04/08/2013
•
نوسەر: bzavpress
•
باوكى تاغوته‌كان...ئه‌تاتورك
ئه‌م سته‌مكاره دوژمنێكى سه‌رسه‌ختى ئیسلام بوو ، بگره گه‌وره‌ترین دوژمنه‌كانى ئیسلامه به‌ڕه‌هایى له سه‌ده‌كانى دواییدا، ناوى باوكى توركه‌كانى له خۆ نابوو ، به‌ڵام له راستیدا ئه‌و ناوه له واقیعه‌وه زۆر دوور بوو،چونکه زۆربه‌ى توركه‌كان شانازییان به ئیسلامه‌وه ده‌كرد و خزمه‌تكارى خیلافه‌تى ئیسلامیى بوون، جا من به قه‌ناعه‌تى خۆم ده‌ڵێم: ناسینى سته‌مكاران وهه‌ڵگرانى ئاڵاَى دژایه‌تیكردنى ئیسلام، كه‌متر پێویست نییه له ناسینى پیاوچاكان و بانگخوازانى ئیسلام، چونكه موسلمان ده‌بێت وریا بێت و دۆست و دوژمنى خۆى بناسێت، له‌وه‌ش گرنگ تر بنه‌ماى(الولا‌ء والبراء)ه واته خۆشویستن و رِق لێبوون له پێناوى خواى گه‌ره‌دا كه یه‌كێكه له بنچینه‌كانى بیر‌و باوه‌رِى ئیسلامى و زۆرێك له ئایه‌ت و فه‌رمووده‌كانى پێغه‌مبه‌ر صلى الله علیه وسلم جه‌ختیان له‌سه‌رده‌كه‌نه‌وه، وه‌كو خواى گه‌وره ده‌فه‌رموێت: (والمؤمنون والمؤمنات بعضهم أولياء بعض) یان فه رموویه‌تى: :( يا أيها الذين آمنوا لا تتخذوا اليهود والنصارى أولياء بعضهم أولياء بعض ومن يتولهم منكم فانه منهم ان الله لا يهدي القوم الظالمين).
ئا لێره‌شه‌وه گرنگى ناسینى دوَست و دوژمنى ئیسلام ده‌رده‌كه‌وێت، چونكه خودى خۆشویستن و رق لێبوونیش واجبێكى شه رعییه و پێویستیه‌كى بیروباورِه، بۆیه ناسینى كه‌سێكى وه‌كو (مصطفى كمال اتاتورك) له سه‌ر راستى خۆى زه‌رووره‌تێكى شه‌رعى و ئیمانییه ، وه‌كو چۆن خۆشه‌ویستى موسڵمانیش به هه‌مان شێوه زه‌رووره‌تێكى شه‌رعى وئیمانییه، ئێستاش با كورته‌یه‌ك ده‌رباره‌ى ئه‌م ناوبراوه بزانین.
موسته‌فاى كورِى عه‌لى زیرا له شارى سالۆنیك له دایكبووه، هه‌ندێك له شاره‌زایان له حاڵى ئه‌و پیاوه، ده‌ڵێن دایك و باوكى له جوله‌كه‌ى دۆنمه بوونه كه به‌رواڵه‌ت موسوڵمان بوونى خۆیان ده‌رده‌خست و له ژێره‌وه هه‌ر جووله‌كه بوون، له‌ساڵى١٨٩٣ ز دواناوه‌ندى سه‌ربازى ته‌واو كرد و مامۆستاى بیركارى ناوى كه مالى لێنا به‌هۆى زیره‌كى یه‌وه له وانه‌ى بیركاریدا، هه ر له‌و رۆژوه به موسته‌فا كه‌مال ناسرا، له ساڵى ١٩٠٦ چووه نێو رِیزه‌كانى رِیكخراوێكى نهێنیه‌وه له دیمه‌شق به ناوى (الآرض والحرية) كه ئامانجیان رِووخاندنى خیلافه‌تى ئیسلامى بوو، به‌رزكردنه‌وه‌ى گوماناوى له سه‌ر یه‌كه بو موسته‌فا كه‌مال ده‌كرا تاكو گه‌یشته پله‌ى جه‌نه‌رال، له ساڵى ١٩١٥ ز له كاتى جه‌نگى جیهانى یه‌كه‌مدا له‌چه‌ند جه‌نگێكى نیمچه خه‌یاڵیدا له لاى ده‌ربه‌ندى بۆسفۆر و ده‌رده‌نیل توانى سه‌ركه‌وێته سه‌ر هاوپه‌یمانه‌كاندا و، وه‌كو رِێزێك به‌رانبه‌ر رِۆڵى سه‌ربازى نازناوى پاشاى پێ به‌خشرا، له‌و ماوه‌یه‌ش سه‌ركردایه‌تى بریتانیا په‌یوه‌ندییان پێوه كرد و پێشنیاریان بۆكرد یارمه‌تى بده ن به مه‌به‌ستى گه‌یشتن به كورسى حوكم له‌به‌رانبه‌ر به‌جێهێنانى چوار مه‌رج:
١- رِووخاندنى خیلافه‌تى ئیسلامى
٢- هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ى وه‌زیفه ئایینیه‌كان
٣-هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ى ئه‌وقافى ئیسلامى و گۆڕینى قوتابخانه ئیسلامیه‌كان بۆ قوتابخانه‌ى شارستانى.
