بۆچی زەواج بکەین؟
03/08/2013 نوسەر: bzavpress

بۆچی زەواج بکەین؟

زەواج بکەن تەنانەت لە ئەستەمترین بارو دۆخدا، ئەگەر هاوسەرێکی باشت دەست کەوت ئەوا بەختەوەریت، بە پیجەوانەوە ئەگەر بوویتە خاوەنی هاوسەرێکی خراپ ئەوا دەبیتە فەیلەسووف. سوکرات وای گووت. .
سوکارت لە جێگەیەکی دیکەی ژیانی دا دەڵێت: دەرمانی توڕەیی بێدەنگیە..
. هەروەها دەڵێت: لەگەڵ دوژمنیشدا راوێژ بکە تا پەی بە ئاستی دوژمنایەتی ئەو بەریت.

سی گوتەی جیاواز بۆ سێ بارودۆخی لێک چوو. بێدەنگی، ڕاوێژ، زەواج کردن. لە زەواجدا شەڕ هەیە و توڕەییش.. ئاسایش هەیە و دوژمنایەتیش، بێدەنگی هەیە و وتووێژییش. هەر لەبەر ئەمەیەکە بڕێک نابن بە فەیلەسووف و بڕێکیش دەبن بە حەیوانی پوخت و سەد لە سەد و خالس...
پێناسە کردن بۆ زەواج پێناسەیەکی غەیری تەقەبوولە.. وەک: بێدەنگی لە کاتی توڕەبووندا، چاو داخستنێکی بەردەوام، خۆ گەمژاندن لە کۆمەڵێک روداوی ورد.. وەم ئەم تیۆرییەی فرانکلین قسەکانمان پشتراست دەکاتەوە: (بەر لە هاوسەرگیری بۆ ماوەیەکی کوورت چاوەکانت بکەرەوە و لە دوای هاوسەرگیری چاوەکانت داخە) زۆر باشە.. زەواج و ژوری زیندانەکان جیاوازییان چییە؟ بەباوەڕی من لە زینداندا مرۆڤ لەو دیوی شیش گەلێکەوە ئازادە، بە پیچەوانەوە لە زەواجدا مرۆڤ دەزانیت کۆیلەیە، بەلا هەولدەدات باوەر بەمە نەکات و فریوی خۆی بخوات. ڕێدەکەوێت برێک لە مرۆڤەکان خەوون بەوەوە ببینن دەرگاکانی زەواج بشکێنن و ئازاد بن، بەلی ئازاد دەبن.. بەلام نابن بە فەیلەسووف، بەڵکوو دەبن بە دەرگاوانی ناشیرینی. برێکیش هەن دەرگاکانی زەواج ناشکێنن و دەمێننەوە و ئیدامەی پێدەدەن، بەڵام ئاسودەنین، بەپێجەوانەوە دەبن بە حەیوانێکی ماڵی کراو.. زۆر باشە ، مرۆڤ نایەوێت حەیوان بێت، یاخوود لە خواستیدا نییە ببێتە دەرگاوانی ناشیرینیش، کەواتە ئەو مرۆڤانەی وابیر دەکەنەوە ناژین، بەڵکو خۆیان دەکووژن.. ئەم ڕوداوە گرێدانی بەد بەختی و ناشیرینییە بەیەکەوە، گەمەیەکە شەیتان بە هەموو ماناکانییەوە لە ناویدا دەژی. کەسانێکیش هەن بۆ ئەوەی فەلسەفە و بەختەوەری بەیەکەوە گرێبدەن زەواج ناکەن، بە پیجەوانەوە دەڕۆنە قیسمێکی زانستییەوە و لەوێدا بۆ مانا دەگەڕین. ئەو ڕێگایەش بە باوەڕی من دژوارە.. چونکە لە سەدا پێنجی دەبن بە فەیلەسووف و لە سەدا دووی فەیلەسووفەکان دڵشاد نین، بەڵکوو زۆر بەد بەختن. وەک شۆپنهاوەر، کیارکەگارد، نیتشە، سپێنۆزا تاد.
