03/08/2013
•
نوسەر: bzavpress
•
ئازادی بیر وبیری ئازاد (به‌شی سێهه‌م)
ئازادی بیر) و(بیری ئازاد)
پێناس ، پێوه‌ر، پرسیاری ده‌سته‌ویه‌خه!!
(به‌شی سێهه‌م)
له كۆتایی به‌شی دووه‌می ئه‌م زنجیره باسه‌دا سه‌باره‌ت به ئامانجه به‌رزه‌كان له هاتن و گه‌یشتنی ئاینی ئیسلام هه‌شت ئامانجمان خسته‌ڕو،وا ئێستاش بۆ ته‌واو كردنی لێكۆڵینه‌وه‌كه‌مان ئامانجی نۆهه‌م وكۆتایی ده‌خه‌ینه به‌رده‌ست وچاو، به هیوای نیشاندانی سه‌روخوارو ڕاست وچه‌پی تابلۆی ئامانجه‌كان وبهرزیی وڕێزدارییان.
(ئامانجی نۆهه‌م)
(ئازاد بون) و(بونی ئازادی)!
هیچ ئادهمیزادێكمان ده‌ست ناكه‌وێ ئه‌گه‌ر له سه‌ره‌تای ژیانیشیه‌وه له دۆخێكی تایبه‌ت و دوور له هاوڕه‌گه‌زه‌كانی به كۆنترین ونوێترین ئامرازی له قاڵبدان وبه‌ستنه‌وه په‌روه‌رده‌یه‌كی تایبه‌ت بكرێ و هونه‌ری ڕاهێنان نه‌مێنێت له گه‌ڵیدا تاقینهكرێتهوه تا ببێته گیانله‌به‌رێكی نوێی وا كه خوازیاری كۆیلایه‌تی و بنده‌ستی بێت وچێژی لێوه‌رگرێ ونه‌یه‌وێ ڕزگاری ببێت وتێگه‌یشتنی بۆ ژیانی خۆی هاووێنه‌كانی ته‌نها له‌وه‌دا خڕكاتهوه كه ده‌می (لغاو)و ده‌ستی (كۆت وبه‌ند)و پشتی (زینكراو) بێت!!، ئاژه‌ڵێك ئهگهرباروبهستنهوهی له سنوری تواناوسروشتی تێپه‌ڕكات نایه‌ته ژێربار و خۆی نادات به ده‌سته‌وه و(به‌له‌سه) ده‌بێت وئاواییهك ئه‌شێوێنێ!، خودای كاربهجێو زانای بێ‌سنور مرۆڤی به تێكه‌ڵه‌یه‌ك شێلاوه وخوڵقاندوه كه ته‌نها وته‌نها جه‌سته‌یه‌ك نه‌بێت خاڵی بێت له هێزه په‌نهانه‌كان و(جوڵه) و(جڵه‌وی) جیهانخۆری هه‌ڵیسوڕێنێ وجیهانخۆری كۆتایی پێ بێنێت و یانی: له‌نێوان گه‌ده وگهڵیدا بمێنێته‌وه!، هه‌رچه‌نده تاقمێك له‌وان-مرۆڤه‌كان-له‌دوای ڕه‌تكردنه‌وه‌ی بانگ وبه‌رنامه‌ی خوای گه‌وره ژیان دهكهنهلهوهڕگه،له‌وه‌ڕگه‌و هیچیتر!،ئهوتاقمهش ته‌نها پێوانهیهكن بۆ خاڵه لێكچووه زاڵه‌كانی نێوان خۆیان وئاژهڵهكانیان!،بهلاَم مرۆڤه‌كان ڕه‌گه‌كانی ڕه‌سه‌نایه‌تیان تێدا چێنراوه كه بریتین له ڕۆح و ژیری و ده‌رون وته‌واوی حهزوئارهزووه خراپ وخێرهكان!،له‌پێناوی ئه‌وه‌ی بتوانن پارسه‌نگی بده‌نه هێزی خێر‌و به‌ئه‌ركه پێسپێراوه خوداییه‌كان هه‌ستن و بڕوبیانویهك نه‌مێنێ بۆ ڕاكردن له سه‌ره‌تای ڕێگه‌وه، یان پشتهه‌ڵكردن وخۆحه‌شاردان له ناوه‌ڕاستی ڕێگه‌دا.
ئهگهرمرۆڤهكان ئازاد نه‌بن له كۆت وزنجیره (باووناباوهكان) وخۆیان نهبچڕێنن له‌ده‌ست وداوی ده‌رونه بهزیوهكان و خراپهوخراپگهی شه‌یتانه‌كان وئه‌وه‌ی مرۆڤه دژه مرۆڤه‌كان ئه‌یڕێسن وئهیپێچنهوه!، ئه‌سته‌مه ئازادانه بتوانن خواپه‌رستی خۆیان بكه‌ن كه یه‌كه‌م مه‌به‌ستی خودایه له دروستكردنیان،مرۆڤ سروشتێكی سه‌یری هه‌یه وزۆرجار نایه‌وێ خۆی بدا به ده‌سته‌وه‌و به‌ڵێ بكات!، ئه‌گینا ده‌روونی بووه‌ته ناوه‌ندێك بۆ دژودژكاری له نێوان خۆی وخۆیدا!، له لایه‌كه‌وه داوا ده‌كات وده‌یه‌وێ ئازاد بێت و خۆی بڕیاری خۆی بدات كه‌چی ده‌بینی دابه‌سته‌ی كه‌سێكیتره كه هیچی له خۆی زیاتر نیه و زۆر كاتیش زۆر له خۆی كهمترو بێ تواناوبچوكتره!، زه‌ویش ئه‌مڕۆ جمه‌ی دێ له‌هه‌زاران جۆری خۆدۆڕاندنی مرۆڤه‌كان وبه قوربانییكردنی ئازادیان و قایلبونیان به (كۆیلهوكهنیزهك)ی بون له‌پێناو (خودا)یه‌كی ده‌ستكردی وه‌كو(خۆپه‌رستی) یان(خهڵكپهرستی)یان(خاكپه‌رستی) یان(خوێن وخزم وخێڵ په‌رستی) یان (فرهخوا په‌رستی) یان هه‌رپه‌رستن وپهیوهستبونێك كهلهبهندایهتی خودای خوڵقێنهروتهگبیرچی گه‌ردون دوری بخاته‌وه وله فه‌رهه‌نگ وفیقهی ئیسلامیشدا هه‌ركه‌سێ به‌نده‌ی خودا نه‌بێت بێگومان به‌نده‌ی گیاندار یان بێگیانێكیتره!!.
خودای میهره‌بان ده‌یه‌وێ (مرۆڤی ئازاد) و(ئازادی مرۆڤ) له‌هه‌موو تاكێكدا به‌رجه‌سته ببێت ئهگهركهسهكان بیانه‌وێ به‌ڕێزی خودایی ڕێزدار ببن،ئه‌گه‌روانه‌بێت و وا نه‌كه‌ن بواری ڕزگاریی لهههیمهنهوههژمونی به(خوداكراوان) وپهڕینهوه بۆ سایهوسێبهری (خودای تاقانه) و(تاقانه‌یی خودا)! له دروشم وده‌نگێكی ناساز له گه‌ڵ واقیع تێپه‌ڕناكات!.سه‌ركه‌وتووی ئیسلامیش له‌م خاڵه‌وه ده‌خوێندرێته‌وه كهجیهادی گه‌وره‌ی به ده‌رهێنان ودورخستنه‌وه‌ی مرۆڤه‌كان له ڕكێفی زۆرداری ده‌ست پێده‌كات وبهڕمان وڕهوینهوهی به‌ندیی وبهندینخانهكانی عه‌قڵ باشترین دۆخی ده‌رونی وكۆمهلاَیهتی دێته‌دی بۆ بانگی ئیسلام وبزوتنه‌وه‌ی بانگخوازانی ئیسلام..(كَلَّا إِنَّهُ تَذْكِرَةٌ، فَمَنْ شَاءَ ذَكَرَهُ)54-55المدثر(إِنَّ هَذِهِ تَذْكِرَةٌ فَمَنْ شَاءَ اتَّخَذَ إِلَى رَبِّهِ سَبِيلًا)29-الانسان(ذَلِكَ الْيَوْمُ الْحَقُّ فَمَنْ شَاءَ اتَّخَذَ إِلَى رَبِّهِ مَآَبًا)39- النبأ (كَلَّا إِنَّهَا تَذْكِرَةٌ، فَمَنْ شَاءَ ذَكَرَهُ)11-12عبس
ئه‌م چه‌ند ئایه‌ته‌ی سه‌ره‌وه باس له مه‌شیئه‌تی مرۆڤ و مه‌ودای بڕیاردانی بۆ ڕه‌فزو ڕهزابون له سه‌ر پرسه‌كان، پرسی مرۆڤ و چۆنێتی مرۆڤبونی، پرسی ئاین وئاینشوناسی،پرسی خوداناسی وخوداویستی تۆخ ده‌كاته‌وه به شێوه‌یه‌ك به‌شی هه‌مو كه‌سێك بكات وههمو كه‌سێك به ڕاستی و ڕه‌وانی بیخوێنێته‌وه!، ئه‌م مهشیئهتهی خوای گه‌وره باراندوێتی به‌سه‌ر ئاده‌میدا و له ناخیدا چاندوێتی -كردوێتی به مه‌حه‌كی جیاكردنه‌وه‌ی به‌ره‌ی خێر‌و به‌ره‌ی شه‌ڕ،به‌ره‌ی(خودای خه‌ڵك) وبه‌ره‌ی (خودا خۆڵینهكان)!- نابێته واقیع ئه‌گه‌ر مرۆڤ پێشوه‌خت به (ئازادبون) و(بونی ئازادی)ی شاد نه‌بوبێت و بونی هه‌رجۆره فشار‌و فاكته‌رێكی زۆردارانه بۆ ڕازیبون یان نا ڕازیبون به شه‌رعی خودا هیچ شوێنه‌وارێك وحوكمێكی شه‌رعی له‌سه‌ر دانامه‌زرێ! واته:به زۆرموسڵمان ببێت مامه‌ڵه‌ی موسڵمانی له گه‌ڵ ناكرێت! وه ئه‌گه‌ر به خورتی ناموسڵمان بكرێ هه‌ر به موسڵمان سه‌یر ده‌كرێ! تاساغ ده‌بێته‌وه كامیان دهمێنێنێتهوه و كامیان ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ناو ئیسلام وسوره له‌سه‌ر بڕواوبیركردنهوهی نوێ و نه‌گۆڕی.ئه‌ی به‌چی له‌م گرفتاریه به‌دوورده‌بین، چۆن له‌م مه‌ینه‌تیه ده‌رده‌چین؟ وهلاَم: ئازادیه‌ك كه شایسته‌ی مرۆڤه‌و خودای مه‌زن و میهره‌بان پێی ڕه‌وا بینیوه. .(فَذَكِّرْإِنَّمَا أَنْتَ مُذَكِّرٌ،َلسْتَ عَلَيْهِمْ بِمُسَيْطِرٍ)21-22الغاشية (وَلَوْشَاءَ رَبُّكَ لَآَمَنَ مَنْ فِي الْأَرْضِ كُلُّهُمْ جَمِيعًا أَفَأَنْتَ تُكْرِهُ النَّاسَ حَتَّى يَكُونُوا مُؤْمِنِينَ)99-يونس.
ئایا ِرهواوڕاسته بونی ئامانجێكی سه‌ربه‌خۆی وه‌كو (ئازادی مرۆڤ) و ڕیزبه‌ندیكردنی له‌نێو ئامانجه‌كانی (عه‌قیده وشهریعه)تی ئیسلام به ناڕه‌وا وناڕاست سه‌رنج بدرێ ته‌نها لهبهرههبونی له هه‌ڵكێش وتێكێشی ئامانجهكانیتردا وبه زۆروزیاد بزانرێ؟، یان ده‌بێت له‌به‌رگه‌وره‌یی مرۆڤ و گه‌وره‌یی ئامانجه‌كه‌و گه‌وره‌یی و فراوانی ئه‌و بگارهی داگیری كردووه له‌پانتایی ودرێژایی ده‌قه‌كاندا حه‌وجێ ده‌بێت بكرێته ئامانجی تایبه‌ت له دابه‌زینی ئیسلام وئاواتی به‌رزی موسڵمان وله‌و ڕێگه‌یه‌شدا خه‌رجكردنی گران وهه‌رزان و گیان وسامان به كه‌م وكه‌مترین بزانرێت؟.
مه‌هام ومه‌رامی پێغه‌مبه‌ران(درودی خودایان له‌سه‌ربێت) له گه‌ڵ یه‌كه‌مین هه‌وڵ وهه‌لی ڕاگه‌یاندنی په‌یامه‌كانیان به‌ره‌نگاری هه‌موو ته‌ڵ وتهونێكی (لاسایی لاساری) و(نه‌ریتی نه‌رێنی) بونه‌ته‌وه بۆ به‌ده‌ستخستنی عه‌قڵێكی سه‌ربه‌خۆ و دابڕاولهژینگهی ژه‌هراویی ڕابوردوو!،داڕناو له چڵك وچه‌په‌ڵی ڕابواردن!، تاكو عه‌قڵ فرسه‌تێ وه‌رگرێ و بێ بونی گرژی وتهمو ته‌رزه! گوێ بۆ په‌یامی خودای به‌رزوبه‌ڕێز بگرێ وئازادانه بڕیاری خۆی بدات و گرفت وگومانی چیه هه‌ڵیداته مه‌یدان وداوای وهلاَم بكات وئاكامهكهی بێ گرێ وگۆڵه، بێ ڕاڕایی و دووڕایی ڕازامه‌ندی له‌سه‌ر بدات!.ئه‌گه‌ر پرسیاری ئه‌وه ده‌كرێ كه چۆن مرۆڤ له سه‌دا سه‌د له ژینگه‌ی ژه‌نگاویی ئێستای یان ڕابوردوی ڕزگاری ده‌بێت، ئه‌وه له‌و شتانه‌یه كه ڕوودانی وارید ومومكین نیه؟. ئه‌وه ڕاستره وله گه‌ڵ حه‌قیقه‌تی ئینساندا به یهكدهخۆن كه ڕونادات مرۆڤ له سه‌داسه‌د له ڕاوڕێبازی ڕابوردوی بقرتێنرێ پێش ده‌ست ودهمكردنهوهی بیرمه‌ندی موسڵمان له بیروڕای بهرانبهرووهراندنی فه‌رمانه‌كانی په‌روه‌ردگار!،چونكه دروست بونی پاشخانێك له بیروباوه‌ڕ وهه‌موو لق وجۆگهلهكانی دیارده‌یه‌كی ئینسانیه وبونی گومان و گله‌یی و ڕه‌خنه‌ی توند‌و ناتوندو لوت به‌رزی و سوربون یان هه‌ندێك دابه‌زین وشلبون،به‌رگری له بیروڕاو به‌گژاچون ده‌یسه‌لمێنێ ئه‌م خاڵیبونه‌وه -به‌مانا ڕه‌هاكه‌ی- له مرۆڤی نا موسڵماندا ڕوونادات پێش پێشكه‌ش كردنی ئیسلام بۆیان!،بهلاَم به‌به‌ڵگه‌ی وردودرشت وگفتوگۆی گهرموگوڕو به‌رده‌وام كه‌لێنێك یان چه‌ند كه‌لێنێك له بڕوای ئه‌واندا ڕوده‌دات و ورده ورده گومان و دودڵیان بۆ سه‌وز ده‌بێت وپاشان ناوجه‌رگه‌ی بیروباوه‌ڕیان كرمۆڵ ده‌بێت و كۆتاییه‌كه‌ی جێهێشتنی ڕابوردوه و جێكردنه‌وه‌ی خوده له ئاینده وئاینی نوێ‌دا ئه‌گه‌ر مه‌شیئه‌ته مرۆییه‌كه‌ی بیه‌وێ و ڕێگه‌بدات!، زۆرجاریش گومانیان به‌رانبه‌ر ئاینی خودا‌و بنه‌ڕه‌ته‌كانی زۆرزاڵهو مهشیئهتهكهی له‌گه‌ڵ مانه‌وه وژیان ومردنه له‌سه‌ر ئاینی پێش‌و و ده‌رگای خودا له‌خۆی داده‌خات ومنه‌تی پێی نیه! (قُتِلَ الْإِنْسَانُ مَا أَكْفَرَهُ، مِنْ أَيِّ شَيْءٍ خَلَقَهُ، مِنْ نُههڵوێستی ئهووئهوان چۆن ده‌رچێت بابه‌تی دواتره، بابه‌تی گرنگ ئه‌وه‌یه كه هه‌ڵوێستی ئیسلام نه‌گۆڕه‌و ڕێگای دورونزیكی به ئازادكردنی مرۆڤه‌كان ده‌ست پێده‌كات و به ئاماده‌كردنیان بۆ (عیبادهت)ی خودای تاك وتاقانهو (عه‌ماره‌ت)ی زه‌وی وئاسمان كۆتایی دێت!،ئه‌م (ئازادكردن) و( ئاماده‌كردن)ه بۆ(به‌ندایه‌تیكردن)و(ئاوه‌دانكردنه‌وه)یه ناگاته ئاكام له ژینگه‌یه‌كدا خودایه‌تی خودا به‌ركه‌نار بكرێ ومرۆڤ تێدا خودایه‌تی بكات!،بۆیه بنچینه‌ی ئه‌م بانگه‌وازه ئه‌وه‌یه كه ده‌بێ خودا خودا بێت ومرۆڤیش مرۆڤ بێ كورت بڕی ودرێژبڕی!.
(طْفَةٍ خَلَقَهُ فَقَدَّرَهُ،ثُمَّ السَّبِيلَ يَسَّرَهُ)16-!.(قُلْ يَا أَهْلَ الْكِتَابِ تَعَالَوْا إِلَى كَلِمَةٍ سَوَاءٍ بَيْنَنَا وَبَيْنَكُمْ أَلَّا نَعْبُدَ إِلَّا اللَّهَ وَلَا نُشْرِكَ بِهِ شَيْئًا وَلَا يَتَّخِذَ بَعْضُنَا بَعْضًا أَرْبَابًا مِنْ دُونِ اللَّهِ فَإِنْ تَوَلَّوْا فَقُولُوا اشْهَدُوا بِأَنَّا مُسْلِمُونَ)64-آل عمران (يَا صَاحِبَيِ السِّجْنِ أَأَرْبَابٌ مُتَفَرِّقُونَ خَيْرٌ أَمِ اللَّهُ الْوَاحِدُ الْقَهَّارُ، مَا تَعْبُدُونَ مِنْ دُونِهِ إِلَّا أَسْمَاءً سَمَّيْتُمُوهَا أَنْتُمْ وَآَبَاؤُكُمْ مَا أَنْزَلَ اللَّهُ بِهَا مِنْ سُلْطَانٍ إِنِ الْحُكْمُ إِلَّا لِلَّهِ أَمَرَ أَلَّا تَعْبُدُوا إِلَّا إِيَّاهُ ذَلِكَ الدِّينُ الْقَيِّمُ وَلَكِنَّ أَكْثَرَ النَّاسِ لَا يَعْلَمُونَ)39-40يوسف(أَفَرَأَيْتَ مَنِ اتَّخَذَ إِلَهَهُ هَوَاهُ وَأَضَلَّهُ اللَّهُ عَلَى عِلْمٍ وَخَتَمَ عَلَى سَمْعِهِ وَقَلْبِهِ وَجَعَلَ عَلَى بَصَرِهِ غِشَاوَةً فَمَنْ يَهْدِيهِ مِنْ بَعْدِ اللَّهِ أَفَلَا تَذَكَّرُونَ)23-الجاثية20عبس.
كه‌سانێكی خراپ حاڵیكراو یان ده‌یانه‌وێ خراپ حاڵی ببن!، تۆمه‌تی نامه‌نتقی ده‌دورن له شێوه‌ی پرسیاری گومانهێن یان ڕه‌خنه‌ی دوژمنانه‌ی وه‌كو ئه‌وه‌ی كه به‌ندایه‌تیكردنی خودای گه‌وره له ده‌ستدانی ئازادی مرۆڤهوئهویش به (كۆیله) كردن وشكاندنی ڕێزوكهرامهتێتی؟؟!.
جارێ پێویسته خاوه‌نانی ئه‌م جۆره تێزوتێڕوانینه بیسه‌لمێنن بهبهڵگهوبهڵێننامه كه كۆیله‌ی كهسێكیتر نین!،یان له‌به‌رده‌م هاوڕه‌گه‌زه‌كانی خۆیان نه‌بونه‌ته قه‌زه‌می ناو قه‌زه‌مه‌كان!، یان له ئاستی هاوئاستێكی خۆیان ئه‌ژنۆیان نه‌شكاوه‌و خۆیان نه‌خستووه‌ته به‌رپێی و ده‌ستیان به دامێنی نه‌گرتووه!، پێویسته ئه‌و پێڕه له وهلاَمی پرسیاره‌كان وه‌كو نه‌عامه پشت هه‌ڵنه‌كه‌ن وبتوانن به‌رائه‌تی خۆیان له هه‌موو به خوداكراوێكیتر،له‌په‌رستنی هه‌موو پهرستراوێكیتر، له ملكه‌چی هه‌موو په‌یكه‌رێك وپهڕاوێك وپهندێك وپهنادهرێك بسه‌لمێنن ودڵنیامانكهن كه خۆیان لاداوه‌و سهربهكهسیان نین!، باشه ئه‌گه‌ر گریمان-هه‌رچه‌نده گریمانه‌یه‌كی مه‌حاڵه- توانیان وسه‌لماندیان وبێدهنگیان كردین كه خوایه‌كیان نیه‌و خۆیان بۆ خۆیانن بێ ته‌ده‌خولی هیچ (خودایه‌ك)!، واتای ئه‌م سهلماندته گریمانه‌ییه ئه‌وه‌یه ئه‌و كه‌سانه خۆیان لێبوهتهخودا جا به‌خۆیان بزانن یان نا،خۆیان ده‌په‌رستن وكهسیتر به شایسته‌ی ئه‌و تاج وته‌خته نازانن.بۆچی و چۆن؟:
له‌به‌ر ئه‌وه‌ی بۆ هه‌مو شتێ، هه‌مو كارێ ، هه‌مو جوڵه‌یه‌ك، هه‌مو وه‌ستانێك، هه‌مو خۆشی یه‌ك، ههموناخۆشیهك، هه‌مو خێرێك، هه‌مو شه‌ڕێك، ده‌یانه‌وێت خۆیان خاوه‌نی بڕیاربن به بون ونهبون، كردن ونهكردن، بۆ زانین وناسینی ڕابوردو هه‌نوكه‌و داهاتوو، قسه‌كردن له‌سه‌ر گشت نهێنی وشاراوهكانی ژیان، دیاری كردنی دروست ونادروست، وه‌خت وناوهخت، گهورهوبچوك،به كورتی كورتكردنه‌وه‌ی خودایه‌تی لهمرۆڤداو داگیركردنی دهسهلاَتهكهی وجێگرتنه‌وه‌ی!،جا ئه‌مه به‌كێ كراوه تا به مرۆڤی ئه‌م ڕۆژگاری جه‌نجاڵستانه بكرێ؟!. ئه‌گه‌ر ئه‌مه‌ش وابێت ئه‌وه به ملیۆنه‌ها خودا دێنه‌گۆڕێ وهیچ (خودایه‌ك) كارتی ئه‌ویتر ناخوێنێته‌وه ودیاره هه‌موشیان وهكویهكنین و هه‌ندێكیان له‌وانیتر به‌هێزو تواناترن وبێگومان قه‌تڵوعامی یه‌كتر ده‌كه‌ن و له جیاتی ئه‌وه‌ی لاف وگه‌زاف ووڕێنه‌ی (خودایه‌تیان)!! بۆ ئاوه‌دانی بێت، ده‌بنه سه‌رچاوه‌ی مه‌ینه‌تی ونه‌گبه‌تی بۆ خۆیان وخه‌ڵك به گشتی ئه‌مه‌ش-مرۆڤ كاتێ خۆی لێ ده‌بێت به خوداوخێروخۆشی دهبێتهمهحاڵ – ئهوحهقیقه تهیه كه خۆیانی لێگێل ده‌كه‌ن، بهخوداكردن وبهخودا دانانی مرۆڤه‌كانیش مه‌رج نیه هه‌مو كاتێ به شه‌فافی بوترێ به‌ڵكو زۆربه‌ی حاڵه‌ته‌كان كرداروڕهوشتی ڕۆژانهیهوكهسی هۆشیار ده‌یخوێنێته‌وه!.
ئه‌گه‌ر زانیمان خۆیان لێبووه‌ته خودا كه‌واته قسه‌كانیان هه‌مووی پوچ بویه‌وه‌و له جیاتی ئه‌وه‌ی خودا به خودا بناسن خۆیان بۆخوداو خودایه‌تی ڕاگه‌یاند!،له‌و پرسیاره‌ش ده‌رنه‌چون كاتێ وتمان فه‌رمون له‌و یه‌قینه دهرمانكهن كه ئێوه ته‌نها ده‌تانه‌وێ به‌نده‌ی خودا نه‌بن ئه‌گینا هه‌ر ڕۆژه‌ی كۆیله‌ی كۆیلهیهكن!!، ئه‌گه‌ر پێچه‌وانه‌یه بیخه‌نه ڕوو به‌ڵگه‌مان بده‌نێ؟! ئه‌وان به خودایه‌تی خودا قایل نه‌بون تا به ئازادوسهربهست بمێننه‌وه!،بهلاَم یان خۆیان لێ بوو به خودا یان كه‌سێكی كه‌یان كرده خودا‌و خواربونهوهو ملیان وسه‌ریان وچاویان ولوتیان شۆڕكرد له ڕوویدا ولهپاشملهدا،هه‌ردو حاڵه‌ته‌كه‌ش یه‌كسانن به (خودایه‌كی خۆڵین)!،ئه‌و قسه‌یه‌ش جێی ڕێز نیه كاتێ ووتیان لای (خودا خۆڵینهكان) ئازادی هه‌یه ولای (خودای تاقانه) ئازادی له ده‌ست ده‌درێت!.
ئه‌گه‌ر به‌نده‌كانی خودای تاك ئازادییان له ده‌ست بده‌ن،نابێت پێمان بڵێن له چیدا وچۆن؟،ئه‌وه‌ی (ئوممه‌تی ته‌وحید) له‌سه‌ری په‌روه‌رده بووه خۆگرتنه‌وه وڕاكردنه له شه‌ل وپێشهلكردنی مافه‌كانی خه‌ڵك به گشتی و فه‌راهه‌م كردنی ژینگهوژیانێكه كه مرۆڤ تێدا مرۆڤانه له گه‌ڵ یه‌كتر بژین و(گیان وژیان) و(ئاین وئیمان) و(ژیری وژیراندن) و(سامان و سه‌رمایه)و(وهچهونهوه) و(ژینگه‌وژیار)و(ئازادی) و(دادودادگه‌ری) و(مافه‌كانی مرۆڤی) تێداپارێزراو بێت وهیچ كه‌سێك ئازاد نیه له ڕوشاندنی ئه‌و چه‌ند ئوسوڵهدا كه موسڵمان بون ومرۆڤ بونی پێوهبهندهولهسهری وه‌ستاوه!.
ههموپهڵپ وپهڕۆكردنێكیش بۆ ئه‌تككردنیان وله ژێر هه‌رناوێكدا بن مرۆڤی ئێمه تێدا ئازاد نیه!،چ بۆ گزی ودزی وگومكردنی سامانی تاك وگشتی وداگیركردنی خاك وخۆڵی گه‌لێ یان گروپێ یان كه‌سێ، یان گرتن و بردن و فهلاقهكردن و بیسه‌رو شوێنكردن وكوشتنی ئاده‌میزاد، یان چه‌واشه وساخته‌كاری وبێهۆش وگۆشكردنی ژیریان، یان زۆروكوتهك به‌كارهێنان وملجهڕاندن بۆ سه‌پاندنی ئیمان یان ڕاو ڕیبازێ، یان زیناولهشفرۆشی وشزوزو هه‌مو جۆریكی لاقه‌كردن و شپرزهكردنی خێزان، یان لاڕێكردنی ئازادی، یان مراندنی دادگه‌ری بۆ به‌رژه‌وه‌ندی خاوه‌ن هێزه‌كان،یان كڕینوفرۆشتن به مافه‌كانی ئینسانه‌وه بۆ كۆیله‌و كۆمه‌ڵكوژی جه‌سته‌یی یان ڕۆحیان له پێناو داگیركه‌ران ومرۆڤخۆرهكاندا!، مرۆڤی ئێمه داواناكات له‌م هێڵه سورانه‌دا ئازاد بێت وئه‌وه مرۆڤی ئه‌وانه ده‌یه‌وێ (لاقه)و(فه‌لاقه)!،(دابڕكاری) و(داگیركاری)!، (چه‌واشه كاری)و(سته‌مكاری)، (بێدادی)و( بێ ئازادی) بكه‌نه گره‌و جێگێرهیان و زۆركاتیش به یاساودهستوری ولاَت له‌سه‌ر ماف وكه‌رامه‌تی خه‌ڵك پشتیوانی لێبكه‌ن و ڕێكیبخهن!.
