03/08/2013
•
نوسەر: bzavpress
•
ئه‌یمه‌ن زه‌واهیری " ره‌خنه‌ی توند له‌و ئیسلامییانه‌ی میسر ده‌گرێت كه به‌م دواییه پشتگیریان له سوپا له‌دژی محه‌مه‌د مورسی
له تۆمارێكی ده‌نگیدا كه ئێواره‌ی دوێنێ پێگه جیهادییه‌كان بڵاویان كرده‌وه، ئه‌یمه‌ن زه‌واهیری سه‌رۆكی رێكخراوی قاعیده، ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكای به پیلاندانان بۆ رووخانی محه‌مه‌د مورسی سه‌رۆكی پێشووی میسر تۆمه‌تبار كرد.
له تۆماره ده‌نگییه‌كه‌دا ئه‌یمه‌ن زه‌واهیری ده‌ڵێت: "خاچپه‌رسته‌كان و عه‌لمانییه‌كان و سوپا و پیاوانی رژێمی موباره‌ك و گروپێكی كاری ئیسلامی و پیلانی ئه‌مریكی یه‌كیان گرت بۆ رووخاندنی حكومه‌ته‌كه‌ی محه‌مه‌د مورسی".
ئه‌یمه‌ن زه‌واهیری، قیبتییه‌كان و پاپا ته‌وازروسی یه‌كه‌می به هه‌وڵدان بۆ رووخاندنی مورسی تۆمه‌تبار كرد له‌پێناو بنیاتنانی ده‌وڵه‌تی قیبتی له باشووری میسردا.
هاوكات هێرشێكی توندی كرده‌سه‌ر محه‌مه‌د به‌رادعی جێگری سه‌رۆكی كاتی میسر و تۆمه‌تباری كرد به‌وه‌ی "بۆ ئه‌وه نێردراوه بۆ میسر تا ئه‌ركه وێرانكارییه‌كه‌ی ته‌واو بكات"، دوای ئه‌وه‌ی چه‌ندین ساڵ سه‌رۆكی ئاژانسی نێوده‌وڵه‌تی وزه‌ی ئه‌تۆم بوو، لێكۆڵینه‌وه‌ی له ئه‌گه‌ری بوونی چه‌كی ئه‌تۆمی ده‌كرد له‌لایه‌ن حكومه‌تی عیراقه‌وه.
هاوكات سه‌رۆكی رێكخراوی قاعیده هێرشی كرده‌سه‌ر سوپای میسر و به "سوپایه‌كی پیلاندانه‌ر" وه‌سفی كرد كه "ئه‌مریكا به یارمه‌تییه‌كانی په‌روه‌رده‌ی كردووه و سه‌ركرده‌كانی سوپای والێكردووه پارێزگاری له ئه‌من و ئاسایشی ئیسرائیل بكه‌ن
هه‌روه‌ها زه‌واهیری ، ره‌خنه‌ی توند له‌و ئیسلامییانه‌ی میسر ده‌گرێت كه به‌م دواییه چه‌ند پارتێكی سیاسیی نوێیان پێكهێناوه‌و پشتگیریان له سوپا له‌دژی محه‌مه‌د مورسی سه‌رۆكی له‌سه‌ركارلادراوی ئه‌و وڵاته كردووه