04/08/2013
•
نوسەر: bzavpress
•
حوکمه‌کانی ئاگربه‌ست وئاشتهوایی ملکه‌چی سیاسه‌تی شه‌رعین .٢٣
مه‌سه‌له‌ی ئاشته‌وایی (الصلح ) وئاگربه‌ست (الهدنة) وشه‌ڕکردن وپهیمانبهستن له‌نێوان موسڵمانان وغه‌یری موسڵمانان ملکه‌چی سیاسه‌تی شه‌رعی یه هه‌روه‌ها حوکمی ئیمامه‌ت وثێشهوایی موسڵمانان به‌هه‌مان شێوه ملکه‌چی سیاسه‌تی شه‌رعی یه ، جا چه‌ند دڵگران ده‌بم زوبان گۆناکات کاتێك که ده‌بینم زۆرێك له بانگخوازه‌کان تێناگه‌ن له بنه‌ماکانی سیاسه‌تی شه‌رعی له‌کاتێكدا که ئه‌وه بابه‌تێكی گرنگی ئیسلامه‌و چونکه ئیسلام شیاوه بۆ هه‌موو کات وزهمانێك هه‌ربۆیه که نامیلکه‌یه‌کم نوسیوه‌ته‌وه و ناومناوه { الخلاصة البهیة في التعریف بالسیاسة الشرعیة } له کاتێکدا که من له ژێر ( إقامة الجبریة ) دام له ساڵی 1978 .
سیاسه‌تی شه‌رعیش بابه‌تێکه که شه‌رع زۆرباسی نه‌کردوه چونکه ڕووداوه‌کان به‌رده‌وام زۆرده‌بن وله تازهگهرێتیدایه ، به‌ڵام ئه‌وه‌ی که گرنگه بیزانین سیاسه‌تی شه‌رعی ئه‌وه‌یه که سیاسهتێكبێت دژبه شه‌رع نه‌وه‌ستێته‌وه ، هه‌روه‌کو عبدالوهاب صلاف لهکیتابهکهیدا به‌ناوی الإسلامیة الشرعی یة دا ووتوویه‌تی :( ئه‌وه‌یه که به‌ڕێوه‌بردنی گشتی کاروباری ده‌وڵه‌تی ئیسلامی یه به‌وشێوازه‌ی که که‌فاله‌تی قازانجه‌کان و دوورخستنه‌وه‌ی زه‌ره‌روزیان وفهسادکردنه به‌وشێوه‌یه‌ی که له سنوری شه‌رع ده‌رنه‌چێت و له بنهماگشتی یه‌کانی شه‌رع لانه‌دات ئه‌گه‌رچی که ڕێك و یه‌كده‌نگ نه‌بێت له‌گه‌ڵ ووته‌ی زانا مجتههیدهکاندا ) وه که‌سێك تێناگات ئه‌گه‌ر تێگهیشتونهبێت له کرده‌وه‌و هه‌ڵسوکه‌وته‌کانی پێغه‌مبه‌ر صلی الله علیه‌وسلم ، و باشترین کیتابێکیش له‌وبواره‌دا کیتابی ( القرافي ) به‌ناوی (الإحکام في تمییز الفتاوي حن الأحکام ) .