(8)
(ڕیزبه‌ندی ئامانجه‌كان) و (ئامانجه‌كانی ڕیزبه‌ندی)
ڕیزبه‌ندی ئامانجه بالاَكان له دابه‌زاندنی ئیسلام وناردنی پێغه‌مبه‌ر(دروودی خوای له‌سه‌ربێت) یه‌كێكه لهگرنگرین بهندوبڕیارهشهرعیهكان وبێ قوڵ وقاڵبونهوه تێیاندا ناتوانین(كات)و(كه‌س)و(شوێن) و(شێواز)و(شرۆڤه)و(شوێنه‌وار) یان دیاری بكه‌ین وقهرهوڵبگرین له یه‌ك به یه‌كیان بێ ئه‌وه‌ی ڕاست وچه‌پ یان سه‌روخوار بكات!. كاتێك له گه‌ڵ حوكمه شه‌رعیه‌كان به‌ره‌و ڕوو ده‌بینه‌وه تاكه حوكمێكیان نیه داوای (كات) و(كه‌س)ی دابه‌زاندنی نه‌كات و سروشتی حوكمه خوداییه‌كان به شێوه‌یه‌ك ڕێكخراوه كه‌له گه‌ڵ (بزوتنه‌وه‌ی بونه‌وه‌ر) و(بزاڤی به‌نده‌كان) دابتوانن به ئاسانترین وئاسایترین ڕێگا هه‌ماهه‌نگ بن له گه‌ڵ یهكترو(سێ قۆڵی) و به یه‌كڕیزیی بڕۆن به‌ره‌و خوای خۆیان وپێ به پێ وشان به‌شان به‌ندایه‌تیان ڕۆژ به‌رۆژ له نوێبونه‌وه‌دا بێت!. هیچ حوكمێكی شه‌رعی نیه ئه‌گه‌ر له(كات)ی خۆیدا وبه(كه‌سی) خۆی به جێنهگهیهنرا حوكمێكیتر وه‌رنه‌گرێت وبهپلهوپهیژهیهكی تردا ههڵنهواسرێ، بۆ نمونه له فه‌رزی كیفایهوه ده‌بێته فه‌رزی عه‌ین وله ئه‌دائه‌وه ده‌بێته قه‌زا وله واجبه‌وه ده‌بێته حه‌رام و یان ده‌بێته مه‌ندوب هه‌روا ئه‌م زنجیره گۆڕانه به‌رده‌وامه!.
وه‌كو دووانه‌كه‌ی پێش‌و (شوێن)و(شێواز) ی بزواندنی حوكمه قورئانی و سوننه‌تیه‌كان دو تاوه‌ری زۆر گرنگن و چی فه‌رمانێكی خودا‌و فه‌رموده‌یه‌كی پێغه‌مبه‌ر(درودی خودای له‌سه‌ربێت) ئه‌گه‌ر له شوێنی خۆی و به شێوازێك كه شه‌رع باسی كردووه وفه‌رمانی پێداوه نه‌یه‌ته ناو خه‌ڵك و سه‌رخاك! یه‌كسه‌ر حوكمه‌كه‌ی ده‌گۆڕێ و نرخ ونمونهیهكیتر وه‌رده‌گرێ وه‌كو ئه‌وه‌ی حه‌ج له هه‌مو شوێنێ ناكرێ وه‌كو ئه‌وه‌ی نوێژ له هه‌مو شوێنی َ ده‌كرێت مه‌گه‌ر چه‌ند شوێنێك نه‌بێت،هه‌روه‌ها شێوه‌ی نوێژ‌و شێوه‌ی حه‌ج وپایهودیلهكاكانیان جیاوازه ودو په‌رستشی سه‌ربه‌خۆن وده‌بێت به‌و ڕه‌نگه بێنه ژیان كه فه‌رمانی پێدراوه،ئه‌گینا حوكمه‌كه‌ی له دروسته‌وه ده‌بێته نادروست وله واجبه‌وه ده‌چێته ڕیزی حه‌رام!.
(شرۆڤه)و(شوێنه‌وار)یش نوكیان له‌سه‌ر چوار دیلهكهكهیتر داكوتاوه و داواكاره (ماناومایه)ی ئه‌ركه ئیسلامیه‌كان به ووردی چاودێری بكرێت و پاش به په‌نهان نه‌هێشتنی (وانهوپهنده خودایی و خهڵكیهكان) كه له فه‌رمانه‌كانی وه‌حی وه‌رده‌گیرێ و وهلاَمی ئه‌وه‌مان پێده‌دات كه ئه‌م حوكم وبڕیارانه بۆچی؟ جا هه‌ڵكێشانی حیكمه‌ته بێسنورهكانی چ به ده‌ق و ڕاسته‌وخۆ بێت یان ئیجتیهاد و ناڕاسته‌خۆ بێت، ئه‌نجا چاوه‌چاو ده‌كه‌ین بۆ شوێنه‌واری فه‌رمان وفهرماندهرهكان-قورئان وسوننه‌ت-!ودهمانهوێ له‌م سهیرانگهیهوه بڕوانینه خۆمان وخه‌ڵك به‌گشتی وخه‌یاڵ ته‌خت بین كه جوڵه‌مان به شه‌ریعه‌ته‌و شه‌ریعه‌تیش به ئێمه ده‌جوڵێت!.
بۆ نمونه:نوێژ ده‌بێت له تاوان دورمانخاتهوه ئایا وایه؟،زه‌كات ده‌بێت له (ڕیبا وڕییا) و تاوانهماڵیهكانیتربمانپارێزێ ئایا ته‌واوه؟حه‌ج ده‌بێت هه‌ستی ئینتیماوپشگیریمان تێدا بڕوێنێ به‌رانبه‌ر گه‌لانی موسڵمان وبه خۆشییان دڵخۆش و به ناخۆشییان دڵ به ئازاربین ،ئایا خۆیه‌تی و واده‌رچوو؟، ڕۆژو ده‌بێت بمانخاته قۆناغێكی تازه له تهقواوتهرهفگیری شه‌رعی خودا‌و ته‌ركی ڕۆحزلی ، ئایا ئه‌وه ئێمه‌ین گه‌یشتوینه‌ته ئه‌و به‌رزا ییه؟ وهلاَمی ئه‌م هه‌موو(ئایا)نه ئه‌گه‌ر ڕاست نه‌بێت هیچ مڵۆوخهرمانێكمان بۆ جه‌م نابێت جگه له ماندوبون وبرسێتی وبهزایهدانی سامان وته‌مه‌ن و با لێپرسینه‌وه و سزای خودای گه‌وره‌ش بووه‌ستێ كه كه‌س له ژێَریا ده‌رناچێت!.
ئامانج له ڕیزبه‌ندی ئامانجه‌كان مامه‌ڵه‌یه‌كی ژیرانهوبهرپرسیارانهوههستیارانهیه له گه‌ڵ (هه‌یبه‌ت) و(هه‌یمه‌نه)ی دهقهشهرعیهكان وئیجتیهاده فیكریه فیقهیه‌كان و ئامانجهبالاَكان-دورونزیك- تا به پێی شه‌ش پێوانه‌كه-كات وكه‌س وشوێن وشێوازوشرۆڤهو شوێنه‌وار- بێ ترس ولهرزین به خۆمان وله ناو خۆمان به‌رجه‌سته‌یان بكه‌ین، نه‌ناسینی ئه‌م ئامانج وپێوهرانه زیانی زۆری داوه له ئاستی فیكری و فیقهی و ئوسوڵیشمان!،له‌م نه‌زانی وداماوییهش سه‌دان هه‌ڵه‌و هه‌وێنی خراپمان گرتوه‌ته‌وه‌و له‌سه‌ر ئیسلامیش ساغ كراوه‌ته‌وه!. ئه‌م( ئامانج به‌ندیه) له گه‌ڵ ( قۆناغ به‌ندی) له جێكردنه‌وه‌ی حوكمه خوداییه‌كان له زه‌وی خوادا! لازم ومهلزومی یه‌كترن وكاتی ئه‌وه هاتووه له‌م چه‌ند دێڕه‌وه ده‌ست پێبكه‌ین ولێكۆلینهوهوقوڵنگ كاریه‌كی به‌رفراوان بگرینه به‌رو چه‌كی هه‌میشه‌یش عه‌قڵێكی (ئاشت وئاشتیخواز)بێت له كه‌ڵ (ده‌قه‌كان) و(گه‌ردون) و(گه‌ردن ئازاده‌كان)ی ناو مرۆڤ تا شتێ بكه‌ین بۆ خوای خۆمان وجارێكیتر به‌م عه‌قڵه تازه‌یه مێژویه‌كی تازه‌ی موسڵمانان، موسڵمانانه بنوسینه‌وه!.
دوو بڕگه‌ی ناوونیشانه‌كه‌ی سه‌ره‌وه سهروكلاَون بۆ یه‌كتری ووه‌ك ده‌ماره‌كانی جه‌سته لێك ئالاَون، یانی: تاكو (ئامانجه كانی ڕیزبه‌ندی)كه له(پێش وپاشخستن) وه‌كو به‌رژه‌وه‌ندی كۆمه‌ڵگه به‌سه‌ر به‌رژه‌وه‌ندی تاكدا،یان(خێراوخاو)بوون وه‌كو پێشبڕكێ له كاروپرۆژهی خه‌یریدا یان ڕۆشتن بۆ نوێژی هه‌ینی یان ڕۆیشتن به پێی توانای كه‌سی لاوازوكهمئهندام له جیهاددا تاجێنهمێنێ!یان(وه‌ستاندن وبزواندن) وه‌كو ڕاگرتنی هه‌ندێ حوكمی شه‌رعی له‌به‌رنه‌بونی ههمومهرجهكانی یان نه‌بونی كه‌س وشوێنی خۆیان!،یان بزواندنیان ئه‌گه‌ر كه‌سی زامن وزه‌مینه هه‌بون، یان(گه‌لكاری وتاككاری) وه‌كو ههموپسپۆڕیهكانی زانسته مرۆیه‌كان كه ده‌بێت به پێی پێویستی گۆمه‌ڵگه هه‌بن جا له‌وانه‌یه ژماره‌یه‌كی زۆر یان كه‌می بوێ، یان(كه‌مكاری وزۆركاری) وه‌كو سهدهقهوبهخشین له‌سه‌ر ده‌ڵه‌مه‌ند به پێی حاڵه‌تی جه‌نگ وئاشتی یان ئه‌ندازه‌ی نه‌داری خه‌ڵك به‌خشینیش زۆروكه‌م ده‌كات له مهندوبوه بۆ واجب و سه‌دان بابه‌تیتر.
هه‌روه‌ها له ئامانجی ڕیزبه‌ندی ئامانجه‌كان هه‌ڵوێست وه‌رگرتن و ڕه‌چاوی بنهماوڕێسا شه‌رعیه‌كانه له نێوان (خراپ وخراپتر) وه‌كو ناچاركردنی كه‌سێ به له ده‌ستدانی ئیمانی یان نانی!، هه‌ردوكیان خراپن بهلاَم له ده‌ستدانی نان و سامان پێشده‌خرێ له پێناو مانه‌وه‌ی ئیماندا،یان(چاك وچاكتر) وه‌كو كردنی حه‌ج وجیهاد له‌یه‌ككاتدا ئه‌گه‌ر جیهاده‌كه پێویستیان به‌وكه‌سه بوو بێ ئه‌ویش بۆشایی دروست ده‌بو ئه‌وه حه‌جه‌كه دوا ده‌خات و جیهاده‌كه وهلاَم ده‌داته‌وه،چونكه گیان وسامان وكییانی گۆمه‌ڵگه‌و ده‌وڵه‌ت ده‌پارێزێ بهلاَم حه‌ج ته‌نها بۆ خۆیه‌تی!،یان (چاك وخراپ) وه‌كو كردنی درۆیه‌ك بۆ ڕزگاركردنی كه‌سێكی سته‌ملێكراو ی ڕاونراو،له كاتێكدا ڕاستگۆیی له سیفه‌تی به‌رزی موسڵمانه، بهلاَم ئه‌و چاكه‌یه ناكات چونكه گیانی كه‌سێكی پێ ده‌خاته بارێكی ترسناكه‌وه كه كوشتن یان سزایه‌كی ناڕه‌وایه!.
ئه‌و سێ كوچكهیهش-خراپ وخاپترو چاك وچاكترو چاك وخراپ- له ئاسته‌كانی تاك وخێزان وگۆمهڵگهو ده‌وڵه‌تدا و له (ئان وبان)ی جێ به جێكردنی حوكمه شه‌رعیه‌كان به ده‌ق و ئیجتیهادیهكانیهوه، ئه‌گه‌ر به باشی لێی حاڵی نه‌بین ونهڕۆینه بنی بنه‌وه بۆی ناتوانین له(ڕیزبه‌ندی ئامانجه‌كان) كه بڕگه جومگهییهكهیه تێبگه‌ین وڕێنوسی به‌رژه‌وندی وزه‌ره‌رمه‌ندی تاك وگشتیمان وه‌كوخۆی پێ ناخوێندرێته‌وه!!.
ئه‌م ماركه نوێیه له تێگه‌یشتن له (ئامانجه‌كان) و (ڕیزبه‌ند یه‌كان)یان به عه‌قڵێكی موجته‌هید وڕێخهروداهێنهر نه‌بێت كه مه‌رجه‌عیه‌تی ئیسلامیانه‌ی خۆی بپارێزێ نایه‌ته‌دی وژیانی بۆ دروست نابێت!،ئه‌گه‌ر ئامانجه‌كانی (ڕیزبه‌ندی ئامانجه‌كان) ئه‌وه‌نده بهرتهخت وفراوان وبه‌نرخه،كهواتهچۆن ئامانجه بالاَكانی ڕژێم وڕێبازی ئیسلام به‌پێی گه‌وره‌یی وگرنگیان ڕیز ده‌كرێن؟.
له‌پێشترین ئامانج كه هه‌رگیز ڕێگه نادرێ به هۆكاری ناپه‌سه‌ند پێشه‌ل بكرێ پارێزگاریه له گیان وژیان!، ئه‌و پرسیاره‌ش دێته گیانمان كه ئه‌مه چیه؟! پێشتر باس باسی ئاین بوو- وه‌كو له زانایان بیستومانه- كه ئامانجی یه‌كه‌مه له ئامانجه بالاَكان و واجبه پارێزراو بێت پێش ئامانجهكانیتر. له‌و ڕوه‌وه كه هه‌موو شتێ به گیان وژیانیشهوه ده‌كرێته قوربانی سه‌ری ئاین ڕاسته، بهلاَم له ڕویهكیترهوه كه په‌یوه‌سته به قۆناغی دروست بون وهاتنه دونیاوه گیان وژیان یه‌كه‌می ڕیزهكهیه! چونكه هه‌تا گیان وژیانی كه‌سێ نه‌سه‌لمێ وقۆناغه‌كانی له‌ش ولاری وهۆشیاری ته‌واو نه‌كات داوای فه‌رمانه شه‌رعیه‌كانی لێناكرێت،كه‌واته به‌م پێیه ده‌بێت ڕێگه بدرێت له دایك ببێت وپێبگات و ڕۆحی سه‌لامه‌ت بێت وله ناو نه‌برێت وسوڕهكانی ژیانی فه‌رمانپێدان ته‌واو بكات و به ئیختیاری خۆی باوه‌ڕی ئیسلام له دڵ و ده‌رونی بئاخنێ ئا لیِرهدا و له‌م خه‌ت وخهرمانهی ته‌مه‌ندا ئه‌گه‌ر گیان وئاینی كه‌وتنه به‌ر گورزی له ناو چون ده‌بێت گیان وژیان هه‌ڕاجی ئاین بێت! ئه‌گینا باوه‌ڕی ئه‌و كه‌سانه ده‌كه‌ونه ژێرنیشانهی پرسیار‌و گومانه‌وه!.
له‌م باره‌وه ده‌قه‌كان گه‌مارۆی ڕۆحی مرۆڤهكانیداوهو هه‌مو هۆكارێكی شه‌رعی ڕێگه‌پێداوه بۆ بون وبه‌رده‌وام بون و هه‌مو هۆكارێكیشی قه‌ده‌غه كردووه بۆ له ئازاردان وسوكایه‌تی پێكردی وله ناودانی!،به‌نده‌ی ڕاست وپیاوی ڕاستگۆش له به‌رانبه‌ر ئه‌و قهلاَبهندی و ڕێز‌و پیرۆزیه‌ی ئیسلام بهخشێوێتی به ڕۆحیان ئاماده‌یه وه‌كو وه‌فایه‌ك گیان وژیانی كۆتایی پێبێنێت له‌و ڕێگه‌یه‌دا هه‌ركاتێ داوای لێبكات!. !.(مِنْ أَجْلِ ذَلِكَ كَتَبْنَا عَلَى بَنِي إِسْرَائِيلَ أَنَّهُ مَنْ قَتَلَ نَفْسًا بِغَيْرِ نَفْسٍ أَوْ فَسَادٍ فِي الْأَرْضِ فَكَأَنَّمَا قَتَلَ النَّاسَ جَمِيعًا وَمَنْ أَحْيَاهَا فَكَأَنَّمَا أَحْيَا النَّاسَ جَمِيعًا وَلَقَدْ جَاءَتْهُمْ رُسُلُنَا بِالْبَيِّنَاتِ ثُمَّ إِنَّ كَثِيرًا مِنْهُمْ بَعْدَ ذَلِكَ فِي الْأَرْضِ لَمُسْرِفُونَ)32-المائدة(وَلَا تَقْتُلُوا النَّفْسَ الَّتِي حَرَّمَ اللَّهُ إِلَّا بِالْحَقِّ وَمَنْ قُتِلَ مَظْلُومًا فَقَدْ جَعَلْنَا لِوَلِيِّهِ سُلْطَانًا فَلَا يُسْرِفْ فِي الْقَتْلِ إِنَّهُ كَانَ مَنْصُورًا)33-الاسرا‌ء(وَمَا كَانَ لِمُؤْمِنٍ أَنْ يَقْتُلَ مُؤْمِنًا إِلَّا خَطَأً وَمَنْ قَتَلَ مُؤْمِنًا خَطَأً فَتَحْرِيرُ رَقَبَةٍ مُؤْمِنَةٍ وَدِيَةٌ مُسَلَّمَةٌ إِلَى أَهْلِهِ إِلَّا أَنْ يَصَّدَّقُوا)النساء92-(وَلَا تَقْتُلُوا أَوْلَادَكُمْ خَشْيَةَ إِمْلَاقٍ نَحْنُ نَرْزُقُهُمْ وَإِيَّاكُمْ إِنَّ قَتْلَهُمْ كَانَ خِطْئًا كَبِيراً)31-الاسرا‌ء (إِنَّ اللَّهَ اشْتَرَى مِنَ الْمُؤْمِنِينَ أَنْفُسَهُمْ وَأَمْوَالَهُمْ بِأَنَّ لَهُمُ الْجَنَّةَ يُقَاتِلُونَ فِي سَبِيلِ اللَّهِ فَيَقْتُلُونَ وَيُقْتَلُونَ وَعْدًا عَلَيْهِ حَقًّا فِي التَّوْرَاةِ وَالْإِنْجِيلِ وَالْقُرْآَنِ وَمَنْ أَوْفَى بِعَهْدِهِ مِنَ اللَّهِ فَاسْتَبْشِرُوا بِبَيْعِكُمُ الَّذِي بَايَعْتُمْ بِهِ وَذَلِكَ هُوَ الْفَوْزُ الْعَظِيمُ)111-التوبة.
ئایین وئیمان له‌گه‌ڵ گیان وژیان به‌یه‌كدا چون وناكرێ ئاین وئیمان بۆ به‌خته‌وه‌ری مرۆڤه‌كان هاتبێ بهلاَم گیان وژیانی پێ هیچ بێت،یان گیان وژیانێك هه‌بێت نرخی ئایین وئیمانی لانه‌بێت!،زه‌روره‌ت سه‌پاندوێتی كه ئه‌و چوار دیواره(گیان وژیان وئاین وئیمان) ماڵی مرۆڤ ومه‌ڵبه‌ندی كه‌رامه‌تێتی!.
ئامانجی پارێزگاری له(وهچهوبنهچه) و به‌سه‌ربه‌خۆ سه‌یركردنی وه‌كو ئامانجێكی دابڕاو له‌وانیتر كارێكی سه‌خته!، چونكه هه‌میشه و به درێژایی ساڵ پێویستی به (حه‌وش وحهسارێك) هه‌یه تا تێدا وبه هۆیه‌وه ئۆقره بگرێ وبمێنێ، پێویستی به(سینهوسۆمایهك) هه‌یه تا تێدا نیشته‌جێ وباقی بێت، مرۆڤیش هێلانه‌ی ئه‌و ئامانجهیهو بێ ئه‌و ئه‌سته‌مه له‌سه‌ر پێ وپایه‌ی خۆی ڕاوه‌ستێ!،كه‌واته ئه‌وه‌نده‌ی (وهچهوبنهچه) به لای ئامرازدا زاڵه كه‌متر به‌لای ئامانجدا ده‌ڕوات و هه‌رچه‌نده ناشتوانین بڕیاری ئه‌وه بده‌ین كه هیچ مانایه‌كی ئامانجداریی لێ ناخوێندرێته‌وه،چونكه زۆر بون ومانه‌وه‌ی ڕه‌گه‌زی مرۆڤ ونه‌وه‌كانیان له خۆیدا ئامانجهوخزمهت به ئامانجێكی گه‌وره‌تر ده‌كات كه به‌رده‌وامی دینداران ودینداریه. ڕوانینمان بۆ (نهوهپارێزی) وه‌ك ئامراز بێت یان ئامانج ئه‌ركێكی بالاَی شه‌رعیه و ڕێگرتن له تاك وكۆی ئامرازه تێكده‌ره‌كانی وه‌كو زینا وتێكدانی خێزان وئه‌وانیتر(فهسادوفاحیشهیه)وده‌بێت جه‌نگی له دژ بكرێ،،(وَمِنَ النَّاسِ مَنْ يُعْجِبُكَ قَوْلُهُ فِي الْحَيَاةِ الدُّنْيَا وَيُشْهِدُ اللَّهَ عَلَى مَا فِي قَلْبِهِ وَهُوَ أَلَدُّ الْخِصَامِ،وَإِذَا تَوَلَّى سَعَى فِي الْأَرْضِ لِيُفْسِدَ فِيهَا وَيُهْلِكَ الْحَرْثَ وَالنَّسْلَ وَاللَّهُ لَا يُحِبُّ الْفَسَادَ)204-205البقرة.
ژیری و ژیراندن له ته‌ك ئازادی بون وبونی ئازادی(دو ڕوی یه‌ك حه‌قیقه‌ت) و(حه‌قیقه‌تێكی دوڕون)!،مرۆڤی ئێمه‌و ئه‌وانیش هاوبه‌شین له‌وه‌دا كه خودا عهقڵیداوه به هه‌مومان وهاوخهمین به‌وه‌ی هه‌رلایه‌كمان به ته‌ریقه‌ی خۆی هه‌وڵی به ده‌ستهێنانی ئازادی ده‌دات،جیاوازیهكهشمان له جۆری بهكارهێنانهكهیهتی، به‌كارهێنانی (عه‌قڵ وئازادی) ئایا بۆ سودمه‌ند بون یان زه‌ره‌رمه‌ندی مرۆڤی هه‌ردولایه؟.ئاینی ئیسلامیش (بههاوبههار)ی عه‌قڵ له وه‌رزی ئازادی‌دا ده‌بینێته‌وه وعه‌قڵی تاك و عه‌قڵی كۆمه‌ڵیش هه‌رگیز نابنه عه‌قڵێكی ته‌ندروست وبڕیار دروست ئه‌گه‌ر به كه‌ناڵی گلان وتێوهگلان و ههڵدێروههوراز وپرۆڤهوپرۆژه وڕاهێنان وخۆشهكردنی بهردهوامدانهڕوات بۆ به‌ده‌ست هێنانی عه‌قڵێكی بالاَی ئیجتیهادی كه بتوانێ له ده‌قه ئیسلامیه‌كان به‌پێی قۆناغه‌كان بهرنامهوبڕیارههڵچنێ وبهههڵهوههوڵه ئیجتیهادیهكانیدا بچێته‌وه وبه‌پێی گۆڕانكاریه‌كان تازه‌گه‌ری تێدابكات وله وهلاَمی خه‌م وخهوه مرۆییه‌كاندا سڕوكڕ نه‌بێت.
عه‌قڵی موجته‌هید یان عه‌قڵی ئیجتیهادی ئامرازه،مه‌رجه‌عه،ئامانجه،!،دهفروئامرازه بۆ تێگه‌یشتن ووه‌رگرتنی حوكمه تهكلیفیهكان وبێ ئه‌و كه‌س لێپرسینه‌وه‌ی لێناكرێ وسزا نادرێ له‌سه‌ر به جێنههێنانی فه‌رمانه شه‌رعیه‌كان، مه‌رجه‌ع وچاوگهی سێهه‌میشه له دوای فورقان وفه‌رموده بۆ وه‌رگرتنی ئاراسته‌ی شه‌رعی و فیقهو فه‌توا وقسه‌ی پێویست له‌سه‌رئه‌و ناوونیشان وناوچه فراوان وبێسنورانهی كه شه‌ریعه‌ت لێی بێده‌نگه یان ڕاسته‌وخۆ وڕاشكاوانه حوكمی تێدا نه‌داوه‌و هه‌موی داوه‌ته ده‌ست عه‌قڵه ئیجتیهادیهكان، ئامانج وقهرهوڵه به‌مه‌به‌ستی هێشتنهوهوپارێزگاریكردن وهێزو وزه وڕێز پێدان وشكاندنی هه‌ر ئامرازێَك كه له شكۆمه‌ندی بێنێته خواره‌وه!.
شایان وشایستهكردنی عه‌قڵێكی ئیجتیهادی به شوێنشاهانهی خۆی له ڕوانینی شه‌ریعه‌ته‌وه له‌وه‌دا نه‌خشاوه كه هه‌میشه كه‌سی موجته‌هید له نێوان (پاداشتێك ودوپاداشتدا)یه‌له هه‌وڵه فیكریهكانیدا هه‌ڵه‌بكات یان نا،جا گه‌وره‌یی ئه‌م شانازی وشكۆمهندیه خواییه له‌وه‌دایه كه كه‌سی بیرمه‌ندی موجته‌هید له هه‌وڵ وتهقهللای ئاشكراكردنی حوكمی خوداوپێغهمبهردایه(دروودی خودای له‌سه‌ر بێت) له‌م شوێنهنانهدا ولهناوقولاَیی(قورئان وسوننه‌تدا) ئه‌گه‌ر هه‌ڵه‌ش بكات نه‌ك سزای نیه به‌ڵكو پاداشتی هه‌یه وحورمه‌تی زۆر ده‌بێت و كه‌م وشۆڕ نابێته‌وه، ئه‌م گه‌وره‌یی ودهسهلاَتهش كه به عه‌قڵ دراوه له ئوممه‌ت وشارستانیهتێكیتردا ده‌ست ناكه‌وێ.
مرۆڤی ئه‌وان له ئهمڕۆوسهردهمهكانی پێشودا توانیان عه‌قڵی خۆیان ئازاد بكه‌ن و-سه‌ره‌ڕای زۆرێك سه‌رلێشێوان- خزمه‌تێكی زهبهلاحیانكرد به گه‌لانی خۆیان ،مرۆڤی ئێمه‌ش چه‌ند سه‌د ساڵێكه عه‌قڵی خۆیان زنجیر كردووه وبه ده‌وری مێخزنجیرێكدا گێژ ئه‌دات، جێی داخیشه زۆركات به ناوی ده‌لیلی شه‌رعیه‌وه عه‌قڵیان داوه‌ته دادگا‌و له كونجی ته‌قلید وئیجتیهاده مه‌زهه‌بیه‌كانی ڕابوردوو توندیان كردووه‌و ده‌شیانه‌وێ سهردهمێكیتر هه‌روا بڕوات!،
ئێمه بهپایهوپاداشتی خودا بۆ عهقڵمهندانمان نامانه‌وێ به‌خته‌وه‌ربین،بهلاَم ئه‌وان به پایهوپاداشتی خه‌ڵك-به‌د به‌ختی وبهختهوهریان-به ده‌ست هێناوه و زۆریشیان هه‌ڵداوه بۆ ئێمه وبه شێوه‌یه‌كیش حاڵیان كردووین كه عه‌قڵ لای ئێمه نه‌ك ئازاد نیه به‌ڵكو تیرۆر كراوه! ئه‌وه جیاوازی نێوان ئێمهوئهوانه!.
بۆ(ژینگه‌وژیار)و(سامان وسه‌رمایه)ش له درێژایی سه‌رچاوه فیقهی وده‌مه‌ته‌قێ فیقهیه‌كاندا ده‌یان وسه‌دان لقیان لێده‌بێته‌وه وجۆگهلهی خێروخۆشی وبهرژهوهندیان دهڕژێنهیهك وهه‌مویان به جومله ده‌توانن بۆ مرۆڤ بن ومرۆڤیش كاتێ ده‌توانێ بۆ خۆی بهكاریانبێنێ كه هه‌مویان به‌جومله به‌چاوێ سه‌یربكات وڕێگهنهدات سامانه‌كان بكه‌ونه‌به‌ر ته‌وژمی تالاَنی و ژیاروپێشكهوتنهكان هه‌تا له خزمه‌تی مرۆڤدابن و توانای به‌خشینیان مابێت ده‌بێت له وێرانكاری پارێزراوبن وژینگهش ڕاستیه‌كه‌ی ئه‌وه‌یه كه ده‌بێت وه‌كو ژوری ژیانه‌وه‌ی كه‌سیی به هه‌ستیاری ودڵسۆزانه ڕه‌چاوی بكرێت وپاكی وپوختهیی خۆی له ده‌ست نه‌دات به هیچ به‌هانه‌یه‌كه‌وه!.
ئه‌م ئه‌ركانه بۆ مرۆڤی ئێمهوئهوانیش وهكویهكه وپاڵنهریش بۆ ژینگه‌دۆستی وژیاروسامانپارێزی لای ئوممه‌تی موسڵمان ئاوێتهوئاوێزان بونه له گه‌ڵ فه‌رمانه‌كانی خودای گه‌وره كه ده‌یه‌وێت ڕه‌وتی دۆستانه‌ی نێوان (به‌نده‌كان) و(بونه‌وه‌ر) و(به‌رنامه)ی خودا به‌یه‌ك ئاست بڕوات وئاشتهوای ههمیشهبن و ئیراده وئیداره‌ی سه‌ره‌كی بۆ سه‌رخستنی ئه‌م كاروانه دورودرێژه سێ قۆڵیهش له ده‌ستی مرۆڤه‌كان (به‌نده‌كان) دایه ئه‌وان چه‌قی بازنهكهن وده‌توانن به به‌رنامه‌ی خودا بونهوهرهكهی ئاشت وئاوه‌دان بكه‌ن یان بهبهرنامهیهكیتر پڕ ئاشوب ووێرانی بكه‌ن!.
ژینگه به هه‌مو بنهماوبهشهكانیوه هێلانه‌ی به‌رده‌وامی ژیانه‌و ژیاریش هێمای گه‌یشتن به‌به‌شێك له هیوای مرۆڤاكانهو سامان وسهرمایهش هۆكاروهۆبارێكی گه‌وره‌یه بۆ ئه‌وه‌ی مرۆڤ هه‌رچی شاره‌زایی وشاكاریی خۆی هه‌یه خهرجیكات بۆ پارێزگاری له هێماكانی دهسهلاَتی خودا‌و ده‌سكه‌وته مرۆییه‌كان .
