16/06/2013
•
نوسەر: bzavpress
•
كچان بۆئه‌وه‌ی‌لە كۆشكی شاهانه‌دا بژین ئه‌م خاڵانه له بیر مه‌كه‌ن
* شه‌رمكردن تاجی زێڕینی سه‌ری ئافره‌ته، پیاو ژنێكی خۆشناوێت بێ شه‌رم
بێت، به‌ڵكو به‌پێچه‌وانه‌وه ئافره‌تی شه‌رمنی خۆش ده‌وێت.
* هه‌میشه گرنگی به پاك و خاوێنی ماڵه‌كه‌ت بده، له گه‌رماو و
چێشتخانه‌وه ده‌ست پێبكه، ڕازاندنه‌وه‌ی ماڵه‌كه‌ت له پاك و
خاوێنی‌و ساده‌یی دا ده‌بینێته‌وه.
* ژیان پڕه له گۆڕان هه‌وڵ مه‌ده به‌درێژایی ژیانت خوو به
كارێكی نه‌گۆڕه‌وه بگریت، چونكه چێژی ژیان له هه‌مه‌ڕه‌نگی
دایه.
* له‌كاتی دیار نه‌مانی هاوسه‌ره‌كه‌ت، له‌ماڵه‌وه به‌دوای شته
جێماوه‌كانی دا بگه‌ڕێ و چاوه‌ڕوانی ده‌رگا داخراوه‌كه‌ت به تاكو
ده‌گه‌ڕێته‌وه ماڵه‌وه به‌زه‌رده‌خه‌نه‌و سۆزه‌وه به‌خێر
هاتنه‌وه‌ی بكه.
* زیاد له ویست تێكه‌ڵ به ماڵه هاوسێكانت مه‌به .
* پیاو پێویستی به ڕێز‌و وه‌فای تۆیه بۆ كه‌س‌و كاره‌كه‌ی، هه‌میشه
به زمانێكی شیرینه‌وه به‌ته‌له‌فۆن قسه له‌گه‌ڵ كه‌س‌و كاره‌كانی بكه
.
* په‌یوه‌ندییه‌كی گه‌رم و گوڕ‌و نه‌رم و نیان له‌نێوان هاوسه‌ره‌كه‌ت و
دایكی دا دروست بكه، نه‌كه‌ی وه‌ك په‌یوه‌ندی یه‌كی خه‌سوو مامه‌ڵه‌ی
له‌گه‌ڵ بكه‌یت، هه‌رگیز نه‌بیته هۆكاری لێك دابڕانی ئه‌و كوڕه له
دایكی، بیر له وه بكه‌ره‌وه تۆ و دایكیشت ئه‌و ڕێگایه‌تان له پێشه..
* هه‌میشه ئاگاداری باری دارایی هاوسه‌ره‌كه‌ت به‌و هه‌موو ساڵێك شتی
ناو ماڵه‌كه‌ت تازه مه‌كه‌ره‌وه و به‌پێ ی توانای خۆت ژیانت
بگوزه‌رێنه.
* ئاماده‌باشیی ته‌واوت هه‌بێت بۆ ساڵه هه‌ستیاره‌كانی ژیانت،
به‌تایبه‌تی یه‌كه‌م ساڵ و پێنجه‌م ساڵی داهاتووت‌و پێكه‌وه بڕیاری
دروست كردنی منداڵ بده‌ن، كاتێك هه‌ردووكتان توانا‌و ئاماده‌باشیتان هه‌بوو
بۆ په‌روه‌رده‌و به‌خێوكردنی به‌شێوه‌یه‌كی دروست.
* به‌خوێندنه‌وه‌ی هه‌واڵه له‌ناكاوه‌كانی ناو ڕۆژنامه‌و گۆڤاره‌كان‌و
به‌هره و كاره‌كانی خۆت له‌ماڵه‌وه كاته‌كانی هاوسه‌ره‌كه‌ت مه‌كوژه .
* ئاگات له كاته‌كانی نوستنی هاوسه‌ره‌كه‌ت بێت، چونكه خه‌و ئارامی
به‌ده‌روون ده‌به‌خشێت كه‌م خه‌وی ده‌بێته هۆی ماندوو بوونی ده‌رون .
