ئارام بامۆكی
بیست و سێیه‌مین په‌یامی مه‌عنه‌ویی ئێمه بۆ ئێوه:
ئه‌م دنیایه وه‌ك مار وایه، به ده‌ستلێدان نه‌رم و شله و ژه‌هری كوشنده‌ی تێدایه، هه‌رزه‌ی نه‌فام خۆشیده‌وێت و ژیر و به فامیش خۆی لێ ئه‌پارێزێت*، ئه‌مه وته‌ی ڕێزدار و پایه‌داری ئیسلام و ئومه‌تی ئیسلامی ئیمامی عه‌لییه،(ڕه‌زا و ڕه‌حمه‌تی خودای له‌سه‌ر بێت)، كه چۆن وه‌سف و شیكاریی ژیانی دنیا ده‌كات و تێیدا چۆن په‌نجه ده‌خاته سه‌ر نه‌خۆشییه‌كه‌ی و چۆن ته‌ته‌ڵه و جیاكاریی چاك و خراپ و كه‌سی خۆتێفڕێدراو و كه‌سی ته‌ركه‌دنیای كردووه.
مه‌به‌ستی سه‌ره‌كی ئێمه له‌م په‌یامانه ته‌نیا وه‌ربیرهێنانه‌وه و خستنه‌وه‌بیری ئێوی خۆشه‌ویسته كه دنیا چه‌نده بێقابیله‌ت و كه‌موه‌خت و زووگوزه‌شت و گوزیده و زووڕه‌فته‌نیی و كه‌مبایه‌خ و خه‌ڵه‌ته‌ێنه‌ر و سیحریی و جادوگه‌رانه‌یه!، دنیا چه‌نده بێ به‌زه‌یی و نه‌خۆش و كوشنده و ژه‌هراوییه بۆ مرۆڤه‌كانی و چه‌نده‌ش مرۆڤه‌كانی ده‌كه‌ونه داوه‌كه‌یه‌وه!، دا‌و و ته‌ڵه و چاڵ و كه‌نده‌لاَن و نشێوی ژیانی دنیا هه‌ر به‌وه‌وه ناوه‌ستێت كه ئێمه و ئێوه له خشته به‌رێت و بوه‌ستێت و كاری ته‌واو ببێت، نا به‌ڵكو كاری به‌دی ئه‌و ته‌نیا جێگای تاقیكاریی و خه‌ڵه‌تاندن و سه‌رنه‌وی پێكه‌ری مرۆڤایه‌تییه، ته‌نیا یه‌ك چاكه‌ی به‌سه‌ر مرۆڤه‌وه نییه، بگره هه‌موو باش خراپ و خۆشیی و ناخۆشیی و زیادی له به‌خته‌وه‌ریی و كه‌میی له ناخۆشبه‌ختی وه‌كو یه‌كه!، پێكه‌نین و گریانه‌كانی یه‌كسانن، پێدان و پێنه‌دانی فراوانیی هه‌بوون و نبوونی وه‌ك یه‌كن، ئه‌وه‌ی هه‌یه‌تی و نییه‌تی هه‌ر وه‌ك یه‌كن، گرنگ ئه‌وه‌یه ئێمه خۆمان نه‌كه‌ینه ده‌سته‌چیڵه‌ی ده‌سته‌مۆ و كۆیله‌ی، گرنگ ئه‌وه‌یه ئێمه نه‌كه‌وینه‌ی داوی بێ ئه‌مان و ترسناكی تاریكییه‌كانییه‌وه، له فه‌ساد و به‌دفه‌ڕیی و ناكۆكییه‌كانیدا به‌شدار نه‌بین.
دنیا وه‌ك خۆی بناسین، به جوانییه‌كانی نه‌خه‌ڵه‌تێین، باقوبریقی وامان لێ نه‌كات خۆمان نه‌گرین، گۆڕانكارییه مرۆییه‌كانی ئه‌وه‌نده به موهیم و چاره‌نووسساز ته‌واشا نه‌كه‌ین، ئه‌وه‌ی هه‌یه‌تی نییه‌ی ئه‌و گۆڕان و پێشكه‌وتنانه‌ن كه ئه‌مڕۆ مرۆڤایه‌تیان گیرۆده‌كردووه به خۆیه‌وه، ئه‌گه‌ر ته‌كه‌نه‌لۆژیای سه‌رمایه‌داری بگرین، ئه‌وه ده‌بینین چۆن مرۆڤه‌كانی دووباره كردووه‌ته‌وه به كۆیله‌ی مۆدێرنه و ڕه‌وتی چینایه‌تی پێشده‌خات!، ئه‌گه‌ر مۆدێرنه‌ی ئازادییه‌كانیش بگرین، ئه‌وه ده‌بینین كه چۆن ئینسانه‌كانی كردووه‌ته‌وه به پشیله‌ی مه‌تبه‌خ و پیاوی كردووه به ژن و ژنی له جێی پیاو داناوه!.
ته‌نیا هێز، هێزی مه‌عنه‌ویی و خۆڕاگرییه له سه‌ر ئه‌خلاقیاتی ئیسلامیی و گه‌ڕانه‌وه بۆ حه‌قیقه‌تی خوداناسیی و خودا به حه‌قگرتن و ده‌ستگرتن به قورئانه‌وه.
كێشه‌ی كۆمه‌لاَیه‌تییه‌كان و كێشمه‌كێشمی هێز و ده‌سته‌لاَته زلهێزه‌كانی دنیا و داش و دامه لۆكاڵییه‌كانیش له‌م نێوه‌نده‌دا، هه‌ر به‌هره‌ی چاولێگه‌ریی و دووفاقیی و خۆته‌سلیمكردنیان له‌سه‌ره و ته‌واو خاڵی بوونه‌ته‌وه له هێزی به‌رگریكاریی و مه‌عنه‌وییه‌ت و خۆنه‌دانه ده‌سته‌وه.
له‌سه‌ر ئاستی تاكه كه‌سیی و گروپی بچو‌وكیش، ئه‌وه‌ی هه‌یه و نییه تاك و ته‌را ئه‌م نه‌هچ و وه‌سیله ڕۆحیی و ئیمانییه كاری پێده‌كرێت.
پێویسته له‌سه‌ر تاكی كورد زۆر به وردی دیراسه و توێژینه‌وه‌ی خۆی بكات له‌م باره‌وه، به‌تایبه‌ت هێز و لایه‌ن و كه‌سایه‌تییه ئیسلامییه‌كان.