03/08/2013
•
نوسەر: bzavpress
•
گۆڕان:یه‌كێتی له داهاتی نه‌وت بێئاگایه
رێكخه‌ری ژووری توێژینه‌وه‌ی ئابوری بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان چه‌ند به‌ڵگه‌نامه‌یه‌ك بڵاوده‌كاته‌وه و باس له‌وه‌ده‌كات وه‌زیر و بریكاره‌كانی یه‌کێتی له چه‌ند زانیاریه‌كی گرنگ له باره‌ی داهاتی نه‌وته‌وه بێ ئاگان.
عه‌لی حه‌مه ساڵح رێكخه‌ری ژوری توێژینه‌وه‌ی ئابوری بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان له نوسینێكدا له لاپه‌ڕه‌ی تایبه‌تی خۆی له‌سه‌ر تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك به ناونیشانی "ئه‌م به‌ڵگه‌نامانه چیمان پێده‌ڵێت" ده‌نوسێت پاره‌یه‌كی زۆر به‌هۆی فرۆشتنی نه‌وتی ره‌ش و نه‌فتاو ده‌ستده‌كه‌وێت و به‌شێكی به كارگه‌كانی ناوخۆ ده‌فرۆشرێت و به‌شێكی ده‌برێته ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێم، بێ ئه‌وه‌ی بریكاری وه‌زاره‌تی سامانه سروشتیه‌كان و وه‌زیری دارایی كه سه‌ر به یه‌كێتین ئاگایان له هیچ هه‌بێت
باسی له‌وه‌ش ده‌کات" که وێنه‌یه‌كی ئه‌و به‌ڵگانامانه دراوه‌ته ئاشتی هه‌ورامی وه‌زیری سامانه سروشتیه‌كان و ره‌شید تاهیر بریكاری وه‌زاره‌تی دارایی كه هه‌ردووكیان سه‌ر به پارتین"،وه‌ده‌شڵێت " له كوێی دونیا هه‌بووه بابه‌تێكی دارایی ئاوا گرنگ وێنه‌ی بدرێته بریكاری وه‌زیری دارایی‌و نه‌درێته وه‌زیر".