(دادودادگه‌ری) و(مافه‌كانی مرۆڤ)یش له ڕیزبه‌ندی ئامانجه‌كاندا بهیهكدهخۆن وپارێزگاری له یه‌كێكیان پارێزگاریه له‌ویتریان!،لاسه‌نگیی گه‌وره‌ی ئه‌م قۆناغه‌ی مرۆڤه‌كانیش فه‌وتانی دادگهریهومافهكانی مرۆڤیش تێدا بووه‌ته قوربانی وگه‌وره ئه‌ركی ئه‌م ڕۆژگاره‌ش گه‌ڕاندنه‌وی دادگه‌ریه ئه‌گینا مافی مرۆڤ له باشترین حاڵه‌تدا وه‌كو ئه‌مڕۆ ده‌بێت كه‌له‌سه‌ر ئاستی جیهان كه‌مینه‌یه‌ك له ژێر ناوی ئازادی بیروبۆچون وئازادی بازاڕوئازادیهكانتردا زۆرینه‌ی دانیشتوانی زه‌ویان كردووه‌ته كۆیله وكۆڵكێش وكۆڵهوار!.
(9)
(پێوه‌رێك) و(پێوه‌ره‌كانی) تر
(مرۆڤی ئێمه‌وئه‌وان) و(ئێمهوئهوانی مرۆڤ)!
ئێمه ناتوانین له‌وه خۆمان بێئاگاكهین كه مرۆڤی هه‌ر سێ سهردهمهكهپرسیاری زۆر بووه‌و ده‌بێت، له وهلاَمیشیان زۆرجار به گومان ده‌بێت ودڵی ئۆخه‌ی ناكات له هه‌ندێ لێكدانهوهوتاقیكردنهوه و بگره له سه‌رچاوه‌ی لێكدانه‌وه‌و تاقیكردنه‌وه‌كانیش -له‌وانه‌یه سه‌ره‌تایه‌كیش بێت له گومانه‌وه بۆ بێ گومانی- ئه‌م حاڵه‌ت یان دیارده‌ی دڵكرمێ بوون وگومانباربوونه،به‌رده‌وام مهراقهێنه،ڕێگره،ڕێبڕه،ده‌ست ودهمگره،ملشكێنی به‌رده‌م ڕێبواران وڕێبازگران وكاروانچیانی فه‌رمان وفه‌رموده وفیكره ئیسلامیه‌كانه!، ئه‌م گومان وگوماناوی بوونه به ئامانجی نه‌گه‌یشتنه به ئامانجه شه‌رعیه‌كان كه بریتین له پێڕهویكردنی پێغه‌مبه‌ران وڕاماڵینی په‌یامبه‌ره درۆزنه‌كان و فریادڕه‌سه ساخته‌كان وگه‌یشتن به باوه‌شی دڵنیایی!.
ئه‌ی هه‌ق نیه بڵێم بۆ وایه وخانهگومانی و ڕه‌ش وڕهقبینی بۆچی؟، ڕادووكهوتنی ڕاڕایی له به‌رچی؟، ئایا بوونی گومان و دوودڵی له‌شته‌كان ده‌بێته بكهرهوهی ده‌رگای دڵنیایی وگه‌ڕان و گه‌یشتن به شته نادیار‌و ناڕوونه‌كان یان ساغ بوونه‌وه‌ی ڕاست وناڕاستهكان؟، وه‌كو هه‌ندێ بیرمه‌ند و عهقڵزاده وای بۆ ده‌چن كه گومان سهراتایه بۆ گه‌یشتن به بێگومانیی!.
گرفتی سه‌ره‌تای من له گه‌ڵ ئه‌م جۆره ته‌رزه بیرانه ئه‌وه‌یه ئایا ئێمه،ئه‌وان ،من ،تۆ ،هه‌موومان، هه‌موویان، ده‌مانه‌وێ و ده‌یانه‌وێ به گێژاوی گومان كاتێ -خۆی به سروشتی و بێ لێتێكدان و سه‌رلێشێوان- به‌رۆكمان ده‌گرێ بگه‌ینه بێ گومانیی یان ده‌ویسترێ له گومانێكه‌وه بڕۆین بۆ گومانێكیتر پاشان گومانێكیتر به بێ ئه‌وه‌ی ئه‌م زنجیره گومانبهندی و گومانباریه ته‌واو ببێت تا ئیتر كاتی به خۆداچوونه‌وه نامێنێ وههلهكانی خۆسازاندن له ده‌ست ده‌چێت؟. وهلاَمی پرسیاری دووه‌م وسێهه‌م له درێژه و ناواخنی وهلاَمی پرسیاری یه‌كه‌مدا ده‌خوێنیته‌وه وبه تایبه‌تی ئه‌گه‌ر له‌و ناوچه‌وه ده‌ست پێبكه‌ین كه تێیدا واقیع ده‌بێت كه مرۆڤ زینده‌وه‌رێكی میكانیكی وڕۆبۆتی نیه!،به‌ڵكو گیانله‌به‌رێكی فره ڕه‌گ وفره ڕه‌هه‌ندو فرهحهزو فرهداواو فره مه‌زاجه!، ده‌ی با پێكه‌وه بڕۆینه قولاَیی وهلاَم و لق وپۆپه زۆره‌كانی.
بۆپرسیاری یه‌كه‌م هه‌ندێ كات هۆكارنیه!واته: بڕوبیانووه،خۆ دزینه‌وه‌یه، سه‌ركه‌شی و سهرسهختیه!- له‌وانه‌یه ئه‌مانه‌ش بۆ خۆیان هۆكار بن یانی: خودی خۆدزینهوهكهو هاو وێنه‌كانی ئامرازبن ئهگهرلای من وجگه له منیش ناوێكی تریان لێبنرێ ئه‌گونجێ پێچه‌وانه‌كه‌شی ڕاست بێت-هه‌ندێ كاتیش هۆكاره‌كانی زۆرن وده‌كرێ ته‌نها ڕاكردن نه‌بێت لهههقدۆزی وخۆقوتار كردن نه‌بێت له ڕایه‌كی ڕاست،پێشترینی ئه‌و هۆكارانه هه‌موویان تێگه‌یشتن له خودی مرۆڤ خۆیه‌تی كه ته‌نها ده‌زگایه‌ك و لاشه‌یه‌كی میكانیكی نیه تا دوور له هۆش و گۆش وجیا له سۆزوئهوین وله‌ده‌ره‌وه‌ی ڕۆح‌دا! سوكانه‌كه‌ی بگیرێ و به ئاره‌زوو هه‌ڵبه‌زو دابه‌زی پێبكرێ ئه‌گه‌ر وابوایه و وابكرایه ئه‌وه‌ی من ئه‌مڕۆ به‌كاری دێنم و دهیكێڕم سبه‌ینێ ئه‌ویش من كار دێنێ یان بهركهنارو لهكارم ده‌خات!.ئیتر له‌م به‌زم وڕهزمی یه‌كتر سواندنهدا ژیان وجیهان ده‌بووه كاروكارگێڕیهكی(ڕۆبۆتی) وهه‌تا ئه‌و تام وچێژهش كه ئاژه‌ڵ له خواردنی گژوگیا ده‌یچه‌شت ئێمه لێی بێبه‌ش ده‌بووین-كهنزمترین پله‌ی چێژ وه‌رگرتنه له ژیان-وئامانجه پیرۆزه‌كانیش له هاتن وهاوردنی مرۆڤ ده‌بووه سهراب، سه‌ره‌ئێشه، سه‌ودای ئیفلاس بوون!.
به‌ڵێ ڕاسته مرۆڤ ده‌زگایه‌كی ئاڵۆزه ولاشهیهكی داهۆڵ یان په‌یكه‌رێكی داكوتراو نیه به‌ڵكو قهلاَیهكی قایم و به‌رزه‌و-سه‌ره‌ڕای قهلاَوقوللهبوونی-ده‌رگاكانی چونه ناوه‌وه‌ش كه‌م نین بۆ ههركهسێَ بیه‌وێ بۆ خۆی بیبچڕێ وداگیری بكات!، مرۆڤیش ته‌نها به مرۆڤ و هه‌وڵی مرۆڤانه ده‌سگیر ده‌بێت و ده‌گیرێ وبه هه‌ر داوێكیتر، هه‌ر پهلامارێكیتر، هه‌ر ئاره‌زو وئاسن وئاگرو ئابڵۆقهیهكیتر،ناچاركردنی ئه‌و مرۆڤانه‌یه تا وه‌ك په‌یكه‌ره بێ ڕۆحه‌كه،خاڵی له هه‌موو سۆز‌و سینهكراوهییهك، له هه‌موو هۆش و هۆشیاریهك، له‌هه‌موو ڕه‌وشت وڕێوڕهسمێكی ڕهچاوكراوی داواكراو وهلاَم بداته‌وه وده‌ست وده‌م كراوه بێت له تیر‌و تانهوهشاندن!،ئه‌م قسه‌یه‌م بۆخهڵكهخواپهرستهكهیه تا تێنه‌كه‌ون كاتێ ده‌یانه‌وێ شان ومل و‌دڵ بهمرۆڤێك شلكهن بۆ وه‌رگرتن و باركردنی ئایینی خوا و ئیمان به خوا و ژیان ومردن بۆخوا!.
مرۆڤ تێگوشهیهكهلهعهقڵ وڕۆح، فرهڕهنگیهكه لهمهزاج وحهزوچاوهڕوانیهكان، گڵۆڵهیهكهله ده‌روونه دژولێكئاڵۆزاوهكان، مرۆڤ نابێته مرۆڤ ئه‌گه‌ر ئه‌و گۆشهوسوچانه هه‌مویان لێك نه‌درێن ونه‌كرێنه سهروكلاَوی یه‌كتری. كاتێكیش ده‌ویسترێ مرۆڤ بخرێتهسهرسكهوهێڵی گه‌رمی خواپه‌رستی ده‌بێت له‌گه‌ڵ هه‌مو ئه‌م دوراییه تێكهلاَنهدا مامهڵهبكرێت وبدوێنرێن وگفتوگۆی پێویست و ڕِوون وبه‌رده‌وامیان له‌گه‌ڵ بكرێت وسه‌رنجیان ڕاكێشرێت بۆلای مه‌به‌ستی گهورهودیاریكراو-كه‌گۆڕان وگهورهبون وقاڵبونه بهكهش وهه‌وای دینداری- ودابڕاندنی هه‌ربه‌شێك له‌وانیتر و نه‌خوێندنه‌وه‌ی ڕۆڵ وكاریگهریهكهی یانی جێ‌مان وجولاَن له شوێنێكدا وهیچ به‌هیچ بوون!.ئه‌گه‌ر بمانه‌وێ باش له‌م حاڵه‌ته ئینسانیه حاڵی بین و بگه‌ینه ده‌رككردنی نهێنیه‌كان وگرێ وبه‌نده شاراوه‌كان و جیهانه پڕپێچ وپهناكهی مرۆڤ ده‌بێت بگه‌ڕێینه‌وه بۆ پێناسه‌ی خوای بهرزوبالاَ بۆ مرۆڤه‌كان وچۆنێتی دواندن وبانگردنیان وكه‌سیش وه‌كو خالقی مرۆڤه‌كان ناتوانێ هه‌ڵسه‌نگاندن بكات وبیانناسێنێ .
هه‌ندێ كات وله هه‌ندێ شوێنی ناو ده‌قه‌كانی(وه‌حی)دا خیتابی وریاكردنه‌وه له‌گه‌ڵ هه‌موو به‌شه ئاڵۆزه لێكبه‌ستراوه‌كانی مرۆڤدایه كه‌بریتین له ڕۆح وژیری و دهرودهرونیدا، دیارترینی ئه‌و زاراوانه‌ش كه خوای به‌خشنده به‌كاریان دێنێ بۆدواندن ونازپێدان وهۆشیاری ومۆچیاریان بریتین له(ئینسان)و(نه‌وه‌ی ئاده‌م)و(به‌شه‌ر) و(به‌نده‌كان)، یانی به‌م ناو‌و نیشانانه خوای گه‌وره ده‌یه‌وێ قسهوگفتوگۆ بكات له گه‌ڵ هه‌مو به‌شه‌كانی مرۆڤدا‌و وه‌كو كوتله‌یه‌كی بهیهكترئاشنا وئاشتهوا ده‌یانناسێنێ و ده‌یانجوڵێنێ!،هه‌رچه‌نده زاراوه‌ی(به‌نده‌كان)ئاماده‌ییه‌كی زۆرتری ههیهلهبهخشینی پایهوسایه به‌مرۆڤ : (يَا أَيُّهَا الْإِنْسَانُ مَا غَرَّكَ بِرَبِّكَ الْكَرِيمِ،الَّذِي خَلَقَكَ فَسَوَّاكَ فَعَدَلَكَ،فِي أَيِّ صُورَةٍ مَا شَاءَ رَكَّبَكَ)6-8الانفطار(إِنَّ الْإِنْسَانَ لَفِي خُسْرٍ)2-العصر(أَلَمْ أَعْهَدْ إِلَيْكُمْ يَا بَنِي آَدَمَ أَنْ لَا تَعْبُدُوا الشَّيْطَانَ إِنَّهُ لَكُمْ عَدُوٌّ مُبِينٌ،وَأَنِ اعْبُدُونِي هَذَا صِرَاطٌ مُسْتَقِيمٌ)60-61يس(قُلْ إِنَّمَا أَنَا بَشَرٌ مِثْلُكُمْ يُوحَى إِلَيَّ أَنَّمَا إِلَهُكُمْ إِلَهٌ وَاحِدٌ فَمَنْ كَانَ يَرْجُو لِقَاءَ رَبِّهِ فَلْيَعْمَلْ عَمَلًا صَالِحًا وَلَا يُشْرِكْ بِعِبَادَةِ رَبِّهِ أَحَدًا)110- الكهف (قُلْ يَا عِبَادِ الَّذِينَ آَمَنُوا اتَّقُوا رَبَّكُمْ لِلَّذِينَ أَحْسَنُوا فِي هَذِهِ الدُّنْيَا حَسَنَةٌ وَأَرْضُ اللَّهِ وَاسِعَةٌ إِنَّمَا يُوَفَّى الصَّابِرُونَ أَجْرَهُمْ بِغَيْرِ حِسَابٍ)10-الزمر.
ئاوازی زاراوه قورئانیه‌كان له‌رینه‌وه‌و ههژاندێكی سه‌یریان هه‌یه له دڵ و ده‌رووندا له‌وانه كاتێ به وشه‌ی ئینسان بانگی ده‌كات وده‌فه‌رموێ: بۆچی پۆز لێده‌ده‌یت ولوت به‌رزی ده‌كه‌یت؟! ئه‌م ناڕازی بون و سه‌رزه‌نشته‌ی خوای به‌ئاگا ڕوی له ژیری و هه‌موو به‌شه هه‌ستیاره‌كانی مرۆڤه كاتێ نایانه‌وێ له به‌رده‌م حه‌قدا چۆك داده‌ن و ئه‌نجا گلۆرولێژ ده‌بنه‌وه بۆ سڕكردن و سڕینه‌وه‌ی سنوره‌كان وشه‌ل و په‌تكردنی ئه‌ركه‌كان وئه‌نجا گواستنهوهوگهیشتن به قۆناغی یه‌كسان بون به ئاژه‌ڵ!، ئهگهرئاژهڵهكان زمانیان هه‌بایه داوایان ده‌كرد ئه‌و مرۆڤانه نه‌چنه ڕیزی ئه‌وان تا لێیان نه‌شێوێ!، دوای ئه‌وه‌ی مرۆڤ له‌ڕه‌وتی خۆی ده‌ڕه‌نجێ ئیتر ناشتوانێ به ڕه‌وتی ئاژه‌ڵ بله‌وه‌ڕێ وبخهوێ وبێچوو بخاته‌وه، به‌ڵكو له‌وان خراچتر ده‌بن وقۆناغی مرۆڤ بوون به جێ‌دێڵن وله ئاژه‌ڵیش ناچن ئیتر بۆ حه‌ز بكه‌ن ماڵیان ببێته كه‌لاوه!؟.
پاشان ڕوبه‌ڕوی به‌شێكیتری مرۆڤ ده‌بێته‌وه كه ڕۆح وده‌رونه به پرسیاری بۆچی شوێن گومڕایی عه‌قڵ ده‌كه‌ون وخۆیان پیس ده‌كه‌ن؟! دهبووپاكێتی وسپێتی خۆیان له ده‌ست نه‌دایه!،له دوای ئه‌وان به‌ره‌نگاری ئه‌ندامه‌كان ده‌بێته‌وه كه نابێت به‌شێك بن له ئاره‌زویه‌كی كاتی وئاكارێكی نامرۆڤانه كه كۆتاییه‌كه‌ی مرۆڤ خۆی ده‌فه‌وتێنێ،له‌وانه‌شه پرسیاری ئه‌وه بكرێ چۆن ئه‌ندامه‌كان موخاته‌به ده‌كرێن له كاتێكدا هۆشیاریان نیه‌و ده‌بێت به هۆش بهێنرێن؟ ئه‌م موخاته‌به وئاراسته كردنه ڕاسته‌وخۆ ویهكسهری نیه به‌ڵكو ناڕاسته‌خۆ ودواسهرهیه!واته: له‌ڕێگه‌ی ڕوناكبیری ورێڕونی دڵ وعه‌قڵ وڕۆح ودهرونهوه ئه‌ندامه‌كانیش كاروناكاری خۆیان ده‌ناسن. ئیتر له‌م تێگه‌یشتنه‌وه ده‌زانین كه هه‌مو ڕه‌هه‌نده‌كانی مرۆڤ له به‌رده‌م موخاته‌به‌ی خوای بالاَدان وهه‌مویان وه‌كویه‌ك یه‌ك چاره‌نوسیان هه‌یه هه‌رچۆن هه‌ڵگری یه‌ك ئه‌رك وئیشن و به ته‌نها ڕه‌هه‌ندێك كۆڵ وباری دینداری ودنیاداری ناگاته ناوچه‌ی ئه‌مان!.
بۆڕمان وڕاماڵینی خۆبه‌زلزانی وخۆفشكردنهوهی مرۆڤیش ده‌بێت هه‌مو ڕه‌هه‌نده‌كانی به ئهندامهكانیشهوه تێدا به‌شدارو هاوكار بن تا بتوانن ڕیشه‌كێشی ئه‌م ده‌رده-كه گلێنه‌ی هه‌مو دهردهكانیتره- بكه‌ن كه‌وه‌كو خوێن تێكه‌ڵ ده‌بێت له گه‌ڵ پێكهاته‌كانی مرۆڤه توشبووه‌كاندا، ترسناكی لێقهومانهكه لهوهدایهكهچوارپهلی مرۆڤ –ڕۆح وژیری وده‌رون وئه‌ندامه‌كان -ده‌گرێته‌وه‌و لهقوڕولیتهیدا ده‌چه‌قێ و بێباكی ئه‌م فیزوفشۆڵچیانهش هه‌ندێك جار ده‌رگای كردووه‌ته‌وه بۆمهحاڵ وڕهشبین بوون له ڕاكردن وده‌رچون ولێ‌ی،خودوخهڵكپارێزیش له‌م په‌تا ده‌روونی وههناویه هێزوههڵمهتی به‌رده‌وام وپشت به‌ستووی بهڕێكاچاره قورئانیه‌كانی ده‌وێت، نازناوی مرۆڤ (الانسان)یش وبانگێشت كردنی به‌م شێوه‌یه‌ش ئه‌م مانا ومه‌به‌سته چوار قۆڵیه ده‌دات وناكرێ ونهكراوه مرۆڤ ببێته مرۆڤ ئه‌گه‌ر گشت سه‌نگه‌ره‌كانی (قایم وقهلاَیی) نه‌كات!.
له‌ده‌قه قورئانیه‌كه‌ی تردا ولهلهحزهی گه‌وره‌ترین وپڕمهراقترین هه‌واڵیدا كه‌ده‌فه‌رموێ مرۆڤ خهسارۆمهنده!،ئه‌م ڕسته ڕونه كه مرۆڤ له داهاتوی ترسناكی هۆشیار ده‌كاته‌وه ته‌نها هه‌ڕه‌شه‌یه‌ك نیه له ڕۆحی یان له ژیری یان له ده‌رونی یان له ئه‌ندامه‌كانی به‌ڵكو هه‌مویان به یه‌كه‌وه ده‌كه‌ونه به‌ر هه‌ڕه‌شه‌یه‌كی هه‌میشه‌یی كه درێژه‌ی هه‌یه بۆ ڕۆژی دوایش، پێچه‌وانه‌كه‌شی ڕاستیه‌كی دور له حاشایه كه ئوممه‌تی موسڵمانیش كاتێ زه‌ره‌رمه‌ندو چاره‌ڕه‌ش نابن كه ڕه‌هه‌نده‌كانیان به یه‌كه‌وه هۆگری باوه‌ڕوبه‌رنامه‌ی خوای خۆیان بن و بۆی بژین وبمرن، ئه‌گه‌ر به تاقی ته‌نها ڕۆح ڕوی له خوای گه‌وره بوو-وه‌كو عه‌لمانیه‌كان ده‌ڵێن ئیسلام ته‌نها په‌یوه‌ندیه‌كی ڕۆحیهونابێت به دنیای سیاسه‌ت وئیداره‌ی كۆمه‌ڵگه‌كان پیس بكرێ!!- ژیریش سه‌ری نایه كاروكتێبێكی زه‌مینی بۆ وه‌رگرتنی یاساوڕێسا وڕێبازێك كه بێ گومان هه‌ڵناكه‌ن له گه‌ڵ ئه‌وه‌ی ڕۆح بۆی پهرێشانهو ئه‌مه‌ش له جیاتی ئه‌وه‌ی ناخی مرۆڤ به‌یه‌كتره‌وه گرێ بدات ده‌یكاته هه‌ندێ دوورگه‌ی له‌یه‌كتر دابڕاو وكۆبونه‌وه‌ی چه‌ند كه‌سێكی دژ به‌یه‌ك له كه‌سێكدا!!، ئه‌ندامه‌كانیش ناتوانن سه‌ربه‌خۆ وجیا له عه‌قڵ وڕۆح هه‌ستن به كاری خۆیان وده‌بنه دارده‌ستی عه‌قڵه دابڕاوه‌كه وڕۆحیش له‌ولاوه له ته‌نهایدا كتوكوێری بۆ ده‌مێنێته‌وه!.
زاراوه‌ی (نه‌وه‌ی ئاده‌م) و (به‌شه‌ر)یش له‌و چواردیوارهدا كه‌پێشتر خهتڕێژمانكرد دێن وده‌چن و خوای به‌رزوبه‌ڕێز له گه‌ڵ ته‌واوی خانهودهمارهكان و هه‌موو سوچ و قوژبنه په‌نهانه‌كانی مرۆڤدا ئه‌دوێ وگوێ بۆ ڕازونیازیان ده‌گرێ!، ماوه‌ته‌وه مرۆڤـ تا كوێ هه‌ست ونه‌ستی ڕاده‌گرێ وژیرییهكهی فه‌رمان وه‌رده‌گرێ-بێ پۆز لێدان- وڕه‌نگ وده‌نگی پێ ده‌داته‌وه وڕۆحی پێ شاد ده‌كات و له سه‌ری سور و هه‌ڵسوڕاو ده‌بێت؟، جاروباریش خوای زانا ته‌نها ڕوو له ڕه‌هه‌ندێكی مهردمهكان ده‌كات وده‌یه‌وێ له‌گه‌ڵ ڕه‌هه‌نده‌كانی تری‌دا هاوسه‌نگ وهاوتهریبیان كات وپێكه‌وه له ژێر دهسهلاَت وهه‌یمه‌نه‌ی ئیسلامه‌تیدا ڕوبه‌ڕوی ئاسته‌نگ و ته‌نگ و تهڵهزمهكان ببنه‌وه: :( يَا بَنِي آَدَمَ قَدْ أَنْزَلْنَا عَلَيْكُمْ لِبَاسًا يُوَارِي سَوْآَتِكُمْ وَرِيشًا..)26-الاعراف(..يَا بَنِي آَدَمَ لَا يَفْتِنَنَّكُمُ الشَّيْطَانُ كَمَا أَخْرَجَ أَبَوَيْكُمْ مِنَ الْجَنَّةِ يَنْزِعُ عَنْهُمَا لِبَاسَهُمَا لِيُرِيَهُمَا سَوْآَتِهِمَا..)27-الأعراف:(وَإِذْ قَالَ رَبُّكَ لِلْمَلَائِكَةِ إِنِّي خَالِقٌ بَشَرًا مِنْ صَلْصَالٍ مِنْ حَمَإٍ مَسْنُونٍ، فَإِذَا سَوَّيْتُهُ وَنَفَخْتُ فِيهِ مِنْ رُوحِي فَقَعُوا لَهُ سَاجِدِينَ، فَسَجَدَ الْمَلَائِكَةُ كُلُّهُمْ أَجْمَعُونَ،إِلَّا إِبْلِيسَ أَبَى أَنْ يَكُونَ مَعَ السَّاجِدِينَ)28-31الحجر:(وَوَصَّيْنَا الْإِنْسَانَ بِوَالِدَيْهِ حَمَلَتْهُ أُمُّهُ وَهْنًا عَلَى وَهْنٍ وَفِصَالُهُ فِي عَامَيْنِ أَنِ اشْكُرْ لِي وَلِوَالِدَيْكَ إِلَيَّ الْمَصِيرُ،وَإِنْ جَاهَدَاكَ عَلَى أَنْ تُشْرِكَ بِي مَا لَيْسَ لَكَ بِهِ عِلْمٌ فَلَا تُطِعْهُمَا وَصَاحِبْهُمَا فِي الدُّنْيَا مَعْرُوفًا)15-14لقمان:(أَوَلَمْ يَرَ الْإِنْسَانُ أَنَّا خَلَقْنَاهُ مِنْ نُطْفَةٍ فَإِذَا هُوَ خَصِيمٌ مُبِينٌ ،وَضَرَبَ لَنَا مَثَلًا وَنَسِيَ خَلْقَهُ قَالَ مَنْ يُحْيِي الْعِظَامَ وَهِيَ رَمِيمٌ،قُلْ يُحْيِيهَا الَّذِي أَنْشَأَهَا أَوَّلَ مَرَّةٍ وَهُوَ بِكُلِّ خَلْقٍ عَلِيمٌ)77-79يس(وَيَقُولُ الْإِنْسَانُ أَئِذَا مَا مِتُّ لَسَوْفَ أُخْرَجُ حَيًّا،أَوَلَا يَذْكُرُ الْإِنْسَانُ أَنَّا خَلَقْنَاهُ مِنْ قَبْلُ وَلَمْ يَكُ شَيْئًا)66-67مريم.
خوای گه‌وره ده‌یه‌وێ پێش به ڕێكردنی كاروانی مرۆڤه‌كان سه‌ری هه‌مو ڕێگاو توله ڕێگاكان بگرێ وناوهڕاست وئهوسهریان پێبناسێنێ وئاسودهو دڵنیایانكات كهچهندوچۆن به‌رانبه‌ر گرفته‌كان ده‌وه‌ستنه‌وه وجۆری كێشه‌كان و ڕێگه‌ی هاتنه ناوه‌وه‌و دزه‌كردنیان كوێیه؟، ئایا ڕۆحه‌كان چۆن وبه‌چی پاكیزهییان له‌ده‌ست ناده‌ن وتوانای خۆپارێزیان ده‌مێنێ ودهوهستنهوه به‌رانبه‌ر هه‌ڵكوتانی به‌رده‌وامی شه‌یتان ونه‌وه‌كانی وده‌روون وجۆره‌كانی؟،ئه‌نجا ئایا عه‌قڵ له شته‌كان وه‌كو خۆی حاڵی ده‌بێت وبه‌رزونزمی ناكات وقورسی وقیافهی وه‌ك خۆی ده‌هێڵێ؟، ئه‌ی هه‌ست وسۆز وشك ده‌بێت ونه‌رمی وگهرمیهكهی ده‌كاته ڕهقهلاَن وبهردهلاَن؟،ئه‌م پرسیارانه‌ش بهندویهكانگیره له‌گه‌ڵ چێره وچاره‌نوسی مرۆڤدا و ئیتر به‌چ پێوه‌رێك ڕه‌وایه خۆی لادات وگێلخانهیهك بۆ خۆی گهرمكات؟!ئایا حه‌ق نیه بزانێ له‌چی به‌ره‌یه‌كدا تێكشكاوه‌و بووه‌ته هۆی نسكۆی بهرهكانیترو هه‌مویانی گرژاندووهوئاڵۆزاندووه؟،پرس وپرسیاری ژیرانه ومرۆڤانه لێره‌وه ده‌ست پێده‌كات، كێش حه‌ز ده‌كات وپه‌رۆشی خۆیه‌تی با گوێ شل كات بۆخوای خۆی تا مورادی بۆ حاسڵ كات.جا بۆ كوێ بڕۆین پهنایهكیتر شك نابه‌م؟!.
موسڵمان بڕوای وایه كه شه‌ریعه‌تی په‌روه‌ردگار به شێوه‌یه‌كی گشتی وبلاَو هیچ بوارێكی تایبه‌ت به ئینسان و ده‌وروبه‌ری نه‌هێشتوه‌ته‌وه مه‌گه‌ر بنه‌مایه‌كی ئوسوڵی نه‌گۆڕی بۆ داناوه وله ڕۆشنایی ئه‌وه‌وه ئاراسته‌ی ڕوداوه تازه‌كان وبیروڕا نوێیه‌كان وهه‌ڵوێسته ڕه‌نگاوڕه‌نگه‌كان ده‌كات ومرۆڤ لێیه‌وه فێر ده‌بێت كه چۆن ملی مه‌سه‌له‌كان بگرێ وبه‌ره‌و مه‌نزڵی خۆیان به‌ڕیان بكات وبهمهبهستهكانیان بگه‌یه‌نێ وتا خاڵی كۆتایی نه‌وه‌ستێ!،ئه‌مه‌ش بانگه‌وازێكی گشتیه وهاتن وههواداریی و هه‌ڵوێست وه‌رگرتن بۆ هه‌موانه.