٤- لابردنى پیتى عه‌ره‌بى و كاركردن به پیتى لاتینى.
ئه‌تاتورك له‌٣/٣/١٩٢٤ز پرۆژه‌یه‌كى بۆ ئه‌نجومه‌نى نیشتمانى پێشكه‌شكرد كه تێیدا داواى كرد خیلافه‌تى ئیسلامى هه‌ڵوه‌شێته‌وه، له‌و وتاره‌یدا
وشه‌ى ئه‌تاتورك به‌پێى نووسه‌رى كتیبى (اتاتورك) واته: باوكى تور‌كان، ئه‌م نازناوه‌ش ئه‌نجومه‌نى نیشتمانى توركى پێیان به‌خشى، سته‌مكارانیش هه‌میشه‌و به‌درێژایى مێژوو ناوى پێچه‌وانه‌ى واقیعى خۆیانیان له خۆیانناوه ، كتێبه‌كانى مێژوویش شایه‌تێكى راستگۆن له‌م باره‌وه بۆ كه‌سێك بیه‌ویت دڵنیا بێت.
موسته‌فا كه‌مال زۆر رِقى له ئیسلام بوو، به‌راشكاویش هه‌میشه گاڵته‌ى به ئیسلام ده‌كرد و به‌هۆكارى دواكه‌وتنى توركیاى ده‌زانى، له‌هه‌موو بۆنه‌یه‌كیشدا داواى له خه‌ڵكى ده‌كرد له هه‌موو شتێك‌دا شوێنى رۆژئاوا بكه‌ون ولاساییان بكه‌نه‌وه، ئه‌م به‌د رِه‌وشته هیچ كاتێك بێ دینى خۆى نه‌ده‌شارده‌وه، له‌سه‌ره‌تاى هاتنى بۆ سه‌ر حوكم قورئانى فڕه‌دایه سه‌ر شه‌یخولئیسلام كه موفتى ده‌وڵه‌تى عوسمانى و یه‌كێك بوو گه‌وره زاناكان، جارێكیان له وتارێكیدا وتى: ئێمه پێویسته پۆشاكى گه‌له پێشكه‌وتووه‌كان بپۆشین و بۆ جیهان بیسه‌لمێنین كه نه‌ته‌وه‌یه‌كى گه‌وره‌و پێشكه‌وتووخوازین و رِێگه‌ناده‌ین به‌هۆى رێبازیكى كۆنه په‌رستانه‌وه دواكه‌وین و پێویسته له رِابووردوومان دابرِێین.
ئه‌تاتورك تاكو دوا هه‌ناسه‌ى هه‌ر به‌ر ده‌وام بوو له دژایه‌تیكردنى ئیسلام، ئه‌وه‌ش له كاتێكدا بوو كه ده‌وڵه‌تى توركیا له هه‌موو بواره‌كان رۆَژ له دواى رِۆژ تێده‌شكا و پاشه‌كشه‌ى ده‌كرد و خۆیشى نگرۆى داوێنپیسى و ئاره‌ق خواردن وبه‌درِه‌وشتى بوو، چه‌ندین نه‌خۆشیش سه‌رى لێدابوو و ئه‌وه‌نده لاوازیكردبوو كێشى گه‌یشتبوویه (٤٨) كیلوگرام، به‌ڵام له‌و كاته‌شدا هه‌میشه بێباوه‌رِى و ئیلحادى هه‌ر ئاشكرا ده‌كرد و، وه‌كو زانایه‌كى به‌رِێز ده‌ڵێت له كۆتایى ژیانیدا ده‌ستى بۆ ئاسمان درێژ ده‌كردو هه‌رِه‌شه‌ى له خواى گه‌وره ده‌دا، له‌وكاتانه‌شدا كه له‌سه‌ر جێگاى مه‌رگ بوو ناردى به‌دواى سه‌فیرى بریتانیا بۆ ئه‌وه‌ى سه‌رۆكایه‌تى توركیاى پێ بسپێرێت ، به‌ڵام بریتانیا به‌وه رِازى نه‌بوو چونكه ده‌یزانى عێمه‌ت ئینۆنۆى جێگرى سه‌د ئه‌وه‌نده‌ى كه‌سێكى ئینگلیزى تواناى درێژه‌دانى هه‌یه به‌رِێبازى ئه‌تاتورك له‌دژایه‌تیكردنى ئیسلام، ئاشكرایشه كه ده‌ستوورى توركیا سه‌رۆك كۆمارى سه‌رپشك ده‌كرد له پاش خۆى سه‌رۆكایه‌تى به‌هه‌ركێ بسپێرێت.
