توێژه‌ری كۆمه‌لاَیه‌تی /كه‌لار
سیستمی كۆمه‌لایه‌تی له‌سه‌ره‌تای دروست به‌نیه‌وه تا هه‌نوكه‌ش به‌شیوه‌یه‌كی سه‌رسوڕهێنه‌ر له‌گه‌شه‌و فراوان بوندایه، له‌سه‌ر كۆمه‌ڵێك بنه‌ما،به‌هاوپێوه‌ره‌كان جێگیربووه كه‌به‌كۆی ئه‌مانه ده‌وترێت"ئه‌خلاق".(ئه‌خلاق) ئاكاری هه‌ركۆمه‌لگه‌یه‌ك پێوه‌روپێودانگێكه بۆ ئه‌بێت ونابێته‌كانی ئه‌و كۆمه‌ڵگایه.سیستمی ئه‌خلاقی كۆمه‌ڵگای مرۆیی هه‌م سه‌رچاوه‌ی ئاسمانی وئاینی هه‌م سه‌رچاوه‌ی مرۆیی و كلتوری هه‌یه.هه‌رچه‌نده ده‌رباره‌ی پێناسه‌ی ئه‌خلاق كۆك بونێكی گشتی ووردبینانه‌نیه به‌لاَم چه‌مكی ئه‌خلاق له‌پێناسه‌یه‌كی ساده‌دا واتا ڕه‌وابون و ناڕه‌وابونی هه‌ندێك له‌كاروبارو هه‌ڵسوكه‌وته‌كان.
ئه‌گه‌ر ئاوڕێكی كورت له‌مێژوی مرۆڤایه‌تی بده‌ینه‌وه به‌گوزه‌رێكی كورت ده‌رباره‌ی ئه‌خلاق ده‌توانین بگه‌ین به‌وه‌ی كه بیرمه‌ندان و زانا‌و تێگه‌یشتوانی كۆمه‌ڵگای مرۆیی، له‌هه‌ر سه‌رده‌م و قۆناغێكدا كه‌هه‌بوون به‌شێوازی جیاجیا پێداگری و جه‌ختیان كردوه له‌وه‌ی كه به‌خته‌وه‌ری و رزگاری مرۆڤ وكۆمه‌ڵگای مرۆیی په‌یوه‌ندییه‌كی توندوتۆڵ و بونیادی هه‌یه له‌گه‌ڵ سیستمی ئه‌خلاقی ئه‌وكۆمه‌ڵگه‌یه‌دا.
به‌تایبه‌ت كه‌به‌رده‌وامی ژیان و گه‌شه‌ی مرۆڤ ته‌نها له‌بازنه‌ی ژیانی تاكی‌دا سنوردارناكرێت، به‌ڵكوپێویسته په‌یوه‌ندی دروست بكات له‌گه‌ڵ خه‌ڵكیدا بۆئه‌وه‌ی گه‌شه‌بكات و بگات به‌كامڵ بون (ته‌واوی) چونكه مرۆڤ بونه‌وه‌رێكی كۆمه‌لاَیه‌تیه.
هه‌كۆمه‌ڵ‌گایه‌ك كه‌له‌سه‌ر بنه‌ماو یاساورێسای ئه‌خلاقی جێگیربوبێت ئه‌وكۆمه‌لگایه ئه‌توانێت رێگه‌ی خۆشگوزه‌رانی و سه‌قامگیری به‌سه‌ركه‌وتویی ببرێت. .
هه‌میشه ئه‌خلاق گه‌ڕێنراوه‌ته‌وه بۆ دو بنه‌ما ئه‌وانیش زانست و زانیاری وئاینه‌كانه، زانست و زانیاریان به هۆكاری گه‌شه‌و گه‌یشتنی مرۆڤه به‌ڕه‌وشته بالاَ مرۆییه‌كان زانیوه،وكاری ئاین و په‌یامبه‌ره‌كانیش به دابین كردن و هێنانه‌كایه‌ی ئه‌خلاقی كۆمه‌ڵگا زانراوه،واتاكاری سه‌ره‌كی و ئامۆژگارییه ئاینیه‌كان و ئامانجی په‌یامبه‌رانیش دروست كردنی كۆمه‌ڵگایه‌كی ئه‌خلاقی بووه.