بۆگه‌یشتن بهوهلاَمهنهزانراوهكان-له‌باره‌ی پرسیاره هه‌نوكه‌یی یان هه‌میشه‌ییه یهخهگیرهكان-له‌ده‌رگای ئایه‌ته‌كانی قورئان بهرزوبهرینتر به‌رده‌ست و‌دڵ ناكه‌ون تا به سه‌رنجی قوڵ ئاشنا ببین و دڵنیا بین به ته‌واوی ئه‌و درزودهروازانهی كه له قهدوبالاَی (ته‌ن وتهییاری) مرۆڤدا ته‌قیون و پێویستهخۆشمان تاقیكهینهوه تا لێمان ڕوون بێت ئایا لێمان دێت ئه‌و مرۆڤانه قاڵب كه‌ینه‌وه و بیانخه‌ینه‌وه دۆخی پێش كون وكلۆر بوونیان؟، واته: ببێته‌وه به‌و كه‌سه‌ی كه شایسته بێت به پله‌ی تێگه‌یشتن و تیژ فیكری خۆی له ڕێی ده‌قه‌كانی خوای گه‌وره‌و پێغه‌مبه‌ر(سهلاَت و سه‌لامی خوای له‌سه‌ربێت)وه وهلاَمی ورد‌و درشت بدۆزێته‌وه و پاش هۆنینه‌وه‌یان بیانخاته كار‌و بیدا به گوێی بێ گوێ و گوێداردا!،
پۆشته‌یی وناپۆشتهیی ههردوڕهگهزی نێرومێ-ههریهكهوبهشێوهیهك-به‌شێكه لهوپاڵپاڵێن وبۆڕدانهی نێوان خێر خوازان وشهڕخوازان له‌پێش دابه‌زاندن ودهسبهكاربوونی مرۆڤ له سه‌رزه‌وی ده‌ست پێده‌كات، شه‌یتانیش -ڕه‌مزی ڕێبازی شه‌ڕ- ئه‌وه‌ی پشتڕاست كرده‌وه كه به ڕێگه‌ی داووتهڵه نانه‌وه ده‌یه‌وێ (عه‌یب وعاری) مرۆڤه‌كان هه‌میشه له به‌ر چاو بێت تا خۆی لا سوك بێت وكه‌سێتی بداته ده‌م ئاره‌زوی پیس و نه‌گریسی دژهمرۆڤهكان وئه‌وانه‌ی نوێنه‌رایه‌تی بیرۆكه‌و ڕێبازۆكهی شه‌یتان ده‌كه‌ن!، كه‌واته له‌ش ولاری ئاده‌می- به‌تایبه‌تی ڕه‌گه‌زی مێینه- وشێوه‌ی جوڵهولهنجهولارییان ده‌بێته پێشه‌كی وئامراز بۆ لاربون ولاسهنگبونی بیروباوه‌ڕ، یان ده‌بێته پاشه‌كی وئاكامی خواروخراپ بونی دڵ ومهعنهویاتی!،كه‌وابێ شه‌رع به پێی پێویست ئاده‌میزاد به‌هره‌مه‌ند ده‌كات وجوانی وناجوانیهكانیان ده‌خاته بهردیدیان وده‌ستیان ده‌گرێت بۆ پۆشتهوپهردهدانان له‌سه‌ر تایبه‌تمه‌ندیه‌كانیان تا نه‌بنه قوربانی وله خوێن وخۆڵی خۆیاندا نه‌تلێنه‌وه، هه‌رشتێكیش جوان وشۆخ وشه‌نگ بوو مانای وانیه ئیتر ده‌بێت هه‌میشه چاوی هه‌موانی له‌سه‌ربێت وموڵكی گشتی بێت!.
له ئایه‌تی دواتردا باسی تێكهڵهییبونی ڕۆح وقاڵبی ڕۆح ده‌كات وبهلاَم گه‌وره‌یی وگرنگی ده‌داته ڕۆح و ته‌نها ئه‌ویش ده‌بێته خاڵی وه‌رچه‌رخان وچه‌قی بارستایی،له‌یه‌ك لهحزهشدا كه فه‌رمانی خوای بۆ ده‌رده‌چێت به‌ندایه‌تی ونابهندایهتی هه‌ر كه‌س وكائینێ ده‌به‌ستێ به ته‌نها فهرمانێكهوه ئه‌ویش: ئایا كڕنۆش ده‌بات بۆ ئاده‌م یان نا؟!ئاشكراشه كه سه‌رنه‌وی كردن وچهمانهوهی فریشته‌كان بۆ لاشه‌یه‌كی خۆڵین یان قوڕینی بێ گیان و هه‌ست ونه‌ست نیه ئه‌وه‌نده‌ی بۆ ڕۆحێكی پاك و هه‌میشه زیندووه!، جا وردبنه‌وه ڕۆحی مرۆڤه‌كان تا كوێ به‌رز ده‌كرێته‌وه‌و شه‌قه‌ی باڵی پێده‌رێ! .
له ئایه‌ته‌كه‌ی تردا خوای گه‌وره لایه‌نه ناسك وسۆزداریهكهی مرۆڤ ئه‌جوڵێنێ وده‌یه‌وێ ئه‌و به‌شه ئینسانیهش به كار‌و فه‌رمانی خۆی هه‌ستێت و(كه‌ل وكه‌لێن) نه‌كه‌وێته سنوره‌كانی وئه‌نجا ببێته كائینێكی زیندوو زیته‌ڵ وزیره‌ك!،ئه‌ویش بهوهرگرتن وده‌ستخستنی هه‌ندێك له به‌زه‌یی و سۆزی خوای گه‌وره تا بۆ خۆی وخه‌ڵكی نزیك ودوری حه‌سانه‌وه و ئاسوده‌ی پڕاوپڕاویان ببێته یاوه‌ر .
له كۆتا ئایه‌تدا عه‌قڵ- كاتێك گومانی له یهقێنێك هه‌یه یان كه‌لله‌ڕه‌قی ده‌كات وپێی مومكین نیه- ده‌بێته زاتێكی تۆمهتبارو ده‌كه‌وێته به‌رده‌م دادگایی وهلاَمه دهمكوتكهرهكانی خوای زانا وبه به‌ڵگه‌ی بهرچاووگوێ ده‌یوه‌ستێنێ ودهیتهزێنێ وپێی ده‌فه‌رموێ: خوایه‌ك بتوانێ له نه‌بوو نه‌دیو و نه‌زانراو! مرۆڤ بخوڵقێنێ ناتوانێ پاش مردنی زیندوی كاته‌وه!؟.
ئێستا سه‌باره‌ت به ئاده‌میی پێناسێكی قورئانیی وامان له به‌رده‌ستایه كه دوانه‌یی و جمكی(مادهومهعنهوی)و(عه‌قڵ و‌دڵ) و(ده‌رون وده‌ر) تێدا به‌رجه‌سته‌یه،واته: مه‌خلوقێكی كامڵ كه ئه‌هلیه‌ت وئاماده‌یی ههیهودهتوانێ ودهزانێ ئاوڕبداته‌وه وتێبگات لهوئهركه گه‌وره‌ی كه بریتیه له ناسینی(شته‌كان) و(شه‌ریعه‌ته‌كان) و(شه‌خسه‌كان) و(شه‌پۆله‌كان)ی ژیان و وه‌كو خۆشیان بیانناسێنێ و ورد‌و درشتیان له‌یه‌كتر جیاكاته‌وه و وه‌كو پێویست له‌سه‌ریان به‌ده‌نگ بێت، وه به ڕۆحێكی سوك وخاوه‌ن سه‌رنجه‌وه و به گه‌ڕانه‌وه بۆ(پێوه‌ره خواییه‌كان) و(پێزانینه مرۆییه‌كان) بهراوردكارییان بكات وهه‌رچی پێچه‌وانه ودژهكان هه‌یه ڕوبه‌ڕوی یهكتریانكاتهوه،پاشان به‌پێی(قورسایی فیكریان)و(قه‌باره‌ی فه‌رهه‌نگییان)و(حه‌قیقه‌تی مێژوییان)و(بههابالاَكانیان)و(شوێنه‌واری ڕاسته‌قینه‌یان)و(شوێنكه‌وتوانی ژیرمهندیان)بیسه‌لمێنێ كه سایه وسێبه‌ری كام ئاین (ئازادی) و(ئارامی) و(ئاینده) یه‌كی مسۆگه‌ریان بۆ دابین ده‌كات؟.
ئه‌م ڕێگایه-به‌راوردكردنی فیكریانه وخستنه لیستی كێ به‌ركێی كرده‌یی ومهیدانیانه - باشترین دهربازوسهربازی یارمه‌تیده‌ره بۆ گه‌شتێكی تولانی وگه‌ڕانێكی سه‌رانسه‌ری به ئامانجی ئه‌وه‌ی دڵ ئۆقره بگرێت وده‌رون بلاوێته‌وه به ئاوازی وه‌حی دوای ئه‌وه‌ی دهجهختێ و ده‌سه‌لمێ كه وێنهوهاوشانی نیه و ئه‌وانیتر ته‌نها ده‌نگ وسه‌دای نێو دۆڵێكن و بهزرونزمی شاخه‌كان شه‌پۆلی بۆ دروست كردوون ئه‌گینا جارێكهوبارێكه!! .
مرۆڤ ناتوانێ ونازانێت له نێو كۆلاَن وكهندهلاَنی باس و بابهتهكان به ئاسانی ده‌رچێت ووهستایانهو مامۆستایانه كارایی وبێكاریان دیاری بكات ئه‌گه‌ر به هه‌موو ڕهنح و ڕه‌هه‌نده‌كانی-هه‌مو ژیری و هه‌مو ده‌رونی وههمو گیانی و هه‌مو ئه‌ندامه‌كانی-به‌راووردیان نه‌كات تا ده‌ركه‌وێ كامه‌یه تۆ‌و كامهیهپوش وپهلاَش؟!،كامه ناپاك وناسازه به‌پایه‌و په‌یوه‌ندی مرۆڤ له گه‌ڵ خوای گه‌وره‌دا و ناڕێكه به به‌رنامه‌كه‌ی و بونهوهرهكهی ده‌كاته وێرانه؟!، كۆوكهڵهكه بكرێن وفڕێبدرێنه زبڵ وزێرابهوه پێش ئه‌وه‌ی به قۆناغی به‌رزه‌خ و دۆزه‌خی خودا تێپه‌ڕبن!.
* *
(مَا كَانَ اللَّهُ لِيَذَرَ الْمُؤْمِنِينَ عَلَى مَا أَنْتُمْ عَلَيْهِ حَتَّى يَمِيزَ الْخَبِيثَ مِنَ الطَّيِّبِ وَمَا كَانَ اللَّهُ لِيُطْلِعَكُمْ عَلَى الْغَيْبِ وَلَكِنَّ اللَّهَ يَجْتَبِي مِنْ رُسُلِهِ مَنْ يَشَاءُ فَآَمِنُوا بِاللَّهِ وَرُسُلِهِ وَإِنْ تُؤْمِنُوا وَتَتَّقُوا فَلَكُمْ أَجْرٌ عَظِيمٌ)179-آل عمران
(لِيَمِيزَ اللَّهُ الْخَبِيثَ مِنَ الطَّيِّبِ وَيَجْعَلَ الْخَبِيثَ بَعْضَهُ عَلَى بَعْضٍ فَيَرْكُمَهُ جَمِيعًا فَيَجْعَلَهُ فِي جَهَنَّمَ أُولَئِكَ هُمُ الْخَاسِرُونَ)37-الانفال.
له‌م دوئایهتهی پێشودا دو جۆر له قه‌ده‌ری په‌روه‌ردگار كه تایبه‌تن به لێكههلاَوێردن و(پوخت وپۆخڵه) كردنی مرۆڤه‌كان ده‌خوێنرێته‌وه وچاره‌نوسیان ڕاده‌گه‌یه‌نێ وله هه‌ردو قهدهرهكهدا توشی قه‌یرانێ-له پاش له‌ده‌ستدانی به‌هانه‌یان- ده‌بن كه لێدهرچونیان نیه!.
جارێك له‌ژیانیاندا ڕێگه‌یان نادات تا سهروههتاههتایه پیسی وپۆخڵهییان زاڵ و زه‌واڵ بێت وله دوای بڕینی بیانویان وبه خوری كردن ونه‌هێشتنی گشت په‌ڵپ وپهڕۆكردنێكیان- بۆ كاری بێ جێوڕێیان- له كات وساتێكی ناكاو ولوتكهی لوت به‌رزیاندا! خوای گه‌وره دێته وهلاَم وله ده‌م و ده‌ماریان ده‌دات! وكۆتایی به (سته‌می دهسهلاَت) و(دهسهلاَتی سته‌مكاری)ان دێنێ و قۆناغێكی نوێ و مێژویه‌كی تازه ده‌هێنێته گۆڕێ!.
دوایش ئوممه‌تی خوایی هه‌ڵبژێراو ده‌باته سه‌ر سه‌كۆی شكۆداری وئیتر ڕۆژ ڕۆژی موسڵمانی ڕاسته‌قینه‌یه تا شوكری خوا بكه‌ن وبهئامرازهكانی (ته‌وحید)و(ته‌قوا)ی ده‌روونی و(ته‌سخیر)و(ته‌غیر)ی گه‌ردوونی!ئامانجه‌كانی (ئاشتی) و(ئارامی) و(ئازادی) و(ئاوه‌دانی) بچێنن وپاسه‌وانی بن تا به‌رده‌وام بێت و(ته‌مكین) كه په‌یمانی خودایه وه‌كو خۆی بێته بوون!.
نیشانه‌ی به‌رده‌وام بوون وته‌مه‌ن درێژی ئه‌م ته‌مكین وخود موختاریهش نوێژێكه بۆ خوا كهبهناوو ناوه‌رۆك نوێژ بێت وئاشكراوپهنهانی مرۆڤه‌كان له‌گه‌ڵی گرێبدرێت وبه‌ندایه‌تی ته‌واوی به‌نده‌كان وخوایه‌تی ته‌واوی خوای گه‌وره له‌ناخیاندا ڕۆچێت،هه‌روه‌ها زهكاتێك بده‌ن وئه‌ركه سامانیه‌كان به شێوه‌یه‌ك جێبه‌جێ بكه‌ن كه دادپه‌روه‌ری كۆمهلاَیهتی له‌جوانترین وبه‌رزترین پله‌یدا بێته‌دی و ده‌وڵه‌مه‌ند ببێته نمونه‌ی به‌خشنده‌یی و هه‌ژاری و نه‌داریش ببێتهنمونهیهكی نه‌بوو وه‌ك حاڵه‌تێكی ڕابوردوو باسبكرێ و بچێته‌وه خاڵی سفر!. نیشانه‌ی سێهه‌م به‌شداری چالاكی هه‌موو موسڵمانێكه له فه‌رمان به چاكه هه‌موو چاكه‌یه‌ك و ڕێگری وقهدهغهو قاچاخاندنی خراپه ههمووخراپه یه‌ك!.
قه‌ده‌رو چاره‌نوسی دووه‌می یاخی وتهرهبووهكان له یه‌كه‌م زۆر ترسناكترو به ژانتره و له دواڕۆژدا دێته‌دی وئه‌ویش دوبهرهیی وجیاكردنهوهو بڕدانی یه‌كجاره‌كی و كه‌ڵه‌كه‌و خڕكردنهوهیانه تا ئاماده‌بكرێن وببڕای ببڕ شوێنه‌واری شه‌ڕو شه‌ڕخوازیان نه‌مێنێت و ئه‌نجا هه‌ڵده‌درێنه ناو دۆزه‌خه‌وه وله‌وێ نیشته‌جێی هه‌میشه‌یی ده‌كرێن.
له‌و دو ئایه‌ته‌ی پێش‌و خوای گه‌وره دو جۆروجهوله له تهمیزولێكترازانی مرۆڤه‌كانی له ئه‌ستۆ گرتووه، جۆرێكیان له ژیانی ئومممهتی موساڵماندا و به‌به‌رچاوی دۆست ونادۆستی خواوه خوای بالاَ خۆی دوژمن ودۆستی خۆی ده‌ناسێنێ ووه‌ك هێلكه‌ی پاككراویش سپێتی ئیسلام وموسڵمان و ڕه‌شێتی ئه‌وانیتر ده‌خاته به‌رده‌م و به‌رچاو ئه‌م حاڵه‌ته خوداییهش ته‌نها جارێك نیهوبهس به‌ڵكو به پێی مه‌رجه‌كانی دینداری له دووباره بونه‌وه‌دایه، ئیتر به ئاسانی بۆ گه‌ل و گروپی ژیر ڕونده‌بێته‌وه كه ڕه‌واو ناڕه‌وا كێیه‌و له كوێدایه!؟،ئه‌وانتیر هه‌رچی ده‌ڵێن و ده‌ڕێسن پوشوپهلاَشه، قسه‌ی به‌لاشه،ئاكامیان ناو كۆره‌گه‌ی ئاشه!، ئه‌م دو تهمیزوتهكاندنه ته‌نها كاری خودایهوكهس هاوبه‌شی ناكات!.
شتێكی‌تر كه شایسته‌یه به باسكردنی ئه‌وه‌یه كه ئه‌م دو تهریككردن ودابڕان ولێكدورخستنهوه بریتیه له ئاكام وخاڵی كۆتایی كرداری مرۆڤه‌كان وچهشتنی سزای كاروباری ڕۆژانه‌یانه كه به‌ئازادی وبڕیاری خۆیان هه‌ڵیانبژاردوه وگوێیان نه‌داوه به هاوارونزای پێغه‌مبه‌ران وپهیڕهوكارانیان، به‌وه‌ش نه‌وه‌ستاون شه‌ڕی سه‌رو ماڵی‌یان له دژیان ڕاگه‌یاندووه و خوای گه‌وره‌ش سزای بۆ دابهشكردوون، هه‌ندێكی له‌م دونیا‌و زۆرهكهیتری هه‌ڵگرتووه بۆ ڕۆژی ڕه‌ستاخێز،ناكرێ ونالوێ و پێچه‌وانه‌یه به فیتره‌ت ومه‌نتقی ژیری مرۆڤ ئازاد بێت له دژایه‌تی ڕه‌وشت وڕێكاری پێغهمبهرانداوبهلاَم باج وبهردیشی نه‌بێت!.ئه‌مه‌ش قانونه له ژیاندا وخوای گه‌وره نایه‌وێ وپێی ناخۆشه مرۆڤه‌كان دژایه‌تی خۆیان وخوای خۆیان بكه‌ن، بهلاَم ئازادیشی كردوون كه ئه‌گه‌ر ویستیان به ملهوڕی ومێشك پوچی خۆیان تا له دونیان پێ له به‌ڕه‌ی شه‌رع زیاتر ڕاكێشن جێپێش لهقكهن بهشهرعناسان!!،بهلاَم ده‌بێ ئه‌ونده‌ش بزانن كه هیچ زیاده‌ڕۆییه‌ك له مافی خوا‌و خه‌ڵكدا بێ زلله‌و زه‌بون بوون وزیانی كاتی یان هه‌میشه‌یی تێپه‌ڕ ناكات!.
ئه‌م تێگه‌یشتنانه‌ش ده‌رخه‌ری ئازادی ومهرهخهسیهكی فراوانن كه خوا بهخشێوێتی تا ئه‌و سنوره‌ی مرۆڤه‌كان خۆیان به ده‌ست وده‌م و دڵی خۆیان (پاك وپیس) لێك جیابكه‌نه‌وه و (تاڵ وشیرین) لێك بكه‌نه ناحه‌زی یه‌كتر ولایهكیان هه‌ڵبژێرن!، عه‌قڵیشی تێدا ڕواندون بۆئه‌وه‌ی حه‌ق وناحه‌ق نه‌خه‌نه (سه‌ره)و (سه‌به‌ته) یه‌كه‌وه و به شیرین بڵێن شیرین و به تاڵیش بڵێن تاڵ و له گه‌ڵ پاكدا پاك بن و له گه‌ڵ پسیش پاك!.
له سه‌ر ئه‌م جوڵهوجورئهته مرۆڤانه‌ش خوای گه‌وره سزاوپاداشتی بڕیوه‌ته‌وه وله كات و شوێنی خۆیدا دایده‌به‌زێنێ و كه‌س نیه لێی ده‌رچێت و په‌ناگایه‌ك نیه بۆ یه‌ك چركه‌ش بێت بیپارێزێ، به كورتی و كوردی بڕیاری خوای گه‌وره بۆ هه‌ردو خاتیمهو خه‌می ئه‌مڕۆو دواڕۆژ –شكاندن ودۆڕان له دونیا‌و ڕیسواوئهسیر كردنی له دۆزه‌خدا یان شكۆداركردن وشایسته كردنی به خێروخۆشی ئه‌م ڕۆژهودواین ڕۆژیش-به‌ستراوه به (بڕوا) و (بڕیار) و (به‌رنامه) و (به‌رده‌وام)ی مرۆڤه‌كان وئینتیماكردن بۆلایهك لهدولایهنهكه،لایه‌نی (خواوڕاسان) یان لایه‌نی (شه‌یتان وناڕاسان) ؟خوای گه‌وره ده‌فه‌رموێ: (يَاأَيُّهَا الَّذِينَ آَمَنُواأَنْفِقُوا مِنْ طَيِّبَاتِ مَا كَسَبْتُمْ وَمِمَّا أَخْرَجْنَا لَكُمْ مِنَ الْأَرْضِ وَلَا تَيَمَّمُوا الْخَبِيثَ مِنْهُ تُنْفِقُونَ وَلَسْتُمْ بِآَخِذِيهِ إِلَّا أَنْ تُغْمِضُوا فِيهِ وَاعْلَمُوا أَنَّ اللَّهَ غَنِيٌّ حَمِيدٌ)267-البقرة(وَآَتُوا الْيَتَامَى أَمْوَالَهُمْ وَلَا تَتَبَدَّلُوا الْخَبِيثَ بِالطَّيِّبِ وَلَا تَأْكُلُوا أَمْوَالَهُمْ إِلَى أَمْوَالِكُمْ إِنَّهُ كَانَ حُوبًا كَبِيرًا)2-النساء.
.
خه‌ڵكی موسڵمان بڕوایان به‌وه یه‌كلابووه‌ته‌وه كه هیچ شتێك نابێته شت و هیچ ڕوداوێك نایه‌ته ڕوو و هیچ گۆڕانێك نایه‌ته گۆڕێ و هیچ گیانله‌به‌رێك و بێ گیانێك بونیان بۆ ناچه‌سپێ وشوێن وشوێنهوارێك دروست ناكه‌ن له ڕابوردو له داهاتووش ئه‌گه‌ر بڕیاری خوای گه‌وره‌ی له گه‌ڵ نه‌بێت وئه‌و ته‌نها ئه‌و -كه خوای گه‌وره‌یه- نه‌یه‌وێت و ڕێگه‌ی بۆ نه‌كاته‌وه!، بهلاَم ئه‌و بڕوا و بڕانه‌وه فیكری و فه‌رهه‌نگی و فیقهیه ئیسلامیه ده‌بێت(بزوێنه‌ر) یان (وه‌ستێنه‌ری) موسڵمان بێت له هه‌ر شوێن و كاتێ كه پێوێست بێت بووه‌ستێ و سهرسمت نه‌دات ! وه ئه‌گه‌ر پێوێستیش بوو ببزوێ و سڵ له هیچ نه‌كاته‌وه تا به ئومێدی نزیك و دوری ده‌گات و به ڕووی سپیه‌وه ڕوو به ڕووی خوای گه‌وره ده‌بێته‌وه!.
ئه‌م ڕوانینه عه‌قایدی وعهقڵیه- كهدهدوێت له دووانه‌ی ئازادی مرۆڤه‌كان وقهدهروقهزای خوای گه‌وره-نابێته له‌مپه‌ر له به‌رده‌م سێ ڕه‌نگ تهمیزوجیاكاریدا: به‌شێكیان بۆ خوای گه‌وره ده‌گه‌ڕێته‌وه و خۆی بڕیاری تێدا ده‌دات وه‌كو سه‌رخستنی موسڵمانان له جه‌نگ و ڕوبهڕوبونهوهكاندا وسه‌ربه‌رز كردنیان له دوا ڕۆژدا و به‌خشینیان و به به‌هه‌شت شاد كردنیان، به‌شێكی تریان په‌یوه‌سته به مرۆڤه‌كانه‌وه وه‌كو خۆ لادان له كرداروههڵس و كه‌وتی ناڕه‌وا ئه‌وانه‌ی كه به(الخبائث) ناو ده‌برێن و هه‌ڵبژاردنی ئه‌وانه‌ش كه به (الطیبات) ناسێنراون، به‌شی سێهه‌م كه له دوو به‌شه‌كه‌ی پێش‌و پێكدێن و هاوبه‌شه له نێوان خوای گه‌وره‌و به‌نده‌كانیدا و ناكرێ وناكونجێ خه‌ڵكانێ سه‌ركه‌توو سه‌ربه‌رزبن ئه‌گه‌ر به (نیاز‌و ڕێباز) سه‌ربازی خوای گه‌وره نه‌بن و –سهربازییبون-نه‌بێته كاروكاسپی وكاروانی ته‌مه‌نیان،وه نه‌كراوه‌و نابێت به‌نده‌كان به‌ڕێوه‌به‌ر وڕهنجبهری (ئایین وئیمان) بن ئه‌گه‌ر به هیدایه‌تی خوای گه‌وره نه‌بێت و هۆكارو ئامراز‌و توانا‌و تاقه‌ت نه‌به‌خشێت پێیان.
كه‌واته مرۆڤه‌كان ده‌توانن ببنه سه‌رچاوه‌ی هه‌مو خێرێك و كان وكارگهی هه‌مو شه‌ڕێكیش!، هه‌ر خۆشیان موختاری خۆیانن و لێیان دێ ئه‌و ئازادیانه‌ی كه خوا پێی ڕه‌وا بینیون بۆ به‌رژه‌وه‌ندی خۆیان به كاری بێنن و ڕێگاشیان بۆ ته‌خته ئه‌گه‌ر بیانه‌وێ وانه‌بن!،بهلاَم تائه‌به‌د هاوڕه‌گه‌زه‌كانیان كه مرۆڤن ئامینیان بۆ ناكه‌ن چونكه ئه‌وانیش له‌و شه‌ڕه‌نگێزییه پریشكی گه‌وره‌یان به‌رده‌كه‌وێ!وه هه‌رئه‌مه‌ش –بێدهنگنهبون-ڕه‌گ و ڕیشه‌ی ڕاسته‌قینه‌ی هه‌ڵوێست وه‌رگرتنه له ڕوداوه‌كان تا به تاوانی تاقمێك سه‌رشۆڕو چه‌ماوه‌و پوچه‌ڵ نه‌بن. .(وَنَفْسٍ وَمَا سَوَّاهَا، فَأَلْهَمَهَا فُجُورَهَا وَتَقْوَاهَا، قَدْ أَفْلَحَ مَنْ زَكَّاهَا، وَقَدْ خَابَ مَنْ دَسَّاها)7-10الشمس. پرسی ئازادی و ئازادیه‌كان زوو زوو یه‌خه‌مان ده‌گرێت وداوا ده‌كات بچینهوهسهری هه‌ركاتێكیش پرسیارمان لێ بكرێ یان وهلاَمی پرسیارێكمان بێته به‌رده‌ست ناتوانین خۆمانی لێ گێل بكه‌ین و زۆریش په‌رۆشی ئه‌وه‌م بیرمه‌ندانی شه‌رعناس یه‌ك قسه بن له سه‌ری ولهق وپۆپی وشك و مردوی لێنه‌كه‌نه‌وه.
ئازادی سه‌ره‌ڕای پیرۆزیه‌كه‌ی وپه‌یامه به‌رزه‌كه‌ی كۆتاییه‌كه‌ی ده‌بێته دۆزه‌خ و دوكه‌ڵ ئه‌گه‌ر سنوره‌كانی دیاری نه‌كرێت كاتێ مامه‌ڵه‌ی له گه‌ڵ ده‌كرێ چ وه‌ك ئامانج یان ئامراز، ئه‌م به دۆزه‌خ ودوكهڵ بونه‌ش سه‌روسیمای ئازادی وئازادیخوازان ده‌گرێته‌وه‌و ته‌نها هه‌ل وههڵكهوتێكی گه‌وره ده‌بێت بۆ قۆستنه‌وه و قۆڵبادان وخۆبادانی كه‌مینه‌یه‌ك به سه‌ر زۆرینه‌یه‌دا یان به‌پێچه‌وانه‌وه!.ئه‌گه‌ر وابێت شه‌ریعه‌تی ئیسلام ڕێگا نادات ئازادی بكرێته ئامرازی گه‌ڵته‌جاڕی وسوككردنی ئامانجه ڕه‌سه‌ن وڕهواكانی دروست بونی مرۆڤ كه یه‌كانگیره له‌گه‌ڵ ئه‌و ئامانجانه‌ی كه ئیسلام له پێناویدا هاتووه!، له‌و گاڵته جاڕی وجاڕدانی سوكایهتیهش وه‌كو باوه‌ڕ هێنان به ئیسلام و ئه‌نجا په‌شیمان بوونه‌وه وپاشان موسڵمان بونه‌وه‌و دوایی بێبڕوابونهوهو دووباره و چه‌ند باره بوونه‌وه‌ی ئه‌م ڕه‌وت و ڕه‌فتاره كه پێش ئه‌وه‌ی له گه‌ڵ ئیسلام دژ بووه‌ستێته‌وه له گه‌ڵ عه‌قڵدا دوژمنی خوێنه خۆره‌ی یه‌كترن!،پێشتر ئه‌وه‌مان دوپات كرده‌وه كه چركهوساتی موسڵمان بوون زۆران و بۆڕدانی تێدانیه ئیتر بۆچی ئیسلام ئه‌م گێچه‌ڵه عه‌قیده‌ییه ترسناكه قبوڵ كات؟،یان بۆچی خه‌ڵكێ كه به ئیختیاری خۆی ئیسلامی قبوڵكردووه ڕۆژێ دوژمن بێت و ڕۆژێ به ناو دۆست!؟ ئایا چی ڕێبازێكی مرۆیش قبوڵێتی ببێته گه‌مه‌ی مندالاَنه و وه‌كو ماڵه باجێنه ساتێ دروستیكات و ساتێكیتر بیڕوخێنێ و ئه‌م چالاكی و بێ چاووڕوویهش گهمهوگاڵتهی ڕۆژانه ودرێژایی ساڵی بێت؟! ئه‌گه‌ر (ئازادی) لهوجۆروبۆره نه‌كرێت ببێت وبهڕێسای عه‌قڵ بوغزاوبێت ئیتر بۆچی ته‌نها ئیسلام بگرێته‌وه وببێته نیشانه‌ی تیر‌و تانه وشیروشهڕ؟! (وَقَالَتْ طَائِفَةٌ مِنْ أَهْلِ الْكِتَابِ آَمِنُوا بِالَّذِي أُنْزِلَ عَلَى الَّذِينَ آَمَنُوا وَجْهَ النَّهَارِ وَاكْفُرُوا آَخِرَهُ لَعَلَّهُمْ يَرْجِعُونَ)72-آل عمران.(إِذَا جَاءَكَ الْمُنَافِقُونَ قَالُوا نَشْهَدُ إِنَّكَ لَرَسُولُ اللَّهِ وَاللَّهُ يَعْلَمُ إِنَّكَ لَرَسُولُهُ وَاللَّهُ يَشْهَدُ إِنَّ الْمُنَافِقِينَ لَكَاذِبُونَ، اتَّخَذُوا أَيْمَانَهُمْ جُنَّةً فَصَدُّوا عَنْ سَبِيلِ اللَّهِ إِنَّهُمْ سَاءَ مَا كَانُوا يَعْمَلُونَ، ذَلِكَ بِأَنَّهُمْ آَمَنُوا ثُمَّ كَفَرُوا فَطُبِعَ عَلَى قُلُوبِهِمْ فَهُمْ لَا يَفْقَهُونَ، وَإِذَا رَأَيْتَهُمْ تُعْجِبُكَ أَجْسَامُهُمْ وَإِنْ يَقُولُوا تَسْمَعْ لِقَوْلِهِمْ كَأَنَّهُمْ خُشُبٌ مُسَنَّدَةٌ يَحْسَبُونَ كُلَّ صَيْحَةٍ عَلَيْهِمْ هُمُ الْعَدُوُّ فَاحْذَرْهُمْ قَاتَلَهُمُ اللَّهُ أَنَّى يُؤْفَكُونَ) 1-4المنافقون.
