04/08/2013
•
نوسەر: bzavpress
•
جهعفهر ئیمینكی:لایهنێك بهتهنیا ناتوانێ رۆژئاوای كوردستان بپارێزێت
وتەبێژ و ئەندامی مەكتەبی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان لە بەرنامەی (رووداوی ئەمڕۆ)ی تەلەفزیۆنی رووداودا، رایگەیاند "لە رۆژئاوای كوردستان نابێ هیچ كەس و لایەنێك بە تەنیا فەرمانڕەوایی بكات و رێگە لە خەڵكی دیكە بگرێت، چونكە سەرەتا خەڵك شۆڕشەكەی كرد، دواتر چەكدارانی یەپەگە پەیدابوون و خەڵكی دیكەیان پەراوێزخست كە چەكیان هەبوو.
جەعفەر ئیمینكی وتەبێژ و ئەندامی مەكتەبی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان رایگەیاند، كە لایەنێك بەتەنیا ناتوانێ رۆژئاوای كوردستان بپارێزێت و بەڕێوەببات و دەستكەوت بەدەستبێنێ . گوتیشی "ئەو سیاسەتی پەراوێزخستنەی كە PYD پەیڕەوی دەكات، كێشەی كورد لە رۆژئاوا ناگەیێنێتە ئامانج و لایەنێك بەتەنیا ناتوانێت دەستكەوتەكانیش بپارێزێت".
لەبارەی داخستن و دانەخستنی دەروازەی سنووریی سێمالكاش ، كە باشوور و رۆژئاوای كوردستان بە یەكەوە دەبەستێتەوەو دوای دەستپێكردنی شۆڕشی گەلانی سووریا، حكومەتی هەرێمی كوردستان كردوویەتییەوە ، گوتەبێژی مەكتەبی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان دەڵێ "سنوور لەبەرامبەر خەڵك كراوەیە بۆ مەبەستی مرۆیی و هاتووچۆی خەڵك"، بەڵام گوتی بەكارهێنانی بۆ مەبەستی بازرگانی ، ئەوە پێویستی بە رێككەوتنی دوولایەنەیە لەگەڵ ئەوانەی دەروازەكە بەرێوەدەبەن لە دیوی رۆژئاوای كوردستان لەگەڵ حكومەتی هەرێمی كوردستاندا.
ڕووداو