19/11/2014
•
نوسەر: bzavpress
•
كورد له‌ده‌قی كتێبه ئاسمانیه‌كاندا (به‌شی دوه‌م) كورد له‌ده‌قه‌كانی قورئاند
بۆبه‌شی دووه‌م له‌باس و خواسی میلله‌تی كورد و ناوی كوردستان ده‌چینه خزمه‌تی قورئانی پیرۆز وه‌ك ئاخر كتێبی ئاسمانی كه‌بۆ مرۆڤایه‌تی دابه‌زیوه ، بزانین چۆن خوا باسی پاك و موباره‌كی ئه‌م خاكه‌ی كوردستان ده‌كان ، له‌گه‌ڵمبن.
خوای مه‌زن له‌سوره‌تی (هود) و سوره‌تی(مۆمنون) باس له‌چۆنیه‌تی هه‌ڵسانی لافاوه‌كه‌ی (نوح) ده‌كات ، دواتردێته سه‌ر چۆنیه‌تی بارودۆخی كه‌شتیه‌كه له‌ناو ده‌ریا ، دوای ئه‌وه‌ی لافاوه‌كه ته‌واو دونیا داده‌گرێ ، نوح دوعاده‌كا ، دواترخوای مه‌زن به‌م شێوه‌یه باسی نیشتنه‌وه‌ی كه‌شتیه‌ده‌كات و ده‌فه‌رمێ :
(وقیل یا أرچُ ابڵعی ما‌وكِ ویا سما‌وُ اقلِعی. وغِیچَ الما‌وُ وقُچی اڵامرُ واستَوتْ علی الجُودِیّ، وقیڵ بُعداً للقوم الڤالمین) . (هود / اڵایات 40 ).
ۆاته: ( فرمانمان كرد به‌زه‌وی بائاوه‌كه‌ت ڕۆبچێت ، به‌ناخی زه‌ویدا، وتما ئه‌ی ئاسمان ، به‌سه ئیتر باران مه‌بارێنه، ئیتر ئاوه‌كه ڕۆچوو، فرمانیش به‌ڕێك و ته‌واوی ئه‌نجامدرا ، كه‌شتیه‌كه‌ش له‌سه‌ر كێوی جودی (له‌كوردستانی باكور) وه‌ستاو له‌نگه‌ری گرت ،وترا دوری له‌به‌زیی خوا بۆ سته‌مكاران.
له‌ئایه‌تێكی تردا خوای په‌روه‌دگار له‌سوره‌تی (المۆمنون) باس له‌وه ده‌كات ، كه (نوح) (علیه سلام) دوو دوعای زۆر كایگه‌ری كرد له‌ناو كه‌شتیه‌كه‌كه‌ئه‌مانه‌ن
1- وتی: الحمد لله الژی نجانا من القوم الڤالمین.
واته( سوپاس بۆ خوا ئێمه‌ی نه‌جاتدا له‌ده‌ستی قه‌ومێكی سته‌مكار)
2-وتی : وقل ربی أنزلنی منزلا مباركا وأنت خیر المنزلین.
واته( بڵێ ئه‌ی په‌روه‌دگار له‌شوێنێكی پیرۆز‌و موباره ك دامبه‌زێنه، چونكه تۆچاكترین زاتی بۆئه‌وه‌ی له‌شۆێنێكی موباره‌ك و پیرۆز دامبه‌زێنی،ئیتر كه‌شتیه‌كه له‌سه‌ر كێوه تور له‌كوردستانی باشور له‌نگه‌ری گرت.
ئێستاش باشیكارێكی وردی ئایه‌ته‌كان بكه‌ین و هه‌ڵسه‌نگاندنێكی باشیان بۆكه‌ین ، بزانین حوكمیان چیه‌و بۆچی خۆا مه‌زن ئه‌و كه‌شتیه‌ی له‌كوردستان گیرسانده‌وه.
