دەمرگیری حیزبایەتی چەقی داکوتاوە لە گۆڕەپانی کاری ئیسلامی و بووە بە دیاردەو زۆر ئازاربەخشە؛ تەنانەت تام و بۆن و بەرامی بانگەوازی نەهێشتوە، وای لێهاتوە نێوانی بانگخوازان کێشمەکێشم و ململانێ بۆتە مۆرکی سەرەکی، تەنانەت خەڵکانێك کاری بەکۆمەڵیان لا ناشرین بووە بە گشتی بە سەرئێشەی دەزانن.
بەڵێ! لەوانەیە ئەم کێشەو ململانێیە بە شێوەیەکی فیکریو مەنهجی خۆی دارشتبێت ئەمە ببێتە هۆکاری ئەو ناکۆکیە، بەڵام لە واقیعدا ئەم ناکۆکیە بەشێکی دەگرێتەوە بۆ دەمرگیرو کاری من.. من و تۆ.. تۆی و ئارەزوو و زۆربەشی بۆ نفوزە هیچ مۆرکی دینداری و خواناسی پێوە نەماوە، پێشم وابێت بێجگە ئەم راڤەیە هیچی تر هەڵناگرێت.
- بانگەوازی ئێستا بووە بە کۆکردنەوەی خەڵك بۆ کەسایەتیەکان کە لە ناو ئەم رابوونەدا کار دەکەن، نەك- بۆ ئیسلام!..
- بانگەوازی ئێستا بووە بە پارە کۆکردنەوە؛ بۆمنەت کردن بە سەر هەژاران و بێدەرەتان و هەتیو بێ سەرپەرشەتەکان و بێوەژنان بە گشتی.. مۆرکی إنفاق و بەخشین لە پێناوی خوادا مەگەر لای تاکەکان مابێت، ئەویشی کە زەکاتی هەیە دەیبەخشێت یان بە حیزبەکەیەتی و لە ڕێگای ئەوەیە دەیبەخشێت، یان هەزارو یەك بیانو ئەدۆزێتەوە تا پارەیەك دەبەخشیت، یاخود کام ئەندام پارە کۆبکاتەوە زیاتر ئەوە کوری چاکەو موسڵمانی باشە دڵسۆزە ئیتر..
- بانگەوازی ئێستا بووە بە کاری مافیایی و جەماعەتو جەماعەتکاری وەك مافیایی ئیتالیای لێهاتوە کەسەرچاوەی لە پاپایی ئەو جێگاوە سەریگرتوە، کەی خەڵکی وەلائی ماوە بۆ ئیسلام ، بەڵکو - وەلائی ئێستا بۆ شەخسە نەك ئیسلام، کێ خەڵکی زۆری هێنا بۆ حیزبایەتی ئەوە پیاو چاکە و کارایە!..
- بانگەوازی ئێستا مونافەسەی بەرز کردنەوەی کەسەیەتیە ئیسلامیەکانە و کامیان قوتابی و کتێب و ووتاری زۆری هەیە! یاخود کامیان زۆرترین خەڵکی لێکۆدەبێتەوە، خەڵکەکانی شانازی ئەوەندەی بە پێشەوە مامۆستاکەیانەوە دەکەن ئەوەندە ئیسلام و فیکری ئیسلامی کاریگەری لەسەریان دانەناوە، پێشەنگی و قدوەیی لە ناویاندا نیە، بەڵکو- سەرکردەیی و ئاغایەتی جێگای گرتۆتەوە..
- هەڵوێستی سیاسی پلەو پایەی حیزبایەتی جێگای هەڵوێستی دینداریو خواناسی گرتۆتەو بەڕاستیش بووە بە دیاردە، کە ئەندامەکان سنگ بکوتن بۆ پەلەو پایەی حیزبی..
- شەرمنی لەباس و روونکردنەوەی قیاداتی ئیسلامی لە کەناڵەکانەوە لە سەر ئاینەکەیان بە تەواوەتی پێیانەوە دیارە، زۆر بە ئاستەم شەرحی ئایەتێك یان فەرمودەیەك یاخود لە باس و خواستیانە دەگەرێنەوە بۆ سەر سەرچاوەکەیان ومەرجەعیان کە ئیسلامە، تەحلیلی ئێستا هەمووی ئەقڵگەراییە، نەك ئیمانگەرایی.
