01/08/2013
•
نوسەر: bzavpress
•
"ئۆپۆزسیۆن گرێیه‌كی ده‌رونی و ڕقێكی مێژووییان به‌رامبه‌ر ماڵی بارزانی هه‌یه".
به‌رپرسی مه‌كته‌بی په‌یوه‌ندیه‌كانی پارتی دیموكراتی كوردستان ده‌ڵێت:"ئۆپۆزسیۆن گرێیه‌كی ده‌رونی و ڕقێكی مێژووییان به‌رامبه‌ر ماڵی بارزانی هه‌یه".
هێمن هه‌ورامی به‌رپرسی مه‌كته‌بی په‌یوه‌ندیه‌كانی پارتی دیموكراتی كوردستان له‌میانه‌ی "به‌رنامه‌ی له‌گه‌ڵ ڕووداوه‌كان"ی رادیۆ نه‌وادا ووتی: ئۆپۆزسیۆن دڵنیان له‌وه‌ی كه ناتوانن له هیچ هه‌ڵبژاردنێكدا، له كاندیدانی ماڵی بارزانی ببنه‌وه هه‌ربۆیه دژایه‌تیان ده‌كه‌ن.
وتیشی: ماڵی بارزانی بڵێن ئێمه خۆمان بۆ سه‌رۆكایه‌تی هه‌ڵنابژێرین، ئۆپۆزسیۆن ئه‌سڵه‌ن باسی ئه‌وه ناكات سه‌رۆك له په‌رله‌مانه‌وه هه‌ڵده‌بژێردرێت یان له ده‌ره‌وه‌ی په‌رله‌مانه‌وه.