* * *
مرۆڤه‌كان له قۆناغی پێش ته‌شریف هێنانی پێغه‌مبه‌ران نه‌ك دڵنیایی دڵیشیان له ده‌ست دابوو!،بوبونه كۆیله، كۆیله‌ی(كۆیله‌كان)! وشك وه‌ستاو بوون وه‌ك تاوه‌ر، وه‌ك بته‌كان، گوێدار بهلاَم كهڕهواڵه!، چاو له‌سه‌ر بهلاَم نابینا!، به‌ده‌ست وپێ بهلاَم گۆج و شه‌ل!، به ده‌م وزمان بهلاَم لاڵ وبێ حاڵ!،ڕویان له هه‌موو شوێنێ بوو جگه له ئاسمان، وه‌ك فیله‌كه‌ی ئه‌بره‌هه بۆ هه‌موو لایه‌ك شل وژێربار جگه له ماڵه‌كه‌ی خوای گه‌وره!، ئه‌وان نه‌یانده‌ویست وه‌كو ئه‌بره‌هه ماڵی خوا بڕوخێنن بهلاَم له ڕوخاندندا داهێنانیان كرد‌و كردیانه خانه‌ی خواكان وده‌یان خوایان له ماڵه‌كه‌یدا چاندبوو. به ناو ماڵ وڕوگهی خوای تاقانه مابوو، ئه‌و تاكهخوایه له ڕاستیدا لای ئه‌وان خوایه‌ك بوو لاواز!،بێ نیازوخواز! ،بێ ڕازی بێ ئه‌ناز! چاوه‌ڕوان بوو بته‌كان،یان مه‌لائیكه‌كان ،یان جنۆكه‌كان خێری پێ بكه‌ن وله هه‌واڵی به‌نده‌كانی ئاگاداری بكه‌نه‌وه!.جا ئه‌مه چۆن خوایه‌كه؟!چۆن بیر‌و بڕوایه‌كه؟!،چی سه‌یرو سه‌ودایه‌كه؟!.
بۆ كۆتایی هاتنی ئه‌م گاڵته‌جاڕیه عه‌قڵیش نه میوان بوو نه خانه‌دان! تا بۆ ته‌نها جارێك پرسیارێ بكات كه چۆن خوایه كی زیندوو،خاوه‌نی بوون ونه‌بوو، بێ وێنه وهاوتا لهڕابوردووله داهاتوو،خاوه‌نی زه‌وی وئاسمانهكان-به داننانی خۆیان- ده‌سته‌وسان و بێ په‌ل و پۆ بێت له كاروباریدا تا هه‌ندێ بت و په‌یكه‌ری ده‌سكردی خۆیان به هۆشی دێننه‌وه كه چ باسه؟ كێ ملهوڕو كێ كه‌ساسه؟ كامه خراووكامه خاسه؟ كێ دۆڕاوه و كێ بڕاوه؟ كێ سهربڕوسهربڕاوه؟، ئه‌رێ ژیان بۆ خۆی ده‌ڕوات یان وشكه‌ساڵیه؟بێنان وبێ ئاویه؟ شار‌و ولاَت شێواویه؟ئه‌وه‌ی باوه دزی وگزی وناپیاویه؟ نهساتێكهونهساڵێكه هه‌رده‌م هاوكێشه‌كان نا ته‌ریب وپێیان له ئاسمان و سه‌ریان له ڕێسمانه! بازاڕیی خه‌ڵك فرۆشیه!خانه‌ولانه‌ی له‌شفرۆشیه! مه‌یان وجیهانی شه‌ڕفرۆشیه!.
ته‌نها وتاقه ماڵه‌كه‌ی خوایان كردبووه كارگه‌ی خوایه‌تی وخوڵقاندنی خواكان! كڕنۆشیان بۆ هه‌موو بتێ بوو جگه له خوای گه‌وره، زۆر كه‌س ڕاستگۆ بوو لایان به فاڵچی وقومارچی وساختهچی دورونزیك جكه له پێغه‌مبه‌ر!! كۆڵ وباری قوڕقوشمی بوون بۆ خۆیان،بۆ یه‌كتری،به‌رچاویان تاریك بوو بوو، هیچ شتێك وه‌كو خۆی نه‌ده‌بینرا، نه تاڵی تاڵ بوو!، نه شیرینی شیرین!،نه جوانی جوان بوو!، نه ناشیرین ناشیرین!پێوه‌ره‌كان هه‌ڵوه‌ریبوون، سه‌رچاوه‌كانی ئایین وئه‌وین ،ژوان وجێژوان، ژه‌م وژینی ڕۆحی،لهیهكتربون و بون وبۆ یهكتربون، یه‌كبوون ولهتبوون، دۆستایه‌تی ودژایه‌تی، به‌خراپی بووبووه لێڵ ولیتاو!،زه‌وق وشه‌وق وتام وچێژوبۆن وبه‌رامی خواردن وخواردنهوهش هێڵی سروشتی وون كردبوو ،خوێن ومه‌ی ومردارهوهبو پلاَویان بو!،مرۆڤ مرۆڤ بوو بهلاَم به جه‌سته،ڕۆحیش هێزێكی له ڕێگا بزربووی بێ كه‌ره‌سته،ده‌بوو موجیزهیهك بێت وڕایتهكێنێ وپێی بڵێ هه‌سته!. (أَلَا لِلَّهِ الدِّينُ الْخَالِصُ وَالَّذِينَ اتَّخَذُوا مِنْ دُونِهِ أَوْلِيَاءَ مَا نَعْبُدُهُمْ إِلَّا لِيُقَرِّبُونَا إِلَى اللَّهِ زُلْفَى إِنَّ اللَّهَ يَحْكُمُ بَيْنَهُمْ فِي مَا هُمْ فِيهِ يَخْتَلِفُونَ إِنَّ اللَّهَ لَا يَهْدِي مَنْ هُوَ كَاذِبٌ كَفَّارٌ)3-الزمر(أَفَرَأَيْتُمُ اللَّاتَ وَالْعُزَّى،وَمَنَاةَ الثَّالِثَةَ الْأُخْرَى،أَلَكُمُ الذَّكَرُ وَلَهُ الْأُنْثَى، تِلْكَ إِذًا قِسْمَةٌ ضِيزَى،إِنْ هِيَ إِلَّا أَسْمَاءٌ سَمَّيْتُمُوهَا أَنْتُمْ وَآَبَاؤُكُمْ مَا أَنْزَلَ اللَّهُ بِهَا مِنْ سُلْطَانٍ إِنْ يَتَّبِعُونَ إِلَّا الظَّنَّ وَمَا تَهْوَى الْأَنْفُسُ وَلَقَدْ جَاءَهُمْ مِنْ رَبِّهِمُ الْهُدَى)19-23 النجم.(وَيَعْبُدُونَ مِنْ دُونِ اللَّهِ مَا لَا يَضُرُّهُمْ وَلَا يَنْفَعُهُمْ وَيَقُولُونَ هَؤُلَاءِ شُفَعَاؤُنَا عِنْدَ اللَّهِ قُلْ أَتُنَبِّئُونَ اللَّهَ بِمَا لَا يَعْلَمُ فِي السَّمَاوَاتِ وَلَا فِي الْأَرْضِ سُبْحَانَهُ وَتَعَالَى عَمَّا يُشْرِكُونَ )18-يونس . له ناو عه‌ره‌ب و عه‌جه‌م ،له ڕۆژههلاَت بۆ ڕۆژئاوا، گوزه‌ران به‌رگورزی خۆپه‌رستی و قامچی ناڕه‌وایی كۆمهلاَیهتی و تێلاَی تاوانكاری كه‌وتبوو،كه‌س به‌كه‌س نه‌بوو!،كه‌س به‌خه‌می ئه‌ویتر نه‌بوو،بیری بنه‌ماڵه،به‌رژه‌وندی هۆزو هۆزایه‌تی خوایه‌كی گه‌وره بوو!!،كینهوبوغزاندن چیرۆكی ئه‌و ڕۆژگاره بوو!،فه‌رته‌نه‌و فهناكردن وفێڵبازی هونهروئهفسانهونوكتهی دیوه‌خان بوو!،داگیر كاری وڕفاندن شا سواریی بوو!، كه‌س له خۆی ئه‌مین نه‌بوو، دڵنیایی و ئۆقره‌یی ده‌روون و سه‌قامگیری ته‌نها له ئاسمان ده‌ست ده‌كه‌وت، ئاسمانیش بهزرو زه‌وی سه‌خت!.
پرسیاره‌كان كه‌ڵه‌كه بوو بوون، بێشوماروبێ ئامار!، تاقیكردنه‌وه‌كانی مرۆڤ بوون و مرۆڤ سالاریش وه‌رز له دوای وه‌رز و ساڵ به ساڵ قورستروگرانتر ده‌بوون، وهلاَمه ڕاسته‌كانیش لای كه‌س نه‌بوو!،ده‌روو ده‌روازه‌كان، دڵسۆزودڵدارهكان، دیندار وبێدارهكان،له ده‌گمه‌ن ده‌گمه‌نتر بوون!،
قافڵه‌كه وه‌ستانی نه‌بوو، له گومانێكه‌وه بۆ گومانێكیتر،له تالاَیی و تالاَنی بۆ تالاَیی و تالاَنیهكیتر به خێرایی گیڤه‌ی ده‌هات، ڕێپێگرتن وخاوكردنهوهی له ئه‌گه‌ر ده‌رچوو بوو!، ژێرده‌سته‌كان بووبوونه نمونه‌ی دۆزه‌خه‌كه‌ی قیامه‌ت!،سه‌رده‌سته‌كانیش هه‌موو هه‌واو هه‌موو هیواو هه‌موو هه‌وێنی ژیانیان له خه‌ڵك قات وقڕ كردبوو!،جیهانی مه‌ردم بۆنی كردبوو!،بۆگه‌نی كردبوو!،كه‌س وه‌كو خۆیان ناتوانێ وێنه‌ی دهردودهرمانیان بكێشێ و چیرۆكه‌كان وه‌كو خۆیان بگێڕێته‌وه وبیانگوازێتهوه بۆ نه‌وه‌كان تا فێربن مێژوو چۆن دووباره ده‌بێته‌وه و له كوێوه دێته‌وه؟ هه‌زار حه‌كیمیش به ئه‌ندازه‌ی ده‌رده‌دارێ نازانێ!.
(موغیره‌ی كوڕی شوعبه) هه‌واڵی خۆیان ده‌گه‌یه‌نێ به‌ڕۆژ ههلاَت له ڕێگه‌ی دانوستانی له گه‌ڵ رۆسته‌می سه‌ركرده‌ی گه‌وره‌ی فارس وپێی ده‌ڵێت: چاكترین كه‌س له ئێمه ئه‌و كه‌سه بوو ده‌ستی بچێته خوێنی ئامۆزاكه‌ی و بیكوژێ و سامانه‌كه‌ی بدزێ و لوشیدات!!،هه‌ر ئێمه بووین تۆپیو مرداره‌وه بومان ده‌خواردوو! خوێنمان ههڵدهقۆڕاندوو! ئێسقانمان دهكرماند! هه‌تا خوای گه‌وره ده‌روی لێكردینه‌وه‌و پێغه‌مبه‌رێكی له خۆمان نارد بۆمان!.
(جه‌عفه‌ری كوڕی ئه‌بوتالب)یش له ڕێگه‌ی (نه‌جاشی)وه حاڵی په‌شێوو نامرۆڤانه‌ی سه‌رده‌می نه‌فامی ناوچه‌كه‌یانی وه‌كو خۆی گه‌یانده جیهانی مه‌سیحی كاتێ وتی: ئێمه خه‌ڵكێ بوین بت په‌رست ومرداره‌وه بومان ده‌خوارد وخوێنی یه‌كتریمان حهلاَڵ دهكردو چی خراپهبوایه ده‌مانكرد!،تاخوای گه‌وره پێغه‌مبه‌ری بۆ ناردین كه ڕه‌چه‌ڵه‌ك وڕاستگۆیی وئه‌مانه‌تی ده‌زانین و بانگێشتی كردین بۆ تاقانه‌په‌رستی و دژ بوون به داروبه‌رد په‌رستی و فه‌رمانیدا به ڕاستبێژی و خزمدۆستی و دراوسێ ویستی و دووركه‌وتنه‌وه له هه‌رچی حه‌رام وحهرامزادهیی هه‌یه!.
(عه‌مروی كوڕی عاس)یش له‌كاتی بینینی یه‌كێك له سه‌ركرده‌كانی (ئه‌سكه‌نده‌رییه)ی میسروبونی وه‌رگێڕێك له‌نێوانیاندا پرسیاری كرد تا خۆیان بناسێنن، ئه‌ویش ڕێك وڕوون ناسنامه‌ی كۆن ونوێی خۆیانی ده‌رخست بۆ ڕۆژئاواییه‌كان له ڕێی ئه‌و سه‌ركرده‌وه و وتی: ئێمه‌ی عه‌ره‌ب له زه‌ویی دڕك وخڕنوكداین!، ئێمه دانیشتوانی ماڵه‌كه‌ی خواین،خاوه‌نی ته‌سكترین زه‌وی وخراپترین گوزه‌ران بووین!،بخۆری مرداره‌وه بو بوین!،خوێن خواردنه‌وه عه‌یش ونۆشمان بوو!،هه‌ڵكوتان وهه‌ڵمه‌ت دژی یه‌كتر و بهدارودیواری یه‌كتردا ههڵزهنین خووخهیاڵمان بوو!،ئێمه خوارترین ژین وژیانمان هه‌بوو!.
ئافه‌رین كۆمه‌ڵگه‌ی ئیسلامی كه توانیت هاوئایین وهاولاَتیهكانت به شێوه‌یه‌ك په‌روه‌رده بكه‌یت كه ڕه‌خنه‌گری ئازاد‌و ئازابن! ئه‌گه‌ر ڕهخنهكهش له خۆیان بێت و له به‌رده‌م دوژمنی خۆشیاندابێت!،ئه‌مه داهێنان و دامه‌زراندن و دابه‌زاندنی جیهانێكی نوێیه له به خۆداچوونه‌وه‌و هاتنه‌وه سه‌رخۆ!، ئه‌وه‌ی دهموهستێنێ ئه‌و عه‌قڵ وعهقڵكاریه جوانه‌یه كه به‌راوردی نێوان دوو قۆناغی پێده‌كه‌ن –قۆناغی نه‌فامی وقۆناغی فامداری- وخێروناخێری هه‌ردووكیان به زمانی ژماره‌و ڕه‌وشتێكی ماتماتیكی ده‌یخه‌نه‌ڕوو بێ شارنه‌وه‌و بێ تێكه‌ڵ وپێكه‌ڵ كردن!، بێ ئه‌وه‌ی ده‌مارگیری و هۆزگه‌رایی و ترس ودڵهڕاوكێی قۆستنه‌وه‌ی دوژمن!- ئه‌م ته‌رزه بیركردنه‌وانه زۆرن كه ده‌ترسن دوژمنی وه‌همی یان ناوههمی خراپ سود وه‌ربگرێ له ڕه‌خنه وپه‌نجه خستنه‌سه‌ر ناته‌واوی و ناته‌باییه فیكری و كۆمهلاَیهتیهكان به ناوی ناوه‌ختی یان بێ ئاگایی دوژمن له‌و خاڵه بێ هێزانه كه زۆرجار درۆیه‌كی شاخدارو كلكداره له گه‌ڵ یه‌كتر ده‌كرێ!! ئه‌گینا زۆر شت ده‌زانێت و له‌وانه‌یه قۆستبێتیهوه یان نا!،له هه‌موو دۆخێك‌دا ئازاد بوون له ڕه‌خنه‌و ئاشكراكردنی نه‌خۆشیه‌كان نابێت هیچ ڕێگرێك بكرێته به‌هانه وتانه!، پێویسته وه‌كو هاوهلاَنی پێشه‌وامان جیهاد بكه‌ین بۆ ئازادی له ڕه‌خنه‌و ڕه‌خنه‌ش له ئازادیه‌كی دیكۆر بگرین كه قولابی دهستوپێمانبن له گه‌یشتن به‌ئامانجه شه‌رعیه‌كان- بیانوه‌ستێنێ و یان دهستهمۆیانكات، به‌ڵكو ئه‌وه‌ی كاتی دێت نایسپێرن بهكاتێكیتر،ئه‌وه‌ی شوێنی بوو ناینێرن بۆ شوێنی‌تر،ئه‌م گه‌مه‌یه به كات وبه شوێن مندالاَنهیه،هه‌رزه‌كارانه‌یه،ناحه‌زانه‌و دوژمنكارانهیهلهگهڵ خود،له‌گه‌ڵ خه‌ڵك،له‌گه‌ڵ خوێندنهوهوخێرافێربوونی ڕاستیه‌كان،له‌گه‌ڵ ڕزگاربوون لهخاوهخاوو خه‌واڵو بون وخهوبینینی وڕێنهكاران!.
لاسه‌نگ وبێ سه‌نگ كردنی ته‌مه‌ن ومێژووی ئینسان وپێشهلكردنی پێوه‌ره‌كان وپلیشاندنی بنه‌ما گشتی و گشتگیریهكانی وه‌ك (ئایین ئامۆژگاریه)!كه‌پێغه‌مبه‌ری پێشه‌نگ(سهلاَت وسه‌لامی خوای له سه‌ربێت) كردوویه‌تی به ڕه‌گ وڕایهڵهی په‌یوه‌ندی نێوان تاكه‌كانی كۆمه‌ڵگه‌ی موسڵمان به فه‌رمانڕه‌وا وفهرمانبهرهوه!،به‌بێ گشتاندن وچالاكاندنی ئه‌م دیارده دینیه ئیسلامیه مهحاڵهبتوانین سنوره‌شه‌رعیه‌كان-كه ئه‌رك وماف وپاداشت وسزای له‌خۆگرتووه-بپارێزین وئادهمخانهیهك ئاماده كه‌ین كه نمونه بێت بۆ كاتی خۆیان و دوای خۆیان و دووربین و چاویلكه‌ی هه‌موو مرۆڤ په‌روه‌رێ بێت به گشتی و خواپه‌رستان به تایبه‌تی!.
ڕاشكاوی و ڕاستگۆیی سێ سه‌ركرده‌ی خاوه‌ن سه‌رنج وشایه‌د حاڵی وه‌كو(موغیرهوجهعفهروعهمرو) خوایان لێ ڕازی بێت یهكجاربههێزوپێزن، ته‌واو جێی دڵخۆشین،بۆ له‌سه‌ر وه‌ستان و زۆر دیراسه‌كردنی وكردنیان به دۆزێنهری خاڵی وه‌رچه‌رخان وپهڕینهوه بۆ ئه‌وبه‌رو ئه‌وپه‌ڕی خۆ دۆزینه‌وه، خۆناسینه‌وه، خۆلۆمهكردن له شوێنی لۆمهدا، بێ ڕوپامایی، بێ ڕوگیری وناچاری،تا بتوانین ولێمان بووه‌شێته‌وه جارێ واز له خهڵكیتر بهێنین ئه‌وانه‌ی پشكێكیان هه‌یه له دواخستن وپهكخستن وپهرتبوونماندا!،وهكوئهوان-سێ هاوه‌ڵه‌كه-له‌خۆمانه‌وه ده‌ست پێًبكهین!،چونكه خۆمان پێش هه‌رشت وشوێنێ سه‌رچاوه‌ی نهخۆشیهكانین،ژینگه‌یان بۆ فه‌راهه‌م ده‌كه‌ین ، میكرۆب وڤایرۆسهكان هه‌ڵده‌هێنین و به خێویان ده‌كه‌ین، نازیان ده‌كێشین، بهڕازونیازیان ده‌كه‌ین!.
بهوپێوهرانهی سێ هاوه‌ڵه‌كه‌ی پێشه‌وامان باروبارگه‌ی ناوچهوناوچهنشینانی خۆیانیان پێ هه‌ڵسه‌نگاند وجیهانی ئه‌و سه‌رده‌مه‌یان لێ ئاگاداركرده‌وه وكردیانه وانه‌یه‌كی نه‌بیسراو نه‌بینراو بۆگه‌لان!،سابهڵكوعهرهبی موسڵمان ئاسایی ڕه‌فتار بكه‌ن وزوو زوو به فریای خۆیان كه‌ون و ڕێبازی ڕابوردویان -كه له ڕێبازی جاهیلی عه‌ره‌ب سیلاویتر بووه- پشت گوێخهن وسهرلهنوێََََ مێژویان دروستكهنهوه وه‌ك چۆن هۆزه‌كانی عه‌ره‌ب له گه‌ڵ ڕابوردوو خۆیان قرتاند وبه گیانێكی نوێ جیهانێكی نوێیان پێشكه‌ش كرد به‌مرۆڤایه‌تی كه تا ڕۆژی قیامه‌ت ده‌كرێ وده‌گونجێ له‌و ڕۆحیه‌ته گۆڕانخوازیهو گۆڕانكاریه‌وه به‌هره‌مه‌ند ببن!.
به پێوه‌ری هاوهلاَن ده‌بوو بۆ زه‌وی و زهوینیشنانی ئه‌و چه‌رخ وزه‌مانه كۆده‌تایه‌ك ڕوو بدات و ژێروژووریكات!،لافاوێك بێت وئه‌و هالاَووتالاَو و زه‌لكاوه ڕاماڵێ!. زۆر حه‌وجێی ته‌وژمێك بوون پێشتروبه درێژایی مێژوو ڕووی نه‌دابێت، ئیتر له‌وه زیاتر دواكه‌وتنی، دره‌نگكه‌وتنی، مرۆڤ ده‌بووه نه‌بووی هه‌رنه‌بوو، بوون وبونهوهرو زینده‌وه‌ریش ئامانج له دروست بوونیان هیچ وپوچ دهبوویهوهودهمایهوه،خوای گه‌وره به دانایی بێسنوری،به زانایی بێ كسوری،به‌به‌خشنده‌یی بێ قسوری، له كات و ساتی خۆیدا به‌زه‌یی هاته‌جۆش، به‌ره‌كه‌تی هاته خرۆش،په‌یام وپێغه‌مبه‌ری ته‌شریفی هێنا به هۆش وگۆش، وهلاَمی دابه‌زی كه‌م كه‌م وخۆش خۆش!، كه‌سێكی بۆ ناردن له خۆیان بهلاَم ڕاستگۆ!،سه‌ربه‌خۆیان بهلاَم ژیرلهگفتوگۆ!، هاوزمانیان بهلاَم پاك و له‌سه‌رخۆ! !(لَقَدْمَنَّ اللَّهُ عَلَى الْمُؤْمِنِينَ إِذْ بَعَثَ فِيهِمْ رَسُولًا مِنْ أَنْفُسِهِمْ يَتْلُو عَلَيْهِمْ آَيَاتِهِ وَيُزَكِّيهِمْ وَيُعَلِّمُهُمُ الْكِتَابَ وَالْحِكْمَةَ وَإِنْ كَانُوا مِنْ قَبْلُ لَفِي ضَلَالٍ مُبِينٍ)164-آل عمران(هُوَالَّذِي بَعَثَ فِي الْأُمِّيِّينَ رَسُولًا مِنْهُمْ يَتْلُوعَلَيْهِمْ آَيَاتِهِ وَيُزَكِّيهِمْ وَيُعَلِّمُهُمُ الْكِتَابَ وَالْحِكْمَةَ وَإِنْ كَانُوا مِنْ قَبْلُ لَفِي ضَلَالٍ مُبِينٍ، وَآَخَرِينَ مِنْهُمْ لَمَّا يَلْحَقُوا بِهِمْ وَهُوَالْعَزِيزُالْحَكِيمُ،ذَلِكَ فَضْلُ اللَّهِ يُؤْتِيهِ مَنْ يَشَاءُ وَاللَّهُ ذُوالْفَضْلِ الْعَظِيمِ)2-4الجمعة(لَقَدْ جَاءَكُمْ رَسُولٌ مِنْ أَنْفُسِكُمْ عَزِيزٌعَلَيْهِ مَاعَنِتُّمْ حَرِيصٌ عَلَيْكُمْ بِالْمُؤْمِنِينَ رَءُوفٌ رَحِيمٌ)128-التوبة(هُوَالَّذِي أَرْسَلَ رَسُولَهُ بِالْهُدَى وَدِينِ الْحَقِّ لِيُظْهِرَهُ عَلَى الدِّينِ كُلِّهِ وَلَوْ كَرِهَ الْمُشْرِكُونَ )33-التوبة.
پرسیاری به جێ وڕێ ئه‌وه‌یه كه ئایا پێوهرهكانیتر،سه‌رچاوه فهرههنگیهكانیتر،پاڵنهروپهلكێشهكان،عه‌قڵ گه‌وره‌ترین به‌هره‌و دیاری په‌روه‌ردگار ڕۆڵی چی بوو؟،ئه‌زمون وخاوه‌ن ئه‌زمونه‌كان چیان پێ‌بوو؟،چیانكرد؟،به چی گه‌یشتن؟،فه‌لسه‌فه وفه‌رهه‌نگی گه‌لانی دوروودراوسێ بۆ نه‌بووه فریادڕه‌س وفریاگوزاری برینه دێرین وقوڵهكان؟،نه‌ریت وهونه‌ر،ئه‌ده‌ب ووتار،كۆڕوسهكۆو دیوهخانهشیعریهكان بۆ لایه‌كی خێریان نه‌كرده‌وه له‌كاره‌ساتی ڕاسته‌قینه‌یان؟،ئه‌ی زانست وزانیاری توانی ئومێدێ ببه‌خشێ؟،چه‌مكی به‌رژه‌وه‌ندی كه مه‌راقی مرۆڤه‌كانه نه‌ده‌كرا شتێكی پێ هه‌ڵسوڕێ؟،ئه‌ی ئایینه‌كانی پێش ئیسلام له دوای سه‌دان ساڵ بوون وهات وچوون بۆ كه‌وتنه سوچ وبنمیچی مێژوه‌وه؟!.
پێش پێوقودومی پێوه‌ره تاقانه‌كه،شهرعنامه خواییه‌كه!،هه‌موو ئه‌وانیتر:عه‌قڵ بێگانه وپهنگ ومهنگ بو،بێ شه‌جه‌ره‌ی ڕهگوڕیشهوون،نه‌هاته‌گۆ،نهكهوتهكار، فریای خۆشی نه‌كه‌وت تا نه‌كه‌وێ!،ئاراسته‌ی ئه‌و ته‌نها بۆ خواردن یان ڕابواردن بوو،خه‌واڵو بون یان كهڵخستن بوو!.
ئه‌زمون وبه‌ناو ئهزموندارانیش سه‌ره‌ڕای دوری وقوڵی له دووبارهوخولانهوهدا واقیان وڕمابوو، سه‌ریان سوڕمابوو،هیچیان پێنه‌مابوو،تا بیڕێژن،تا بیبه‌خشن! ئه‌وه‌ی مابوو پۆزلێدان وخۆبادان وكهشخهوفشهی ناوگهڕهك وكۆلاَنان بوو!، زۆرینه‌ی زاڵیش بژێوی ونوچهوموچهیان ئه‌فسانه‌ی باپیران وسهربوردهی جه‌نگه‌كان بو، یان چوارمشقی ناودیوان وخواردنه‌وه‌ی مه‌ی ومهستیی به گۆرانیبێژان وسه‌رنجی سه‌ماكه‌ران بوو!.
فهلسهفهوفهلسهفهچیانی دراوسێی نزیك ودورهكانیش گه‌ر بۆ خۆیان نه‌بوبن چۆن بۆ خه‌ڵكی دوور ده‌بن؟! بیروبۆچونی چینایه‌تی وشهڕوشهرعاندنی ئاغایه‌تی و كۆیلایه‌تی و بالۆره‌ی فره‌یی له خوایه‌تی وپاكتاوی مرۆڤایه‌تی به‌ناوی ڕه‌گه‌زی بهرزوپاك ونزم وپیسهوه، ئه‌وان داهێنه‌ری بوون!. پیرۆزی خۆیان بێت و ماڵی قه‌ڵب موڵكی خاوه‌نه‌كه‌یه‌تی!.
