03/08/2013
•
نوسەر: bzavpress
•
ئیسلام وعەلمانیەت دووڕیانی لێكجیابونەوە ٨
ئایا داروین نكۆڵیی له‌بوونی خودا كردووه ؟
ئه‌وه‌ی سه‌یری كتێبه‌كه‌ی داروین (بنچینه‌ی جوَرهكان) بكات، تێبینی ئه‌وه ناكات، كه ئه‌و پیاوه نكۆڵیی تێدا كردبێت له‌بوونی خودا، بێگومان ئه‌و، له كتێبه‌كه‌یدا دانی به بیروَكهی په‌ره‌گرتنی خودیی ـ التگور الژاتی ـ دا نه‌ناوه، هه‌روه‌ك له‌خۆوه له‌دایكبوونی بڕیارنه‌داوه، به‌ڵكو ئه‌وه‌ی تێیدایه، هه‌ست ده‌كه‌یت، ئه‌و بیروَكهی پهرهگرتنهی باسی ده‌كات، ته‌نیا له‌و یاسا و ڕێبازانهوهیه، كه كردگار له ماده‌دا بلاَو یكردوونهتهوه، بهلاَم ئایا ئه‌وه پلانێكی دڵڕاگرتن و دروستكراوه بۆ ئه‌وه‌ی بڕواداران ڕازیبكات، تاكو شوَڕشی به‌سه‌ردا نه‌كه‌ن و ڕایه‌كانی به‌گشتی به‌رپه‌رچ بده‌نه‌وه، یا خوَی ئیماندارێكی نه‌سرانی بووه؟ به‌تایبه‌تیش چونكی ده‌رچوی خوێندنی لاهوتیی بووه، مه‌گه‌ر ئه‌وه‌ی كه بێ‌بڕوا و جوله‌كه‌كان،مه‌زه‌بی پهرهگرتنیان وه‌كو هه‌لێك قوَستبێتهوه بۆ پشتگیریكردنی ماتریالیزم و نكۆڵی‌كردن له بوونی خودا، باهه‌ندێ قسه‌ی نێو كتێبه‌كه(بنچینه‌ی جوَرهكان )وه‌كو خوَی نه‌قڵ بكه‌ین :
1ـ له‌كۆتایی به‌شی پێنجه‌مدا هاتوه :( ئه‌گه‌ر هاتو كه‌سێك بڕوای وابوو، كهجوَرهكانی ڕه‌گه‌زی ئه‌سپ، له‌سه‌ره‌تای دروستكردنیانهوه، به‌سه‌ربه‌خۆیی دروستكراون، ئه‌وه‌ی بۆ ئاسان نابێت، كه بیروباوه‌ڕه‌كه‌ی جێگیربكات، ته‌نیا به‌وه نه‌بێت بڵێت: هه‌موو ئه‌و جوَرانه، له‌وه‌وه دروست بوون و حه‌زیان به‌وه بووه كهجوَرێك له جوداوازیان تێدابێت، جا ئه‌و جوداوازییه بههوَێ كارتێكردنی كوَبوونهوهیان، یا ته‌نیا بههوَی كارتێكردنی سروشته‌وه بووبێت). پاشان لافی ئه‌و كه‌سانه‌ش ڕه‌تده‌كاته‌وه، كه نكۆڵیی له گونجانی په‌ره‌گرتنی ژین ده‌كه‌ن و ده‌ڵێت: (ئه‌وانه ده‌سكرد و ڕه‌نگی خودا و دروستكراوه‌كانی ده‌شێوێنن).
2ـ له‌به‌شی پازده‌دا هاتوه و ده‌ڵێت:( هه‌ندێك نوسه‌ری به‌نێوبانگ هه‌ن و ده‌نگیان داوه‌ته‌وه، بڕوایان به‌و ڕایه‌یه، كه ده‌ڵێت: جوَرهكان به‌سه‌ربه‌خۆیی دروستكراون، بهلاَم عه‌قڵیه‌تی من له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دا هاوڕایه، له‌و یاسا و ڕێبازانهوهیه، كه كردگار له ماده‌دا بلاَویكردوونهتهوه و ده‌یانناسین ).