زانای به‌ناوبانگ السیوطي له فقه السیرهدا ل/ 219 دا ووتویه‌تی :( ملکه‌چی گهزاکردن وپهیمانبهستن وئاشتهوایی له‌نێوان موسڵمانانداو غه‌یری موسڵمانانیش ناوده‌برێت به سیاسه‌تی شه‌رعی که‌هه‌ندێك که‌س ناویان بردوه به ( حکم الإمامة ) فه‌رمانێتی پێشه‌وا ، ئاشکرابونی ئه‌وه که شه‌رعی یه‌تی جیهادکردن حوکمێکی گه‌یاندنه که ملکه‌چ ناکات بۆهیچ حوکمێکی (نسخ ) هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه و گۆڕانکاری هه‌روه‌کو که شه‌رعی یه‌تی ئاشته‌وایی وپهیمانبهستن وچهسپاوهو ناشێت که هیچ به‌تاڵکردنه‌وه‌یه‌کی بۆبکرێت و دووربخرێته‌وه له حوکمی شه‌رعی ئیسلامی ، جگه له‌وه‌ی که به‌شه بچوکه‌کانی ڕووی په‌یڕه‌وکردنی جیاواز نه‌بێت که ملکه‌چی بارودۆخ کات وجێگایه و بارودۆخی موسڵمانان و بارودۆخی دوژمنانیش ده‌بێت به‌هه‌مان شێوه ڕه‌چاوبکرێت و پێوه‌ری ووردی ئهوبارودۆخهش بینایی پێشه‌واو سه‌رکرده‌ی به‌دین ودادوهره و سیاسه‌تی سه‌رکرده‌ی شاره‌زای تهوهوه له حوکمه‌کانی دیندا له‌گه‌ڵ پاڵفته‌ی خۆی بۆ دینی خوا خۆداڕنینی ته‌واو له مه‌به‌ستی خۆی و له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا که ده‌بێت ڕه‌چاوکردنی بۆ پرسوڕادهربڕینی موسڵمانان به‌شێوه‌یه‌کی به‌رده‌وام وپابه‌ندی به شوراوه و سودوهرگردن له‌و پرسوڕاکردنهوه ئه‌زمونی موسڵمانان و بیروڕاکانیان پاشان ئه‌گه‌ر سه‌رکرده‌که بۆی ڕوون بوه‌وه که شه‌ڕکردن شیاوتره‌و باشتره بۆ موسڵمانان به چه‌ك وتوندوتیژی بهپرسوڕاکردن ئه‌وکاته ئه‌وه‌ی بۆهه‌یه ، هه‌روه‌کو بۆی هه‌یه که ڕووبکاته ئاشتی وئاشتهوای له‌گه‌ڵ ذووأـةآةذآ وءيووكآطيش هیچ سه‌رپێچی یه‌کی نه‌کردوه له‌به‌رامبه‌ر ده‌قه شه‌رعی یه‌کاندا تاوه‌کو کاتی ئه‌وه‌دێت که شیاوبێت بۆ کوشتارکردن وجیهادکردن به چه‌ك وته‌قه‌مه‌نی یان توندوتیژی ، سه‌رکرده بۆیشی هه‌یه که هاوڵاتیانی ناچاربکات به‌وه‌ی که ئامادهیانبکات وههڵیانات بۆ کوشتار کردن و دوورخستنه‌وه‌ی مه‌ترسی له‌سه‌ر کۆمه‌ڵگای موسڵمانان ئه‌گه‌ر ئه‌وه‌ی به‌باشزانی .
اثقصثاش مث نغفشلاثنثغ لاثىشصغ (ضوابط المصلحة) ل/ 172 دا ووتویه‌تی :( پێغه‌مبه‌ر صلی الله علیه‌وسلم دوو ڕێگای گردهبهر له‌ژیانیدا یه‌که‌میان ئه‌وه‌بوو په‌یڕه‌وکردنی کاکڵی حوکمه‌کانی که مابوونه‌وه و نهگۆڕبوون ده‌یسه‌پاند تاوه‌کو ڕۆژی کۆتایی ژیان ، دووه‌میشیان به‌کارهێنانی هۆکاره‌کانی بۆ په‌یڕه‌وکردن .
شوێنکه‌وتنی سوننه‌ت له‌به‌کارهێنانی هۆکاره‌کانی له‌کاتی گه‌یاندن بۆپهیڕهوکردنی حوکمی خوا نه‌ك له‌ڕووی ئه‌وه‌ی که په‌کخستن وبه‌ستنی به‌شه‌کانی به‌بێ ئه‌وه‌ی ڕه‌چاوکردنی سه‌رئه‌نجامه‌کانی ) .