ئه‌ده‌ب وشیعروهونهرو وتاریش نه‌یتوانی ئه‌و واقیعه تێپه‌ڕێنێ ئه‌مانیش زۆرتر بۆ بای باڵ ودڵدانه‌وه‌ی ده‌روونی ماندوو په‌تاڵ!،یان به‌سه‌ربردنی كاتێكی به‌تاڵ!، یان پڕكردنه‌وه‌ی بازاڕێكی بێ ساڵ وپێگه‌یاندنی نه‌وه‌یه‌كی خێڵ په‌رستی سه‌رقاڵ! كرا بوه ڕه‌مزی ئه‌و قۆناغه دورودرێژه.
زانست وزانیاریهكیش ئومێدی ئه‌وه‌ی لێ بكرێت ده‌روازه‌یه‌ك بێت بۆ ده‌رچوون له‌و تونهیله تاریك وترسناكهی دونیای تێدا وون بو بوو،یان نه‌بو یان كز‌و هێزلێبڕاو بوو،ئه‌گه‌ر مشتێك زانستیش هه‌بوبێت له‌وه لاوازتره وهلاَمی غه‌یبی وناغهیبیهكان بداته‌وه و میلله‌تان بگه‌یه‌نێ به خوای خۆیان وه‌كو ئه‌وه‌ی خوای گه‌وره ده‌یه‌وێت. زانست و زانیاری مرۆیی یان گه‌ردوونی هه‌رچۆن و هه‌رچه‌ند بێت ناتوانێ له جیاتی ئایین،ئایینی خوا كه ئیسلامه ڕۆڵ بگێرێ،ئه‌گه‌ر ویسترا زانست له جێی وه‌حی بهرنامهوبهیان بێت -ئه‌مه‌ش مه‌حاڵه- ئه‌وه بانگه‌وازه بۆ نه‌هێشتنی شه‌رعیه‌تی وه‌حی و دانانی چارهوچاوێكیتره بۆ دینداری!.به‌رژه‌وه‌ندیش زاتێكی بێ گیان وژیانه،له‌لای ئه‌وان-كۆمه‌ڵگه‌ی جاهیلی- هه‌ڵپه‌ڕكێی پیاوان وژنانه! ،هه‌ڵپه‌یه‌كی له‌تێ نانه!،مۆڵدانی ئه‌سپی زۆروشهڕوشانه،ئه‌وه‌یه دڵ بۆی وێرانه!،ئه‌وه‌نده‌ش–به‌رژه‌وه‌ندی-بێعهلام وبورهیه،جارێ عانه‌یه!، ،جارێك گه‌یشتن به بانه‌یه،جارێكی‌تر سوێند خواردن به‌سه‌ری بێگانه‌یه!،جارێ نانهسكهیه!،كاتێكی‌تر له ده‌ست له‌ملانی دلبهرێكی ناسكه‌یه!،وهختێكیتر جه‌نگی خۆتڕێن وخۆقڕانی به ده‌ست هێنانی سكه‌یه!،توخوا ئه‌مه به‌رژه‌وه‌ندیه یان نادادی وههلپهرستیه؟! یان لوتكه‌ی خۆپه‌رستیه؟!، یان تێكه‌وتن وخۆوبهختیه؟!.
ئایینه‌كانیش ده‌ستبه‌ده‌ست ودهمبهدهم كرابونهشهقشهقه،لایه‌ك وای ده‌بینی ته‌نها خوایه‌ك هه‌قه،ئه‌ویش خوای نه‌ته‌وه‌ی موختارهوپشكی خه‌ڵكانیتر گشتی ناهه‌قه،لایهكیتر ده‌یانوت خوا ته‌نها نیه، دووانیش نیه، به‌ڵكو سیانی خاوه‌ن ته‌خت ودهسهلاَت وشهقه!، ههرئێمهش نهوهوئهوینی ئه‌وین بێ كێبڕَكێ وشانشانێن وتهقتهقه!،پاپاش سه‌رتۆپی خێر‌و كارتی به‌هه‌شتیش ده‌به‌خشێ،خۆشی له خۆمان و به‌هه‌شت بۆ خۆمانه بێ ته‌قه‌وڕه‌قه،ئه‌وه‌ش سه‌ره نه‌گرێ باوه‌ڕی خوارولهقه!.
له‌م جه‌نجاڵی كوفرستانه، كه دونیا بوبوه وێرانه،نه خوای ڕاسته‌قینه باوبوو!، نه قسه‌ی ئه‌ویش حه‌ساو بوو!،نه ناوی ئه‌ویش به ناو بوو!،مافه‌كانی پێش مافی خه‌ڵكی فه‌وتا بوو!، مافی خه‌ڵكیش به ده‌می ڕێوه بێ دهمودو كرابوو، ئه‌وه‌ی مابوو ده‌بوو بێت وكۆتایی به‌و قۆناغه بێنێ و مرۆڤ مرۆڤایه‌تی بۆ بكهڕێتهوه نیگا(وه‌حی) بوو!، له گه‌ڵ هاتن و گه‌یشتنی وه‌حی وپه‌یامه نه‌مره‌كه‌ی چه‌مكه‌كانی عه‌قڵ و ئه‌زمون ونه‌ریت وفهلسهفهوزانست وبه‌رژه‌وه‌ندی وئایین مانای ڕاسته‌قینه‌ی خۆیان بۆ گه‌ڕایه‌وه، پێناسه‌ی خۆیان پێدرایه‌وه، سنوری كاروكاردانهوهیان پێبهخشرایهوه.
* * *
عه‌قڵ له دوای زه‌مانی شپرزهوشڵهژان،ئه‌نجا توشبوونی به حه‌په‌سان!، ڕاپه‌ڕی وبووه موریدی وه‌حی وبهئاووئاواز وڕێبازی ئه‌وه‌وه ڕووانیه خودای گه‌وره‌و مرۆڤ وژیان وبونهوهروداهاتوو،به‌باشی خۆیناسیهوه وشوێنی خۆی دهستخستهوهو ڕۆڵی خۆی گێڕایه‌وه وبووه خاوه‌نی بڕیاری تایبه‌ت وگشتی، ئه‌زمونیش بووه ئه‌زمونێكی مرۆیی وبه‌رگی پیرۆزیی لێداڕناو خرایه به‌رده‌م ده‌ست وپه‌نجه‌و چه‌قۆی نه‌شته‌رگه‌ری وپاككردنهوهوپاڵپێوهنان وجوانكاری وههڵبژرادنی جوانترینیان به بێ ئه‌وه‌ی ناووناوچهی ئه‌زمونه‌كه هیچ له ڕێزی كه‌م وزۆركات، گرنگ ده‌رچونی بوو له تاقیگهوتهرازووی شه‌رعی خواداو به كه‌ڵك بوونی بۆ مرۆڤه‌كان،نه‌ریتیش هێنرایه‌وه ناو دۆخ وژینگه نوێیه كۆمه‌ڵگه تاقانهپهرستهكه!،بهلاَم ئه‌ویش به‌ده‌ر نهبوهونابێت له ته‌ته‌ڵه‌و به‌با دان.
فه‌لسه‌فه‌ش ئه‌مجاره‌یان خۆماڵیانه هاتهگۆو بینایی بۆ گه‌ڕایه‌وه وخوای وه‌كو خوا ناساندوو خه‌ڵكیش وه‌كو خه‌ڵك بێ تێكهلاَندن سه‌ره‌ڕای هه‌ندێ بهركهوتهودهركهوته!،زانستیش بووهئاوێنهوئامێرێكیتر بۆ هه‌ڵكۆڵینی وهلاَم وبهلاَمی پرسیاره یهخهگیروقورس وسهرسامكهرهكان!،به‌رژه‌وه‌ندیش چێوه وشێوهیهكی بۆ دروست بو كه پاپه‌ند بێت به خه‌ت وخاڵی عه‌قیده‌و شهریعهتهوهو تاك وكۆی مرۆڤه‌كانیش زانیان جێوپێی خۆیان له كوێدایه به بێ قت وفتی ناوه‌خت ونادادپه‌روه‌رانه!.
ئایینه‌كانیش كه‌وتنه‌وه خۆیان بهلاَم به عه‌قڵیه‌ته كلاسیكیه‌كه‌ی جاران وبهكلاَوهیهكی نوێی دوژمنكارانه‌ی خوێناوی بۆ كوژانه‌وه‌ی ئایینی تازه و به دووانه‌و سیانه كردنی خوایه‌تی!،هه‌رچه‌نده ئه‌وه‌ش تیماری ده‌ردی نه‌دان وزه‌وی وزهمانیان لێتهسكبوویهوه بۆ دهسهلاَتی ئیسلام وخه‌ڵكێكی زۆرزۆریان لێ ته‌كییه‌وه وبهئایینی نوێی خوای گه‌وره ڕازیبوون وله پێناویدا سه‌ریان نایه‌وه‌و پشكی قورسیان هه‌بوو له بینای شاروشارستانیهتی ئیسلامدا.
قدومی ئیسلام ڕاگه‌یاندنی(قیام وقیامه‌ت) بوو!،قیام بوو بۆ مرۆڤ، بۆ به‌مرۆڤ بونه‌وه ومیعراجی ڕۆح وڕه‌وشت وتێڕووانین بو بۆبهرزایی وبه‌رزترین چه‌قی خۆدۆزینه‌وه‌و خۆكڕینهوهو خۆساغكردنهوهو خۆگه‌یاندن وفڕین بۆلای خوای به‌خشنده، سه‌رچاوه‌ی ڕه‌های خێروخۆشی وخێراندن وخۆشاندنی ژیان وژیانه‌وه!.(قیامه‌ت)یش بوو بۆ ناووناوهڕۆكی ته‌واوی بتگه‌رایی و فره‌خوایی وكۆیلایهتی وقهزهماندنی مرۆڤ! بۆستهمڕایی وسته‌مكاری به‌هه‌موو ڕه‌نگ وده‌نگ وبۆنێكیهوه!،بۆسه‌روه‌ری تاغوتان لهباوهڕو له به‌رنامه‌و له بڕیاریاندا! تا زه‌وی وزه‌مانی خوای گه‌وره كراوه‌و ته‌خت بێت بۆ به‌نده‌كانی خوای گه‌وره وكه تاقانه شایسته‌یه به په‌رستن وسه‌رخستن!.
بۆ ئه‌م قیام وقیامهتهی باسمانكرد خوای بالاَ به‌ڵگه‌ی نارد،به‌ڵێننامه‌ی دابه‌زاند،به‌ڵێنده‌رانی هه‌ڵبژارد وبه‌ڵێنیدا هیدایه‌تیان بگاتێ وهیواداریان بداتێ، هیدایه‌تێك به خواوه به‌ند بێت چی دهیبچڕێنێ؟! هیواوهیواداریهك له‌خواوه بێت چی دهیڕهنجێنێ؟!، كام هێزی هزریه؟، كام فهلسهفهوفێرخانهیه ده‌توانێ له به‌رده‌م بهڵگهوبهیانی خوادا خۆی ڕاگرێ وپێداگرێ،ئه‌گه‌ر ده‌روونێكی سواو وڕۆحێكی داڕِماو و بینینێكی تاریك وتهماو سواغی نه‌دات و گوێ دانه‌خات له هه‌ره‌س وهاڕهیان؟!، ئهوبهڵگهوبهیانانه خوا ناوی ناون نور!،نوریش ده‌بێت دژه تاریكی وتاریكاندن بێت وتیشكی وته‌كانی به هه‌موو زمانێك بگاته هه‌موو زیندویهك، هه‌موو زیندانیه‌ك، هه‌موو زیانلێكهوتوێك!!.
ئه‌و بهڵگهوبهڵێنه خواییانه قهتارهیهكن له (كتێبی ڕێگا)و(ڕێگای كتێب)!،كتێب ده‌بێت ئاوڕ بداته‌وه له سه‌راپای پێویستیه گیانی ونانی وجهستهییهكانی ڕێگای مرۆڤ، بۆ هه‌مووكه‌س هه‌بێت بیخوێنێت وبیدوێنێت!،ڕێگاش ده‌بێت ڕوون بێت وبمانگهیهنێته پایان وله توله‌ڕێ وسهرهڕێ وكوێرهڕێ لاماندات!،كتێب وڕێگای خواش ههرئهمهیهئهگهر به زمانی خۆی بخوێنرێته‌وه، ئه‌و كتێب وڕێگا خواییه زنجیرهیهكن له (هه‌ق) و(یه‌قین) كه درێژایی و پانتایی مێژووی مرۆڤایه‌تیان گرتووه‌ته‌وه و ههورازوههڵدێری هه‌زاران ساڵه‌یان به جێهێشتووه وله ئیسلامدا ئه‌وحاڵه‌ته گه‌یشتووه‌ته لوتكه.
ناهه‌قی و به‌دبینی وبه‌دگومانی پێ‌بردنی كه شێوازی دژه‌كاری ناموسڵمانه ئه‌ستۆی ئیسلامی قایمتر كردووه‌و ڕه‌گ وڕیشه‌ی باشتر بردووه به قولاَیی دڵی مرۆڤه‌كان وناخی زه‌مان وزهمیندا!، ئه‌و (هه‌ق)و(یه‌قینه)ش خوای گه‌وره به(ڕۆح) ناوی دێنێت ڕۆحیش نیشانه‌ی زیندوومانه‌وه وزیندووكردنه‌وه‌ی هه‌موو كائینێكی ئینسانیه ئه‌گه‌ر به‌پێی خۆی پێشوازی لێبكات وبیهوێ بیكاته پێودانگ وترازووی ڕه‌تكردنه‌وه یان ڕه‌زامه‌ندی له‌سه‌ر هه‌موو ناووناوهڕۆكێ،هه‌موو پارسه‌نگ ولاسهنگیهك ،هه‌موو كارایی وناكاراییهك،هه‌موو كار‌و كاردانه‌وه‌یه‌ك ،ههمووماناو بێ ماناییه‌ك.
ئهمهفهڕوفهرمانی خودایه ده‌یه‌وێت ته‌واوی ته‌مه‌ن به نیازوڕازو بهههوڵَ وهه‌ڵوێست پڕاوپڕ ببێته (ئیمان) و(ئیسلام) و(ئیحسان)،ئه‌میش-ئیسلام-ببێته مه‌رجه‌ع له دهستورودهوڵهت ،له‌یاساو ڕێسا،له ڕه‌وشت وڕێنمایی،له‌ئاشتی وشه‌ڕ، له ژیان ومردن،ئه‌وه عه‌رز ئه‌وه مه‌رز! فه‌رمون به نوری خودا كتێبی خودا بخوێننه‌وه و له ڕێگه‌ی خودا هیدایه‌تی بدۆزنه‌وه‌و به(ڕۆح)ی خودا له ژیان زیندوو بمێننه‌وه وتا له پاش مردنیش به‌و ڕۆحه‌وه زیندوو ببنه‌وه. (يَا أَيُّهَا النَّاسُ قَدْ جَاءَكُمْ بُرْهَانٌ مِنْ رَبِّكُمْ وَأَنْزَلْنَا إِلَيْكُمْ نُورًا مُبِينًا،فَأَمَّا الَّذِينَ آَمَنُوا بِاللَّهِ وَاعْتَصَمُوا بِهِ فَسَيُدْخِلُهُمْ فِي رَحْمَةٍ مِنْهُ وَفَضْلٍ وَيَهْدِيهِمْ إِلَيْهِ صِرَاطًا مُسْتَقِيمًا)174-175النساء(يَا أَهْلَ الْكِتَابِ قَدْ جَاءَكُمْ رَسُولُنَا يُبَيِّنُ لَكُمْ كَثِيرًا مِمَّا كُنْتُمْ تُخْفُونَ مِنَ الْكِتَابِ وَيَعْفُو عَنْ كَثِيرٍ قَدْ جَاءَكُمْ مِنَ اللَّهِ نُورٌ وَكِتَابٌ مُبِينٌ، يَهْدِي بِهِ اللَّهُ مَنِ اتَّبَعَ رِضْوَانَهُ سُبُلَ السَّلَامِ وَيُخْرِجُهُمْ مِنَ الظُّلُمَاتِ إِلَى النُّورِ بِإِذْنِهِ وَيَهْدِيهِمْ إِلَى صِرَاطٍ مُسْتَقِيم)15-16المائدة( قَدْ جَاءَكُمْ بَصَائِرُ مِنْ رَبِّكُمْ فَمَنْ أَبْصَرَ فَلِنَفْسِهِ وَمَنْ عَمِيَ فَعَلَيْهَا وَمَا أَنَا عَلَيْكُمْ بِحَفِيظ)104-الا‌نعام(قُلْ يَا أَيُّهَا النَّاسُ قَدْ جَاءَكُمُ الْحَقُّ مِنْ رَبِّكُمْ فَمَنِ اهْتَدَى فَإِنَّمَا يَهْتَدِي لِنَفْسِهِ وَمَنْ ضَلَّ فَإِنَّمَا يَضِلُّ عَلَيْهَا وَمَا أَنَا عَلَيْكُمْ بِوَكِيلٍ)108-يونس(وَكَذَلِكَ أَوْحَيْنَا إِلَيْكَ رُوحًا مِنْ أَمْرِنَا مَا كُنْتَ تَدْرِي مَا الْكِتَابُ وَلَا الْإِيمَانُ وَلَكِنْ جَعَلْنَاهُ نُورًا نَهْدِي بِهِ مَنْ نَشَاءُ مِنْ عِبَادِنَا وَإِنَّكَ لَتَهْدِي إِلَى صِرَاطٍ مُسْتَقِيمٍ، صِرَاطِ اللَّهِ الَّذِي لَهُ مَا فِي السَّمَاوَاتِ وَمَا فِي الْأَرْضِ أَلَا إِلَى اللَّهِ تَصِيرُ الْأُمُورُ)|52-53الشورى. ئێستا به ترازووی شه‌ریعه‌ت ووه‌حی خوایی بێ مناتانه، بێ دوودڵی و نه‌ترسانه، له‌سه‌رمانه بێژین ئۆخه‌ی دڵمان ئاوی خوارده‌وه و له ڕاڕایی و ڕاكهوداكهی نه‌فس ونهفسكاری كۆت وبهندمان شكاند‌و ئازادین!،له گێمی كۆتایدا هه‌رچی پێوه‌ر وكێشهر ومهرجهعهئینسانیهكان هه‌بوون خۆیان دا به ده‌سته‌وه و كڕنۆشیان بردوو دوایش هه‌ڵوه‌رین وشوێنیان چۆڵكرد بۆ جاوگه ڕوونه‌كه‌ی پێغه‌مبه‌رایه‌تی(سهلاَت وسه‌لامی خودای له‌سه‌ربێت) تاكو له هه‌مبه‌ر پرسیاره‌كانی مرۆڤدا وهلاَمی یه‌كلاكه‌ره‌وه‌ی هه‌بێت!، ئه‌وه‌ی مه‌به‌ست وئامانجه بیدا به ده‌سته‌وه وكه‌س له چاوه‌ڕووانیدا نه‌ته‌زێنێ وگومانیش بڕوات وبێگومانی جێی بگرێته‌وه!. گۆترهومهزهنهكاریش بۆ هیچ كارێكی فیكری وگهشهپَێدانی مرۆیی وگهردوونی ڕووی قه‌ره‌باڵغی نه‌مێنێت وبۆ ئێستاوداهاتووش(بیرۆكه‌ی به‌راووردكاری) و(ئاماری خاڵه بێ هێزو هێزدارهكان) و(تهرجیحسازی) بهێنرێته ناوخه‌ڵكی خوێنهوارونهخوێندهوار بۆ هێنانه‌دی ژینگه‌یه‌كی ووردهكارانهكهئیتر بۆ دواجاری بێ گه‌ڕانه‌وه عه‌قڵێكی قاڵبووی پێگه‌یوو له دیدارودیوانی شه‌ریعه‌تدا ڕێچكهوبیردۆزهی (ڕووبه‌ڕوو كردنه‌وه) و(به‌راووردكاری) بكاته مه‌زه‌ب ومه‌نهه‌ج بۆ ناسینی پێوه‌رو به‌رهه‌می پێوه‌ره‌كان و كردنی به حه‌كه‌م و بڕیارده‌ری هه‌میشه‌یی و (گوێ خستنه مشتی)ی ژیرانه بۆی !.
زۆرحهوجێین به زیندوو كردنه‌وه‌ی بنه‌ما زێڕینه‌كه‌ی ئیسلام كه ده‌ڵێت (ئێمه وئێوه لایه‌كمان گومڕاین ولایهكهی ترمان خاوهنڕاین!!) ئه‌م ته‌وازوعه ئه‌خلاقی وجورئه‌ت وجوامێریه فیكری وبهرهوڕو وه‌ستانه‌وه فه‌لسه‌فیه له‌كاتێكدایه كه‌كه‌سی موسڵمان وئوممه‌تی په‌یامدار یه‌قینی هه‌یه له ڕاست ودروستی ئایین وئیمان وئایینده‌ی!،بهلاَم حوكمی پێشوه‌خت به ناوه‌خت ده‌زانێ و به‌جێی دێڵێ بۆ قۆناغه‌كانی گفتوگۆ وكۆكردنه‌وه‌ی زۆرترین خاڵی دڵنیاكه‌ره‌وه كه بێ گومان بۆ ئه‌و كه‌س ولایهنهیه به ئیسلام گۆشكراون ولایان بووه‌ته باوه‌ڕ وبه‌رنامه!،بیروبڕیار!، ژیان وژیار!،شاكاروشارستانیهت وشاده‌ماری ڕۆشنبیری و ڕۆشنزاری، ڕۆشندهروونی وڕۆشنكاری!.
ئه‌م مهناعهو قایمكاری و زهخیرهكاریه ڕۆحی وفیكری وسلوكیهیه موسڵمانی گه‌یاندووه‌ته ئه‌وه‌ی بانگه‌وازی ئاشكراوسهری به‌رز بێت وموجامهلهی مهبدهئفرۆشانه نه‌كات ودڵسۆزانه داوا بكات بۆ به‌راووردی ئایین به‌ئایین،ئه‌زمون به‌ئه‌زمون،نه‌ریت به‌نه‌ریت، فهلسهفهبهفهلسهفه، بیروبۆچوون به بیروبۆچوون،تاك به تاك وگۆمهڵگه بهكۆمهڵگه،زانیاری به زانیاری، شیعروئه‌ده‌ب وزمانه‌وانی به هاووێنه‌كانی،ته‌كنه‌لۆژیا وتهوهروباڵهكانی به یه‌كتری،كاتی ئه‌وه هاتووه كه تارمایی ترس له دڵ و چاووگوێمان ده‌ركه‌ین وبگهڕێین به شوێن حه‌ق وحهقیقهتدا له كوێ بوو،چه‌ندێ بوو،ڕێگه نه‌ده‌ین له‌ده‌ستمان ده‌رچێت وبیخهینهگهنجینهی مێژووییمان وزهخیرهی شارستانیه‌تێكی گه‌وره‌ی داهاتووی پێهه‌ڵچنین،تاشاروشارستانیهتێ بێته دونیا ڕێزی كرده‌یی وپاداشت وپله‌ی شایسته بداته هه‌موو بیروڕایه‌كی جوان وجوانهێن،ههمووبیرمهندوبههرهمهندێكی به‌رهه‌مدار،ههموپرۆژه وپێشنیارێكی سهركردهییانه ئه‌گه‌رته‌نها به ئه‌ندازه‌ی یهكپهنجهش له شوێنێ خۆمان بمانترا زێنێ به‌ره‌و پێشه‌وه،بۆ سه‌ره‌وه، بۆ لوتكه‌ی به‌شداریكردن له سه‌ركردایه‌تی كۆمه‌ڵی گه‌لان ونه‌ته‌وه زیره‌ك وزه‌بر وه‌شێنه‌كان له دژی ته‌مه‌ڵی ودهستهوسانی و دواكه‌وتوی وگۆشه‌گیری، دوور له دڵه‌ته‌په‌ی پاشقولی دژه‌كان وبێپاشگهز بوونه‌وه جه‌نگ بكرێ له به‌رانبه‌ر (پاشكۆیه‌تی)و(پاشاگه‌ردانی) و(پاشاپهرستی)!،
له ئێستادا وه‌كو ڕابوردوو جه‌نگ جه‌نگی(جێ چۆڵكردنوجێگرتنهوه)یه به‌گروپ وگه‌لی به‌رانبه‌ر، بهڕێبازوسهربازو سه‌ربازگه‌ی ڕكابه‌ر!، قانونی ژیان به‌وشێوه داڕێژراوه هه‌رچه‌نده-هه‌میشه وه‌ك پێش ده‌ستی وهه‌نگاوی نیازپاكانهی مه‌بده‌ئیانه بۆ سه‌قامگیری زه‌وی وزینده‌وه‌ران وهه‌لی پێكه‌وه هه‌ڵكردن وهه‌وڵدان-لایه‌نی خواپه‌رستان ودۆستانی خودا داخوازی وداكۆكیان كورت وكۆیه له (ته‌بایی) و(ته‌واوكاری) و(هابه‌شی) و(هاوكاری)دا!.
ده‌قی نه‌گۆڕی ئیسلامه‌تیش لهپهیوهندیهگشتیهكاندا به‌رجه‌سته‌یه له به‌ندو ڕێكخه‌ره قورئانیه‌كانی وه‌كو:(هاوكاری یه‌كتربن لهسهرخێرخوازی وخوداڕازی) و (ده‌ستباری یهكترمهبن بۆ تاوان وههڵكوتانخوازی)! و(خودا لێتان قه‌ده‌غه ناكات له گه‌ڵ ئه‌وانه چاككار وبه‌سۆز بن هه‌رچه‌نده بتپهرستیشبن ئه‌گه‌ر شه‌ڕی دژهئاینیتان له‌گه‌ڵ نه‌كه‌ن ولهخاكی خۆتان ههڵتاننهكهنن وكۆمهككاری دوژمنتان نه‌بن بۆ ئاواره كردن ودهركردنتان)! )!(..وَلَا يَجْرِمَنَّكُمْ شَنَآَنُ قَوْمٍ أَنْ صَدُّوكُمْ عَنِ الْمَسْجِدِ الْحَرَامِ أَنْ تَعْتَدُوا وَتَعَاوَنُوا عَلَى الْبِرِّ وَالتَّقْوَى وَلَا تَعَاوَنُوا عَلَى الْإِثْمِ وَالْعُدْوَانِ وَاتَّقُوا اللَّهَ إِنَّ اللَّهَ شَدِيدُ الْعِقَابِ)2-المائدة (لَا يَنْهَاكُمُ اللَّهُ عَنِ الَّذِينَ لَمْ يُقَاتِلُوكُمْ فِي الدِّينِ وَلَمْ يُخْرِجُوكُمْ مِنْ دِيَارِكُمْ أَنْ تَبَرُّوهُمْ وَتُقْسِطُوا إِلَيْهِمْ إِنَّ اللَّهَ يُحِبُّ الْمُقْسِطِينَ،إِنَّمَا يَنْهَاكُمُ اللَّهُ عَنِ الَّذِينَ قَاتَلُوكُمْ فِي الدِّينِ وَأَخْرَجُوكُمْ مِنْ دِيَارِكُمْ وَظَاهَرُوا عَلَى إِخْرَاجِكُمْ أَنْ تَوَلَّوْهُمْ وَمَنْ يَتَوَلَّهُمْ فَأُولَئِكَ هُمُ الظَّالِمُونَ) 8-9الممتحنة.
* * *
پاراستنی مافی یه‌كتری له ئازادی ئایینداری ونیشتمانداری وبهشوباڵهكانیان ته‌نها به‌لایه‌نێك ناكرێ ئه‌گه‌ر هه‌ردوولایان پارێزه‌رێكی ڕاستگۆ نه‌بن بۆ ماف وجێمافی یه‌كتری!،به ڕووه ڕاشكاوهكهیدا موسڵمان چه‌ندێ به خه‌م وخه‌فه‌تی مافی ئهوانترهوه-نا موسڵمانی دوورونزیك- بێت وله مافی خۆشی زۆرجار دابه‌زێت ولێ بوردن وپێكه‌وه هه‌ڵكردن وئارامگرتن هه‌ڵبژێرێ،ژیان تاڵ وترش ده‌بێت ئه‌گه‌ر لایه‌نه ئایینی ودژهئایینیهكانی ده‌ره‌وه‌ی ئیسلامیش سنوری ئازادی وئاكارو ئابڕوی خۆیان نه‌پارێزن!، یانی به ده‌ستێك چه‌پڵه‌ی خۆشی لێنادرێ ئه‌گه‌ر دهستهكهیتر به ئاوازی ئه‌م خۆشیه خۆشحاڵ نه‌بێت وبه‌شداری نه‌كات!. له‌وه‌ش به ئاگاین كه هه‌زاران كه‌ناڵی میدیایی وسیاسی وئایینی وفه‌لسه‌فی وئابووری وكه‌لتوری له جیهاندا به هه‌موو زمانێ ڕوویان له جیهانی ئیسلامه وبه سه‌دان تۆمه‌تی ئاماده‌وه له به‌زم وبوقی تیرۆر‌و توندوتیژی چه‌كداری وتونڕهوی فیكری و دژه ئازادی وئاشتی كۆمهلاَیهتی وپاشماوه‌ی عوروبهو مافبڕی ژنان وكچان و زۆریتر ده‌خه‌نه سه‌ریان سه‌ره‌ڕای هه‌موو ئه‌م تۆمه‌ت به‌خشینه‌وه‌یه وتاوان ساغكردنه‌وه به‌سه‌ر ئیسلام وكه‌ساتیه ئیسلامیه‌كان وگه‌لانی موسڵماندا كهبێویژدانی لێئهتكێ،له‌به‌رانبه‌ریشدا دژه ئیسلام وموسڵمانیش-مرۆڤه‌كانی خۆیان-بهكانیوكارێزی لێبورده‌یی وپێكه‌وه‌ژیان وئازادی وئاوه‌دانی و به‌دیهێنه‌ری خۆشبه‌ختی و پێشكه‌وتن وپاسه‌وانی نموونه‌یی مافه‌كانی مرۆڤ له قه‌ڵه‌م ده‌ده‌ن ومێژوی بۆ دروست ده‌كه‌ن، چاویشیان نوقاندوه له هه‌زاران كه‌تنی گه‌وره‌و بچوكیان كه كه‌مترینیان ده‌ست خستنه خوێنی هه‌زاران هه‌زار بێگوناحه كه‌بووه‌ته خاڵ وخه‌تی ڕه‌شی ئابڕووتكێنهرانهی سه‌دان ساڵه‌یان!.بڕۆن مێژوو بخوێننه‌وه تكایه!.