3ـ له‌كۆتایی كتێبهكهیشیدا ده‌ڵێت:(من وایده‌بینم و بۆمدهركهوتوه، ئه‌و زینده‌وه‌رانه‌ی له‌سه‌ر ئه‌م زه‌وییه ژیاون، هه‌ر هه‌موویان له وێنه‌یه‌كی تاقانه‌ی ئه‌زه‌لییه‌وه هاتون، كردگار نه‌سیمی ژینی به به‌ردا كردوون، له‌سه‌ر بنه‌مای ئه‌م ئه‌نجامه له‌یه‌كچووه، ته‌سلیمبوون به‌و ڕاستیه و ته‌سلیمنه‌بوون پێی، شتانێكی ناجهوههرین).
هه‌روه‌ك (یوسف كه‌ره‌م) باسی ئه‌وه‌ده‌كات، داروین بڕوای به‌خودا هه‌بووه و پاشان به‌ره‌به‌ره ئه‌و ئیمانه‌ی پهرهیگرتوه و دڵته‌نگیی خوَی ڕاگه‌یاندووه له‌وه‌ی كه وشه‌ی دروستكراوه‌كانی به‌كارهێناوه بۆ ڕازیكردنی ڕای گشتی، به‌ڕاشكاویی وتویه‌تی: ژین مه‌ته‌ڵێكه له مه‌ته‌ڵه‌كان، هه‌روه‌ها باسی له‌وه‌ش كردووه، كه گهیشتوَته مه‌زه‌بی (نازانم) و وتویه‌تی: ناڵێم چاودێریی خوداییه و نایشڵێم ڕێكه‌وته، دوا قسه‌شی ئه‌وه‌بووه: (مه‌سه‌له‌كه له ده‌ره‌وه‌ی سنووری عه‌قڵدایه، بهلاَم مرۆ ده‌توانێت ئه‌ركه‌كه‌ی خوَی جێبه‌جێ بكات).
ئه‌و ڕه‌خنانه‌ی ئاراسته‌ی بیردۆزه‌كه‌ی داروین كراون
یه‌كه‌مین شت كه پێویسته لێره‌دا ڕه‌چاوی بكه‌ین، ئه‌وه‌یه جوداوازی بكه‌ین له‌نێوان جه‌وهه‌ری بیردۆزه‌كه و ئه‌و ئاماژه و خوێندنه‌وه و ڕاڤه فه‌لسه‌فیی و جێبه‌جێكارییه زوَرانهی كه لێیه‌وه سه‌ریانهه‌ڵدا، ئه‌وانه شتانێك بوون، ڕێی تێده‌چێ هه‌ر به‌خه‌یاڵی داروینیشدا نه‌هاتبن، هه‌روه‌كو هیچیان بیردۆزه‌ی زانستیی نه‌بوون، چونكی ده‌بوایه بارودۆخی سروشتی بیردۆزه‌كه، ئه‌گه‌ر حه‌قیقه‌تێكی زانستی بوایه، به‌رده‌وام به گهماروَدراوی له‌نێو كارگه‌دا بمایه‌ته‌وه و له هه‌موو شت دابماڵێنرێت، یه‌كه‌مین كه‌سانێك له‌ڕووی زانستیه‌وه ڕه‌خنه‌یان له‌م بیردۆزه‌یه گرتبێت، زانایانی هاوچه‌رخی خوَی بوون، پێشتریش باسی ڕای(ئهغاسیز و ئوَین) مان كرد، هه‌روه‌ك زانای به‌نێوبانگی گه‌ردوونناس (هێرشڵ) و زوَربهی ماموَستایانی زانكوَكان له‌سه‌ده‌ی ڕابردوودا، ڕه‌خنه‌یان لێگرت بوو، له‌وانه‌یه بووترێت: ئه‌وانه له‌به‌ر هوَكاری ئاینی و عاتیفیی به‌و شێوه‌یه هێرشیان كردووه‌ته سه‌ری، بهلاَم با بڕوانین و بزانین، كه ئه‌م بیردۆزه‌یه له‌سه‌ر ده‌ستی زوَرترینی لایه‌نگره حه‌ماسی و ده‌مارگیره‌كانی چی لێهاتوه؟