ئەمانەی باسمکرد دەیاردەن نەك بە گشتی هەموو موسڵمانان تێوەگلێنم، مەبەستم گشتاندن نیە، بەڵکو دیاردەیە و دیاردەی کوشندەیە..!
ئەم ئیسلامە هەرگێز بڕوای بە دەمارگیری (تعصوب)نیە ، بەڵکو خەڵکی پابەند دەکات واتا مولتەزیمیان دەکات بە ئیسلامەوە، ئەگەر خەڵکی لەسەر ئیسلام دەمارگیری بۆ دروست بوو، دەشێت واز لە نوێژ رۆژوو ئەرکانەکان بێنێت ، بەناوی موناقشەو موجادەلەو قسەو باسەوە و رووبەروبوونەوەی زۆر ئیتر تەمەڵی کردار بیگرێت تەنها لەبلەبان بێت بۆ قسە باسو ووتوێژ.. چونکە نوێژ ناکات بەڵام کاریگەری فیکری ئیسلامی لەسەر بە حسابی خۆی دیفاع دەکات، بەڵام ئیسلام ئەوەی ناوێت، بەڵکو- دەیەوێت خەڵکی پابەند بن بە ئاینەکەیانەوە مولتەزیم بن بە گەورە و بچوك ووردو درشتی ئەم ئیسلامەوە، ئەمەیە ئیسلامەتی ودینداری ئیسلام خەڵکی ناوێت وەك مۆم بێت خۆی بتوینێتەوە رۆشنای بدات، ئیسلام نورە بە هەمیشەی دەیەوێت رووناک بێت، نمونە زۆرن لەوانەی کە نوێژ ناکەن و رۆژو ناگرن ، بەڵام تەعصوبیان هەیە بۆ فیکر و مەنهەج و حیزبەکەیان نامەوێت ناوبێنم کە سوێند بەخوا بە سەدان لەو جۆرە شك دەبەم ئەزموونم لەگەڵیاندا هەبووە ، لێرەشەوە بە ئاشکرا رادەگەیەنم کە زۆرجار کار گەیشتۆتە ئەوەی کە خۆشم بەو ڕێگایەدا تێپەرم ، بەڵام سوپاس بۆ خوا مۆفەق نەبووم، ئەویش فەزڵی خوای موتەعالە بەسەرمانەوە، هەر بۆیە ئەم بابەتەشم نوسی بۆ ئەوەی بیکەمە حوجە وبەڵگە بەسەر خۆمەوە، چونکە دەزانم دەردەکە چەندە کوشندەیە و بانگەوازی ئەم ڕابونە بەرەو فەشەل دەبات، خوای گەورە پەنامان بدات و هیدایەت و رێنمویمان بکات بۆ ئەم ڕێگا راستە کە ئیسلامەکەیە.
لێرەدا نەهاتووم تا خەڵکی توشی دڵ توندی و نارەحەتی بکەم لە حیزبە ئیسلامیەکان، نا - بەڵكو- دەمەوێت دیاردە دزێوەکان بخەمە بەرچاو خاڵ لەسەر ووشەکان دابنێم..
من وەك ئەو برایانەی سەلەفیش نیم تا بڕوام بە کاری جەماعیش نەبێت، بەڵکو- حیزبە ئیسلامیەکان زەرورەتێکی پێویستن بوونیان گرنگە، بەڵام نەك حیزبایەتی رۆژئاوا ، بەڵکو حیزبایەتی ئیسلامی کە خوای گەورە و پێغەمبەرەکەی(صلی اللە علیە وسلم) دیاریان کردوە بۆمان باسکراوە کە چۆن ڕێکخستن و بانگەواز بکەین..
خوای گەورە لە قورئاندا باسی حیزبی کردوە بە دوو شێوە باسی حیزبەکەی خۆی کە ناسراوە بە "حزب اللە" و حیزبی شەیتان، هەموو دووجار یاخود سێ جار باسی باشەی حیزبی کردوە ئەویش لکاندویەتی بە ناوی پیرۆزو بەرزی خۆیەوە خوای موتەعال، باسەکانی تری هەمیشە زەمی حیزبی کردوە لەگەڵ شەیتان ناوی بردوە..
کەواتە پێویستە ئەو بنەما سەرەکیانە باس بەکەین بیخەینە بەرچاو کە ئەم حیزبایەتیە سەرمان لێ تێکنەدات و ڕێك لاسای حیزبە عەلمانیە رۆژئاوایەکان بکەینەوە هەمان ئەدەبیاتی ئەوان دووبارە بکەینەوە ئەدەبیاتی ئیسلامەتی وحیزبایەتی ئیسلامەتی لە بیر بکەین..
