(24) متمانە ( الثقة )
02/08/2013 نوسەر: bzavpress

(24) متمانە ( الثقة )


وانەی بیست و چوار


تکات لێدەکەم متمانە بپارێزە مەیدۆرێنە، چونکە گرنگترین خاڵی دروستکردنی بناغەی پەیوەندیەکان، کارە کۆمەڵکاریەکان، پێکهێنانی ماڵێك لەجوانی و چاندنی تۆوی ئیمان بریتیە لە متمانە، هەربۆیە هەرگیز جێگەت نابێتەوە لەبازنەی هاوڕێیەتی، کەسایەتی، خۆشەویستی... کەسێك مخالەفەی نەفسی خۆی کرد کەسایەتی خۆی نەپاراست کەمتمانە بوونە بە دەروونی خۆی ( الثقة بالنفس) دڵنیابە ناتوانی متمانە لای دەوروبەرت دروست بکەیت، هەربۆیە پێت دەڵێم دەدۆڕێیت.

کاتێك کە خەلیفەی موسڵمانان عمر کوڕی خطاب ڕۆژێکیان دەستی هەڵبڕی و دوعای دەکرد فەرمووی (اللهم إني أعوذ بك من جلد الفاجر وعجز الثقة).
واتە: خوایەگیان پەنات پێدەگرم لە دارکاری فاجرو نەمانی متمانە.

پێغەمبەری خوا نازناوی (صادق الامین) لێنرابوو جێگەی متمانەی قەوم و گەلەکەی بوو،هەروەها پێغەمبەری خوا (صلی اللە علیە وسلم) متمانەنەبونی لە نیشانەکانی کەسی دووڕوو داناوە کە دەفەرموێت ( اية المنافق ثلاث : اذا حدث كذب واذا وعد اخلف واذا اؤتمن خان).
واتە:  نیشانه‌ی مونافیق سیانن: ئەگه‌ر قسه‌ی کرد درۆ ده‌کات ئه‌گه‌ر به‌ڵێنی دا به‌جێی ناهێنێت و ئه‌گه‌ر به‌ ئه‌مین سه‌یرکرا ئه‌مانه‌ته‌که‌ی ناپارێزێت).

گرنگترین خاڵی هەستیار لەمتمانەدا ئەوەیە کاتێك متمانەت نەما جارێکی تر بۆت درروست نابێتەوە... کەواتە تۆ دەدۆڕێیت!
ووشەی (متمانە) لە زمانی ئینگلیزی بەمانای ( Trust )، لەزمانی عەرەبیدا بەمانای ( الثقة ) دێت.



 

----------------------
***  ( متمانە) ( الثقة) یەکێکە لەووتە ڕۆژانەی ڕەمەزانی ساڵی ٢٠١٣