(داروینیزمی نوێ) و هه‌ڵگرانی، ناچاربوون زنجیره‌یه‌ك گوَڕانكاریی به‌سه‌ر بیردۆزه‌كه‌دا بهێنن و، له‌ڕووی زانستیشه‌وه شایه‌نی ئه‌وه‌ن پێیان بوترێت: بیردۆزه‌ی تازه، به‌ناچاری دانیان به‌وه‌دا نا، یاسای (هه‌ڵبژاردنی سروشتی) ده‌ستكورته له‌وه‌دا، كه ڕاڤه‌ی كرده‌ی په‌ره‌گرتن بكات، بۆیه بۆیان زیادكرد و له جیهانی ڕاسقانیدا یاسایه‌كی تازهیتریان له‌جێی دانا‌و ناویاننا(یاسای بادانه‌وه لهناكاوهكان)، كه یاسایه‌كه هیچ پاڵپشتێكی نیه، ته‌نیا ڕێكه‌وتی په‌تی نه‌بێت، پاشان ناچاربوون ئه‌وه‌ش بڵێن: تاكه بنچینه‌یه‌ك نیه، به ته‌نیا هه‌موو ژینی لێوه دروست بووبێت، هه‌روه‌كو داروین خه‌یاڵی بۆ ئه‌وه چووبوو، به‌ڵكو، بێگومان چه‌ندین بنچینهیتر هه‌ن، كه له هه‌ریه‌كێكیانه‌وه، چه‌ند جوَرێكی سهربهخوَ په‌یدا ده‌بن، هه‌روه‌ها ناچاریش بوون دان به‌وه‌شدا بنێن، كه مرۆ له ڕووی بایوَلوَژییهوه، سه‌رباری لێكچوونی دیوی ده‌ره‌وه‌ش، تاقانه و بێهاوتایه، ئه‌مه‌ش ئه‌و ته‌ڵه‌یه‌یه، كه داروین و هاوچه‌رخه‌كانی تێیكه‌وتن .
(جوَلیان هێكسلی) دوای ئه‌وه‌ی چه‌ندین تایبه‌تمه‌ندیی مرۆی تاقانه ده‌ژمێرێت و ڕیزیان ده‌كات، ده‌ڵێت: (به‌م شێوه‌یه، زانستی ژینناسی، مرۆ له‌پێگه‌یه‌كی هاوشێوه‌دا داده‌نێت، چونكی به‌خششی ئه‌وه‌ی به‌سه‌ردا ڕژاوه، كه گه‌وره‌ی دروستكراوه‌كانه، وه‌كو ئاینه‌كان ده‌ڵێن).
یهكێكیترله ڕه‌خنه‌گرانی بیردۆزه‌كه‌ی داروین (ئارسه‌ر كیپ)ی ده‌مارگیره، كه ناچاربوو بیردۆزه‌كه سه‌ر له‌نوێ دابڕێژێته‌وه، گه‌رچی دانی به‌وه‌دا ناوه، كه تا ئێستا به‌بێ به‌ڵگه ماوه‌ته‌وه، له بهنێوبانگترینی داروینیزمی نوێ (لیكوَنت دی نۆی) ه، له‌ڕاستیدا خاوه‌نی بیردۆزه‌یه‌كی په‌ره‌گرتنی سه‌ربه‌خۆیه و ده‌ڵێت:(په‌ره‌گرتنی هه‌موو بوونه‌وه‌ره زیندووهكان، بێگومان له‌گه‌ڵ زانستی مادی بێگیاندا، به‌ته‌واوی ناودژ -متناقچ- ه، له‌گه‌ڵ بنه‌مای دووه‌م له‌بنه‌ماكانی زانستی هێزی گهرمییشدا، وێكنایه‌ته‌وه، له‌كاتێكدا په‌ره‌گرتنی زینده‌وه‌ره‌كان، به‌ردی بناغه‌ی زانسته‌كه‌ی ئێمه‌یه، كه له‌سه‌ر یاساكانی ڕێكه‌وت ڕاوه‌ستاوه، نههوَی په‌ره‌گرتن و نه حه‌قیقه‌ته‌كه‌ش نایه‌نه ناو چوارچێوه‌ی زانستی ئێستامانه‌وه، زانایه‌كیش نیه بتوانێت نكۆڵیی له‌و قسه‌یه بكات).
