لەچرکەساتی دوای هاتنی داعش و، وە بەشداریکردنی دوو حزبی ئیسلامی سەرەکی لەدەستەڵاتدا،کەپێشوتریش پێیەکیان لای بارزانی و ئەویتریان لای تاڵەبانی بووە، بۆ لەمەولایان :
یەکەم: بەگوتاری سیاسیی و بانگەوازی خۆیاندا بچنەوە، سیاسەت و دەعوە،پێکەوە ناکرێت،،نمونەش،خەڵکی میسر بۆ نان و ئازادیی،دەنگیان بە دکتۆر مورسی دا،لەبری نان و ئازادیی لەقەراغی نیل وتارو وەعزو ئایەت و حەدیسی ئەخوێندەوە ..
دووەم : عەیبەیەک،لەسەر شانیانە ناتوانن هەروا بەئاسانی خۆیانی لێ بپەڕێننەوە .ڕەنگە بۆکەسێکی ئاسایی هیچ هەڵوێستێکی دژی داعش نەبێت،ئاسایی بێت،بەڵام دەیانجار هەڵوێست و ڕەتکردنەوەی بنەماو پرەنسیپەکانی داعش هێشتا بۆئەوان کەمە .
سێهەم: لە17 ی شوبات و ڕۆژانی دوایی،گوێمان لێبو،بەکەسی ئاسایی و سادەشیان ئەگوت: پیاوی دەستەڵاتە...ئیمڕۆکەو دوێنێکەش کەس هێندەی ئەم دووحزبەو ووردەحزبەکانی ترو بزوتنەوەی گۆڕان،دارشەقی دەستەڵات نەبووە،بگرە بونی هێزی ئاینی و سیاسیی لاوەکی لەمێژوودا دروستکراوی خودی شمولیەت و تۆتاڵیتارەکانە.....بەپێش چاوی کاندیدێکەوە،کەئێستا پەرلەمانتارە،پاسەوانێکی کۆمەڵی ئیسلامی لەڕۆژی هەڵبژاردن بەستەم و زۆری زۆردار،شەهیدکرا،،،لەبری پرسیارو بەدواداچونی خوێنەکەی،وەفدی کۆمەڵی ئیسلامیی لای مەسرور بارزانی باسی ئەوەیان کردووە،نابێت کەسوکاری ئەوانە بگیرێت کەداعشن لەکوردوستان !.
لەئاستی سەرکردایەتی ئەم دووهێزە هەیە ،یەکێتی و پارتی بەخەڵاتی خودایی ئەزانێت ،جێگری ئەمینداری یەکگرتوو سەرۆکی هەرێم بە باوکی خۆی دەزانێت،ئەدی بۆچی لە17ی شوبات ئەو خەڵکەتان بەکوشت ئەداو شەڕەجنێو و شەرەشەقتان بو ؟ هەر بۆئەم چەند کورسیەی پەرلەمان بو،کەجاران ئەتانگوت موقەبایەو دەزگایەکی زیادەیە،ئێستا چییە ؟..