04/08/2013
•
نوسەر: bzavpress
•
روخاندی دەوڵەتی فاطمی
ووتارێکی مێژووییە ماکوان کەریم بەدەنگ باسی کردوە
نوسینەوەی هەرێز خالید
دەوڵەتی فاطمی بۆ ماوه‌ی ٢٠٠ساڵ له وڵاتی میصر و بۆ ماوه‌ی ٣٠٠ ساڵ له ناوچه‌كانی مه‌غریب و ئه‌فه‌ریقای باكوردا بوونیان هه‌بووه، ئەم ده‌وڵه‌ته شیعی بوو له‌سه‌ره‌تای دامه‌زراندنییه‌وه خه‌ڵكیان له یه‌مه‌نه‌وه نارد بۆ ئه‌و ناوچانه..
دەوڵەتی فاطمی.. قه‌رامیته‌كان دایانمه‌زراند، ئه‌مانه ده‌وڵه‌تێكی ئیسماعیلی بوون كه فه‌رقیان هه‌بوو له‌گه‌ڵ دوانزە ئیمامیەکاندا تەنانەت زانایانی ئیسلامی به ته‌واوی كردویانه‌ته ده‌ره‌وه له ئیسلامدا و هیچیان به موسوڵمان نازانن، هه‌رچه‌نده دوانزە ئیمامیەکان له‌لای هه‌ندێ لە زانایان وه‌ك ئیبنو تیمیة -رحمه‌تی خوای لێبێت-.. پێیان وایه كه ئیمامەکانیان كافره و خەڵكه‌كه‌ی بە گشتی كافر نابن.. هه‌ندێكیشیان بڕوایان وایه كه شیعه به گشتی كافرن، چونكه به گشتی قسه به دایكمان عائیشه و ئەبوبەكری صدیق و عومه‌ری كوڕی خطاب ده‌ڵێن؛ ده‌ڵێن دوای وەفاتی پێغه‌مبه‌ر -علیە الصلاة والسلام- هه‌موو هاوەڵەکان هەڵگەڕاونەتەوە لە ئاینی ئیسلام و(مورته‌د) بونه‌ته‌وه، ته‌نها سه‌لمانی فارسی و عه‌لی كوڕی ئەبی طالب و چه‌ند هاوەڵێکی تر نه‌بێت..
شیعە پێیان وایه كه ده‌چنه حەج بۆ ڕه‌جم كردنی شه‌یتان ڕه‌جمی (جمار ثلاث)ی پێده‌وترێت.. پێیان وایه ئه‌و سێ شه‌یتانه گه‌وره و ناوەند و بچوكە ئەبو بەكر و عومه‌ر و عوسمانن په‌نا به خوای گه‌وره..
تەنانەت "ئیبن تیمییە" -ڕه‌حمه‌ت خوای لێبێت- و زانایانی سەردەم پێیان وایه كه شیعه‌ی ئیسماعیلییه نانی ده‌ستیان ناخورێت وه هه‌روه‌ها پاسەوانیان پێ ناگیرێت و نابێ له سوپای موسوڵماناندا هه‌بن بەهیچ شێوەیەك له قه‌برسانی موسوڵماناندا بنێژرێن ، شیعه به‌گشتی خه‌ڵكێكن له ئینحرافێكی ته‌واویان كردووه وه پێیان وایه له‌دوای ئه‌وه‌ی وه‌حی بۆ پێغه‌مبه‌ری خوا هاتووه هێشتا وه‌حی بەردەوامە کۆتای نەهاتوە واته وه‌حی بۆ ئهئیمهكانیشیان دێت، باوه‌ڕیشیان وایه كه له‌مه‌ولا له دوای هاتنی پێغه‌مبه‌ر(صلی للە علیە وسلم) خوای گه‌وره عاجزه واتا دەستەوستانە په‌نا به خوا له ئیشه‌كانی خۆی هه‌ندێك له ئیمامەكان بۆی ده‌كه‌ن وه‌كو باران بارین و ڕزق و ڕۆزی هه‌تا په‌نا به خوای گه‌وره ده‌ڵێن له قیامه‌تدا خوای گه‌وره تاقه‌تی نامێنێت عه‌لی حه‌شری خه‌ڵك ده‌كات!
