03/08/2013
•
نوسەر: bzavpress
•
فازڵ میرانی " هه‌رچه‌ند بگه‌رێت هه‌ر یه‌كێتی ده‌دۆزێته‌وه"به‌دیلی ئێمه
فازڵ میرانی، رونیده‌كاته‌وه كه ده‌ستور گه‌ڕاوه‌ته‌وه‌و سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستانیش ڕه‌زامه‌ند بووه به‌هه‌مواركردنه‌وه‌ی.
فازڵ میرانی، له‌چاوپێكه‌وتنێكیدا له‌گه‌ڵ گۆڤاری شار، ڕایده‌گه‌یه‌نێت، كه یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان ماكینه‌یه‌كی ڕاگه‌یه‌ندنی به‌هێزی هه‌یه‌و هه‌موو كه‌س حه‌سودی پێده‌بات. ده‌رباره‌ی ئه‌و هه‌رایه‌ی كه‌له‌سه‌ر پرسی ده‌ستوریش دروستبووه ده‌ڵێت: په‌یامه‌كه‌ی سه‌رۆكی هه‌رێم رۆشنه‌و هیچ لێكدانه‌وه‌یه‌ك هه‌ڵناگرێت، كه ده‌قه‌كه هه‌بێت بۆچی لێكدانه‌وه‌ی بۆ بكرێت، له‌كاتێك ئجتیهاد ده‌كرێت كه ده‌قێك نه‌بێت، به‌ڵام هه‌موو ئه‌و زانیارییانه‌ی له‌ده‌قی په‌یامه‌كه‌ی سه‌رۆك و له‌یاساكه‌ی په‌رله‌مان و رێككه‌وتنی یه‌كێتی و پارتی له رۆژی 29ی حوزه‌یران ئاماژه‌ی پێكراوه، من ده‌ڵێم ده‌ستور گه‌ڕاوه‌ته‌وه‌و جه‌نابی سه‌رۆك به‌زاری خۆی وتی هه‌موارده‌كرێته‌وه.
ده‌رباره‌ی هاوپه‌یمانێتی پارتی‌و یه‌كێتیش ئاماژه بۆ ئه‌وه‌ده‌كات كه پارتی دیموكراتی كوردستان هه‌رچه‌ند بگه‌رێت هه‌ر یه‌كێتی ده‌دۆزێته‌وه"به‌دیلی ئێمه به‌رامبه‌ر یه‌كێتی هه‌ر یه‌كێتییه، تا ئه‌و كاته‌ی یه‌كێتی حه‌ز بكات".
سه‌باره‌ت ئه‌و هێرشانه‌ی كه‌له‌ئێستادا ده‌كرێته سه‌ر یه‌كێتی‌و ده‌ڵێت: یه‌كێتی هێزێك نیه بتوێته‌وه، ئه‌م چه‌ند مانگه‌ی مام جه‌لال نه‌خۆش بووه یه‌كێتی ناو یه‌كێتی له‌هه‌موو كات به‌هێزتر بوه‌و ئێمه‌ش پشتیان ده‌گرین.
ده‌شلێت: یه‌كێتی دامه‌زراوه‌و ئاسایش‌و پۆلیسی هه‌یه، ماكینه‌یه‌كی ڕاگه‌یاندنی هه‌یه كه مرۆڤ حه‌سودی پێ ده‌بات