هاوکات لە سەدانەوەد و پێنجی ئەو کەسانەی زەواج ناکەن و دەڕۆنە پۆلێکی زانستییەوە و دەیانەوێت ببن بە فەیلەس و بەختەوەر بن، بەختەوەر نابن و ناشبن بە فەیلەسووف، بەڵکوو بە ئومێدی ئەوەی بەختەوەر و فەیلەسووف بن دەمرن.. کەسانێک هەن زەواج ناکەن و ناشیانەوێت فەیلەسووف بن ، بەڵکوو بە رێگای ترەوەن.. دەبن بەچی؟ هەیانە دەبێت بە دز، هەیانە دەبێت بە پیاو کوژ، هەیانە دەبێتە عاشقێکی دڵ لەسەر دەست و نا ئارام و داغان، هەیانە دەبێتە ئاوارە و لەو ولاتەدا تێیدا پەنابەرن بە خەندەیەکی بچکۆلەی هەرکەسێکی تێپەڕ و نەوەستاو دانس دەکات. لە راستیدا دانس دەکات لەبەر ئەوەی ئازار خەبەری دەکاتەوە نەوەک بەختەوەری.. چونکە ئەو مرۆڤانەی بە شتی بچووک پێدەکەنن زۆر جار تەنهاکانن.. تەنهاکانیش بەختەوەر نین و مایە پوچن. لەو ڕیزە خەڵکەدا باسمان کرد، سیاسییشی تیایە و ڕێدەکەوێت، ببن بە سەربازێکی مایەپووچ و بکوژرێن، یاخوود ببن بە هیتلەر و ستالین و بکوژ دەرچن. لە هەردوو حاڵەتەکەدا بەختیار نین.. چونکە ئەوانەی دەکووژن بۆ ئەوەیە کە نەکووژرێن، ئەوانەیشی کە دەکوژرێن بۆ ئەوەیە کە نەکوژرێن.. لە هەردوو دیوەکادا مرۆڤایەتی خواستێتی ئەبەدی و ناکۆتابێت. من کۆکم لەگەڵ ئەمەدا.. مرۆڤ لە پێناوی هەمیشەیی کردنی خۆیدا زۆر شت دەکات. زۆر دڵ دەشکنێت، زۆر دەجەنگێت، زۆر نائارام دەبێت تاد. کەوایە فەیلەسووفێک لە رێگەی فەلسەفەکەیەوە دەیەوێت ئەبەدی بێت، وەک دیکتاتۆرێک لە رێگەی دەسەلاتەکەیەوە، دەولەمەنێک لە رێگەی پارەکانییەوە، عاشقێک لە رێگەی قوربانییەکانییەوە، ئیماندارێک لە رێگەی باوەڕەکەیەوە. دیسانەوە دەلیین: ئیماندارێک لە رێگەی باوەڕەکەیەوە. باوەڕ چییە؟ ئەتوانین بڵێین: گومانە کە لە فەترەیەکی زەمەنیدا دەبێت بە حەقیقەت.. واتە هەموو حەقیقەتێک پیش ئەوەی ببێت بە حەقیقەت گومان بووە. حەقیقەت چییە؟ جۆرەکانی حەقیقەت زۆرن، هەن دەڵێن حەقیقەت ئاوێنەیەکی شکاوە پارچەیەکی لای هەر یەکێک لە ئێمە هەڵدەگیرێت. سپینۆزا پێی وایە حەقیقەت زانستە بە شتێک. نیتشە پێی وایە حەقیقەت نییە، ئەگەر هەبێت دەبێت شتێکی گیراو بێت. زۆر باشە. ئیبن و ڕوشد پێی وایە حەقیقەت شتێکە دەبێت دەرهاویشتەکەی ببینرێت. واتە هێزێکی بەرهەم هێنەر بێت تا درووستکراوەکانی ببینین و بە درووست کراوەکانیدا تێبگەین کە ئەم بەرهەمانە شتێک، کەسێک، زاتێک هەیە خاوەندارێتییان لەسەر بکات. گرێدانەوەی ئیبن و ڕوشد بە سپینۆزا بە گونجاو دەزانم، جونکە ئەگەر حەقیقەت زانست بێت مرۆڤێکی گەمژەناتوانێت دەرک بەو زانستە بکات. چونکە هەموو زانستێکی باڵا پەرچەکرداری ئیدراکی باڵایە. کەوابوو سپینۆزا و ئیبن و ڕوشد پێیا نوایە زانست حەقیقەتە. چونکە زانست لە فیکرێکی نەبینراوەوە دێت، لە فیکرێکەوە دێت کەنادیارە و بەرهەمە زانستییەکانی ئەم فیکرە گەواهی ئەوەدەدان کە مەوجودە و هەیە و حاشا هەڵنەگرە. واتە فیکر مادەیەکی نەبینراوە و نوسین لە پرۆسەی زانستیدا دەبێتە وێنەگر بۆ ناوچەکانی تێفکرین