له‌ژێر ناوی (تۆڵه‌ی شه‌هیدان) سوپای عێراق سه‌دان كه‌سیان ده‌زگیركرد
04/08/2013 نوسەر: bzavpress

له‌ژێر ناوی (تۆڵه‌ی شه‌هیدان) سوپای عێراق سه‌دان كه‌سیان ده‌زگیركرد

فه‌رمانده‌ی ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی به‌غدا هه‌ڵمه‌تێكی‌ فراوانیان له‌دژی‌ رێكخراوی‌ قاعیده‌له‌ژێر ناوی (تۆڵه‌ی شه‌هیدان) ده‌ستپێكردووه‌ و به‌هۆیه‌وه‌ زیاتر له‌ 200 كه‌سیان ده‌ستگیر كردووه‌.
لە بەیاننامەیەکدا، فەرماندەی ئۆپەراسیۆنەکانی بەغدا ئاماژەی بەوەداوە، کە لەهەڵمەتێکی تۆڵەکردنەوەدا، (9) ئەندامی رێکخراوی قاعیدەیان کوشتوە و (211) کەسی دیکەشیان دەستگیرکردوە، کە (98) کەسیان بەپێی مادەی چواری تیرۆر لەلایەن دادگاوە داواکراون و (91) کەسی دیکەش گومانلێکراون و (22) کەسی تریش بە تۆمەتی جۆراوجۆر دەستگیرکراون.
فه‌رمانده‌ی ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی به‌غدا ئاماژه‌ی‌ به‌وه‌شداوه‌ كه‌ هه‌ڵمه‌ته‌ ئه‌منییه‌كه‌یان به‌ناوی‌ "تۆڵه‌ی‌ شه‌هیدانه‌"له‌زۆربه‌ی  لەناوچەی جیاوازەکانی شاری بەغدادەستیانپێکردوە،وه‌دەست بەسەر (25) ماتۆڕسکیلدا و  بڕێك چەک و مادەی تەقەمەنی گیراوە کە بۆ تەقاندنەوە ئامادەکرابون ،هەڵمەتەکەش بەردەوامی هەیە.   



وكاله‌ انباء