ئه‌تاتورك له‌ماوه‌ى سه‌رۆكایه‌تیدا هه‌وڵى زۆرى ده‌دا ئیسلام لاواز بكات و له‌ناوى به‌رێت ،به‌ڵاَم (ویمكرون ویمكرالله والله خیر الماكرین) (يريدون ليطفئوا نور الله بأفواههم والله متم نوره ولو كره المشركون) چۆن رِوناكى رِۆژ به فووى نادانێكى وه‌كو ئه‌م ناله‌باره ده‌كوژێته‌وه، رِاسته لاپه‌رِه‌ى رِه‌شى زۆرى تۆماركرد، رِۆیشتنى بو حه‌ج قه‌ده‌غه كرد، كوشتارى زۆرى له نێو موسولماناندا به ئه‌نجام گه‌یاند، سیستمى فره‌ژنى هه‌ڵوه‌شانده‌وه، بانگدانى له مزگه‌وته‌كاندا كرد به توركى ، پۆشینى جل وبه‌رگى رِۆژئاوایى وشه‌بقه‌و جلى بێ شه‌رمانه‌ى به‌زۆر سه‌پانده سه‌ر ئافره‌تانى موسوڵماندا، رِۆژى یه‌ك شه‌ممه‌ى له جێگه‌ى هه‌ینى كرد به عوتڵه، هه‌موو یاسا ئیسلامییه‌كانى گۆرِى به یاساى رِۆژئاوا، ته قویمى كۆچى گۆڕى به ته‌قویمى زایینى، قورئانیشى وه‌رگێڕا بو زمانى توركى، هه‌ردوو جه‌ژنى رِه‌مه زان و قوربانیشى لابرد، به‌ڵاَم پاش له نێوچوونى به چه‌ند ساڵێك چه‌ندین بانگخوازو چاكسازو خاوه‌ن غیره‌ت وسۆزى ئیسلامى هاتنه گۆڕه‌پانى كاركردن بۆ ئیسلام و لاپه‌رِه‌ى زۆریان له سه‌روه‌رى بۆ ئیسلام و موسوڵمانان تۆماركرد و ئه‌تاتوركیان كردبه یادگارییه‌كى نه‌گریس و خه‌ونێكى ناخۆش كه كه‌سێك بیبینێت وكه ئاگاى بێته‌وه سێ تف به‌لاى چه‌پیدا بكات. پێشه‌نگه‌كانى ئه‌تاتورك له مێژوودا وه‌كو نه‌مروود و فیرعه‌ون و هامان ئوبه‌ى كورِى خه‌له‌ف و ئه‌بوجه‌هل و....هه‌موو ئه‌وانه به‌شیان نه‌فرین و له‌عنه‌ته له‌دونیا، له دوارۆژیشدا تۆڵه‌ى خواى (حلیم) و (صبور) كه ئه‌وه‌نده ئارامى له سه‌ر سته‌م و بێباوه‌ڕییان گرت چاوه‌رِوانیانه، ئه‌تاتورك و هه موو ئه‌وانه‌ى كه ئه‌مڕۆ بێ وچان هه‌وڵ ده‌ده‌ن وجاخى رِوناك بكه‌نه‌وه هه‌مان چاره‌نووس چاوه‌رِوانیانه وسوننه‌تى خواى گه‌وره‌ش له گه‌ردووندا به‌رده‌وامه‌و ناگۆڕێت، پاش زیاتر له حه‌فتا ساڵ له مردنى ئه‌و تاغووته، وا ئیسلام نه‌ك هه‌ر له رِۆژهه‌ڵات به‌ڵكو له رِۆژئاوایشدا رِۆژانه ده‌یان كه‌س ده‌بنه موسوڵمان و ئاماره‌كانى ئه‌مساڵى بریتانیا به پیى رِاپۆرتێكى كه‌ناڵى(العربیه)ى ئاسمانى ئه‌وه ده‌رده‌خه‌ن كه ناوى موحه‌ممه‌د له‌و وڵاته یه‌كه‌مین ناوه له نێو هه‌موو ناوه‌كاندا.١
بۆ زیاتر شاره زابوون له ژیان و كرده‌وه‌كانى ته‌م تاغووته خوێنه‌ر ده‌توانێت بگه‌رِێته‌وه بۆ ئه‌م سه‌رچاوانه:
-الرجل الصنم.
-الدولة العثمانية دولة مفترى عليها.
-الدولة العثمانية للصلابي.