پێیان وایه پێغه‌مبه‌ری خوا(صلی للە علیە وسلم) هه‌ڵه‌ی كردووه یان ده‌ڵێن: خیانه‌تی كردووه وه هه‌تا زۆرێك له شیعه‌كان به دەق وبە دەنگ هەیانە ده‌ڵێن: اخطأت یا رسول الله.. په‌نا به‌خوای گه‌وره له‌و قسه‌یه‌ی كه ده‌یكه‌ن وه باوه‌ڕیان وایه كه جوبریل(سەلامی خوای لیبێت) خیانه‌تی كردووه له گه‌یاندنی په‌یامه‌كه ده‌بوایه بیهێنایه بۆ عه‌لی كوڕی ئەبی طالب نه‌ك بۆ پێغه‌مبه‌ری خوا (صلی للە علیە وسلم)،له‌به‌ر ئه‌وه كۆمه‌ڵێك شتی بێ واتا و خورافیاتیان هه‌یه كه علی شه‌ریعه‌تی قسه‌یه‌كی جوانی هه‌یه خۆی شیعه‌یه.. به‌ڵام شیعه‌یه‌كی تێگەیشتوە و ده‌ڵێت: ئه‌گه‌ر بێت و خوارافیات له شیعه بستێنینه‌وه ئه‌وا شیعه هیچ شتێكی نامێنێت وه عبدولكریم سورشت ده‌ڵێت: ئه‌گه‌ر سونهكایش له توندڕه‌وی خۆیان بێنه خواره‌وه ئه‌وا شیعه‌و سونه به‌یه‌ك ده‌گه‌نه‌وه..
ئەمە سەرەتایەکی زۆر کورت بوو لە بیروباوەڕی شیعە..
صلاح الدینی ئەیوبی ئه‌و کاتەی ته‌مه‌نی 25 ساڵه ده‌یكه‌ن به سه‌رۆك وه‌زیران وده‌بێت به وهزیرلە ووڵاتی میسر ،ساڵی 564هجری له وڵاتی میصردا عاضدی خەلیفەی فاتمی به‌و ئیعتیباره ده‌یكات كه صلاح ا‌لدین منداڵه و ئه‌و سوپا گه‌وره‌یه‌یی له‌به‌ر ده‌ستدایه سودی لێوەربگرێت و بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و سوپایە له‌ژێر دەستی دا بمنێتەوە بتوانێت خۆی سه‌رپه‌رشتی سوپاکە بكات، عاضد پیاوێكه له ته‌مه‌نیدا ئەزمونێکی باشی هه‌یه ،بۆیه صلاح الدینی ئەیوبی ده‌یه‌وێت ورده ورده خۆی نزیك بكاته‌وه له موئه‌سه‌سه‌ی ده‌وڵه‌تی فاطمی ووه یه‌كێك له‌و كاره گرنگانه‌ی كه ده‌یكات ئه‌وه‌یه كه 4 قوتابخانه ده‌كاته‌وه له‌به‌رامبه‌ر ئه‌زهه‌ردا ئه‌وانه‌ش قوتابخانه‌ی شافعی و كاملی و ناصری ومالكییە ، خه‌ڵك صلاح دینی ئەیوبییان خۆش ده‌وێته‌وه له‌ناو میصردا وه شه‌ڕێكی گه‌وره ڕووده‌دات له ئه‌سكه‌نده‌رییه‌و دمیاط كە خاچ په‌رسته‌كان ده‌یانه‌وێت بێن ئه‌و ناوچانه داگیر بكه‌ن صلاح الدینی ئەیوبی ده‌چێت به سوپاكه‌یه‌وه ڕووبه‌ڕویان ده‌بێته‌وه وه سه‌ركه‌وتن به‌ده‌ست دێنێت له‌ناو ئه‌و شه‌ڕانه‌دا، ئه‌وه‌نده‌ی تر صلاح دین له ناوچه‌ی میصر وناوچه‌كانی تردا خۆشه‌ویستیان بۆ دروست ده‌بێت و ناوی صلاح دین وه‌كو ئه‌ستێره به ئاسماندا ده‌گه‌شێته‌وه وه زۆر پیاوێكی بهكهرم بووه یارمه‌تی خه‌ڵكی داوه ، یه‌كێكی تر له‌و كارانه‌ی كه كردویه‌تی هه‌رچی باج و خه‌راج هه‌بووه له‌سه‌ر خه‌ڵك لایبردووه ، هه‌وڵی ئه‌دا مه‌زهه‌بی ئه‌هلی سونه‌ت و جه‌ماعه‌ت بڵاو ببێته‌وه و خه‌ڵكی له مه‌نهه‌جی شیعه دور بكه‌وێته‌وه وه صلاح دین خرایه ئه‌و چوار چێوه‌یه‌وه وه نورالدین محمود زو زو جوابی ده‌نارد بۆ صلاح ا‌لدین كه بۆچی ده‌وڵه‌تی فاطمی له‌ناو نابات صلاح الدیین نه‌یده‌ویست په‌له بكات وچونكه بۆ ماوه‌ی 200 ساڵه بێخیان داكوتیوه وه ناتوانێت له كن فیكونێكدا له‌ناویان به‌رێت بۆیه به هه‌نگاو كاره‌كانی كرد بۆیه یه‌كه‌م كاری ئه‌وه بوو..