له لایه‌كی دیكه‌وه (كریسی موَریسوَن) له‌كتێبه به‌نێوبانگه‌كه‌یدا:(العلم یدعو للایمان) كه هه‌مووی ته‌رخانكردووه بۆ وهلاَمدانهوهی(جوَلیان هێكسلی) بێباوه‌ڕ، ده‌ڵێت:( ئه‌وانه‌ی بڕوایان بهتیوَری په‌ره‌گرتن هه‌یه، هیچ شتێك له یه‌كه‌كانی بۆماوه‌یی ـ جینات ـ نازانن، ته‌نیا له‌جێی خوَیاندا وه‌ستاون، له‌وێدا په‌ره‌گرتن به‌ڕاستی ده‌ست پێده‌كات،مه‌به‌ستم لای خانهوهیه).
یهكێكیتر له‌ڕه‌خنه‌گرانی داروین (ئهنتوَنی ستاندن)ه له‌كتێبه‌كه‌یدا (زانست مانگایه‌كی پیرۆزه)، گوتووبێژی ئه‌و ئه‌ڵقه نادیاره ده‌كات، كه كه‌لێنی بێتوانایی داروینییهكانه و نه‌یانتوانیوه بیگرن. ده‌ڵێت:(بێگومان ئه‌وه نزیكتره له‌ڕاستیه‌وه كه بڵێیت: به‌شێكی گه‌وره‌ی ئه‌ڵقه‌كان نادیارن، نه‌ك دانه‌یه‌كیان، به‌ڵكو ئێمه گومانمان له‌بوونی زنجیره‌كه‌ش هه‌یه وه‌كو خودی خوَی).
پاشان(ستیورات تشیس) ده‌ڵێت:(زانایانی بایوَلوَژیا، به‌شێكی چیروَكی ئاده‌م و حه‌وا - وه‌كو چۆن ئاینه‌كان باسی ده‌كه‌ن- پشتگیری لێ ده‌كه‌ن، بیروَكهكه به‌ته‌واوی دروسته بۆخۆی ).
دیسان (ئوَستن كلارك)یش ڕه‌خنه لهبیردۆزهكه ده‌گرێت و ده‌ڵێت:(هیچ تاكه نیشانه‌یه‌ك نیه هه‌ڵگری ئه‌و بیروباوه‌ڕه بێت، كه هیچ یه‌كێك له پله گه‌وره‌كانی زیندهوهربوون، لهولایدیكهیانهوه شوَڕدهبێتهوه، بێگومان هه‌موو قوَناغێك، بونێكی جودای هه‌یه، كه له كرده‌ی درووستبوونی تایبه‌ت و جیاكراوهوه سه‌ر هه‌ڵده‌دات، مرۆ یه‌كسه‌ر و له‌ناكا و، له‌سه‌ر زه‌وی ده‌ركه‌وت، هه‌ر له‌سه‌ر هه‌مان ئه‌و شێوه‌یه بوو كه‌ئێستا ده‌یبینین ).
لهكوَتایشدا(لویس پاستوَر) ئه‌فسانه‌ی لهخۆوهلهدایكبوونی به‌تاڵكرده‌وه، كۆڵینه‌وه‌كانی گورزێكی گورچكبڕبوون، كه له بیردۆزه‌كه‌ی داروین دران.
