02/08/2013
•
نوسەر: bzavpress
•
ڕاگـــــــەیاندى ئیـسلامـــــــى لە چ ئاستیکدایە!!!
کاتێک باسى ووشەى ڕاگەیاندن یا ((إعلام )) ئەکریت ئیتر هەموو جۆرە کانى ئەگرێتەوە بە نوسراو بینرا و بیسراو ماڵپەڕوو سایتە ئەلیکترۆنیەکان هەتا دواى....هەموو ئامانە بە جۆرێک لە جۆرەکان ئەچنە چوارچێوەى ڕاگەیاندنەوە ،لەگەڵ بەروو پێش چونى سەرجەم ڕاگەیاندنەکان بە هەموو جۆر و فکرو ئایدۆلۆژیاکانەوە .ڕاگەیاندنى ئیسلامى بەشیوەیەکى بەر چاوو ڕووى لە زیاد بونەوە ئەتوانین بڵین سەرەڕاى دەیان کۆسپ وتەگرە و دەیان کیشەى مادى کە ڕووبەڕووى دەزگاو ڕاگەیاندن کارانى ئەبێتەوە ، هەناگوى باش بڕیوە لە جیهانى ڕاگەیاندندا .زۆر جاریش بەدەسەڵاتى چوارەم ناوو زەند ئەکرێت ،بڵام من پێم وایە لەم سەدەى بیست ویەکەدا ئەگەر ڕاگایندن نەبێت .دەسەڵاتەکانى تریش ناتوان هاوسەنگى و پیشەى خۆیان بەشیوەیەکى گونجاو ئاڕاستە بکەن .
کەواتە لەم ڕوانگەوە ئەتوانین ئەوە بڵین ڕاگەیاندن رۆڵى کاریگەرى هەیە لەسەر ئاڕستە کردنى تاکى کۆمەڵگە بەو فکروو بەرنامەیی کە پەیڕەوى دەکات، لە کۆى قسەکانمدا ئەمەوێ تیشکێکى خێرا بخینە سەر شیوازى ڕاگەیاندنى کوردى بەگشتى و ڕاگەیاندنى ئیسلامى بەتایبەتى لەکوردستان ، کورد هەر لە سەرتایی دروست بوونى دەوڵەتى( ماد) و پاشان ئەو هەموو شوڕش ومێرنشینەنانەى کە کورد لەسەدەکانى ڕابردودا ئەنجامی دا بۆ درووست بونى دەوڵەتى کوردى، هێشتا لە سەرتادایە! هەموو جوڵانەوەیەکى بزووتنەوى کوردایەتى، ڕاگەیاندن دەروى گرنگى خۆى تێدابینیوە بەپێى سەردەمى خۆى، تا دەگاتە ئەمڕۆ کە شیوازەکانى ڕاگەیاندن لەگەل تەکنۆلۆژیایی سەردەم گۆڕانکاى بەردەوام و گرنگى بە خۆوە بینیوە.
خۆش بەختانە کوردیش توانیویەتى سود بینێ لێیان ،ڕاگەیاندنەکانى بەپێى ڕۆژگار هەنگاو بنێت بەرەووپیشەوە..لەناو ڕاگەیاندنى کوردیشدا ڕاگەیاندى ئیسلامى سەرەڕایی دەیان کۆسپ و کێشەى مادى قۆناغێک لە قۆناغەکانى برییوە..چونکە لە سەرتاوە ئاماژەم پێکرد کە هەمیشە ڕاگەیاندى ئیسلامى وڕاگەیاند کارانى دەیان کۆسپیان بۆ درووست بووە .
لەگەڵ ئەمەش دا لەکوردستان دەیان ڕاگەیاندنى ئیسلامى بە بینراو بیسراو نووسراوو سایت و پەیچە ئەلکترۆنیەکان بوونیان هەیەو ئەمە جگە لە چەند کەناڵێکى ئیسلامى بە هەموو فکروو بۆ چوونەکانەوە کە هەر یەکەیان بەشیوەیەک لەشیوەکان گاریگەرى خۆیان و کارى خۆیان بە ئەنجام ئەگەیەنن..سەرە ڕایی دەیان سایت پەیچى ئەلکترۆنى و تۆرە کۆمەڵایەتیەکان کە هەموویان بەپێى ئاڕاستەى فکرو بیرکردنەوەیان خزمەت ئەکەن.بەڵام من زۆر بە ڕاشکاوى ئەوەدەڵیم لێرە دا کە هەندى جار ڕاگەیاندنى ئیسلامى ئەرکى سەرکى خۆى وون دەکات ، کەئەویش بریتى یە لە گەیاندن و بڵاو کردنەوەى پەیامى ئیسلام ، بەو پێیەیی ئەوان هەڵگرى ئەو شوناسەن، هەر بۆیە دەبێت ئاڕاستەى کارى ئەوان لە بنەڕەتدا ئەبێت بۆ پەروەدەکردنى تاکى کۆمەڵگە بە پەروەردەیەکى ئیسلامى ڕەسەن و هاوچەرخ کە ئەمەش لە ئەنجامدا خۆشبەختى کۆمەڵگەى بەدوادا دێت!!!من لیرەدا لە ئەرکى هیچ کەس کەم ناکەمەوە ، بەڵام هەموو رەووت و حیزب و کەساییەتیکى ئیسلامى ئەگەر بۆییەت خزمەت بکات ئەبێت بیر لە دەیان شێواز و دەیان جۆرى ڕگەیاندن بکاتەوە .