له‌زۆربواردا جه‌خت له‌وه‌كراوه‌ته‌وه كه ڕۆڵ و گرنگی ئه‌خلاق سه‌نگی كاریگه‌ره له‌كۆمه‌ڵگادا،هه‌روه‌ها له‌كۆمه‌ڵگای نا ئه‌خلاقی دا گه‌شه‌سه‌ندنی كه‌سێتی مرۆڤ ئه‌سته‌مه،مرۆڤه‌كان له‌كۆمه‌ڵگای نائه‌خلاقی‌دا گورگن یان مه‌ڕی كۆیله ئاسان،هه‌رچه‌نده ئه‌مڕۆ بابه‌تی مۆدێرنه‌و مه‌ده‌نییه‌ت وه‌ك بنه‌مایه‌ك بۆ گه‌شه‌و په‌ره‌سه‌ندنی كۆمه‌ڵگا ده‌رده‌كه‌وێت،زۆربه‌ی شاره‌زایان و بیرمه‌ندان له‌و بڕوایه‌دان تاكو كۆمه‌ڵگا ئه‌خلاقی نه‌بێت ناتونێت ببێته كۆمه‌ڵگایه‌كی مه‌ده‌نی.
له‌ئێستای كۆمه‌ڵگه‌ی خۆماندا ئه‌گه‌ر سه‌یری هه‌رلایه‌نێك بكه‌ین ڕه‌فتاروگوفتارو مامه‌ڵه‌و جموجوڵه‌كان زۆربه‌یان داماڵێنراون له به‌ها ئه‌خلاقی و مرۆییه‌بالاَكان،له‌سیاسه‌تدا درۆگه‌شتوه‌ته لوتكه و له‌بواری ئابوری دا بۆگه‌یشتن به سامان و ده‌ستكه‌وتی ماددی به‌سه‌ر شانی هه‌ژاران و كه‌سانی بێده‌سه‌لاَتدا هه‌نگاو ده‌نرێت، وله‌لایه‌نه كۆمه‌لاَیه‌تیه‌كه‌شتا به‌ها ئه‌خلاقیه‌كان به‌داخه‌وه ڕوو له‌كاڵ بونه‌وه‌ن وه‌ك دڵسۆزی،متمانه،ڕاستگۆی،هه‌ستی به‌رپرسیاریه‌تی،لێبورده‌یی،هاوكاری،خۆشه‌ویستی خاك و نیشتمان.به‌زۆری هه‌ڵسوكه‌وت و جموجوڵه‌كانی ژیان ڕووله‌نائه‌خلاقییه.
له‌وه‌ها دۆخێك‌دا پێویسته له‌كوێ وه ده‌ست پێبكه‌ین؟چۆن كۆمه‌ڵگاكه‌مان به‌ره‌و خۆشگوزه‌رانی به‌رین؟ئه‌بێت له‌كوێ دا به‌دوای به‌ها به‌رزه‌كانی وه‌ك دڵسۆزی‌و لێبورده‌یی و هاوكاری ویارمه‌تی یه‌كتردا بگه‌ڕێین؟ئه‌گه‌ر كۆمه‌ڵگایه‌ك متمانه‌و به‌هابه‌رزه‌كانی له‌ده‌ست داوله‌جێگه‌ی ئه‌وه درۆ‌و ساخته‌كاری و به‌رژه‌وه‌ندی تایبه‌تی جێگه‌ی گرته‌وه ئیتر بۆ ئه‌م كۆمه‌ڵگایه‌و تاكه‌كانی چی ئه‌مێنێته‌وه؟