* هاوكاری هاوسه‌ره‌كه‌ت بكه له‌و شتانه‌دا كه په‌یوه‌ندی به ئیشێكی
خۆی یان بواری خوێندنه‌وه هه‌یه، ئه‌گه‌ر داوای لێ كردیت، هه‌وڵ بده
له ئه‌ركه‌كانی كه‌م بكه‌یته‌وه و هانی بده‌یت تا سه‌ركه‌وتوو بێت
ئه‌وكات ئه‌ویش هه‌ست به‌وه ده‌كات كه تۆ تاچه‌نده په‌یوه‌ستی
به‌وه‌وه.
* له هیچ شتێك دا نه‌كه‌ی به‌ته‌نها بڕیار بده‌یت‌و پرسی پێ نه‌كه‌یت، هه‌میشه پێش وه‌خت پرسی پێ بكه .
* له‌كاتی چونه ده‌ره‌وه‌ت له‌گه‌ڵ هاوسه‌ره‌كه‌ت ئه‌و پۆشاكه‌ی ئه‌و لای په‌سه‌نده یان خۆی بۆی كردویت له‌به‌ری بكه.
* هه‌وڵ بده له‌كاتی بۆنه و ئاهه‌نگه‌كاندا خۆت جل و به‌رگی بۆ دیاری بكه‌یت و گرنگی به شێوازی ڕێكخستنی بده‌یت .
* با په‌یوه‌ندی یه‌كانت له‌گه‌ڵ هاوسه‌ره‌كه‌ت په‌یوه‌ست نه‌بێت به هیچ یاسا‌و بنه‌مایه‌كه‌وه.
* هه‌وڵ بده داوای یارمه‌تی له هاوسه‌ره‌كه‌ت بكه‌یت له‌ماڵه‌وه تا
پێكه‌وه زۆر له ئیشه‌كانتان بكه‌ن كه‌به‌مه‌یش زیاتر هۆگری یه‌كتر ده‌بن
.
* باشتره هاوبه‌شیی هاوسه‌ره‌كه‌ت بكه‌یت له‌كاتی وه‌رزش كردن دا .
* هه‌میشه پشتگیری‌و هانده‌ری هاوسه‌ره‌كه‌ت به بۆ سه‌ركه‌وتنی
له‌كاره‌كانیدا كه به‌هۆی خولێكی ڕاهێنانه‌وه ئه‌نجامیان ده‌دات.
* زۆر له‌به‌ر چاویدا باس له سه‌ركه‌وتوویی هاوسه‌ری هاوڕێكانت مه‌كه،
هه‌میشه هاوسه‌ره‌كه‌ی خۆت له‌هه‌موو كه‌سێك به‌سه‌ركه‌وتوو تر بزانه .
* هیچ كات مه‌هێڵه خه‌فه‌ت له ڕووداو و شكستی و ناخۆشی یه‌كانی
ڕۆژانه‌ی بخوات هه‌میشه دڵ نه‌وایی بكه‌و كاره‌كانی بۆ ئاسان بكه .
*خۆ ویست‌و خۆ په‌رست مه‌به له به‌رامبه‌ری دا.
* هه‌وڵی گه‌ڕانه‌وه و به‌ده‌ست هێنانی ئه‌و شتانه بده كه دڵخۆش و
شادومانی ده‌كات، تاكو بۆ هه‌تا هه‌تایی ببنه خاوه‌نی ژیانێكی خۆش‌و
پڕ له ئاسوده‌یی.
* هه‌رگیز خۆت لای هاوسه‌ره‌كه‌ت به‌جۆرێك ده‌رمه‌خه كه‌وا تۆ كه‌سێكی لاوازیت له ئاست هیوا‌و ئاره‌زووه‌كانت.
* هه‌میشه به هاوبه‌شی له‌گه‌ڵ هاوسه‌ره‌كه‌ت كه‌ل‌و په‌لی ناو
ماڵه‌كه‌ت هه‌ڵبژێره، چونكه ئێوه به هاوبه‌شی له‌و ماڵه‌دا ده‌ژین
بۆیه به خواستی هه‌ردوولاتان ئه‌و ماڵه خنجیلانه‌یه دروست بكه‌ن .