هه‌ڵوێستی ئیسلامیی به‌رامبه‌ر بیردۆزه‌كه‌ی داروین
بێگومان ده‌قه ئاینییه‌كان ئه‌وه‌مان بۆ ده‌رده‌خه‌ن، كه ژین نهێنییه‌كه له نهێنیه‌كانی كردگار، فوكردنێكی خودایی ڕوحییه بهمادهدا، ژین به‌رهه‌می ماده نیه، به‌ڵكو ماده وه‌كو ده‌فرێك وایه بۆی، خودای گه‌وره لاشه‌ی ئاده‌می له قوڕ دروستكردووه، كاتێك ڕێكیخست، دوای ئه‌وه‌ی كه ماده‌یه‌كی مردوو بوو، له‌ڕوحی خوَی فوی پێداكرد و بووه مرۆیه‌كی زیندوو، دواتریش كاتێ كوَرپهله به‌منداڵدانی دایكی‌دا خوَی هه‌ڵده‌واسێت، دروستكردنه‌كه‌ی له‌سكی دایكی‌دا،به چل ڕۆژیی، دڵوَپهیهكه، پاشان له‌هه‌مان ماوه‌دا ده‌بێته خوێنپاره و دواتریش ده‌بێته پارچه‌یه‌ك گوَشت، ئینجا فریشته‌یه‌ك بۆلای ده‌نێردرێت و بهفوویهك ڕوحی پێداده‌كات، له‌و كاته‌دا ژینی مرۆی به به‌ردا ده‌كرێت و دێت و ده‌چێت، كاتێكیش خودا بیه‌وێت، ڕێبازی خۆی ده‌گۆڕێت و عیسا به‌بێ باوك دروست ده‌كات، فریشته‌یه‌ك بۆلای مه‌ریه‌می دایكی ده‌نێرێت و مه‌ریه‌میش ده‌ڵێت:( قَاڵتْ إِنِّی أَعُوژُ بِالرَّحْمَنِ مِنْكَ إِنْ كُنْتَ تَقِیًّا، قَاڵ إِنَّمَا أَنَا رَسُولُ رَبِّكِ لِأَهَبَ ڵكِ غُڵامًا زَكِیًّا)(مریم:18،19) واته: په‌ناده‌گرم به‌خودا لهتوَ، ئه‌گه‌ر له‌خودا ده‌ترسیت، ئه‌ویش ده‌ڵێت: من ته‌نیا نێردراوی خودایهكهی توَم و بۆ ئه‌وه هاتوم كوڕێكی دیار و به‌توانات پێ ببه‌خشم.
پێكهاتنی كوڕه‌ش له سكیدا ته‌واو بوو، هه‌ربه‌وه‌نده‌ی فویه‌كی پێداكرد، بوو بهمرۆیهك.
سه‌باره‌ت به‌و بابه‌ته‌یش، كه بیردۆزه‌كه‌ی داروین ده‌ڵێت:(ماده‌ی نازیندوو له سه‌دیمی غازیه‌وه پهرهیگرتووه و تاكو ئه‌ستێره و هه‌ساره‌كانی پێكهێناوه). فیكری ئیسلامی‌یش ده‌ڵێت: ئه‌گه‌ر ئه‌و پهرهگرتنهی كه بانگه‌شه‌ی بۆكراوه، بهبیروباوهڕێكهوه به‌سترابێته‌وه و پهرهگرتنهكه پشتی به‌و پلانه به‌ستبێت كه كردگاری بوونه‌وه‌ر دایڕشتوه،ئه‌وه بۆخۆی سوننه‌تێكی خوداییه و كاره‌كه به‌دروستكردنی خودایی ته‌واو ده‌بێت، ئه‌م بیروَكهیه، هیچ ناودژییهكی له‌گه‌ڵ هیچ یه‌كێك له پرسه‌كانی ئیسلامدا نیه، ڕێبازی دروستی لێكوَڵینهوه ئه‌وه‌یه، ئه‌م مه‌سه‌له‌یه به‌جێبهێڵین بۆ لێكوَڵینهوهی زانستیی، چونكی هیچ چه‌مكێكی ئیسلامییمان نیه كه دژی بێت، به‌ڵكو جوَرێك له به‌یه‌كگه‌یشتن له‌نێوانیاندا هه‌یه، وه‌كو ئه‌وه‌ی كه ئاسمان له‌سه‌ره‌تایدا دوكه‌ڵێك بووه:( پُمَّ اسْتَوَی إِڵی السَّمَاوِ وَهِێ دُخَانٌ فَقَاڵ ڵهَا وَلِلْأَرْچِ ائْتِێا گَوْعاً أَوْ كَرْهاً قَاڵتَا أَتَیْنَا گَائِعِینَ)(الاعراف:11) یانژی عه‌رشی خودا له‌سه‌ره‌تادا له‌سه‌ر ئاو بووه، یاخود ته‌واوكردنی كرده‌ی دروستكردنی ئاسمانه‌كان و زه‌وی له‌شه‌ش ڕۆژدا:( وَهُوَ الَّژِی خَڵقَ السَّمَاوَاتِ وَالْأَرْچَ فِی سِتَّهِ أَیَّامٍ وَكَانَ عَرْشُهُ عَڵی الْمَاوِ لِێبْلُوَكُمْ أَیُّكُمْ أَحْسَنُ عَمَلًا)(هود:7).