و وێنەی هەموو ئەو شتانە دەگرێت کە لەناو ئێمەدا بیریان لێدەکرێتەوە. واتە نووسین وێنەگرتنی ئەو فیکر و ئیدراکانەیە کە لە فەترەیەکی زەمەنیدا دێنە خوارەوە بۆ سەر لاپەڕەیەک. ئەم حاڵەتەش وەک پرۆسەیەکی زانستی لای سپینۆزا حەقیقەتە. حەقیقەتە لەبەر ئەوەی بەرهەم و بەرهەم هێنەر هەیە. خودی بەرهەمەکە وجوودی بەرهەم هێنەرەکەیەتی. ئەگەر بەم رێگەیەدا بڕۆین و ببینین کە حەقیقەت بەرهەمی بەرهەم هێنەرەکەی خۆیەتی، دەبینین کەخوا حەقیقەتە. چونکە خوا بەرهەم هێنەری بەرهەمەکانییەتی و من مادەم وەکوو مرۆڤ پێم وایە بەرهەمی خوام، کەواتە من بەڵکەی حەقیقەتی خودام لەسەر زەوی. زۆر باشە. خوا داوای چی لە مرۆڤەکانی دەکات؟ بێگوومان داوا دەکات مرۆڤ بەختەوەر بێت، داوادەکات مرۆڤ لە ئاسایشدا بێت، ئارام بێت، زانا بێت، بخوێنێتەوە.. بێهۆ نییە یەکەمین ئایەتی خودا لە قورئانی پیرۆزدا بە خوێندنەوە دادەبەزێت: ئیقرء.. مرۆڤ چی بخوێنێتەوە؟ بێگومان ڕوونە کە دەبێت خۆی بخوێنێتەوە، بۆچی خۆی بخوێنێتەوە؟ لەبەر ئەوەی حەقیقەتی خوایە لەسەر زەوی. دەبێت خۆی بناسێت، ئینجا خوا دەناسێت. ئەگەر بڵێین کۆمپیوتەر لاسایی کردنەوەی مرۆڤە لە ئاستە ئەلیکترۆنییەکەیدا هەڵە نین، چونکە مرۆڤ و کۆم پیوتەر لە عەقڵ و سیستەمی عەقڵیدا هاوبەشن. زۆر باشە، کۆمپیوتەر بە بێ ئەوەی هەمبەر پرۆگرامێکی کۆمپیوتەری زانا بێت، ناتوانێت ئیش بکات. واتە کۆم پیوتەر دەبێت بە خۆی زانا بێت، بە سیستەمەکانی خۆی زانا بێت و ئەو پرۆگرامانەش بناسێت کە لەسەری جێگیر دەکرێن ئەو عانە دەتوانێت ئیش بکات. زۆر باشە، کە کۆمپۆیوتەرێک لەسەر خود ناسین ئیش بکات کە هەر کۆمپیوتەرێک وێنەیەکی عەقڵانی مرۆڤە لە جەلدی ئەلیکترۆنیدا، ئەدی مرۆڤ چۆن دەبێت خۆی نە ناسێت و کار بکات؟ خوای گەورە دەفەرموێت: ئیقرء، بخوێنەرەوە. قورئان تەنها لەم وشەیەدا دەتوانێت کۆی مرۆڤایەتی بگۆڕیت و بەختەوەری بکات، بە مەرجێک ئەوەی ئەو وشەیە داوای دەکات ئێمە بیکەین. واتە زانابین بە خۆمان، چونکە زانابوون بە خۆمان ئۆتۆماتیکی زانابوونە بە خوا. زۆر باشە، خوای گەورە داوای چیتریش دەکات؟ بێگومان داوا دەکات کە زەواج بکەین.. بۆچی زەواج بکەین؟ وەلامی ئەم پرسیارە هەڵدەگرین بۆ کۆتایی قسەکانمان و دەلیین خوا چیترمان لێداوا دەکات؟ بێگومان خۆپەرستی ، دڵپیسی ، درۆ کردن، زینا کردن، فریو دان، ئابڕوو بردن، غەیبەت کردن، ناو زڕاندن، ڕق لێبوون، نەفرەت کردن و تاد کۆمەلیکی زۆر لە قەدەغەکانی خودان و هەر یەکێش لەم کردانەیش بەرانبەرەکانمان بە قوڵی دەشکێنێ و غەمگینییەکات. کاتێک مرۆڤ لەمانە دێتە دەرەوە و لەم کردارانە خۆی دەشوات، ئینجا خوای گەورە داوای ئەوە دەکات: زەواج بکەن، چونکە زەواج کردن لەم مەرحەلە ئینسانییەدا کەخودا مرۆڤی بۆ ئامادە دەکات چێژی دونیاییە، بەختەوەریی ناکۆتا و نەبڕانەوەیە، بەدەست هێنانی دڵی خودایەکە کە ئێمە حەقیقەتی ئەو بوون و جوانیی و گەورەیی ئەو زاتەین لەسەر زەوی.. کەواتە با زەواج بکەین..