19/11/2014
•
نوسەر: bzavpress
•
بزووتنهوهی ئیسلامی به ئۆپۆزسیۆنی دهمێنێتهوه
بزووتنەوەی ئیسلامی ئەو دەنگۆیانە رەت دەكاتەوە كە گوایە بزووتنەوە بڕیاری بەشداری كردنی لە حكومەت دابێت.
سەبارەت بە پاش گەزبوونەوەی بزووتنەوەی ئیسلامی لە ئۆپۆزسیۆن بوون و بەشداری كردن لە حكومەت وتەبێژی بزووتنەوەی ئیسلامی ئەو دەنگۆیانە ڕەت دەكاتەوەو دەشڵێت بەردەوام دەبین لە ڕەخنە گرتن لە كەم و كوڕیەكانی حكومەت.
عبدالله وەرتی وتەبێژو ئەندامی مەكتەبی سیاسی بزووتنەوەی ئیسلامی لەلێدوانێكی ڕۆژنامەوانی دا ڕایدەگەیەنێت: بزووتنەوەی ئیسلامی دوای خولی یەكەمی دانوستانەكان بۆ پێكهێنانی كابینەی هەشتەم بەبەبڕیاری شورای ناوەندی ڕامان گەیاندووە كە بەكەم تر لە وەزارەت بەشدار نابین لە حكومەتی هەرێمی كوردستان هەموو ئەو لێدوان و دەنگۆیانەو هەواڵ و پڕو پاگەندانەش ڕەت دەكەینەوە كە گوایە بزووتنەوەی ئیسلامی چاوەڕێی هاتنی شاندی ڕاسپێردراو دەكات بۆ لای ئێمە ئەو جۆرە قسانە دوورە لە ڕاستیەوە لەگەڵ ئەوەش دا ئێمە
وەك بزووتنەوەی ئیسلامی ئامادەینە بۆ گفتوگۆ كردن و ڕاگۆڕینەوە بەڵام ئەوە نەگەیشتۆتە ئەوەی كە شوڕای ناوەندی بریاری دابێت بەشداری لە حكومەت بكەین بە كەمتر لە وەزارەتێك و چاوەڕیی كەسیشمان نەكردووە بێت موفاتەحەمان بكات وەك خێر پێكردنێك.
لەبەشێكی تری لێدوانەكەی دا وتەبێژی بزووتنەوە ڕاشیدەگەیەنێت : لە دوا كۆبوونەوەی شورای ناوەندی باسی ئەوەمان نەكردووە بەشداری لە حكومەت بكەین" بەڵكو ئێمە حزبێكین لە بڕیار دان دا سەربەخۆین و بەرژەوەندی خۆمان بە خۆمان دەزانین لەبەر ئەوە ئەو بڕیارەی بزووتنەوە سەبارەت بە مەرج بۆ بەشداری حكومەت مافێكی سروشتی خۆمانە كە بەشداریش نین لە حوكومەت ئەوە لایەنێكی ئۆپۆزسیۆنین ڕەخنەی توند دەگرین لە بێ سەرو بەریەكانی حكومەت لەگەڵ ئەوەشدا ڕەچاوی ئەم بارودۆخەی ئێستای عێراق و هەرێمی كوردستانمان كردووە بڕیاریشمان داوە لەگەڵ حزب و لایەنە سیاسیەكان یەك هەڵوێست بین لە هەمبەر ڕووداوەكانی ئێستای كوردستان .
وتەبێژی بزووتنەوەی ئیسلامی دووپاتی ئەوەش دەكاتەوە كە لەهاتووشدا هەر بە ئۆپۆزسیۆنی دەمێنینەوەو بەردەوام دەبین لەكاری ڕەخنە گرتن و چاودێرێكی توند دەبین لەسەر ئەدای حكومەتی هەرێم.
د.ع