* ئه‌گه‌ر كارێك یان شتێكی هاوسه‌ره‌كه‌ت زۆر توڕه‌ی كردیت هه‌رگیز
نه‌كه‌یت له‌سه‌ر ئه‌و توڕه‌یی یه‌ت مامه‌ڵه و لێ پرسینه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ دا
بكه‌یت، چونكه به زیانی خۆت ده‌شكێته‌وه .
* ڕه‌چاوی بار‌و دۆخی هاوسه‌ره‌كه‌ت بكه، هه‌وڵ بده تا ده‌توانیت
كه‌سێكی ئارام بیت له‌و كاتانه‌ی هاوسه‌ره‌كه‌ت كه‌سێكی سارده له
ڕووی هه‌ست و سۆزه‌وه.
* كه‌سێكی ڕووخۆش‌و ئێسك سوك مه‌به لای هاوڕێ كانت، له‌هه‌مان كاتدا
كه‌سێكی ڕوو گرژ و ئێسك قورس بیت لای هاوسه‌ره‌كه‌ت هه‌میشه خاوه‌ن
كه‌سێتی یه‌كی گونجاوبه له‌ماڵه‌وه و ده‌ره‌وه‌شدا.
* هه‌رگیز لای هاوسه‌ره‌كه‌ت باس له چیرۆك و به‌سه‌رهاته‌كانی
جیابوونه‌وه مه‌كه به‌ڵكو باس له پته‌ویی یه‌كانی په‌یوه‌ندی
هاوسه‌رداری بكه .
* هه‌رگیز له‌به‌ر چاوی هاوسه‌ره‌كه‌ت هه‌ناسه بۆ سات‌و ڕۆژه خۆشه‌كانی
ڕابردووی پێش هاوسه‌رداریت له‌ماڵی باوكت هه‌ڵمه‌كێشه .
* زیاده‌ڕۆیی مه‌كه له قسه‌كردن له‌گه‌ڵ میوانه‌كانت ئه‌گه‌رچی هاوڕێشت بن له كاتێك دا هاوسه‌ره‌كه‌ت دانیشتووه .
* هه‌رگیز له پێش هاوسه‌ره‌كه‌ت مه‌چۆره گه‌رماو ته‌نها مه‌گه‌ر خۆی داوات لێ بكات .
* به‌بێ زیاده‌ڕۆیی شانازی به گشت كه‌س‌و كاره‌كانییه‌وه بكه،
هه‌میشه به‌مانه هه‌ڵسوكه‌وتی هاوسه‌ره‌كه‌ت به‌رامبه‌ر به‌خۆت جوانتر
ده‌كه‌یت .
* له‌كاتی بانگهێشت كردنتان بۆ ئاهه‌نگێك یان بۆنه‌یه‌ك ڕاسته‌وخۆ
په‌سه‌ندی مه‌كه تا پرس به‌هاوسه‌ره‌كه‌ت نه‌كه‌یت‌و بۆچوونی ئه‌و
وه‌رنه‌گریت ئینجا پێكه‌وه بڕیار بده‌ن .
* پیاو هه‌رگیز حه‌ز به زۆر بڵێیی ناكات له‌به‌ر ئه‌وه زیاتر به
ڕوانینی چاوه‌كانت قسه له‌گه‌ڵ هاوسه‌ره‌كه‌ت بكه نه‌ك به زمانی قسه،
چونكه پیاو هه‌موو شتێك له چاوی هاوسه‌ره‌كه‌یدا به‌دی ده‌كات.
* هه‌وڵ مه‌ده هه‌رگیز له كاتی گیانی به‌گیانی‌و كاته تایبه‌تی
یه‌كانی دا كه هه‌ست به خۆشی ده‌كات به گله‌یی كردن‌و داواكردنی شتێك
خۆشی یه‌كانی لێ تێك بده‌یت.
* له‌كاتی سه‌فه‌ر‌و شه‌وان پێس نوستنی خۆتان هه‌ستن به دڵنیابوون له
داخستنی ده‌رگا‌و گرتنه‌وه‌ی ئاو و غاز‌و ئه‌و شتانه‌ی جێگای مه‌ترسین
له‌ماڵدا.
