01/08/2013
•
نوسەر: bzavpress
•
سه‌رۆكی لیستی پارتی پارێزگاران له هه‌ڵبژاردن دوورخرایه‌وه
به‌هۆكاری ئه‌وه‌ی ناوی له لیستی جاش و مستهشارهكاندا یه، سه‌رۆكی لیستی پارتی پارێزگارانی كوردستان له به‌شداریكردن بۆ هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان دورخرایه‌وه.
نه‌جات سورچی سه‌رۆكی لیستی پارتی پارێزگارانی كوردستان له لێدوانێكدا ڕایگه‌یاند:"رۆژێك له رۆژان موسته‌شار نه‌بوم ئه‌وكاته‌ی مسته‌شاری هه‌بوه له كوردستان، له ئهمریكابوم دكتۆر به‌رهه‌م ساڵحیش شاهیده چونكه ئه‌و كاته به‌یه‌كه‌وه له ئه‌مریكا خوێندكاربوین".
ناوبراو وتیشی: "ئه‌مه نه‌تیجه‌ی هه‌ڵبژاردنه فشار ده‌خه‌نه سه‌ر پارێزگاران، پێشوتریش له هه‌ڵبژاردنه‌كاندا فشیاریان كردوه نه‌تیجه‌ی گه‌ڕانه‌وه‌ی منه كه قه‌رارم داوه بگه‌رێمه‌وه ناوچه‌ی سورچیایه‌تی كه عه‌شیره‌تێكی گه‌وره‌یه له‌و ناوچه‌یه، ئه‌مه هۆیهكهیهتی".
نه‌جات سورچی باسی له‌وه‌ش كردوه: تا ئێستا كۆمیسیون نامه‌كه‌ی نهگهیاندۆتهدهستم له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ناتوانم هیچ رێوشێوێنی یاسایی بگرهمهبهر و هه‌ركاتێ ئێستعلامم كرد ئه‌و كات ئه‌توانم رێوشێوێنی یاسایی بگرمه‌به‌ر.
س.نه‌وا