هه‌راوهۆسه‌ی یهكتربڕینهوه وسڕینه‌وه‌ی مێژوویی نێوان مرۆڤ ومرۆڤ وهه‌ڵپه‌ی جێ به‌یه‌كتر چۆڵكردن ومهحرومكردنی لایه‌ك له بوون ومان!،مرۆڤه‌كانی ئیسلام له‌م نێوه‌نده‌دا هه‌میشه كراوه‌ته ئامانج!، ئه‌وان ئاواتیانه ئه‌گه‌ر موسڵمان پارویه نانی قووتدا ببێته ژانهسكه بۆی!،هه‌وایه‌كی هه‌ڵمژی سیه‌كانی پێههڵوهرێ!،ئه‌گه‌ر نه‌وه‌یه‌كیان بێتهدونیا زۆرنهخایهنێ جه‌رگیان تیكه تیكه بێت!، ئه‌گه‌ر جارێ له سه‌ر شانۆ وشاشه‌ی ژیان ده‌ركه‌تن زۆر زوو گوێیان بگێرێ وداگیرێنه خوارێ وبهندینخانهكانیان پێ ئاوه‌دان بكرێته‌وه!، ئه‌گه‌ر جارێ ئازادیه‌كی دیكۆروناوكرمۆڵیش ببێ ڕێگه‌نه‌درێ ئه‌وان بۆنی بكه‌ن و چاویان پێی ڕۆشن بێته‌وه!،هه‌ندێ كاتیش بۆ گه‌رمكردن ویهكلاكردنهوهی شه‌ڕێك له دژی دوژمنێكی ناوخۆیی یان ده‌ره‌كی یان بۆ كه‌شخه‌و پۆز لێدان لای هه‌ندێ دهزگاودهوڵهت-گوایه ئازادیبهخشن!- یان بۆ بارگاوی كردنیان به‌دۆخی جیهانخۆری خۆیان- تا بڵێن ئه‌وانیش وه‌كو ئێمه پیاوی دونیاودینارن- فه‌رمویان لێ ده‌كه‌ن وبه خێویان ده‌كه‌ن ولهخۆیانیان ده‌پێچن!، ئه‌م گه‌مه‌وگاڵته بازاڕییهش ناونیشانی زۆری لێده‌نرێت بهلاَم ناوه‌ڕۆكه‌كه‌ی دوێنێ وئه‌مڕۆ وداهاتوش یه‌ك كانزایهو بهلاَم ته‌نور وكوانوێكی زۆر!.ئه‌گه‌ربه حهزوبێزو وئاواتخوازی نه‌هاته‌دی ئه‌وه پیلانی ئابوری وشه‌ڕی سه‌ربازی وپهنوكهتنی سیاسی و گێجهڵ وجه‌نگی ڕوخێنه‌رانه‌ی ده‌روونی وفیكری به‌رده‌وام و ماندووكردنیان وهیوا بڕینیان بێبچڕان ده‌رگای له‌سه‌ر پشته!، ئهوانهولهوانهش زۆر زیاترئهو(حه‌قیقه‌ته گه‌وره)یه كه مرۆڤی ئه‌وان به جه‌نگی پیرۆزی ده‌زانن جابڕوا ده‌كه‌یت یان نا؟! .
قورئانی خودا كه پێوه‌ری یه‌كه‌می موسڵمانه پێناس وزانیاری ته‌واوی لهسهریانداوه وهۆشداری وه‌شاندووه كه ئه‌وانی دوور دوور‌و نزیك نزیك به‌ڵێ ڕه‌نگیان جیایه!، بهلاَم (ڕوماڵ) و (ڕاوبۆچوون) و( ڕاونان) و(ڕاووڕوت) و (ڕاماڵینیان) ئه‌چنه‌وه سهریهكترو له بهرهبابێكن!. (وَدَّ كَثِيرٌ مِنْ أَهْلِ الْكِتَابِ لَوْ يَرُدُّونَكُمْ مِنْ بَعْدِ إِيمَانِكُمْ كُفَّارًا حَسَدًا مِنْ عِنْدِ أَنْفُسِهِمْ مِنْ بَعْدِ مَا تَبَيَّنَ لَهُمُ الْحَقُّ فَاعْفُوا وَاصْفَحُوا حَتَّى يَأْتِيَ اللَّهُ بِأَمْرِهِ إِنَّ اللَّهَ عَلَى كُلِّ شَيْءٍ قَدِيرٌ)109-البقرة(..وَلَايَزَالُونَ يُقَاتِلُونَكُمْ حَتَّى يَرُدُّوكُمْ عَنْ دِينِكُمْ إِنِ اسْتَطَاعُوا وَمَنْ يَرْتَدِدْ مِنْكُمْ عَنْ دِينِهِ فَيَمُتْ وَهُوَ كَافِرٌ فَأُولَئِكَ حَبِطَتْ أَعْمَالُهُمْ فِي الدُّنْيَا وَالْآَخِرَةِ وَأُولَئِكَ أَصْحَابُ النَّارِ هُمْ فِيهَا خَالِدُونَ) 217-البقرة (يَا أَيُّهَا الَّذِينَ آَمَنُوا لَا تَتَّخِذُوا بِطَانَةً مِنْ دُونِكُمْ لَا يَأْلُونَكُمْ خَبَالًا وَدُّوا مَا عَنِتُّمْ قَدْ بَدَتِ الْبَغْضَاءُ مِنْ أَفْوَاهِهِمْ وَمَا تُخْفِي صُدُورُهُمْ أَكْبَرُ قَدْ بَيَّنَّا لَكُمُ الْآَيَاتِ إِنْ كُنْتُمْ تَعْقِلُونَ، هَا أَنْتُمْ أُولَاءِ تُحِبُّونَهُمْ وَلَا يُحِبُّونَكُمْ وَتُؤْمِنُونَ بِالْكِتَابِ كُلِّهِ وَإِذَا لَقُوكُمْ قَالُوا آَمَنَّا وَإِذَا خَلَوْا عَضُّوا عَلَيْكُمُ الْأَنَامِلَ مِنَ الْغَيْظِ قُلْ مُوتُوا بِغَيْظِكُمْ إِنَّ اللَّهَ عَلِيمٌ بِذَاتِ الصُّدُورِ،إِنْ تَمْسَسْكُمْ حَسَنَةٌ تَسُؤْهُمْ وَإِنْ تُصِبْكُمْ سَيِّئَةٌ يَفْرَحُوا بِهَا وَإِنْ تَصْبِرُوا وَتَتَّقُوا لَا يَضُرُّكُمْ كَيْدُهُمْ شَيْئًا إِنَّ اللَّهَ بِمَا يَعْمَلُونَ مُحِيطٌ) 118-120آل عمران.(هُمُ الَّذِينَ يَقُولُونَ لَا تُنْفِقُوا عَلَى مَنْ عِنْدَ رَسُولِ اللَّهِ حَتَّى يَنْفَضُّوا وَلِلَّهِ خَزَائِنُ السَّمَاوَاتِ وَالْأَرْضِ وَلَكِنَّ الْمُنَافِقِينَ لَا يَفْقَهُونَ)7-المنافقون. مرۆڤه‌كانی ئه‌وانی به‌رانبه‌ر چی ده‌كه‌ن با بیكه‌ن! چی ده‌ڵێن با بیڵێن!، نه‌ته‌وه‌ی موسڵمان له هه‌ر زمان وزێدێ بێت سوره لهسهردهستگرتن بهپهتوپهیامی خوداوه كهلێبوردن له‌شوێنی خۆیدا به‌ئه‌رك ده‌زانێت بۆ دوژمنانی نه‌خاسمه دۆسته‌كانی!، ئاشتی وجێكردنهوهی یه‌كتر له زه‌وی خوادا وپێكه‌وه ئاوه‌دان كردنه‌وه‌ی بۆ خزمه‌تی هه‌موو مرۆڤه‌كان ئهركێكیتری گه‌وره گه‌وره‌ی سه‌رشانیانه ولادان لێی به تاوانی گه‌وره ههژمارهوسزاكهشی له به‌رانبه‌ر وێرانكاریدا هه‌ندێ كات ده‌گاته كوشتن!، گفتوگۆوگوێگرتن ودڵكردنهوه بۆیان -هه‌تا دوا چۆڕاوگه-وبانگهوازو ڕه‌واندنه‌وی گومانه‌كان وخۆگرتن وئارامی له‌به‌رده‌م سه‌ره‌ڕۆیی ودڵڕه‌قی و لاقرتی وماڵهوماڵكردن به (گومان وگومڕایی) و زه‌وتكردنی ئازادی داوایهكیتری بالاَی شه‌رعی خوایه وبه‌ده‌مه‌وه نه‌چونی یان پچڕاندنی ئه‌چێته ڕیزی تاوانه گه‌وره‌كان!جا ئه‌وان دڵخۆشبن یان نا؟!، ڕێگه‌مان به‌شه‌رع لێگیراوه ئه‌گه‌ربمانه‌وێ به‌ئه‌نقه‌ست وبێ به‌ڵگه قۆناغه‌كان بسوتێنین وبهسێ بازوچهند بازێ بگه‌ینه لوتكه!، ئه‌مه‌ش مه‌نهه‌جه نه‌ك مه‌زاج، ڕاوبۆچونه نه‌ك ڕاڕایی و هه‌ڵچون!،مامه‌ڵه‌یه له‌گه‌ڵ سروشت وسهیروسهمهرهكانی مرۆڤ!.ئااااخ له مرۆڤ ؟!.
ئه‌گه‌ر ده‌رگاكانی ئازادی وپاراستنی موسڵمانی ئازادیخواز داخراو قوربانیه‌كان گه‌وره‌تر بوون له ئه‌ندازه‌ی ده‌سكه‌وته بانگخوازیهكان خودا نه‌یفه‌رمووه وه‌ك مه‌ڕ بڕۆنه نۆره‌وه با كهوڵتان بكه‌ن و په‌له‌قاژه‌ش دروست نیه! به‌ڵكو فه‌رمویه‌تی سه‌نگه‌ریان لێ‌بگرن وڕووبهڕوویان ببنهوهوپشتیان مه‌ده‌نێ!،ترسوتۆقینی هه‌ناویان له‌سه‌ر ئێمهولێدانی گه‌ردن وههڵوهران په‌نجه‌كانیان لهسهرئێوه!، دوای ئه‌وه‌ی خودا‌و پێغه‌مبه‌ریان توڕهكردوو وه‌كو ملیان نه‌دا به شه‌ریعه‌ته‌كه‌ی ده‌شیانه‌وێ ملی ئیسلام وموسڵمانان بشكێنن، ئهگهرپێتان نه‌كرا زه‌وی خودا فراوانه وبڕۆن بۆ زه‌ویه‌ك تێدا ئازاد بن ودینداری خۆتانی تێدا بپارێزن وژماره‌ی جه‌ماوه‌ره كڕوكوژاوه وكوژراوهكه زۆرمهكهن!. (إِذْ يُوحِي رَبُّكَ إِلَى الْمَلَائِكَةِ أَنِّي مَعَكُمْ فَثَبِّتُوا الَّذِينَ آَمَنُوا سَأُلْقِي فِي قُلُوبِ الَّذِينَ كَفَرُوا الرُّعْبَ فَاضْرِبُوا فَوْقَ الْأَعْنَاقِ وَاضْرِبُوا مِنْهُمْ كُلَّ بَنَانٍ،ذَلِكَ بِأَنَّهُمْ شَاقُّوا اللَّهَ وَرَسُولَهُ وَمَنْ يُشَاقِقِ اللَّهَ وَرَسُولَهُ فَإِنَّ اللَّهَ شَدِيدُ الْعِقَابِ ،ذَلِكُمْ فَذُوقُوهُ وَأَنَّ لِلْكَافِرِينَ عَذَابَ النَّارِ،يَاأَيُّهَا الَّذِينَ آَمَنُوا إِذَا لَقِيتُمُ الَّذِينَ كَفَرُوا زَحْفًا فَلَا تُوَلُّوهُمُ الْأَدْبَارَ،وَمَنْ يُوَلِّهِمْ يَوْمَئِذٍ دُبُرَهُ إِلَّا مُتَحَرِّفًا لِقِتَالٍ أَوْ مُتَحَيِّزًا إِلَى فِئَةٍ فَقَدْ بَاءَ بِغَضَبٍ مِنَ اللَّهِ وَمَأْوَاهُ جَهَنَّمُ وَبِئْسَ الْمَصِير)12-16الأنفال. ئه‌وه مرۆڤی ئێمه وئه‌وه‌ش مرۆڤی ئه‌وان!،ئه‌وه پێوه‌ری ئێمهوئهوهش گهلهپێوهری ئه‌وان!، ئه‌وه واقیعی ئێمه‌یه كه چیمان پێكراوه وچیمان پێده‌كرێ؟!،ئه‌وه‌ش واقیعی ئه‌وانه كه چیان پێكردوین وچیمان پێده‌كه‌ن!،په‌تپه‌تێنی نێوان مرۆڤه‌كان تا ده‌گاته (نان بڕین) و(ماڵبڕین) و(سه‌ربڕین)! سه‌ره‌تاكه‌ی له زه‌وتكردنی ئازادی وبه‌ستنه‌وه‌ی ئازادی خوازانه‌وه ده‌ست پێده‌كات وئوممه‌تی موسڵمانیش بووه‌ته ڕه‌مزی سته‌ملێكراوی ئه‌م گێژاوه مێژوویه.
توخوا چاوێك هه‌ڵبڕن وسه‌رنجی زنجیره‌ی دوورودرێژی كاروانی پێغه‌مبه‌ران(دروودی خوایان له‌سه‌ربێت) وهاوباوهڕه كانیان بده‌ن تا به چاوی خۆتان ببینن كه به‌ش وبهختیان ئازادی بووه یان ئازاری هه‌میشه‌یی وه‌همه لایه‌نه بووه؟، هه‌زاران هه‌زار له‌وان سهروڕیشیان سپی بوو،پێڵوی چاویان هاته خواره‌وه، چرچ ولۆچی ده‌م وچاویان بێشمار بوو،پشتیان چه‌مایه‌وه بوونه كۆڵبه‌ری مه‌راق!،مه‌راقی مرۆڤه مرقن و ڕقنهكان،بوونه سه‌پانی مه‌ینه‌تی!، مه‌ینه‌تی بێمنه‌تی مرۆڤی بێهۆش وگۆش، هه‌میشه سه‌رخۆش، ده‌روون ودڵنهخۆش، هه‌ڵگری خه‌م وپه‌ژاره!،خه‌م وپه‌ژاره‌ی فشه‌و فیشاڵچیهكان، بوونه ده‌غیله‌ی داخ وتابلۆی داخكردن!،داخی مرۆڤه دایناسۆره بێ ڕۆحه‌كان، به‌وحاڵه‌شه‌وه ئازادییان پێڕه‌وا نه‌بینین به‌ده‌رده دڵی خۆیانه‌وه بتلێنه‌وه!،ئه‌نجا ده‌كرانه نیشانه وگیركردنیان له كونجی ماڵێكدا بۆ كپكردنی ده‌نگیان ونهگهیشتنی بههۆزوگهلانی بهكۆیلهكراو،كاتێكیش ده‌نگی زولاَڵیان دزه‌ی ده‌كرده ناو خه‌ڵكه ڕه‌ش وڕووت و ژێرپێخراوهكه،بهگۆشهگیركردنیان ئۆخه‌یان نه‌ده‌كرد به‌ڵكو ده‌ستیان ده‌برد بۆ (ده‌ركردن) یان (گیان ده‌ركردنیان)!.
جه‌نگی جێ‌نشین وجێگرتنه‌وه‌ی(فره‌په‌رستی) له جیاتی (تاكپه‌رستی)!، فرهپهرستیهك به هه‌موو جۆره ستهمێكهوه كه له خودا وخه‌ڵك وگیاندار وبێگیانێك ده‌یكات وله‌گه‌ڵ خۆی ده‌یهێنێ،بۆ تاكپهرستیهك به‌گشت دادودادگهریهك كه سه‌باره‌ت به خودای گه‌وره‌و به‌نده‌كانی وبونهوهرهكهی له‌خۆی لولیداوه ودهیڕێژێ ودهیبهخشێ به ئاسمان وڕێسماندا،به‌رده‌وامه‌و ئامێری یه‌كه‌میان بۆ سه‌ركه‌وتن له خوله‌كانی شه‌ڕه‌كه‌دا ئازادی سه‌ندنه‌وه‌یه،ته‌سككردنه‌وه ونه‌هێشتنی دووانگهكانه،خنكاندنی ده‌نگه‌كانه،ڕوخاندنی سهكۆكانه،بۆیهحهقمانه ئامانجی(ئازادیی ئاینداری)له‌ڕیزی پێشه‌وه‌ی ئامانجهشهرعیهكانمانهوه بێت!،به‌دیلی ئازادیش ته‌نها سته‌مكاریه و موسڵمانان زه‌ره‌رمه‌ندی یه‌كه‌من و له به‌رژه‌وه‌ندی دژه شه‌ریعه‌ت ودژه باوه‌ڕو دژه بونه‌وه‌رو دژه مرۆڤه‌كان ته‌واو ده‌بێت.
ئێستا كاتی خۆیه‌تی به دیدی وه‌حی و ئه‌نجا به پێوه‌ره مرۆییه‌كان بچینه‌سه‌ر بیرۆكه‌ی (به‌راوردكاری) به مه‌به‌ستی چاوڕوون بوون به وهلاَمی ئه‌و پرسیاره گرنگانه‌ی كه بهرۆكمانی گرتووه‌و ناتوانین لێی ڕاكهین ویان بێده‌نگ ودهمكوتیكهین و لێره به‌دواوه به وهلاَمهكان ده‌ست پێده‌كه‌ین وله دوایشدا پرسیاره‌كان ڕیز ده‌كه‌ین با كه‌سی هزرمان وسهلیقهمهند لێكیان كاتهوهو بیانهۆنێتهوه به پێی گرنگی وگه‌وره‌ییان.
تاكه مرۆیه‌ك نیه له ههرئاستێكی كۆمهلاَیهتی یان زانستی یان ئابووری یان سیاسی‌دا بێت وله هه‌ر شوێنێكی زه‌ویدا بێت و له هه‌ر سه‌رده‌مێكدا بێت به جۆرێك له جۆره‌كان بچوكایهتی یان كۆیلایه‌تی یان به‌ندایه‌تی كه‌سێك یان كتێبێك، شتێك یان شوێنه‌وارێك، نه‌ریتێك یان باوه‌ڕێك، زیندویهك یان مردویه‌ك،په‌یكه‌رێك یان زیاترلهپهیكهرێك نه‌كات وبهشوێنیدا نه‌ڕواو چاوی لێنه‌كات و ڕه‌زامه‌ندی نه‌خوازێ!، ئه‌مه‌ش به كردار سه‌لماوه ومێژووی مروَڤهكان شاهیدی ئه‌م حاڵه‌تی (چه‌ماندنه‌وه)و(چاوشۆڕیهن)!،ئه‌گه‌ر وابێت مروَڤی عاقڵ ده‌بێت (به‌راورد) بكات له نێوان ئه‌و شتانه‌دا كامیان به هانای مروَڤهوه دێن و فریاد ڕه‌سی هه‌میشه‌یین و زه‌مان ومه‌كان ڕیگری ناكه‌ن!ئه‌م به‌راورد ودهستهبژێریهش پێویستی به پێوه‌رو (عهیاركاریه)!،پێوه‌ره‌كانیش فره چه‌شن و چه‌ندین ناونیشانن وپێشتریش شتێكمان دركاند سه‌باره‌ت بارستایی و توانا و پارسه‌نگیی ئه‌و (پێوه‌ره به پێشه‌نگ)كراوانه لای لایه‌نگرانیان.
له‌وه‌دا گرفتێك وجیاوازیهكی گه‌وره نیه ئه‌گه‌ر سنوری دهسهلاَتی (ده‌رككردن ودركاندن)یان ئاشكرا بكرێن وعهیاری خۆیان پێبدرێت بێزیادهكاری تا به ڕێگهوگوزهرێكی سروشتی وبێ دوودڵی یه‌خه‌ی پێوه‌ره پێشه‌نگه‌كه-وه‌حی-بگرین بۆدابهزین و(قوڵهمهله)وههڵكێشانی پرس وپێڕهو ووهلاَمی پرسیاره بێوهلاَمهكان وپاشان بۆ هێنانه‌كایه‌ی دۆخ ودهنگوڕِهنگێك كه(وێنه) و(واژو)ی ڕاسته‌قینه‌ی خۆی بێت!.بهلاَم له هه‌موو حاڵێكدا(پێوه‌ره پێشه‌نگه) كه‌پێویسته ئاماده‌ی هه‌میشه‌یی ناو وردودرشتی كاری گۆمه‌ڵگه بێت وجێپرس وڕاوێژی ئه‌وانیتر-پێوه‌ره‌كان- بێت له سهرهتاوكۆتایی هه‌ر هه‌نگاوێكدا كه ده‌یهاوێژن.
عه‌قڵ كه منه‌تی گه‌وره‌ی خوای گه‌وره‌یه به سه‌ر مرۆڤه‌وه له سه‌دان ساڵی ته‌مه‌نی عه‌ره‌بی جه‌زیره به گشتی و مه‌ككه‌و ده‌وروبه‌ری به تایبه‌تی كاریگه‌ر بووه بهلاَم بۆ نه‌بووه هۆی تهریكبونیان له بت په‌رستی و وازهێنان وبیركردنه‌وه له به‌دیلێ كه شایسته‌یه به پایه‌ی مرۆڤ كه ئه‌ویش(ته‌وحید) وچڵهكانیتری له(شه‌ریعه‌ت) و(ڕژێم) و (نۆ ئامانج)هكه كه پێشتر لێمان كۆڵیوه‌ته‌وه،باشه ئه‌گه‌ر ئاینی خودا –ئیسلام- دانه‌به‌زێنرایه عه‌ره‌ب وعه‌جه‌می بت په‌رست چیان به‌سه‌ر ده‌هات؟!، ئه‌گه‌ر به‌دیلی خودایی نه‌بوایه به‌خت ویاوه‌ریان،ئایا لای كه‌می بت په‌رستییان پشت گوێ ده‌خست ودهبونه نه‌یاری؟!،جائه‌گه‌ر سه‌دان ساڵی پێش ئیسلام نه‌بوبێته وانه وئامۆژگاری سه‌دان ساڵیتری دوای ئه‌و ڕۆژگاره‌ش هیچی له‌واقیع نه‌ده‌گۆڕی وڕۆژ به ڕۆژداهێنان ونوێگه‌ری ده‌كرا له هاوبه‌شكردن و هاوته‌ریب كردنی خه‌ڵك وبڕیاری خه‌ڵك له گه‌ڵ خوادا!،ئه‌وه(بوزاییه‌كان) و(گاپهرستهكان)و(هیندۆسه‌كان)وئهوانیتری ولاَتانی ئاسیا سه‌دان ساڵه ئه‌گه‌ر زۆرترنهبێت له كڕنۆشاندان بۆخوا دهسكردهكانیان وئه‌زمونی میلله‌تانی موسڵمانیان لێوه نزیكه‌و نه‌ریت و كه‌لتوریان گه‌یشتووه‌ته به‌رگوێ وچاویان وله فهلسفاندنی ژیان شتێكیان هه‌یه‌و ئایینه‌كانی گاور‌و جولهكهشیان تێكه‌ڵه‌و بۆ به‌رژه‌وه‌ندیش به ته‌فسیری خۆیان هیچیان نه‌هێشتوه‌ته‌وه!!، بهلاَم كوا ئاینی ڕاست وڕێپێدراوی خودای گه‌وره‌ی هه‌موان؟، بۆ پێی نه‌گه‌یشتن؟، بۆچی قۆناغه‌كانی كوێره‌وه‌ری (بتاندنی) هه‌موو ژیان جارێ به كۆمه‌ڵ نهیههژاندن و نه‌گه‌یاندن به خودای بونهوهروزیندهوهر؟، ده‌مه‌وێ بڵێم: بۆچی به عه‌قڵ گه‌یشتن به زۆر زانست وتهكنهلۆژیاوجیهانی سه‌رسامكرد، بهلاَم خودای خۆیانیان تا ئێستا لێ وونه ولێیان شێواوه؟!،بۆ ده‌رچون له‌م گێژاو وخولگه پڕوكێنهرهمرۆڤ ده‌بێت ڕۆڵی عه‌قڵ وڕێگای دۆزینه‌وه‌ی نهێنیه‌كان بگۆڕێ وئامرازیتر بۆجولاَندن و(جیواندن) ی بخرێتهكارو چاوببڕێته ئه‌و دیو دیوار‌و ده‌رگا داخراوه‌كان وله ناوچهوباخچهی جه‌سته ده‌رچێت!،
عه‌قڵ وخانه‌كانی بیركردنه‌وه وه‌كو سه‌رده‌می وه‌حی پێویستی به ته‌كانێكی ناكاو و چاوه‌ڕواننه‌كراو هه‌یه، پێویستی به (بومه‌له‌رزه‌یه‌ك) هه‌یه! كه كۆده‌تایه‌كی مێژوی و گۆڕانێكی ڕیشه‌یی له گه‌ڵ خۆی بێنێت و مرۆڤی نه‌ناس ونه‌یار به خودای تاقانه ڕاوه‌شێنێ وسههۆڵبهندانی مێشك وڕۆحی بشڵه‌قێنێ وده‌م و درز بكاته‌وه بۆ سه‌داو سیما‌و سایه‌ی بیری (ته‌وحید) وبیرمه‌ندانی (ته‌وحید)ه‌وه!،
سه‌رده‌می یه‌كه‌می ئیسلامه‌تی به هاتنی پێغه‌مبه‌ر (سهلاَت وسه‌لامی خودای له‌سه‌ر بێت) ڕه‌وش وڕه‌وشت و ڕوشدێكی نوێ نوێ بۆمرۆڤه‌كان دروست بوو ئه‌وانه‌ی پێشتری ههڵتهكاندوو له به‌رده‌م هه‌ڵمه‌ت وههڵكهوتی (عه‌قڵه وابهستهكه) به ئاینی تازه‌وه نه‌ك خۆی نه‌گرت به‌ڵكو بوو به تۆز،بوو به ڕابوردوو،بووبه هیچ!.ئه‌مڕۆش شۆڕشێكی(فیكریی پاپه‌ند)مان ده‌وێت كه ناحهزو ناحاڵی وخراپحاڵی دور ونزیك توشی(حه‌په‌سان)بكات و(حه‌وسه‌ڵه)ی به‌ره‌نگاری وخۆڕاگری فیكریان نه‌مێنێت و به‌ڵگه‌یان نه‌مێنێ نه‌بێته په‌ڕی دهمڕهشهبا!. !.(أَلَمْ تَرَ إِلَى الَّذِي حَاجَّ إِبْرَاهِيمَ فِي رَبِّهِ أَنْ آَتَاهُ اللَّهُ الْمُلْكَ إِذْ قَالَ إِبْرَاهِيمُ رَبِّيَ الَّذِي يُحْيِي وَيُمِيتُ قَالَ أَنَا أُحْيِي وَأُمِيتُ قَالَ إِبْرَاهِيمُ فَإِنَّ اللَّهَ يَأْتِي بِالشَّمْسِ مِنَ الْمَشْرِقِ فَأْتِ بِهَا مِنَ الْمَغْرِبِ فَبُهِتَ الَّذِي كَفَرَ وَاللَّهُ لَا يَهْدِي الْقَوْمَ الظَّالِمِينَ)258-البقرة(وَالَّذِينَ يُحَاجُّونَ فِي اللَّهِ مِنْ بَعْدِ مَا اسْتُجِيبَ لَهُ حُجَّتُهُمْ دَاحِضَةٌ عِنْدَ رَبِّهِمْ وَعَلَيْهِمْ غَضَبٌ وَلَهُمْ عَذَابٌ شَدِيدٌ)16-الشورى(..وَقَالُوا مَا هِيَ إِلَّا حَيَاتُنَا الدُّنْيَا نَمُوتُ وَنَحْيَا وَمَا يُهْلِكُنَا إِلَّا الدَّهْرُ وَمَا لَهُمْ بِذَلِكَ مِنْ عِلْمٍ إِنْ هُمْ إِلَّا يَظُنُّونَ، وَإِذَا تُتْلَى عَلَيْهِمْ آَيَاتُنَا بَيِّنَاتٍ مَا كَانَ حُجَّتَهُمْ إِلَّا أَنْ قَالُوا ائْتُوا بِآَبَائِنَا إِنْ كُنْتُمْ صَادِقِينَ، قُلِ اللَّهُ يُحْيِيكُمْ ثُمَّ يُمِيتُكُمْ ثُمَّ يَجْمَعُكُمْ إِلَى يَوْمِ الْقِيَامَةِ لَا رَيْبَ فِيهِ وَلَكِنَّ أَكْثَرَ النَّاسِ لَا يَعْلَمُونَ)24-26الجاثية. * * *
باشترین ومهنتقیترین شێوازی یه‌كلابونه‌وه‌ی گفتوگۆ‌و دهمهتهقێكان-له‌نێوان مرۆڤی ئێمه‌وئه‌وان-بۆ به‌رژه‌وه‌ندی ئه‌و ڕاستیانه‌ی كه بونهوهروژیان وئادهمیزادوئایینی خودای لهسهرڕاوهستاوه، شێوازی به‌راوردكردن وكێبڕكێی خاڵه به‌هێزو بێهێزه‌كانی هه‌موو لایه‌نه‌كان وده‌رخستنی خێروشهڕیانه له ڕوانینگه‌ی عه‌قڵێكی ئازاد‌و دوور له ده‌مارگیری وبه‌ڵگه‌و بڕیاری كهڕوچاولێكهری كوێرانه‌و ڕاكردن وخۆدزینه‌وه كه ئێستا بووه‌ته مۆدێل و نیشانه‌ی دۆڕان و قڵب بونه‌وه‌و ته‌خت بوون نه‌بێت هیچیتر نیه!.
