به‌هۆی كۆبۆنی خۆراك 90 كاندید دورخرانه‌وه‌
03/08/2013 نوسەر: bzavpress

به‌هۆی كۆبۆنی خۆراك 90 كاندید دورخرانه‌وه‌

بە گوێرەی چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌كی هه‌واڵ  88 كاندیدی لیستەكانی بەشداربووی هەڵبژاردنی پەرلەمان لەلایەن كۆمسیۆنی هەڵبژاردنەكانەوە رەتكراونەوە و سەرۆکی کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانیش رایدەگەیەنێت، كە بەشێكی زۆریان بەهۆی كێشەی فۆرمی خۆراكەوە بووە.
سەرچاوەیەك لەكۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردن راگەیاند "تائێستا (88) كاندید لە (17) لیستی بەشداربووی هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان، مەرجەكانی خۆكاندیدكردنیان تێدا نەبووەو لەلایەن كۆمسیۆنەوە باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەوە رەتكراونەتەوە".
وتیشی "سەرجەمییان‌  پەیوەندی‌ بەپێشینەی خراپەوە نییە، بەڵكو زۆربەیان كێشەیان لەفۆڕمی خۆراكیاندایە‌و  ئەوان سەر بە‌ناوچە دابڕاوەكانی هەرێمی كوردستانن".
بڕیارە (21/9) ئەمساڵ هەڵبژاردنی‌ پەرلەمانی‌ كوردستان بەڕێوەبچێت، بۆ ئەم مەبەستەش (31) لیستی كوردستانی بەنزیكەی (1400) كاندیدەوە كێبڕكێ‌ لەسەر بەدەستهێنانی‌ (111) كورسی‌ پەرلەمان دەكەن.