19/11/2014
•
نوسەر: bzavpress
•
سبەی سەرۆك وەزیرانی توركیا سەردانی بەغدا و هەرێم دەکات
سەعد حەدیسی وتەبێژی حكوومەتی عێراقی رایگەیاند بڕیارە سبەی ئەحمەد داودئۆغلۆ سەرۆك وەزیرانی توركیا سەردانی بەغدا دەكات".
وتیشی" كە لە سەردانەكەدا پرسەكانی نەوت و هاتنی داعش و كردنەوەی دەروازەی نوێی سنووری لەنێوان هەردوو وڵات گفتوگۆیان لەسەر دەكرێت".
چاوەڕوان دەرێت، سەرۆك وەزیرانی توركیا لەبارەی پرسەكانی هەناردەكردنی نەوتی باشووری كوردستان، هاتنی گرووپی چەكداری دەوڵەتی ئیسلامی (داعش)، كردنەوەی دەروازەی سنووری نوێ لەنێوان هەردوو وڵات و كردنەوەی لاپەڕەیەكی نوێ لەنێوان هەردوولا، لەگەڵ بەرپرسە عێراقییەكان باس لێوەبكات.
حەدیسی باسی لەوەشكردووە" بەرپرسانی حكوومەتی هەرێمی كوردستان تائێستا هیچ لێدوانێكیان لەبارەی سەردانی داودئۆغلۆ نەداوە بۆ هەولێر، بەڵام شەممەی رابردوو، سەرۆك وەزیرانی توركیا لە ئوسترالیا رایگەیاند “لەدوای گەڕانەوەم بۆ توركیا، سەردانی بەغدا دەكەم، لەوێشەوە دەچمە هەولێر”