- هه‌رچی قازی شیعه بوو لای برد كردی به قازی سوننه
- هه‌رچی له شورته‌دا بوو ورده ورده خه‌ڵكی خۆی تیادا دانا و توانی دەسەڵاتی خۆی به‌سه‌ردا بسەپێنێت
چونكه ئه‌مه پێویستی به کات و هانگاوی وورد هەبوو بۆ ئه‌وه‌ی كه فاطمییهكانیشی لێ توڕه نه‌بێت خه‌ڵكی ئه‌وانیشی دانا له پۆسته‌كاندا
ڕاسته سوپای زۆری هه‌بوو به‌ڵام زیاتری له‌ژێر ده‌ستی فاطمییهكاندا بوو بۆیه تا توانی ورده ورده ئه‌و قه‌ڵایه بخاته ژێر ده‌ستی خۆیه‌وه تاكو بتوانێت خۆی فەرمانڕەوای بكات به‌سه‌ریدا .
دواتر پلانی کۆاتی دێته پێشه‌وه له دوای ئه‌م كارانه‌ی كه كردی بۆ ئه‌وه‌ی بتوانێت به ته‌واوی ئه‌و ده‌وڵه‌ته بخات .. له ساڵی 567دا واته له ته‌مه‌نی 29ساڵیدا قه‌رارێكی زۆر عه‌جیب ده‌دات كه لو كاته‌دا عاضد باللە نه‌خۆشه له ناو جێگاادایه به یه‌كێك له زانا به‌ڕێزه‌كانی قاهیره ده‌ڵێت: ئه‌م جاره كهچویت خوتبهتدا دوعا بۆ خه‌لیفه‌ی عه‌باسی بكه و باس له خه‌لیفه‌ی فاطمی مه‌كه ،صلاح دینیش ده‌یه‌وێت بزانێت ئه‌مه یه‌كه‌م جاره كه ماخوبهرات چی ده‌ڵێن و خه‌لیفه كاردانه‌وه‌ی چی ده‌بێت ،ئه‌و كاته وابووه كه دوعا بكرێت بۆ خه‌لیفه‌ی موسوڵمانان كه خوا بیپارێزێت دوای ئه‌وه‌ی كه ئەو كاره ده‌كات كه‌س قسه ناكات هه‌تا خه‌ڵكی میصریش پێی خۆشه ،بۆ هه‌فته‌ی داهاتوو به زۆربه‌ی زۆری مزگه‌وته‌كان ده‌ڵێت و له هه‌فته‌ی سێهه‌مدا ئه‌و كاره به ته‌واوی ئه‌نجام ده‌دات و وه دوای ئه‌وه عاضد ده‌مرێت و خۆی ده‌بێته ئەمیر و سوڵطانی موسوڵمانان و ده‌وڵه‌تی میصر ده‌گه‌ڕێنێته‌وه سه‌ر خه‌لافه‌تی عه‌باسی و خه‌ڵكه‌كه زۆریان پێ خۆش ده‌بێت و پاشان سوپایەك ئاماده ده‌كات بۆ سودان له‌وێ به‌ته‌واوی فیكری ئه‌هل وسونه‌ت وجه‌ماعه‌ت بڵاو ده‌كاته‌وه و شیعه‌كانیش به ته‌واوی له‌ناو ده‌چن .
صلاح ا‌لدین له‌ڕێی براكه‌یه‌وه كه ناوی مه‌لیك شاهه بوو ئه‌ینێرێت بۆ یه‌مه‌ن و له‌وێش ورده ورده ئه‌ماره‌تی ئه‌یوبی به‌ره‌و فراوان بوون ده‌ڕوات و شیعه قهرامیته له‌وێ نامێنێت وه فیكری ئه‌هلی سوننه‌ت و جه‌ماعه‌ت له‌وێ بڵاو ده‌بێته‌وه ،به‌م شێوه‌یه صلاح الدینی ئەیوبی توانی بنه‌مای ئه‌هلی سونهتو جه‌ماعه‌ت دابمه‌زرێنێت وبیانخاتهوه سه‌ر خه‌لافه‌تی ئیسلامی وه پاشان صلاح دین له‌سه‌ر ده‌ستی ده‌وڵه‌تی موه‌حیدین ده‌توانێت هه‌موو ناوچه‌كانی تر له‌ڕێی ئەبو یوسفی یعقوبی منصوری موه‌حیدی ناوچه‌كانی تر له فاطمییهكان پاك بكاته‌وه وه به‌و شێوه‌یه فاطمییەكان هیچ بونیان نامێنێت بۆ دواجار لەناویان دەبن ، ئه‌م هه‌موو كارانه باوكه گه‌وره‌ی كوردان صلاح دینی ئەیوبی كردی كه به‌داخه‌وه ئه‌و كه‌سانه‌ی كه زۆڵه كوردن كه گێله‌پیاوی كوردن ،صلاح الدینی ئەیوبی ئه‌م پیاوه به‌ڕێزه‌یه كه شرق و غه‌رب و كافرو موسوڵمان ده‌یناسێت ئه‌م پیاوه كه تاجی سه‌ر سه‌ری كورد وئه‌هلی ئیسلامه ..