بنەماکانی نەهێشتنی حیزبایەتی..
یەکەم : برایەتی ئیسلامیە، بەڵام گرنگە برایەتی حیزبایەتی جێگای نەگرێتەوە.. ئێستا وای لێهاتوە لە ناو حیزبەکاندا ئەوەی لەگەڵ خۆیدا نەبێت قسەی لەگەڵ ناکات.
دووەم: پرۆژەی هاوبەش نێوان هەموو لایەن و ڕەوتەکانی گۆڕەپانی ئیسلامی ، ئەمە هۆکارێکە بۆ نزیك بوونەوە کارکردنی هەمەلایەنە.
سێیەم: بەرگری کردن لە یەکتر لە بەرانبەر دوژمنانی ئیسلام و بەتایبەت عەلمانیەکاندا
چوارەم: کار ئاسانی بۆ بانگخوازانی لایەنەکان و هاوکاری کردنیان بە مەنهەجی کارکردن لە گۆڕەپانەکەدا بەیەکدا نەکێشن لە کاتی بانگەوازیاندا ململانێ دروست نەبێتەوە.
پێنجەم: شارەزا بوون لە ژیاننامەی پێغەمبەرمان: لەبەر ئەوەی حیزبە ئیسلامیەکان هەموو دەڵێن: شوێنکەوتوی پێغەمبەرین(صلی للە علیە وسلم)، هەموو دەزانین کە توێژینەوە و لێوردبونەوە و قوڵ بوونەوە لە ناو سیرەی پێغەمبەر (صلی للە علیە وسلم) بۆ ئەوەی کە قۆناغکاری لە ژیانی ئێستاماندا پێبکەین لە رووی تاك و کۆمەڵگاو دەسەڵاتەوە، هەرکەس لە ئیسلامیەکان بڵێت: ئێستا جیاوازە لەگەڵ سەردەمی پێغەمبەر ئەوە شکو گومانی تێدا نیە دەبێت بە ئیمانی خۆیدا بچێتەوە، چونکە ژیان و رەفتارو کرداری پێغەمبەر (صلی للە علیە وسلم) لە هەموو سەردەمێكدا لە دەسەڵاتدا لە ناو کۆمەڵگا دا هەمان کێشەکان ئەو کارانەی کە ڕوویداوە دووبارە دەبنەوە، ئەمە قسەی زانایانی کۆن نوێیە لە وانەی کە لێکۆڵینەوەیان کردوە لە سیرەو مێژووی پێغەمبەران و گەلان، هەر بۆیە لەسەرمان پێویستە کە سیرەی پێغەمبەرەکەمان بخوێنینەوە تا بزانین ئەو چۆن کێشەکانی چارەسەرکردوە ئێمەش شوێن پێی هەڵبگرین، خوای گەورە ئەمری پێکردوین کە شوێن کەوتوی رەفتارو کردارەکانی پێغەمبەر بین..
لَقَدْ كَانَ لَكُمْ فِي رَسُولِ اللَّهِ أُسْوَةٌ حَسَنَةٌ لِّمَن كَانَ يَرْجُو اللَّهَ وَالْيَوْمَ الآخِرَ وَذَكَرَ اللَّهَ كَثِيرًا ﴿٢۱﴾ الأحزاب
سوێند بهخوا بهڕاستی لهپێغهمبهری خوادا چاکترین نموونهی تهواو ڕێك پێك ههیه، تا چاوی لێ بکهن و شوێنی بکهون، بهتایبهت بۆ ئهو کهسانهی ڕهزامهندی خوایان مهبهسته، سهرفرازی قیامهت ئاواتیانه، ههمیشه و بهردهوام یادی خوا به زۆری ئهنجام دهدهن و زمانیان پاراوه بهیادی ئهو.
کەواتە ئیسلامیەکان پێویستە بەتەواوەتی ئاگاداری ژیان و ڕەفتارو کرداری پێغەمبەر(صلی للە علیە وسلم)بن، هەرچەندە ئەم ووتەی من لای عەلمانیەکان و لیبراڵەکان واقعی نەبێت، جۆرێك بێت لە رجعیەت، بەڵام هەموو ئەو کەسانەی کە پایەی دەوڵەتی ئیسلامی هێزو تەمکینیان بە دەست هێناوە لەسەر ڕێگاو کردارو رەوشتی پێغەمبەر(صلی للە علیە وسلم) بوون، وەك سەڵاحەدین و یوسفی کوڕی تاشفین و طولانیەکان و ئخشدیەکان وەهەروەها..