* هیچ كات باس له پڕۆژه‌و به‌رنامه تایبه‌ته‌كانی داهاتووتان لای هیچ كه‌س مه‌كه‌ن.
* هه‌میشه ئاگاداری ڕوكنه‌كانی ئیسلام به به‌تایبه‌ت نوێژ‌و ڕۆژوو
هه‌وڵبده تا ده‌توانیت نوێژه‌كانت به جه‌ماعه‌ت له‌گه‌ڵ هاوسه‌ره‌كه‌ت
بكه‌یت .
* بڕوامه‌كه‌ن به‌و وته‌یه‌ی كه هاوسه‌رگیری گۆڕستانی خۆشه‌ویستی
یه، به‌ڵكو پێچه‌وانه‌ی ئه‌وه ڕاستیه‌كه‌یه، چونكه خۆشه‌ویستی
ڕاسته‌قینه هه‌میشه دوای هاوسه‌رگیری له‌دایك ده‌بێت.
* هه‌وڵ بده بۆ منداڵه‌كانت ناوی گونجاو و نزیك له ئیسلام هه‌ڵبژێریت .
* هه‌رگیز له قسه‌و په‌یوه‌ندی یه‌كانت له‌گه‌ڵ هاوسه‌ره‌كه‌ت سارد‌و سڕ مه‌به به‌تایبه‌ت له‌به‌رچاوی خه‌ڵك دا.
* له‌گه‌ڵ هاوسه‌ره‌كه‌ت دا به‌لایه‌نی كه‌مه‌وه مانگی جارێك یان هه‌موو
كۆتایی پشووی هه‌فته‌یه‌ك گه‌شتێك بكه‌ن بۆ هه‌ر شوێنێك بێت.
* هاوبه‌شی بكه له هه‌موو ئه‌و شتانه‌ی هاوسه‌ره‌كه‌ت لای خۆشه، وه‌ك
گۆرانی یه‌ك یان ڤیدیۆ كلیپێك یان فلیمێك كه زۆر لای په‌سه‌نده.
* بڕوا مه‌كه‌ن به‌وه‌ی كه هاوسه‌رگیری وه‌ك كاڵه‌كێكی كولاَو پڕ
ڤیتامینه، به‌لاَم هیچ سودی نی یه ، به‌ڵكو به پێچه‌وانه‌وه
سوده‌كانی له‌ده‌ستی تۆ و هاوسه‌ره‌كه‌تدایه كه تا چه‌ند توانای
گونجاندنتان هه‌یه پێكه‌وه .
* بڕوا به‌و بڕیار‌و قسانه مه‌كه كه له ڕۆژنامه‌و گۆڤاره‌كاندا ده‌ر
ده‌چێت، كه هاوسه‌رگیری شه‌ڕه، نه‌خێر به پێچه‌وانه‌وه هاوسه‌رگیری
په‌رستش‌و ڕزقی خوایه بۆ به‌نده‌كانی‌و ته‌واوكاری ژیان و نیعمه‌ته.
* باس له خۆشییه‌كانی خۆت له‌گه‌ڵ هاوشه‌ره‌كه‌ت لای هیچ كه‌سێك مه‌كه هه‌میشه باژیانی تایبه‌تیتان نهێنی بێت .
* بڕوامه‌كه به‌وه‌ی ده‌ڵێن ژیانی هاوسه‌رگیری چیرۆكێكی ڕۆمانسی یه،
به‌ڵكو كارێكی به‌رده‌وامه و پێویستی به هه‌وڵ‌و تێكۆشان هه‌یه
له‌پێناو سه‌رخستنی دا.
*هیچ كاتێك به تێپه‌ڕبوونی ژیانت له‌گه‌ڵ هاوسه‌ره‌كه‌تدا وا هه‌ست
مه‌كه كه خۆشه‌ویستی كاڵ ده‌بێته‌وه‌و به‌ره‌و نه‌مان ده‌چێت، نه‌خێر،
به‌پێچه‌وانه‌وه بیر بكه‌ره‌وه و هه‌وڵ بده ڕۆژ له دوای ڕۆژ ژیانێكی
نوێ له‌دایك بێت.