هه‌روه‌ها له‌لاپه‌ڕه‌ی /62 دا ووتویه‌تی :( بێگومان که مافی سه‌رکرده‌و پێشه‌وا ئه‌وه‌یه که ڕه‌فتاربکات له‌وشتانه‌ی که خاوه‌ن شه‌رع ڕێگای پێداوه یان ئه‌وکه‌سی که جێگرێتی له‌وانه‌ی که ده‌توانن له کاره‌کاندا شتێکی باش ههڵهنجێنن و ده‌ریبهێنن و فه‌رمانی به‌کاره پاش ئه‌وه‌ی که ڕووی جیاوازی ده‌رکه‌وێت له ڕووی قازانج و خاڵی پهلخستنی کاره‌کان که ڕه‌وان وجێگای متمانه‌بن : له ئیشی به‌دیل گیراوه‌کانیشدا ، به‌منه‌ت وبه فیدیه له‌بری پاره‌وماڵ وه‌رگیرێت یان بکوژرێن ئه‌مانه‌ش سی حوکمی جیاجیان که هه‌موو سه‌رده‌م وشوێنێك ئه‌وه‌ی که له گه‌ڵیدا ده‌گونجێت تیایدا به‌کارده‌هێنرێت هه‌روه‌ها خاوه‌ن شه‌رع ڕێگای داوه فه‌رمانی به‌کاربێت له‌وه‌ی که له‌گه‌ڵ کافره‌کاندا په‌یمان ببه‌ستێت و به‌بێ ئه‌وه‌ی که ملکه‌چی بکات بۆئه‌وه‌ی که پابه‌ندبێت پێوه‌ی ، کاتی واهه‌یه بارودۆخه‌که پێویستی به جه‌نگ وشه‌ڕکردن هه‌یه وکاتی واش هه‌یه که پێویستی به ئاشته‌وای وپه‌یمان به‌ستن هه‌یه ) .
له لاپه‌ڕه‌ی / 280 دا ووتویه‌تی :( له‌وجۆره ڕه‌فتاره‌دا واده‌رده‌که‌وێت که حوکمه‌که‌یان گۆڕیبێت ، به‌ڵام له‌ڕاستیدا ئه‌وه حوکم گۆڕین نی یه چونکه ئه‌وه بنه‌مایه‌کی نه‌گۆڕی هه‌یه له شه‌رعدا هه‌رکامیان به‌کاربهێنن ڕێکه له‌گه‌ڵ شه‌رعدا و په‌یڕه‌وکردنی شه‌رعی خوای تاك وته‌نهایه که چه‌ند ڕوویه‌کی جیاوازی هه‌یه ، پێشتر باسی ئه‌وه‌مانکرد که ره‌فتارکردن به‌مافی فه‌تواو ڕه‌فتارکردن به مافی پێشه‌وا له‌باسی سێهه‌می قازانج وبنه‌ماکانی ).
له کیتابی ( الفقه السیرة ) دا ل/ 221 ووتویه‌تی : ( له هه‌ڵسوکه‌وت و ڕه‌فتاره‌کانی پێغه‌مبه‌ردا صلی الله علیهسلم ده‌چێته ژێرڕهفتاری سیاسه‌تی شه‌رعی یه‌وه له‌ڕووی ئه‌وه‌ی که پێشه‌واو سه‌رکرده‌ی ده‌ووڵه‌تی ئیسلامی بوو نه‌ك له‌ڕووی ئه‌وه‌وه که پێغه‌مبه‌ر بوو فه‌رمانی پێده‌کرا له لایه‌ن خوای گه‌وره‌وه ، وه‌کو ئه‌وه‌ی که به‌خشین ونه‌خشه‌ی شهڕدانان و زانایانیش باسی زۆر‌و پوختیان نوسیوه‌ته‌وه ده‌رباره‌ی ئهوکارانهو له‌و ڕووه‌وه ) .
