڕووه‌وه ترسناكتره له هه‌ڵگه‌ڕاندنه‌وه‌ی تازه ، به‌ڵام له هه‌مانکاتدا هه‌ڵگه‌ڕاندنه‌وه‌ی تازه له هه‌ندێ ڕووه‌وه مه‌ترسیدارتره له هه‌ڵگه‌ڕانه‌وه‌ی کۆن .
هه‌ڵگه‌ڕاندنه‌وه‌ی کۆن له‌سه‌رده‌می خه‌لیفه‌کاندا له‌سه‌ر ئه‌و بنهمایهیهی که‌وا ده‌وڵه‌تی ئیسلامی تازه دامه‌زرابوو ئه‌وه مه‌ترسیدارتربوو چونکه هێزودهستهڵاتیان زۆر نهچهسپابوو .
هه‌ڵگه‌ڕاندنه‌وه‌ی سه‌ره‌تای سه‌ده‌کانی ئیسلام موسڵمانان توانیان به‌شێوه‌یه‌ك خۆیان بۆی ئاماده‌بکه‌ن به‌یه‌كڕیزی موسڵمانان ویه‌ك سه‌رکرده‌یی وووریابونێکی ته‌واوو شاره‌زایی یه‌کی ته‌واوباش له‌دین به‌شێوه‌یه‌ك تاکه تاکه‌ی موسڵمانانیش ته‌واو ووریابوون وشاره‌زای دینه‌که‌یان بوون ، له‌گه‌ڵ هێزی پیاوان وهێزی لهشکریو هێزی چه‌ك و له‌سه‌رووی هه‌مووشی یه‌وه به‌توانایی ئیمان وبیروباوه‌ڕیان .
به‌ڵام هه‌ڵگه‌ڕاندنه‌وه‌ی تازه‌ی ئه‌م سه‌رده‌مه له‌دیندا زۆر مه‌ترسیدارتره له کۆن چونکه هه‌ڵگه‌ڕانه‌وه‌ی کۆن هیچ بۆچونێکی پوچ وئاشکرابوو ، به‌ڵام ئه‌م ههڵگهڕاندنهوهیهیهی تازه جوانکراوهو ڕازاندویانه‌ته‌وه به جۆره‌ها شێوازی جۆراوجۆر له‌به‌رچاو خه‌ڵکی زۆربهبهرز ڕاگیراوه‌و له‌نێوان جۆره‌ها بیروباوه‌ڕی جیاجیاداو فه‌لسه‌فه‌ی زۆریان داڕشتوه‌و هه‌روه‌ها هه‌موو هۆکارێکیان به‌ده‌سته‌وه‌یه گردویاته ده‌ست و به‌کاریده‌هێنن به‌رامبه‌ربه بیروباوه‌ڕی ئیسلامی ساف وپاك وڕاست و بۆئه‌وه‌ی که بگه‌نه هه‌موو مۆخ وکاکڵهیهکی بیروباوه‌ڕی موسڵمانان وتاوه‌کو سۆزیان بشێوێنن ، له‌سه‌ر هه‌موو شتێکیشه‌وه موسڵمانان هیچ هۆکارێكیان به‌ده‌سته‌وه نی یه که خۆیانی پێ پڕچه‌ك بکه‌ن و به‌رامبه‌ری فکروبیروباوهڕی کوفری وگومڕایی پێبگرن .
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا که باسمان کردوه هێشتا حوکمی کوفروکافری ناده‌ین به‌سه‌ر هه‌موو کۆمه‌ڵگاکانی خاکی ئیسلامی‌دا ، چونکه ئه‌گه‌ر حوکمی ئه‌وه‌بده‌ین به‌سه‌ریاندا ئه‌وا ده‌بێت بڵێین ههمووخاکی موسڵمانان بووه به خاکی شه‌ڕ (دار الحرب ) ئێمه‌ش ڕێگا به‌خۆمان ناده‌ین که چه‌نه‌بازی بکه‌ین به‌وشێوه‌یه‌و له‌و حوکمه‌دا ، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا که هه‌ڵگه‌ڕاوه‌کان زۆرزۆربونهو ڕهشاییان پشتوه به‌سه‌ر زۆربه‌ی زۆری کاروباهکاندا و ئه‌و حوکمه کوفریی یه‌ش پێویستی به ڕیزبه‌ندیی یه‌کی زۆری به‌سه‌ردا دروست ده‌بێت له حوکمه شه‌رعی یه‌کاندا ، به‌ڵام ده‌توانین بڵێین که زۆربه‌ی زۆری کۆمه‌ڵگاکانی خاکی ئیسلامی کۆمه‌ڵگاکان فاسق و حوکمی زۆرینه‌شیان که مورته‌دن یان منافقن یان کافرن و گومانیش نابه‌ین به‌وه‌ی که که‌سێكی موسڵمان که که‌مێك له‌دین تێگه‌یشتبێت و ئه‌وبۆچونه بکات به فکروبۆچونی خۆی ، به‌ڕاستی موسڵمان ئه‌گه‌ر که‌موکوڕی بکات له فه‌رزێك له فهرزهکیفایهتهکاندا ئه‌وا تاوانبار ده‌بن و ئه‌گه‌ر ههربهدهوامیشبن له‌سه‌ر که‌مته‌رخه‌می یه‌کانیان ئه‌وا ده‌بن به فاسق ، موسڵمانایش که‌مته‌رخه‌من به‌رامبه‌ر سه‌ده‌ها فه‌رزی کیفایه .
