03/08/2013
•
نوسەر: bzavpress
•
هاتوچۆ لە کەرکوک قەدەغە كرا
به بڕیارێكی پارێزگاری كه‌ركوك و له‌به‌ر هۆكاری ئه‌منی12ی ئه‌مشه‌و تا دوانیوه‌ڕۆی رۆژی شه‌ممه، هاتوچۆكردن له‌و شاره قه‌ده‌غه كرا.
لە پەیامێکدا د. نەجمەدین ئاشکرای دەکات، قەدەغەکردنی هاتوچۆکە لە 12 ی ئەمشەوەوە دەست پێ دەکات تا سەعات 3 ی سبەینێ شەممە بەردەوام دەبێت.
وتیشی: ئەو بڕیارە لە پێناو پاراستنی سەرو ماڵ‌و رێگە گرتنە لە پەلامارە تیرۆرستیەکان.
پارێزگاری کەرکوک، داوای لە هاووڵاتیانی کەرکوک کرد هاوکاری دەزگا ئەمنیەکان بن لەپێناو بەرژەوەندی گشتی.
بەپێی بڕیارەکە هاتنە ناوەوەی ئۆتۆمبێل‌و چوونە دەرەوەی ئۆتۆمبێل قەدەغە دەکرێت.