ئه‌و ڕۆژانه‌ش ئێمه نازانین ئهندازهكهیان چه‌ند بووه.، به‌هه‌رحاڵ، ماوه‌ی زه‌مه‌نی بوونه، ئه‌مانه له‌ڕووی دیدگای دروستی زانستیه‌وه، ته‌نیا گریمانه‌ی بیردۆزه‌یه‌كی فیكرین، هه‌ندێ نیشانه، به‌مه‌زه‌نه له‌سه‌ری ده‌بنه به‌ڵگه و نابنه بیردۆزه‌یه‌كی بڕاوه و یه‌كلاكراوه .هه‌رچی ئه‌و پهرهگرتنهیه، كه لافی ئه‌وه لێده‌ده‌ن لهخۆوهلهدایكبوون بێت، واته ئه‌وه‌ی كه ملكه‌چی پلانێكی زانای دانای به‌توانا نیه، ئه‌وه‌یان، بێگومان كارێكی قه‌بووڵنه‌كراوه له‌ڕووی زانستیی و ئایینی و فه‌لسه‌فیشه‌وه، چونكی په‌ره‌گرتنی خودیی، گه‌ر ڕێی تێبچوایه ببێ، ڕێی نه‌ده‌دا ئه‌م هه‌موو ورده‌كاری و لێزانینه سه‌رسوڕهێنه‌ره‌ی له گه‌ردووندا هه‌یه بێته‌دی، هیچ شتێك له‌به‌رده‌م بانگه‌شه‌كاری په‌ره‌گرتنی خودییدا نامێنێته‌وه، ته‌نیا ئه‌وه نه‌بێت، كه بڵێت: له‌ڕێگه‌ی ڕێكهوتهوهیه، بێگومان كۆڵیاره بیركاریزانه هاوچه‌رخه‌كانیش ئه‌وه‌یان سه‌لماندووه، كه مه‌حاڵه ئه‌م ڕێكوپێكیه گه‌ردوونیه له‌خۆوه و به‌ڕێكه‌وت بووبێ.
(جوَن ئه‌دۆڵف بۆهله‌ر) ده‌ڵێت:(كاتێك مرۆ بۆ زانینی ئه‌گه‌ری ڕوودانی دیارده‌یه‌كی گه‌ردوونیی، یاساكانی ڕێكه‌وت جێبه‌جێ ده‌كات، وه‌كو پێكهاته‌ی ته‌نیا گه‌ردیله‌یه‌ك له گه‌ردیله‌كانی پروَتۆن له‌و ڕهگهزانهوه كه ده‌ستیان هه‌بووه له پێكهێنانیدا، ئه‌وا ده‌بینین، هه‌موو ته‌مه‌نی زه‌وی، به‌شی ئه‌وه ناكات ئه‌و دیارده‌یه ڕووبدات ).
یهكێكیتر له بابه‌ته‌كانی بیردۆزه‌كه‌ی داروین، ئه‌وه‌یه، چوَن ژین كراوه به‌به‌ر ماده‌دا ؟ یاچوَن ماده په‌ره‌یگرت، تاكو بوونه‌وه‌ری زیندوو ده‌ركه‌وت ؟
هه‌ڵگرانی بیری ماتریالیزم، لافی ئه‌وه لێده‌ده‌ن، ژین له‌و دیاردانهوهیه كه له په‌ره‌گرتنی ماده‌وه دروست ده‌بن، ژین و هه‌موو ئه‌و سیفه‌تانه‌ی تێیدان- هه‌ستپێكردن و ده‌رككردنی عه‌قڵیی و بیركردنه‌وه و سوَز و هه‌ڵچونه‌كان- هه‌رهه‌موویان به‌روبوومی په‌ره‌گرتنی ماده‌ن و سیفهتێكن له سیفه‌ته‌كانی ماده، كه به‌شێوه‌یه‌كی ئاڵوَز پێكهاتوون، وه‌كو ئه‌وشێوه‌یه وان، كه زینده‌وه‌رانی پێ ده‌ركه‌وتوه، ئه‌م بانگهشهیهشیان، له‌ڕووی زانستیی و له‌لایه‌ن زانایانی بایوَلوَژیشهوه، ڕهتكراوتهوه و هه‌ڵوه‌شێنراوه‌ته‌وه، چونكی ئه‌و بڕیاره‌ی زانایانی بایوَلوَژی، دوای چه‌ندین ئه‌زمون و كاری جوَراوجوَر، پێیگه‌یشتن، ئه‌وه‌ی بڕیوه‌ته‌وه، كه ماده‌ی مردوو ناگونجێ له‌خۆوه بگوَڕێت بۆ ماده‌ی زیندوو، پێویسته ماده‌ی زیندوو، هه‌ر لهزیندووهوه له‌دایك بێت، یا له زیندوویهكهوه ده‌ربهێنرێت.