ئه‌وه‌ی که هۆکاره له ناکۆکی وجیاوازی بیروڕای نێوان زانایان ئه‌وه‌یه که هه‌ندێکیان ده‌ڵێن ئه‌و ڕه‌فتارانه‌ی که پێغه‌مبه‌ر صلی الله علیه‌وسلم کردویه‌تی له ڕووی ته‌بلیغ وگهیاندنهوهیه و هه‌ندێکیشیان ده‌ڵێن نه‌خێر ئهوڕهفتارانهی پێغه‌مبه‌ر صلی الله علیه‌وسلم له ڕووی سیاسه‌تی شه‌رعی یه‌وه بووه ، هه‌روه‌کو ابن القیم له کیتابی (الزاد ) دا نمونه‌یه‌کی له‌و شتانه هێناوه‌ته‌وه که پێغه‌مبه‌ر صلی الله علیه‌وسلم فه‌رمویه‌تی :( من قتل قتیلا له علیه سلبه ) واتا: هه‌رکه‌سێك له شه‌ڕدا که‌سێکی کوشت هه‌رچی به کوژراوه‌که‌وه بوو بۆخۆی ده‌بێت ...... زانایان ناکۆکن له‌وه‌ی که ئایه ئه‌وشتانه‌ی که به کوژراوه‌که‌وه گیراوه بۆ ئهوکهسهدهبێت که کوشتویه‌تی له‌ڕووی شه‌رعه‌وه فه‌رمویه‌تی ، یاخود له‌ڕووی مهرجهکهوهیه که ئه‌گه‌ر کوشتی ؟ ئه‌وه‌ش له دوو بۆچوندا خۆی گردۆته‌وه هه‌ردوکیشی له ئیمام أحمد ه‌وه گێڕاوه‌ته‌وه ئه‌وه‌ش له‌وه‌وه سهریگردوه که پێغه‌مبه‌ر صلی الله علیه‌وسلم خۆی پێشه‌واو سه‌رکرده‌و موفتی و پێغه‌مبه‌ر خوابووه ، جاریواههبووه له ڕووی گه‌یاندنی دینه‌که‌وه بووه ئه‌وه‌ش ده‌بێت به شه‌رعێكی گشتی تاوه‌کو ڕۆژی ئاخیره‌ت هه‌روه‌کو ئه‌وه‌ی که فه‌رمویه‌تی :( من أحدث في أمرنا هذا مالیس منه فهو رد ) .... واتا: هه‌رکه‌سێك شتێکی تازه دابهێنێت له‌م دینه‌دا که تیایدانهبێت ئه‌وه وه‌رناگیرێت و ده‌درێته‌وه به‌سه‌ریدا ، .... جاری‌واش هه‌یه که له‌ڕووی فه‌تواوه فه‌رمویه‌تی هه‌روه‌کو که به‌هیندی خێزانی أبوسفیانی ووت کاتێك که گله‌یی لاکرد ووتی أبوسفیان کابرایه‌کی ڕه‌زیله وئه‌وه‌نده‌ی ناداتێ که به‌شی بکات ، پێی فه‌رموو ( خذي ما یکفیك وولدك بالمعروف ) ئه‌وه‌نده له‌ماڵه‌که‌ی ده‌ربکه به‌شێوه‌یه‌کی باش ئه‌وه‌نده‌ی به‌شی خۆت وکوڕهکهت بکات ، ئه‌وه‌شی فه‌رموه له‌ڕووی فهتوادانهوه بووه ، چونکه بانگی أبوسفیانی نه‌کردوه که لێی بپرسێت و داوای ڕوونکردنه‌وه‌ی لێنه‌کرد ، له‌وانه‌شه له‌ڕووی پێشه‌وای یه‌وه ووتوبێتی که به قازانجی ئومه‌ته‌که‌ی بینیبێت لهوکاتوشوێنه وبارودۆخهی ئه‌کاته‌وه هه‌بوو ، پێویسته له‌سه‌ر ئومه‌ت ئه‌وه‌یه که ڕه‌چاوی ئه‌وجۆره ڕهفتارهبکات که پێغه‌مبه‌ر صلی الله‌علیه وسلم ڕه‌چاوی کردوه به‌پێی