به‌پێچه‌وانی زۆربه‌ی ڕاڤه‌كارانی قورئان كه‌شه‌رحی ئه‌م ئایه‌ته ده‌كه‌ن و حیكمه‌تی گیرسانه‌وه‌ی كه‌شتیه‌كه له‌سه‌ر كێوی جودی باس ناكه‌ن ، به‌ڵامن پێم وایه چه‌ند هۆكارێك و حیكمه‌تێكی تایبه‌ت هه‌یه له‌و كاره كه‌ئێستا باسیان ده‌كه‌م ئه‌مانه‌ن.
یه‌كه‌م: هۆكاری پێغه‌مبه‌رایه‌تی:كه‌خۆی له‌م خاڵانه‌ی خواره‌وه ده‌بینێته‌وه.
1- خوای په‌روه‌دگار دوعای پێغه‌مبه‌ران ڕه‌ت ناكاته‌وه .
2- پێغه‌مبه‌ر نوح ( علیه سلام) 1000 ساڵ ته‌مه‌نی بوو 950 ساڵ پێغه‌مبه‌رایه‌تی كرد، هه‌ندێك له‌ڕاڤه‌كارانی قورئان ده‌ڵێن 72 كه‌س باوه‌ڕی پێهێنا ، ئه‌وه‌نده میلله‌تێكی نه‌فاموو بێئه‌قڵ بون بۆیه خوای مه‌زن ویستویه‌تی تۆویان وشك بكات، بێگومان ئازادی بڵاوكردنه‌وه‌ی دینی خوا له‌ناو ئه‌و قه‌ومه نه‌بووه یان زۆر كه‌م بووه .
3- پێغه‌مبه‌ر نوح بۆیه ئه‌ودوعایه ده‌كات ، بۆئه‌وه‌ی خوای مه‌زن له‌شوێنێك دای به‌زێنێ كه‌زۆر ئازادی و خۆشی و ئاوه‌دانی تیابێ.
دووه‌م : هۆكاری هه‌ڵبژاردنی كوردستان بۆ نیشتنه‌وه‌ی كه‌شتیه‌كه‌ی نوح.
1- ویستی خوای له‌سه‌ربوه كه‌ئه‌و كه‌شتێه له‌كوردستانی باكور له‌كێوی جودی بنیشێته‌وه، بۆیه كوردستان به‌لانكه‌ی دوه‌می شارستانی مرۆڤایه‌تی داده‌نرێت
دوای هندستان به‌ئیتفاقی هه‌موو مێژونوسان.
2- ئه‌وڕاستیه ده‌رده‌خات كه‌كوردستان شوێنێكی پیرۆزه به‌لای خواوه ، چونكه ئه‌گه‌ر سه‌یری سیاغی ئایه‌ته‌كه بكه‌ین خوا خۆی فرمان به‌نوح ده‌كات ئه‌و دوعایه بكات.
3- به‌پیتی خاكی كوردستان و ئاووهه‌واكه‌ی شاهێدی ئه‌م ڕاستیه‌یه ، كه‌چه‌ند به‌نه‌وت و غازوو زێڕ ده‌وڵه‌مه‌نده.
سێیه‌م : حیكمه‌تی نیشتنه‌وه‌ی كه‌شتیه‌كه له‌كوردستان .
1- كورد وه‌ك و میلله‌ت و كوردستان وه‌ك و خاك ، شوێنێكی له‌باره بۆئه‌وه‌ی پیاده‌ی شه‌رعی خوای لێبكرێت ، چونكه خه‌ڵكێی دڵسۆز‌و به‌سۆزن بۆخۆیان و خه‌ڵك و خاك و خوا.
2-كوردستان و عراق هه‌رله‌سه‌ره‌تاوه شوێنی پێغه‌مبه‌ران بووه وه‌ك و (یونس- ابراهیم_نوح_ ....)
..............................................................................
سه‌رچاوه‌كان
1- القر‌وان الكریم ، ته‌فسیری ئاسان بۆتێگه‌یشتنی قورئان
2-الجودی الجبل الژی استقرت علیه سفینە نوح فی القرێ‌ن الكریم والكتب المقدسە وكتب التاریخ، لباحپ السوری : مختار فوزی النعال.
3-http://vb.tafsir.net/tafsir3421/#.VGnDXDTF9e8
4-بعچ المصادر الاخری فی الانترنی