02/08/2013
•
نوسەر: bzavpress
•
ڤیستیڤاڵی شه‌ڕه ئاو له‌سلێمانی، ناڕه‌زایی لێده‌كه‌وێته‌وه
ڤیستیڤاڵی شه‌ڕه ئاو كه بریاره له‌شاری سلێمانی به‌رێوه‌بچێت ناڕه‌زایی لێده‌كه‌وێته‌وه‌و چه‌ندین په‌یجی داوای راگرتنی ده‌كه‌ن.
بریاره رۆژی 11ی ئاب له‌شاری سلێمانی ڤیستیڤاڵێكی گه‌وره‌ی شه‌ڕه ئاو به‌رێوه‌بچێت و پێشبینیش ده‌كرێت ژماره‌یه‌كی زۆر هاوڵاتی به‌شداری تێدا بكات.
ئه‌گه‌رچی ماوه‌ی چه‌ند رۆژێك ماوه بۆ به‌رێوه‌چوونی ڤیستیڤاڵه‌كه، به‌ڵام چه‌ندین كه‌سایه‌تی و ژماره‌یه‌ك له‌په‌یچه‌كانی فه‌یسبووك ده‌نگی ناڕه‌زایه‌تییان به‌رزكردووه‌ته‌وه‌و داوای راگرتنی ده‌كه‌ن به‌و پێیه‌ی ئاوێكی زۆر به‌فیرۆ ده‌چێت.
ناڕه‌زایه‌تییه‌كان رۆژ له‌دوای رۆژ له‌زیادبووندایه‌و ژماره‌یه‌كیش له‌هاوڵاتیان به‌تایبه‌ت ئه‌وانه‌ی له‌گه‌ڕه‌كه هه‌ژارنشینه‌كان نیشته‌جێن، پێیانوایه ئه‌وه سوكایه‌تییه به‌وان له‌كاتێكدا ئاوی به‌كارهێنانیان نییه‌و له‌ده‌ڕه‌وه ده‌یكڕن.
د.ع