موسڵمانی ده‌سته‌بژێرو بیرمه‌ندی بههرهمهندو خاوه‌ن پرۆژه پێشنیاره ئیجتیهادیهكان ودهسپێشخهریه فیكریه‌كان له سه‌ریانه ههمووسهكۆوسهربانێكی گفتوگۆوحاڵیكردن وڕهواندنهوهی گومانه‌كان وبانگدان به‌گوێی هه‌موو گوێدارێكدا بگرنه به‌رو به‌ده‌نگی بهرزونێرانه!په‌یامی خواوپێغه‌مبه‌ر(سهلاَت وسه‌لامی خودای له‌سه‌ر بێت) بگه‌یه‌نن.
ڕاست ودروست ئه‌وه‌یه كه ئه‌وانی دژ به ئیسلام ودهسهلاَتی ئیسلام زۆر بێ تفاقن و گه‌نجینه‌ی فیكری و زانستی وماریفیان سه‌باره‌ت به ئیسلام وهه‌ندێ بابه‌تی گرنگ ڕووی ناو خه‌ڵكی نیه! به تایبه‌تی له گفتوگۆ‌و ده‌مه‌قاڵێ ڕۆشنبیری و فیكریه دوو قۆڵیهكاندا به ئاشكرا خه‌ڵك هه‌ستی پێده‌كات،مه‌به‌ستم ته‌نها ناو هه‌رێم نیه چونكه ئێمه هێشتا زۆرمان ماوه له چاو گهلانیتری موسڵماندا،به‌ڵكو سه‌دان به‌رنامه‌ی سهركهناڵه جیهانیه‌كان له ولاَتانی جیهانی ئیسلامدا زۆربه‌ی زۆریان بیرمه‌ندی موسڵمان تێدا سه‌ركه‌توو بووه و خاڵی به‌هێزی له ده‌ستدا بووه و كه‌سی به‌رانبه‌ریش ده‌می بووه‌ته ته‌ڵه‌ی ته‌قیو له به‌رده‌م زۆرێك له پرسه سیاسی وكۆمهلاَیهتی ومێژووی و فیكری وئهخلاقیهكاندا!.
ئێمه‌ی ئوممه‌تی موسڵمان له‌م قۆناغه ناسك وناوازهدا زۆرجار به داوای نموونه یان ئه‌زمونێكی ئامادهوله به‌رچاو -كه گوزارشتی ته‌واو بكات له فیكری سیاسی وكۆمهلاَیهتی و ئابووری وپه‌یوه‌ندیه گشتی وتایبهتیهكانمان- یه‌كێكه له‌و پرسیارانه‌ی كه ده‌یانه‌وێ ئێمه‌ی پێ بێده‌نگ بكه‌ن وزمانمانی پێ ببه‌ستن، یان ئهوهیهنمونهی خراپی سیاسی یان فیكری یان قانونی یان فیقهی به ناو موسڵمان ده‌كه‌نه موڵكی ئیسلام و ده‌یانه‌وێ له‌وێوه قفڵماندهن وئه‌نجا له حاڵی خۆمان شه‌رم بكه‌ین!، منیش بۆ وهلاَمی ئه‌م پرسیاره یان ڕاستر ئه‌م (گومان) و (جوێنه)!،پێویسته بڵێم:
هه‌ندێ كات ڕاسته ونمونه‌ی ناموسڵمانانه به ده‌ستی موسڵمان ده‌خرێته بازاڕی میلله‌تانه‌وه به هه‌ر مه‌به‌ستێك بێت و هه‌ركه‌سێ له گهڵیدابێت، كه نابێت ڕێگه بدرێت بێ(گۆڕه‌وشار)! تێپه‌ڕكات بۆ ئه‌وه‌ی نه‌بێته وێنه‌یه‌كی ناڕاستی ئیسلام ئه‌مه‌ش جێی خۆشحاڵی ئه‌وانه كه نمونه‌ی خراپ وساختهی ئیسلام بێت وبڕوات وشوێنێ بگرێ وبۆشاییهك كه ڕاسته‌وخۆ به خۆیان پڕنابێته‌وه ئه‌وان-ئه‌ونمونه خراپه- پڕیكاتهوه ئه‌گه‌ر بۆیان نه‌كرا ڕێبگرن له په‌یدابوونی نمونه‌یه‌كی جوان و وێنه‌یه‌كی بێ شوختی ئیسلام بێگومان ڕاده‌په‌ڕن بۆ دروستكردنی نمونه‌یه‌كی خراپ ودوو ڕوو پڕلهقهیران بۆ جێگیركردنی بنه‌مای(هاوسه‌نگیه‌كی دوژمنكارانه) و لێڵ وته‌م ومژاوی كردنی چاوی گه‌لانی موسڵمان به‌گشتی یان ته‌نها گه‌لێك به تایبه‌تی، له‌لایه‌كی تره‌وه ده‌بێت به زمانێكی ڕاشكاو پێیان بڵێین: وازمان لێبێنن، به جێ‌مان بێڵن، گیرۆدهییمان ونه‌بوونی ئه‌زمونێكی گشتگیری ئیسلامیانه ئێوه هۆكارێكی سه‌ره‌كین وخۆتان په‌نا ده‌به‌نه‌به‌ر كردنی مه‌حاڵ بۆ نه‌زۆك بوونی ئه‌و ئامانجه ودوایش به‌توانج وجوێن پێمان ده‌فرۆشنه‌وه كه،بۆ،كوا،كه‌ی،چۆن،نمونهوپێشهنگی كردهیتان نیهوئێوه دروشم ده‌فرۆشن؟!.
عه‌قڵمه‌ندانی موسڵمان له‌وان ناوه‌شێته‌وه له ده‌سته‌ویه‌خه‌ی فیكری وڕۆشنبیریدا به ترس وله‌رز یان بێمتمانه‌یی به‌خود یان له‌رزۆكی ودڵه دڵ لهوبابهت وباسه ئه‌ندێشه‌یی وعهقایدیانهی له‌سه‌ری په‌روه‌رده بوون وپهڕوباڵی دینداریان پێده‌ركردووه كاتێ پێی ده‌چنه مه‌یدانی په‌خش وبلاَو وبه‌ره‌و ڕوو بونه‌وه شه‌رم بینانگرێ به‌ڵكو پێویسته به ده‌ست وبردو باوه‌ڕێكی پۆلاَینهوه ته‌حه‌ددا بكه‌ن و گۆچانی عه‌قڵێكی موجتههیدانه له ڕه‌فزو ڕه‌زامه‌ندیاندا به ده‌سته‌وه بگرن و بێباكانه ده‌ستاوده‌ست ودهماودهمی پێبكه‌ن، كاری سه‌ره‌كی ئه‌و هێزه هه‌ڵبژارده‌یه‌ش له ژیاندا گه‌یاندن وگهشاندنهوهی ئیسلامێكی ڕاسته‌قینه‌و ڕاسته‌قینه‌كانی ئیسلامه وخه‌مساردی وسهركزیش له كۆتاییدا سه‌ری خۆمان ده‌خوات!.
مرۆڤه عه‌لمانیه‌كان -چی ئه‌وانه‌ی كه دژایه‌تی ئاشكرای بێ پێچ وپه‌نای ئیسلام ده‌كه‌ن وله‌باشترین حاڵه‌تدا نایانه‌وێ له سنوری كاری شه‌خسی وپه‌رستنه كه‌سیه تایبه‌ته‌كان ده‌رچێت،چی ئه‌وانه‌ش كه ئامانجی پێشویان هه‌یه بهلاَم نه‌رمبڕانه وبه وشه‌و وتاری تایبه‌ت وتوێكڵدارو زۆركاتیش بێتوێكڵهو چاری خۆیان ناكه‌ن وناخیان چی هه‌ڵگرتووه ئه‌وه ده‌ڕێژن.-له ههرچیهكدا ده‌م وپلیان هه‌بێت وزماندرێژبن كه دێنه‌سه‌ر باسی ئیسلام وڕۆڵ وڕهگهكانی، یان توانا‌و دهسهلاَت وفراوانی بنكهوبارهگا جه‌ماوه‌ری ومزگهوتهكانی،یان ماناوقوڵپ وقولاَیی ده‌قی ئایات وفه‌رموده‌كانی، یان ناساندنی كه‌س وئه‌ندام وگروپه‌كانی،یان خوێندنهوهولێكدانهوهی مێژوو ئه‌زمونه‌كانی،یان په‌یوه‌ندی خۆی وكهمایهتی ودهرودراوسێكانی،یان ئهوئهركومافانهی كه ده‌یدات به‌شوێنكه‌وتوانی به‌تایبه‌تی ئافره‌تانی،ئه‌وه‌ی ده‌یڵێن بێمایه‌یه!،سه‌یروسه‌مه‌ره‌ی سه‌رجاده‌یه!،قسه‌وقسه‌ڵۆكی هه‌رزان و هه‌رزانه‌یه!،جوێنی كۆلاَنگهڕومندالاَنهیه!، كاوێژوكاخۆریی بێگانه‌یه!، ئه‌وانه (پێڕی پۆزن)!،چاولێكه‌ری بێگانهوناحهزی(گهلوهۆزن)!.وابه‌سته‌ی ده‌ورانی فرسه‌ت ودهسهلاَتی سه‌پێنراوی(شه‌وو ڕۆژن)!،بهڵگهوبهیانیان كرمۆڵ وبێناوهرۆكه!،جێبێزوی ئه‌وان یان پارووه یان پاره‌یه یان ناوبانگی بێپهڕوتوكه!.
وه‌كو دیار‌و ده‌ركه‌وتووه مرۆڤی ئه‌وان خۆیان ناپارێزن له ته‌قه‌دان له هیچ بابه‌ت وبهندێكی ئیسلام له خودای گه‌وره‌وه ده‌ست پێده‌كه‌ن!–وه‌كو لێسه‌ندنه‌وه‌ی مافی بهرنامهوبهیان وبڕیاردان وسپاردنیان به خه‌ڵك-وبه‌لایانه‌وه گرنگیش نیه لێی شاره‌زابن یان نا!؟.لهههرپسپۆریهكدا ئه‌گه‌ر ڕێزی درۆینه‌ش بفرۆشن به خاوه‌نه‌كه‌ی كه باسی ئیسلام ده‌كرێ له‌و ڕێز‌و حورمه‌ته خاڵی ده‌بنه‌وه وزۆربه‌ی جاره‌كان له جیاتی گه‌وره‌ترین زانا فه‌تواش ده‌ده‌ن و پێشیان عه‌یب نیه!، ئه‌وان ئایین وه‌كو خۆراك وخاك سه‌یر ده‌كه‌ن وبڕوایان وایه هه‌موكه‌س ده‌توانێ بیخوات وبه‌سه‌ریدا بڕوات وبیشێلێ، یان ئه‌گه‌ر ویستیان نه‌یخۆن وفڕێیدهنه ته‌نه‌كه‌ی خۆڵه‌كه!.ئه‌م قۆناغه پێویستی به نه‌وه‌یه‌كی ده‌سته‌بژێری قسهسوروڕاشكاو هه‌یه كه‌به چه‌ك ومهچهكی فیكر‌و فیقهو فه‌لسه‌فه‌ی ئیسلامیانه وبهتاوتهرازوی (فه‌رهه‌نگی به‌راوردكاری) ئاشكراكردن وههڵماڵینی نهێنیه‌كانی (فیكری تاغوت) و(تاغوتی فیكری) كه له ده‌یان پێست وپهڕِۆدا خۆیان حه‌شارداوه ئاشكرا بكه‌ن، دورله موجامه‌له‌و كهڵهككردنی زمان و خۆگێلاندن!. دورله شه‌رم وشكۆیهك كه له نێویدا بێمتمانه‌یی به خودی هه‌ڵده‌گرێ و خوێنی گه‌رمی دینداری ساردوسڕ ده‌كاته‌وه!.
خۆكزۆڵكردن وخۆلادان و خۆدینهوهوخهمی بن دیوار وناڕه‌زایی ژێرلێو بڕوبیانو دۆزینه‌وه‌و لالوت بون له خه‌ڵكه فێڵباز وفێڵلێكراوهكه و كونجی قهناعهتگرتن وگۆشه‌گیری وژیان وخه‌یاڵ له بێ ئومێدی وكات ته‌واو كردن له (دورهڕهخنه) و(ته‌ئه‌مول)ێكی نه‌فسی وشه‌یتانی كه مرۆڤ ده‌بات بۆ (تهجهممد)وسپاردنی گرفته‌كان به ڕۆژگار نه‌ك هیچ گرفت وگرێیهك ناكاته‌وه به‌ڵكو لای ئه‌وانیتر مه‌ردمی موسڵمانی پێ سوكتر ده‌بێت وزۆرترله(ئیسلام) دڵكرمێ ده‌بن–كاتێ مرۆڤی بێسه‌نگ وڕه‌نگ ده‌خرێته پێشه‌نگا ودهكرێته پێشه‌نگ-وخراپ ده‌یقۆزنه‌وه و به ئاسانی ده‌یده‌نه‌وه به ڕوماندا و سروشتی ئه‌وانیش وایه كه ڕوو ناده‌ن به موسڵمانی زۆرخوێنهوارو خوێنگه‌رم وبه تفاقی بێنیفاق!، ئه‌وان هه‌میشه وله هه‌موو شوێنێ-مه‌گه‌ر به مه‌به‌ستی توڕه نه‌كردنی هه‌ندێ خه‌ڵكی دینداری دڵساف وساویلكه یان ڕازیكردنیان له قۆناغ وقۆڵێكدا- ده‌یانه‌وێ عه‌لمانیه‌تی خۆیان ئه‌گه‌ر به تۆخیش نه‌یڵێن به خه‌ستی بیكه‌ن!،كاتێكیش وانه‌بن كه‌سه ڕۆشنبیره نزیكه‌كانیان لێیان دێنه ده‌م وبهشهرمن وترسنۆك ده‌سڕێژیان لێ ده‌كه‌ن!.ئه‌مڕۆ قۆناغ قۆناغی (ڕا ڕوونی) و(ئامانج ڕۆشنی)و(بهرنامهدیاری) وكردنی(قسه‌ی دڵه)!سه‌باره‌ت به(خودایه‌تی وپه‌روه‌ردگارێتی خودا)و(خهڵكایهتی خه‌ڵك وپهروهردهوپهنادانی) به تایبه‌تی:(عه‌قڵ ووه‌حی)له‌كوێدا یه‌كده‌گرن ولهكوێدا یهكبهردهدهن ودهبنهدژ؟،(پێناس)ی ئێمه چیه بێ پێون و(نێر‌و مێ)كردن وبارگاوی بون به واقیعی پێناسی شارنشین و شارستانیهتێكیترهوه؟،(ئازادیه‌كان) تا كوێ ناووناوهڕۆكی خۆیان له ده‌ست ناده‌ن وجێی ڕێز‌و خۆشه‌ویستین؟،(پێوه‌ره‌كان) ی هه‌ڵسه‌نگاندن وڕاییكردن و ڕهتكردن جگه له قورئان وفه‌رموده و عه‌قڵێكی ئیجتیهادی ئه‌وانیتر كامانه‌ن تا چه‌ندێ قسه‌یان بڕده‌كات؟،خاڵه (جیاوازوهاوبهشهكان)ی نێوان ئێمه‌وئه‌وان چه‌نده‌و چۆنه؟،له‌كوێ وه تاكوێ پێویسته له‌سه‌ری كۆك یان ناكۆك بین؟،ئاشتی كۆمهلاَیهتی وئاشتی نێوده‌وڵه‌تی یاسا‌و بنه‌ماكانیان تا كوێ وهلاَمدهرهوهی بڕواوبنهما ئایینی وژیاریهكانی ئێمه‌ن و كه‌ی و به‌چی ده‌توانین دژی بین و به‌ره‌نگاری بینه‌وه؟،چه‌مكی(لێبوردن) بۆچی وله كێ ولهسهرچی؟چه‌مكی(ئاین وئیداره)ی ده‌وڵه‌ت وكۆمه‌ڵگه؟چه‌مكی (ئاشتی وجه‌نگ) كامانه‌ن وله گه‌ڵ كێ وتاكهی وبۆچی؟ چه‌مكی(عه‌لمانیه‌ت)به‌هه‌موو باڵهكانیهوهو(ته‌سخیری بونه‌وه‌ر)و(مردن ودوای مردن)و(مافه‌كان)ی ئابوری وئاینی و(ژینگه)وده‌یان پرسیاروپهیامیتر كه حاڵیحازر پێویستمانه به‌مه‌رجه‌عیه‌تی (وه‌حی) و(عه‌قڵی ئیجتیهاد)ی وهلاَمی بێ پێچوپه‌نای بدهینهوهوبیكهینه حوججه‌ی(خوایی) یه‌كلاكه‌ره‌وه به مه‌به‌ستی پارێزگاری له مافه‌كانی خوای گه‌وره‌و خه‌ڵكیش به گشتی.
جیهانی ئه‌مڕۆی موسڵمانێتی پێویستی به فیكرمهندوئهندێشهوانانێ هه‌یه‌كه(چینه وچاوه‌ڕوان)ی نه‌كه‌ن به‌ڵكو په‌لاماری فیكری ئهوانیتربدهن و ڕیگه نه‌ده‌ن پهلكێشمانكهن بۆ سه‌نگه‌ری كۆن وكاولبوو، یان ڕوداوی سواووبهسهرچو،یان خهریكمان بكه‌ن به‌خۆمانه‌وه بۆپینهوپهڕۆكردنی هه‌ندێ بیروڕای بێڕێوجێ!كهلهوانهیهخۆیان دایهێنابێت وته‌نها بیانه‌وێ گۆمه‌ڵگه‌ی موسڵمانی پێدورخهنهوه له ئامانجه گهورهوبالاَ شه‌رعیه‌كان!،هزرمه‌ندی په‌نگخواردوو ناتوانێ په‌نایه‌كی دڵنیاكه‌ره‌وه بێت ئه‌گه‌ر ڕۆحی په‌لامارو به‌ره‌نگاربونه‌وه‌ی تێدا نه‌ڕوێت ونه‌بێت له ڕووی هه‌موو ئهوپهلوپهڕه فیكریانهی پێچهوانهودژ به‌مه‌رجه‌عیه‌تی ئیسلامیمان ته‌راتێنی ناوهه‌موو گۆمه‌ڵگه موسڵمانه‌كان ده‌كه‌ن وائێمه گوێشلی ئهوههواڵهین كه به‌ڵكو توێژێك(بیرمه‌ندی به‌ره‌نگا ریی) بێنه بون و دهرمانكهن له قۆناغی متبون وڕازی بون به‌وه‌ی هه‌یه!.
په‌یامی من بۆ وهلاَمی پرسیارگه‌لی ڕابوردو ئه‌وانه‌ش كه ناوم نه‌هێناون و ڕۆژبه‌ڕۆژیش له زۆربون وگۆڕاندان دریژه دانه به ڕێڕه‌وی (بیروَكهی به‌راوردكردن) له نێوان هه‌مو پێچهوانهودژهكاندا -لهههرئاست وئاوێتهیهكدابن بۆ ئه‌وه‌ی چی به‌هاو به‌رنامه‌یه‌ك وه‌رده‌گرین له سه‌ردو یه‌قین بێت، یه‌قین به به‌رزی وبێلهكهیی وهلاَمهكانی شه‌ریعه‌ت ویهقینیش به ئه‌گه‌ری بونی كوتلهوكهڵهكه بونی گشت ناساغی ونادروستیهك له وهلاَمهكانیتردا- به‌راوردكردنێك كه عه‌قڵ دورله فشار‌و فشه‌و فێڵكاری حاكمی ڕاسپێراو بێت وله‌وێوه دوای گه‌ڕان وسوڕانێكی پێویست به دوای وهلاَمهكاندا (ساتێك وسهرایهك) بێته‌پێش كه عه‌قڵ ناچارودهستهوسان بێت له وهلاَمی هه‌ندێكی زۆر له پرسیاره‌كان وداوای مه‌رجه‌ع و مورشیدێ بكات بوَ به‌رده‌وام بون له‌سه‌ر(بیركردنه‌وه)و(به‌راورد كردن)كه‌ئه‌ویش به‌ڕای ئێمه‌ی موسڵمان(نیگا)و(نێراوی)خوای گه‌وره‌یه بوَگهیشتن به‌پرسیاره بێ وهلاَمهكان په‌رده‌لادان له‌سه‌ربنه‌ما شه‌رعیه ناڕوون ونادیارهكان له‌چاوی مروَڤهكاندا كه بێگومان ئه‌وانه وهلاَمگهلێكن دڵ خۆشكات ده‌كات و وده‌رون ئۆقره‌ی پێده‌گرێت!.
بیروَكهی(به‌راوردكردن)و(ووردبوونه‌وه)له نێوان پێوهروپێناس وپهیوهندیهئیسلامیهكان وئهوانیتردا دهرماندهكات له وههم ووههمپلاَوی!،له‌تۆمه‌ت وتۆمهتباری!،له(خۆره‌ی خورافات) و(مۆرانه‌ی مۆدێل) ونه‌ریتی (خۆپوكهلاَوكردن) وخۆ به‌بچوك و ساوا نواندن وبه(دێ‌و)و(دایناسۆر)كردنی ئه‌وانیتری دورونزیك!،كهپێچهوانهكانیان پێویسته بریتی بێت له گه‌یشتن به (حه‌قیقه‌ت)!،حه‌قیقه‌تی پهروهردگاروپهیامهكانی وپێغه‌مبه‌ره‌كانی(سه‌لامی خوایان له‌سه‌ربێت) وپه‌یوه‌ندیه‌كانی نێوان خوای گهورهوبهندهكانی وخێروشهڕوشهیتان وشوێنكهوتوانی و ژیان ومردن وژیانه‌وه‌ی دوباره وبهرزهخ ودۆزه‌خ وبه‌هه‌شت و پاشان دڵنیا بون و دڵپڕبون ودامه‌زراوی وبهردهوامیه له‌سه‌ریان.ئێمه‌ی موسڵمان له‌هه‌ر گه‌ل وگروپێ بین له‌سه‌رمان نوسراوه به یه‌قینه‌وه،به‌باوه‌ڕی پۆلاَینهوه،بهمتمانهوماریفهی تایبه‌ت وته‌واو به‌ئاین وژینهوه،(سه‌ربه‌خوا)بین له‌بیروباوه‌ڕو به‌رنامه‌دا و(سه‌ربه‌خۆ)بین له بزوتن ونه‌خشه‌ی ڕێگادا و(له‌سه‌رخۆ)بین لهبڕیاروگۆڕینی مرۆڤه‌كاندا وله هه‌مو قۆناغێكی بانگهوازوپهخش وبه‌خشینه‌وه‌ی ئیسلامیشدا بڕیارده‌ری نێوان ئێمه‌وئه‌وان به‌نده قورئانی وپه‌نده خوداییهكهیهكهسهبارهت ئاماده‌یی هه‌میشه‌یی موسڵمان بۆ گفتوگۆ له ڕوانگه‌ی به‌راوردكاری وبهرهوڕوكردنهوهی ئه‌وه‌ی لای ئێمه‌یه‌و ئه‌وه‌ی لای ئه‌وانه ده‌فه‌رموێ(ئێمهوئێوهلایهكمان گومڕاین ولایهكهی ترمان خاوهنڕاین!)،گهروانهكهین ناتواتین بێژین خوای گه‌وره‌و سنوره‌كانی وپێغهمبهروڕێڕونیهكانی وه‌كو خۆیان به خه‌ڵك ناسێنراون وحوججهیان گه‌یشتووه‌ته شوێنی خۆیان ولای خودا قسه‌یان نامێنێت ئه‌گه‌ر وتیان هیچمان پێنه‌گه‌یشتووه!.
به(بیروَكهی به‌راوردكاری) ده‌گه‌ینه ناسینی زۆرێك له(نهێنیه بالاَكان) وئه‌وه‌نده‌ی ئه‌و نهێنیانه به ئاسانی ده‌گه‌نه دڵ و ده‌روون و له‌وێ جیگای خوَیان ده‌گرن ومرۆڤ به خۆیانه‌وه ده‌به‌ستنه‌وه شته (ئاشكراكان) ئه‌وه‌نده ناتوانن ئه‌و ڕۆڵه(گهمارۆگیریه)!بۆ یاخی بونی مرۆڤه‌كان بگێڕن،به(ڕامان)و(ووردبوونه‌وه)ش له شوێنه‌واری مادی و مه‌عنه‌وی (نهێنیه بالاَكان) سه‌ره‌تای ئاشكرابون وئاشنابونه پێیان و سنورێك نامێنێ بوَ وه‌ستان وتێر بوون و له گه‌ڵ هه‌موو ته‌كانێك وتهوهرێكی( ڕامان)و(ووردبوونه‌وه)دا پله‌ی موشتاق بوون به‌رزتر ده‌بێته‌وه بوَ گه‌یشتن به ئاسوَوئامێزی سوَزی بێ سنوری خوای خاوه‌ن هه‌موشتێ كه بڵندترین وپیرۆزترین وخۆشه‌ویسترین نهێنیه له زاتیدا نه‌ك له شوێن وشوێنهواریدا!، هه‌مو ڕامانێك ووردبونهیهك وسه‌نگ ومهحهككاریهكیش به(بیری به‌راوردكاری) بوَ گه‌یشتنه به (یادكردنه‌وه)ی خودای گه‌وره‌و ئه‌ویش چاومان ڕوناك دهكاتهوهبه(پاككردنه‌وه‌ی ده‌رون)و(ئاوه‌دانكردنه‌ی ده‌رو)،دووباره و ههمیشهبارهی زنجیره قۆناغی (ڕامانی به‌راوردانه) و(یادكردنه‌وه)و(پاككردنه‌وه)و(ئاوهنكردنهوه) به‌قوڵی و بێدودڵی پاشان قوڵتربوونهوهو سه‌ركه‌وتن به پلهپهیژهكانی (فیكروزیكروفیعل)دا به‌ره‌و كه‌شكه‌شانی شادبوون به نورو ژینگه(خوداییه‌كه) وبه‌ده‌ست هێنانی ڕه‌زامه‌ندی وپاداشته ههتاههتاییهكانی سه‌ری هه‌مو ئاوات وئومێدوبهختهوهریهكه. ده‌ی خودایه بیكه‌ی بهیاوهرمان!. (پێوه‌ر)و(مرۆڤی ئێمه) و(پێوه‌ره‌كان) و(مرۆڤی ئه‌وان) ئه‌وه‌بو كه له باسه‌كانی پێشه‌وه‌دا ئهلف بێیهكمان خسته‌ڕو لهوڕوونگانهوه ده‌توانرێ وهلاَمی ئه‌م ڕیزهپرسیارهی دوایی بخوێنرێته‌وه وه‌كو: ئایا مرۆڤ پێویستی به بچوكایهتی هه‌یه له به‌رده‌م زاتێكی له خۆی گه‌وره‌تردا یان نا ؟ وه ئه‌و گه‌وره‌یه كێیه؟.ئایا ئه‌وه بچوككردنه‌وه‌ی مرۆڤه؟ له‌م باره‌وه ئاراسته پێچه‌وانه‌كان چی ده‌ڵێن؟ چۆن بتوانین و بزانین كه وه‌حی مامۆستای یه‌كه‌مه‌و ئه‌وانیتر به دوایدا جێی ڕاوێژن ودڵنییامان پێ ده‌ده‌ن؟، ئایا پێوه‌ره مرۆییه‌كان له زاتی خۆیاندا بێ كه‌ڵك وبێ ئاكامیمان ده‌ده‌نێ یان نه‌خێر خه‌تا وخراپه‌ی مرۆڤ خۆیه‌تی كه ناتوانێ كه‌ڵكیان لێ وه‌رگرێ وله سنوری خۆیاندا بیانهێنێتهگۆو قسه‌ی ڕاستیان پێدهربێنێ وبیدركێنێ؟!
(أَلَمْ تَرَ إِلَى الَّذِي حَاجَّ إِبْرَاهِيمَ فِي رَبِّهِ أَنْ آَتَاهُ اللَّهُ الْمُلْكَ إِذْ قَالَ إِبْرَاهِيمُ رَبِّيَ الَّذِي يُحْيِي وَيُمِيتُ قَالَ أَنَا أُحْيِي وَأُمِيتُ قَالَ إِبْرَاهِيمُ فَإِنَّ اللَّهَ يَأْتِي بِالشَّمْسِ مِنَ الْمَشْرِقِ فَأْتِ بِهَا مِنَ الْمَغْرِبِ فَبُهِتَ الَّذِي كَفَرَ وَاللَّهُ لَا يَهْدِي الْقَوْمَ الظَّالِمِينَ)258-البقرة(وَضَرَبَ لَنَا مَثَلًا وَنَسِيَ خَلْقَهُ قَالَ مَنْ يُحْيِي الْعِظَامَ وَهِيَ رَمِيمٌ، قُلْ يُحْيِيهَا الَّذِي أَنْشَأَهَا أَوَّلَ مَرَّةٍ وَهُوَبِكُلِّ خَلْقٍ عَلِيمٌ،الَّذِي جَعَلَ لَكُمْ مِنَ الشَّجَرِ الْأَخْضَرِ نَارًا فَإِذَا أَنْتُمْ مِنْهُ تُوقِدُونَ،أَوَلَيْسَ الَّذِي خَلَقَ السَّمَاوَاتِ وَالْأَرْضَ بِقَادِرٍ عَلَى أَنْ يَخْلُقَ مِثْلَهُمْ بَلَى وَهُوَ الْخَلَّاقُ الْعَلِيمُ) 78-81يس(قُلْ مَنْ يَرْزُقُكُمْ مِنَ السَّمَاوَاتِ وَالْأَرْضِ قُلِ اللَّهُ وَإِنَّا أَوْ إِيَّاكُمْ لَعَلَى هُدًى أَوْ فِي ضَلَالٍ مُبِينٍ)24-سبأ(قُلْ مَنْ يَرْزُقُكُمْ مِنَ السَّمَاءِ وَالْأَرْضِ أَمْ مَنْ يَمْلِكُ السَّمْعَ وَالْأَبْصَارَ وَمَنْ يُخْرِجُ الْحَيَّ مِنَ الْمَيِّتِ وَيُخْرِجُ الْمَيِّتَ مِنَ الْحَيِّ وَمَنْ يُدَبِّرُ الْأَمْرَ فَسَيَقُولُونَ اللَّهُ فَقُلْ أَفَلَا تَتَّقُونَ،فَذَلِكُمُ اللَّهُ رَبُّكُمُ الْحَقُّ فَمَاذَا بَعْدَ الْحَقِّ إِلَّا الضَّلَالُ فَأَنَّى تُصْرَفُونَ)31-32يونس.
ماويَتي..............................