شەشەم: گۆڕانکاری تەنها بە پرۆژەی ئیسلامەتی دەکرێت
گۆڕانکاری لە ناو کۆمەڵگادا بە بەرنامەی ئیسلام هاوشێوەی زۆر کەمە، بەو مەرجەی بانگەوازچیانی ڕاستگۆ بن لەگەڵ بانگەوازەکەیدا، وەك خۆی بانگەشەی بۆ بکەن نەك لە بەر خاتری خاترن زیاد و کەمی بکەن وەك ئاماژەمان پێداوە، چونکە وەرناگیرێت ئەو دەمە بۆ رەزامەندی خوا نیە، بەڵکو بۆ رازی کردنی خەڵکی ترە...
ئەم بنەمایە ووتەی پێغەمبەرو(صلی اللە علیە وسلم)، هەروەها پیاو چاکانی ئەم ئیسلامیە، ئەگەر هاتوو لەسەر ئەو بنەمایە رۆشتین ئەوە دڵنیاتان دەکەمەوە.. هیچ سیستمێکی ترمان ناوێت، چونکە سەروەرمان بە ڕاشکاوەنە دەفەرموێت: ئەوەی بۆم بە جێهیشتون وەك چەرچەفێکی سپی بێ لەکەیە، مەبەست پێی ئاینی ئیسلامە، شەوی وەك رۆژی درخشانە پاك و بێگەردە، ئەوەی سەرلێشاواو نەگبەتەئەو کەسەی دەستکاری دەکات و وەك خۆی پەیڕەوەی ناکات، ئەمە دەقی فەرمودەکە سەروەرمان(صلی اللە علیە وسلم) ..( تركتكم على البيضاء ليلها كنهارها لا يزيغ عنها بعدي الا هالك ومن يعش منكم فسيرى اختلافا كثيرا).
هەروەها دەفەرموێت کە توشی راجوێی زۆر دەبنەوە لە نێوانتاندا..
ئەم نەخۆشی راجوێی و قسەی خۆ فەرزکردنە، دەست نیشانی دەرمانەکەیشیمان بۆ دەکات بۆئەوەی توشی فەشەل نەبین.. دەفەرموێت(صلی اللە علیە وسلم) فعليكم بما عرفتم من سنتي وسنة الخلفاء الراشدين المهديين ..
ئەویش ئەگەر توشی هەر کێشەیەك و جیاوازی بووینەوە لە دیدی و بۆچوندا زۆر بە ئاسانی دەیگەرێنینەوە بۆ قورئان سوننەت و خەلیفەی پێگەیشتوو واتا ڕاشدین..
"ئەبو رەجائی عەتاردی" دەفەرموێت: پێش ئەوەی ئیسلام بێت ئێمە گەلێکی جاهیل بوون، بەردمان دەهێناو دەمانپەرست، ئەگەر بەردێكی جوانترو چاکترمان دەست بکەوتایە ئەومان فرێ ئەداو دەستمان دەکرد بە پەرستنی ئەو بەردیە تریان، خۆ ئەگەر لە سەفەر بووینایەوە هیچمان دەست نەکەوتایە بمانپەرستایە.. ئەوا خۆڵمان کۆدەکردوە شیری حەیوانمان تێکەڵ دەکرد تا دەبوو بە قورێکی زۆر جوان دەمانکردە سیرامیك و ئیتر دەمانپەرست و بە دەوریدا دەگەراین..
ئیسلام ئەم گەلە جاهیلانەی هەموو گۆڕانکاری بەسەردا هێنان لە رووی بیروباوەڕەوە..
دوایی هەموو گەلانیان فێری توحید و یەکتاپەرستی کردو جیهانیان فێری بیروباوەڕی راست دروست کردوە لە جێگایەكەوە کە هیچ شارستانیەتێکی تێدا نەبوو، ئەم گۆڕانکاریە بە ئیسلام کرا..
هیوادارم ئەم دەردە دڵەم لێ وەربگیرێت کە بەڕاستی موعاناتی زۆرێکمانە .. خوای گەورە هەموو موسڵمانان سەربخات و بانگەوازچیان و زاناو مامۆستاو ئەوانەی بە ئازاری ئەم ئیسلامەوە دەمرن و دەژین .