ئەسەد داوایەكی ئاراستەی مالیكی كردووە
19/11/2014 نوسەر: bzavpress

ئەسەد داوایەكی ئاراستەی مالیكی كردووە

بەپێی ڕاپۆرتێكی سایتی "العربی الجدید"، بەپشبەستن بەزانیارییەكان لەساڵی ڕابردوودا بەشار ئەسەد داوای لەنوری مالیكی سەرۆك وەزیرانی ئەو كاتەی عێراق كردووە كە بەشێك لەچەكە كیمیاییەكانی سوریا لەناو خاكی عێراق بشارێتەوە، ئەوەش لەپێناوی ئەوەی لەدەستی نەتەوەیەكگرتووەكان دووریبخاتەوە، بۆ ئەوەی لەناونەبرێن.
 
ئەو سایتە لەسەر زاری گەورە بەرپرسێكی وەزارەتی بەرگری عێراقی گواستووەتەوە كە لەمانگی تشرینی دووەمی ساڵی ڕابردوودا بەشار ئەسەد سێ ئەفسەری باڵای ناردووە بۆ لای نوری مالیكی بۆ ئەوەی لەگەڵ مالیكی گفتوگۆ بكەن بۆ دانانی پلانێك بۆ گواستنەوەی چەكە كیمیاییەكانی سوریا بۆ ناو خاكی عێراق.
 
مالیكی بۆ ئەم پرسە لەگەڵ گەورە بەرپرسانی سەربازی نزیك لەخۆی كۆبووەتەوەو تاوتوێی چۆنییەتی گواستنەوەی چەكە كیمیاییەكانی سوریای كردووە، بەڵام دواتر ئەو داوایە رەتكراوەتەوە.