هه‌روه‌ها هه‌ڵگه‌ڕاندنه‌وه‌ی سه‌ده‌ی سه‌ره‌تایی ئیسلام وههڵگهڕاندنهوهی تازه‌ی ئه‌م سه‌رده‌مانه‌ی ڕوونکردۆته‌وه له کیتابه‌که‌ی به‌ناوی ( الأساس في التفسیر ) ج/3 ل/1433 ده‌ڵێت:( هه‌ڵگه‌ڕاندنه‌وه‌ی سه‌رده‌می کۆن ڕاسته‌و خۆلهدوای وه‌فاتی پێغه‌مبه‌ر(صلی الله علیه وسلم )دروست بوو له‌وکاته‌دا موسڵمانان زۆرشتی گرنگیان هه‌بوو له‌وکاته‌دا ، له‌وانه‌ش : یه‌ك سه‌رکرده‌یی که أبوبکرالصدیق بوو ، یه‌ك ڕیزی موسڵمانان و په‌روه‌رده‌یه‌کی بهرزوتهواو ، جیهادکردن ، که‌ئێستا جیهادکردن په‌كخراوه‌و به‌شێوه‌ی پێشوو په‌روه‌رده‌کردن نه‌ماوه‌و یه‌ك ڕیزی نی یه وسهرکردهش نی یه ، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ئه‌م هه‌ڵگه‌ڕانه‌وه‌یه به‌رده‌وامه‌و ههرلهپهرهسهندندایهو زیاترده‌بێت و موسڵمانانیش ده‌بێت ڕێگایه‌ك بگرنه‌به‌ر بۆئه‌وه‌ی خۆیان په‌روه‌رده‌یه‌کی جوان وباش بکه‌ن تاوه‌کو یه‌ك ڕیزی درروست بکه‌نه‌وه‌و پاشان بتوانن که سه‌رکرده‌یه‌ك دروست بکه‌ن تاوه‌کو جیهاد دروست ببێته‌وه .
بێگومان لێره‌دا پرسیارێكی گرنگ دێته‌کایه‌وه ئه‌ویش ئه‌وه‌یه کێ ئه‌م ڕێگایه بکاته‌وه‌و بیشکێنێت ؟
ئایه ئه‌و ڕێگایه نابێت سه‌رکرده‌یه‌کی خواویست ولهخوترسێکی باش بیشکێنێت چۆن سهرکهوتوشبین له‌گه‌ڵ قسه‌که‌ی خۆمان که ده‌ڵێین په‌روه‌رده‌و یه‌ك ڕیزی دروست بکه‌ین تاوه‌کو سه‌رکرده‌یه‌کمان وهبهرهر بۆبهێنێت ، سه‌رکرده‌ش له‌کۆتایدا دروست ده‌بێت بیهێنینه سه‌ره‌تای کاره‌که‌مانه‌وه ؟
ئێمه‌ش لێره‌دا ده‌ڵێین ، ئیش‌کردن بۆخواو په‌روه‌رده‌ی خوایی وله‌سه‌ر شه‌ریعه‌ت نکۆڵی له که‌سایه‌تی نی یه که به‌رده‌وام هاوته‌ریب وهاوشانی یه‌کتری ده‌ڕۆن له‌سه‌ر ڕێگای ڕاستی وحه‌قدا ، پاشان یه‌ك ڕیزیش پێویستی به ڕاوێژکردن هه‌یه ، ڕاوێژکردنیش نه‌زۆك نی یه له‌وه‌ی که بتوانێت سه‌رکرده‌یه‌کی چاك وباش هه‌ڵبژێرێت که شایسته‌بێت بۆ ئهوکارهو ئامانجی موسڵمانان له‌ڕوانگه‌ی بیروبۆچونی ڕێکخراوێتی ئاشتیانه‌و باش وڕاست بارودۆخه‌که‌ش ئه‌وه‌نی یه که بڵێین جیهادکردن سه‌ره‌تای هه‌موو کاره‌کانه‌و ئه‌وه‌شی لێره‌دا مه‌به‌ستمانه ، په‌روه‌رده‌ی ڕاست ودروست وبیروبۆچون هه‌رده‌بێت بیانخه‌ینه به‌رچاو له‌لایه‌ن سه‌رکرده‌ی خوا ویسته‌وه ).
هه‌روه‌ها شێخ أبوالحسن الندوي له کیتابه‌که‌یدا به‌ناوی ( ردة ولا أبا بکر لها ) زۆر به‌وردی وجوانی باسیکردوه ، منیش ئامۆژگاریت ده‌که‌م که به‌زوترینکات بیخوێنیته‌وه‌و که به ته‌واوی شیکردۆته‌وه .