بزووتنەوە گەر م. كرێكار بێتەوە دەیخەینە سەر سەرمان.
01/08/2013 نوسەر: bzavpress

بزووتنەوە گەر م. كرێكار بێتەوە دەیخەینە سەر سەرمان.

وتەبێژی بزووتنەوەی ئیسلامی كوردستان رایدەگەیەنێت "بزووتنەوە ماڵی هەموو ئیسلامییەكانە و ئەگەر مامۆستا مەلا كرێكار هەر كاتێك بێتەوە كوردستان دەیخەینە سەر سەرمان". 
شوان قەڵادزەیی، گوتەبێژ و ئەندامی مەكتەبی سیاسیی بزووتنەوەی ئیسلامی كوردستان، بەشداریی بەرنامەی (كەوانەی سوور)ی تەلەفیزیۆنی (رووداو) كرد و رایگەیاند "بزووتنەوە ماڵی هەموو ئیسلامییەكانە و ئەگەر مامۆستا مەلا كرێكار هەر كاتێك بێتەوە كوردستان و بە بەرنامەی بزووتنەوەی ئیسلامی رازی بێت، دەیخەینە سەر سەرمان".
 
سەبارەت بە هەوڵەكانی خۆیشیان بۆ هێنانەوەی مەلا كرێكار بۆ كوردستان گوتی "ئێمە هەوڵی هێنانەوەمان داوە‌و هیچ هاو‌وڵاتییەكی كوردستان هیچ داوایەكی لەسەر مامۆستا كرێكار تۆمارنەكردووە، ئەوەی هەیە تەنیا لە راگەیاندنەكان دەور‌ووژێنرێت".

بزووتنەوەی ئیسلامی 2 كورسی پەرلەمانی هەیەو بەشداریی كردووە لە حكومەتداو وەزارەتی ئەوقاف و كاروباری ئیسلامییان وەرگرتووە