زانایانی مادهگهرا، له ڕۆژئاوا و ڕۆژههلاَتدا، كه خوَیان بۆ ئه‌و كاره یه‌كلا كردبووه‌وه، نه‌یانتوانی بچوكترین خانه‌ی زیندوو، ساده‌ترین خانه له ڕووی پێكهاتنه‌وه، دروست بكه‌ن، كه‌واته: بڕیاری زانستی و ڕاسقانی كۆتایی ئه‌وه‌یه : ژین، ته‌نیا له ژینه‌وه نه‌بێت، له‌دایك نابێت، هه‌روه‌كو پێشتر زانایانی بڕوادار به‌دروستكردنی خودایی بڕوایان هێنابوو، بۆ نمونه زانای بایوَلوَژی(ئاغا سیز) و دواتریش دۆزه‌ره‌وه‌ی میكروَبهكانی نهخوَشیهكان، زانای فه‌ڕه‌نسی به‌نێوبانگ (لویس پاستوَر)، ئه‌وه‌یان سه‌لماند.
پاشان ئه‌و كاته زوَرهی كه هه‌ڵگرانی بیردۆزه‌ی په‌ره‌گرتن بۆ ده‌ركه‌وتنی بوونه‌وه‌ره زیندووه پهرهگرتووهكان بڕیاریان دابوو، هه‌روه‌ك ئه‌و ماوه زه‌مه‌نیه‌ی كه بۆ دیاریكردنی یه‌كه‌مین مرۆ دیاریانكردبوو، پێیان وابوو، كه ئه‌و كاتانه به‌سن بۆ سه‌رهه‌دانی په‌ره‌گرتن، بهلاَم زانایانی فیزیا و جیوَلوَجیا له‌ساڵی (1950) و به‌ره‌ودوا، ئه‌وه‌یان ئاشكرا كرد، ئه‌و كاتانه‌ی هه‌ڵگرانی بیردۆزه‌كه‌ی داروین بۆ ته‌مه‌نی ژین له‌سه‌ر زه‌ویدا دیاری‌یان كردبوو، ڕاست ده‌رنه‌چوون، چونكی ته‌مه‌نی ژین زوَر له‌و ئه‌ندازه‌یه كه‌متره كه ئه‌وان دایان‌نابوو، ته‌مه‌نی زه‌ویش له‌و ئهندازهگیرییهی ئه‌وان كه‌متره، ئه‌وه‌تا هه‌ڵگرانی بیری په‌ره‌گرتن، خوَیان دان به‌وه‌دا ده‌نێن.
له‌بابه‌تێكی (ڕۆپ موَر) دا له‌كتێبی(زانست نهێنی و لایه‌نه شاراوه‌كانی) به‌ناو نیشانی (بیردۆزه‌ی په‌ره‌گرتن به موتوربه كراوی)هاتوه:(له‌ساڵی (1950)وه، به‌ڵگه زانستییه‌كان ئاماژه بۆ ڕاستیه‌كی تاقانه ده‌كه‌ن، كهڕاكردن نیه لێی، ئه‌ویش ئه‌وه‌یه، مرۆ به‌و شێوه ته‌واوییه، یا به‌و ڕێگه‌یه‌ی كه (داروین) و زانایانی تازه‌ی داروینیزم، دیارییانكردبوو، له‌یه‌ك كاتدا ده‌رنه‌كه‌وتووه، چونكی بێگومان زانایانی فیزیا‌و جیۆلوَجیا ـ زه‌ویناسی ـ ئه‌وه‌یان به ڕوونی ده‌رخستوه، جیهان كوَنتره و ته‌مه‌نی مرۆیش له‌وه كه‌متره، كه هیچ كه‌س بتوانێ زاتی ئه‌وه بكات ئه‌ندازه‌گیریی بۆ بكات).