شوێن وکات وسات لێره‌دا ئومه‌ت ناکۆکی زۆری تێکه‌وتوه له زۆربه‌ی ئیش وکارهکاندا که (أثر) له پێغه‌مبه‌ره‌وه هه‌روه‌کو فه‌رمویه‌تی : ( من قتل قتیلا فله سلبه ) ئایه له ڕووی پێشه‌وایه‌تی یه‌وه فه‌رمویه‌تی ئه‌وکاته ده‌بێته حوکمێکی تایبه‌ت به سه‌رکرده‌کانه‌وه ده‌توانن به‌کاری بهێنن یان بیوه‌ستێنن ، وه‌ئه‌گه‌ر له ڕووی پێغه‌مبه‌رایه‌تی یه‌وه فه‌رموبێتی هه‌روه‌کو فه‌رمویه‌تی :( من أحیا أرضا میتة فهي له ) هه‌رکه‌سێك که زه‌ویه‌کی مردووی زیندوکرده‌وه ئه‌وه بۆ خۆیه‌تی ، ئایه ئه‌مه شه‌رعه پێویست به فه‌رمانی سه‌رکرده‌و پێشه‌وا ناکات بڵێت یان نه‌ڵێت ؟ یان له فه‌رمانی سه‌رکرده‌و پێشه‌وادا .
له‌م خاڵه‌دا شێخ فتحي الدیني به‌ووردی جیایی کردۆته‌وه لهکیتابهکهیدا به‌ناوی (خصائص التشریع الإسلامي ) ل/ 6 دا تهماشایبکه چونکه سیاسه‌تی شه‌رعی ڕه‌چاوی کات وشوێن و گۆڕانکاریه‌کان ده‌کات ، پێغه‌مبه‌رصلی الله علیه‌وسلم ڕه‌چاوی ئه‌وخاڵانه‌ی به‌ووردی کردوه و هۆکاره‌کانی به‌پێی بارودۆخه‌که تازه‌کردۆته‌وه .
ابن القیم له کیتابی (الزاد ) دا ڵ/ 143 ج/3 ووتویه‌تی :( وه‌رگردنی حوکمه شه‌رعی یه‌کان له ژیانی ڕۆژانه‌ی پێغهمبهروغهزاکانی و ڕه‌فتاره‌کانی که په‌یوندی هه‌یه به کاروباری شه‌ڕو ئاشته‌وایی ئیسلامه‌وه‌و ئیش وکاری سیاسه‌تی شه‌رعی یه‌وه هه‌یه وه‌ربگیرێت پێشتره له‌وه‌ی که له قسه‌ی خه‌ڵکی قسه‌زان وه‌ربگیرێت چونکه ئه‌وه ڕه‌نگ وبۆنێکی هه‌یه وئه‌وه‌شی له پیاوانی قسهزانهوه وه‌رده‌گیرێت ڕه‌نگ وبۆنێکیتری هه‌یه سه‌رکه‌وتنیش هه‌ر له‌خواوه‌یه ) .
ئای له بردنه‌وه‌ی ئه‌وه‌ی که تێده‌گات له کاروباری سیاسه‌تی شه‌رعیدا و زانایان نوسینی زۆریان نوسیوه‌ته‌وه ده‌رباره‌ی سیاسه‌تی شه‌رعی یه‌وه له کۆن وتازهکاندا ، له‌وانه‌ش کیتابی ابن التیمیة ( السیاسة الشرعی یه ) و ابن القیم کیتابی ( الطرق الحکمة في السیاسة الشرعیة ) و عبدالرحمن السعدي ( السیاسة الشرعیة ) و عبدالرحمن تاج ( السیاسة الشرعیة والفقه الإسلامي ) وعلي الخفیف (مذکرات في السیاسة الشرعیة ) وعبدالوهاب خلاف (السیاسة الشرعیة ) ده‌یه‌ها کیتاب لهوجۆروبابهته که زۆرن وزۆرگرنگن و هه‌رکه‌سێکیش که تێبگات وشارهزابێت تیایدا به‌ڕاستی ئه‌وه براوه‌ی گه‌وره‌یه .