هەر بۆ یە دەگونجێ و لە جێگاى خۆى دایەتى چەندین کەناڵى نووسرا وبینراو بیسراو سایتى ئیسلامى هەبن تایبەت بکرێن بەکارى بانگەوازى و لەبەرامبەردا کەناڵى هەمەڕەنگ و سیاسی و کۆمەڵایەتى و وەرزشی هونەرى و ئیسلامى هەبن.ئەو کاتە ئەو فەراغەى کە ئیستا لە ڕاگەیاندنى ئیسلامى کوردى هەستتى پێدەکرێ ، پربکرێتەوە ..ئەگەر چى ئەم بیرکردنەوەیە لە ئیستادا بەکەمى هەستى پێدەکرێ ، بەڵام ئەکرێ هەنگاوى بۆ بنرێت ، لە ئیستاشدا ئەکرێ بڵین لەم جۆرە کەناڵە بیستراو بینراو نوسراوە بوونى هەیە لە کوردستان ،بەڵام ئەمە سەرتایەکە بۆ فراون بوونى ڕاگەیاندنى ئیسلامى هاوچەرخ.یەکێکى تر لە خاڵە سلبیەکانى ڕاگەیاندنى ئیسلامى کە هەندێ جار هەستى پێدەکرێ بەرپرسیارەتى ئەخرێتە سەر شانى کەسانێک کەخوى لە خۆى دا تواى ئەویشەى نیە. ئەکرێت ئەو کەسە لە کارێکى تردا سەر کەووتوبێت .بۆیە پەندێکى کوردی هەیە ئەوترێ ((نان بۆ نانەوا و گۆشت بۆ قەساب)) ئەکرێت زۆر جار هەندَ کەس بەکەڵکى قەسابی نەین!!
ئەگەر بێت و دەستى نەگریت ئەگەرى هەیە دەستى خۆى ببڕێت ، ئەکرآ ئەو کەسە نانەوابێت نەک قەساب!.بە کورتى ئەبێت کەسی شیاو لەشۆینى شیاو دابنرێت.رۆژیکیان لەگەڵ کەسێکى بەناو علمانی دانشتبووم ،گووتى : ئیسلامیەکان کوردستان هەر لە سەرتایی درووست بونیانەوە، واتا لەسەرتاى ڕاگەیاندنى بزووتنەوەى ئیسلامى کەیەکەم هێزى ئیسلامى بووە ، دواتردامەزراندنى یەکگرتوو کۆمەڵ و تەنات ڕەووتە ئیسلامیەکانى تریش ،خاوەنى چەندین ڕاگەیاندنکارى بەتوانان کەلە هیچ حیزبیکى غیرە ئیسلامى بەو شێوە زۆر و لیهاتوە هەڵنەکەوتوون.بەڵام ئەو ووتى زۆر جار قەدرى ماندوبوونیان نازانرێ بۆیە تائیستا لە شێوازیکى ڕاگەیاندنى سەرتاییدان!!!بەڵام من وەڵامى ئەو برادە جێ دەهێڵم بۆ ئەو کەسانەى کە خۆی
بە بەرپرسی یەکەمى ڕاگەیاندنەکانى خۆیان دادەنێن!!.لەگەڵ هەموو ئەم بۆ چوون فکرە جیاوازانەدا من پێم وایە ڕاگەیاندنى ئیسلامى کوردى بە هەموو جۆرەکانییەوە هەنگاوى باشی بڕیوە ، سەرەڕایی چەندین کۆسپ و قەیرانى دارایی ئەکرێت بوترێ ڕاگەیاندنى ئیسلامى خاوەنى جەماوەرێکى زۆرە.هەر بۆیە ئەتوانم بڵیم بە تێپەڕبوونى کات ، لە دهاتوودا ڕاگەیاندنى ئیسلامى کوردى بێتە ڕاگەیاندنێکى هاوچەر خ و جێگەى هیواى هەزاران خەڵک بێت.