له‌وه‌ش ڕوونتر، ئه‌و هه‌واڵه بوو كه‌ڕۆژنامه‌ی (شرق الاوسگ) له‌ژماره(3328) ی 19 ی جمادی الاولی، 1408 كوَچی، به‌رامبه‌ر 8/1/1988 زایینی بڵاویكرده‌وه، له‌ژێرناونیشانی (زانست بنچینه‌ی مرۆ جێگیر ده‌كات) تێیدا هاتوه:
( ناوه‌نده زانستییه‌كان له‌ڕۆژئاوادا، به‌تایبه‌ت له‌ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كان، به‌هه‌واڵی ئه‌و دۆزینه‌وه‌یه‌ی، كه كوَمهڵێك له زانایانی ئه‌مریكی پێیگه‌یشتوون، هاواریان لێهه‌ستا، دوای نزیكه‌ی ده ساڵ له گه‌ڕان و هه‌وڵ و لێكوَڵینهوه له‌زانستی بۆماوه‌یی ـ جینات ـ لێكوَڵینهوهكه به‌ره‌و ئه‌وه ڕَیبهرایهتیكردن، كه ئه‌و جیناته جێگیرانه‌ی له هه‌موو جوَری مروَییدا هه‌ن، ده‌توانرێت شوێن پێیان هه‌ڵبگیرێت بۆلای یه‌ك ئافره‌ت، تیمی لێكوَڵینهوهكه ناویانناوه ـ بایف یا حه‌وا ـ كه هه‌موو مرۆی لێوه شوَڕبووهتهوه و له دایكبوونه‌كه‌ی زوَر به پیت بووه، ئه‌و جیناته جێگیرانه‌ی كه خوَیان له(5) هه‌زار جین ده‌ده‌ن و هی هه‌موو مرۆكانن، بۆلای ئه‌و ده‌گه‌ڕێنه‌وه.
ئه‌و هه‌واڵه لهڕاپوَرتی زانستیی گوَڤاری (نیوز ویك) یشدا هاتبوو، زاناكان كاتی دابه‌زینی ئه‌و (حه‌وا)یه بۆ سه‌ر زه‌وی، وا دیاری ده‌كه‌ن، كه ئاسیا یا ئه‌فریقیا بووه و ، پێش دووسه‌د هه‌زار ساڵ بووه، له‌سه‌ر ئه‌م بنچینه‌یه‌ش، ده‌توانین وای دابنێین، كه داپیره‌ی دهههزارمانه.
هه‌موو ئه‌و دۆزینه‌وانه، بۆچونه‌كانی زانایانیتری هه‌ڵوه‌شانده‌وه، كه سه‌باره‌ت به ده‌ركه‌وتنی مرۆ له‌سه‌ر زه‌وی قسه‌یان كردبوو، به تایبه‌تیش ئه‌وه‌ی كه په‌یوه‌ندی به بیردۆزه‌كه‌ی زانای ئینگلیزی(داروین)ه‌وه هه‌بوو ده‌رباره‌ی بینچینه‌ی مرۆ.
ته‌نانه‌ت له یه‌كێتی سوَڤیهتیش، فه‌رمانڕه‌وای شیوعیه‌ت، ماوه‌ی شه‌ست ساڵ، (60) ملیاردیان سه‌رفكرد، تاكو بتوانن له تاقیگه‌كانی كیمیادا بیردۆزه‌كه‌ی(ئه‌نگلز) بسه‌لمێنن، كه ده‌یوت:(ژین هیچ نیه، ته‌نیا كارلێكێكی كیمیایی نه‌بێت).
ئه‌وه‌بوو بڕیاری زانا لێكوڵه‌ره‌كان، كه له‌ساڵی(1969) دا، دایان به‌سه‌ركرده‌كانی سوَڤیهت و وتیان:( زانسته‌كان توانای ئه‌وه‌یان نیه بیسه‌لمێنن، كه ژین له ئه‌نجامی كارلێكی كیمیاییهوهیه، له‌توانای كه‌ره‌سه زانسیتیهكانیشدا نیه، كه ژین بهێننه كایه، ته‌نیا له‌ڕێگه‌ی ئه‌و خانه زیندووانه‌وه نه‌بێت، كه ناتوانین له ماده‌یه‌كی نازیندوودا بیدۆزینه‌وه، به‌هه‌مان شێوه، ڕووه‌كه‌كانیش هه‌روان ).