به‌دواداچونێك بۆ ناساندنی چه‌مك و ئایدۆلۆژیای فیمینزمیی
هه‌بوونی لێدوان و موناقه‌شه‌یه‌كی زۆر له ده‌وری بزوتنه‌وه‌ی فیمینزم له نێوان خه‌ڵكیدا، هۆكاری بیستنی نیمچهراستی و به‌گوماناوی ئه‌م بزوتنه‌وه‌یه ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی فیمینزم بزوتنه‌وه‌یه‌كی ناڕۆشن و ئاڵۆزه هه‌روه‌كو سیاسه‌تێكی باوه.
فیمینزم بناغه‌و ژێرخانی سه‌ر پارتێكه یان هاوڕوانگهی سیاسه‌تێكه، له‌سیاسه‌تدا دووجۆر رێبازی فیمینزم هه‌یه، ئه‌ویش ( له‌یه‌كچونی فیمینزم) و( جودایی فیمینیزم)
ڕێبازی یه‌كه‌میان له‌یه‌كچونی فیمینزم / واته له‌بنچینه‌ی بیركردنه‌وه‌دا پیاو و ژن له‌ڕاستیدا وه‌كو یه‌كه، بوار‌و ده‌رفه‌تی داهاتوشیان وه‌ك یه‌كه. به‌ڵام مانای ئه‌وه نیه پیاو هه‌موو بیركردنه‌وه‌و ڕه‌فتاركردنی ته‌واو وه‌ك یه‌ك بێ، به‌ڵكو هه‌موو تایبهتمهندێتییهك ده‌گرێته‌وه وه‌كو به‌های مرۆڤایه‌تی و گه‌شه‌پێدانی گشتی و تاكه‌كه‌سییان وه‌ك یه‌كه.
تیۆری یه‌كسانی له‌نێوان هه‌ردوو ڕه‌گه‌ز
فیمینیزم ووشه‌یه‌كی كاریگه‌ره بۆ جه‌ده‌ل، له چه‌ندین ساڵی ڕابردوو له هه‌وڵ و پرسیاری ئه‌وه‌دا بوون پێناسه‌و ناساندنێكی ته‌واو بده‌ن به‌ده‌سته‌وه تا مه‌به‌ستی ئه‌م بزوتنه‌وه‌یه ڕۆشن بكه‌نه‌وه، ئه‌مڕۆ ده‌بینین له‌هه‌ندێ ووڵاتان وه‌زیری دارای و یه‌كسانی ژنه ، به‌ڵام زۆرێك هاوڕان له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی ئاسان كاری بكرێت بۆ ناساندنی زیاتری ئه‌م ووشه‌یه‌و به پێویستی ده‌زانن حه‌قی ته‌واوی پێبدرێت..
ئه‌مڕۆ ده‌بینین چه‌ندین كتێب و مقالات ده‌نوسرێ له‌سه‌ر ئه‌م بزوتنه‌وه‌ی فیمینزمه، به‌مانا كلاسیكیه‌كه‌ی و نوێكه‌ی ئه‌وه‌نده جیاوازی له نێوانیاندا نیه به‌ڵام ئێستا به شێوه‌یه‌كی ئه‌كادیمی تێگه‌یشتن و لێدوانی له‌سه‌ر ئه‌درێت.
پێناسه‌ی ساده بۆ فیمینیزم بریتی یه له :
فیمینێست ئه‌و كه‌سه‌یه كه پێیوایه :
1- ژن سه‌ر به پیاوه‌وه.
2- ئه‌م په‌یوه‌ندیه ده‌توانێ هه‌یبێ و ده‌شتوانێ بیگۆڕێ.
شیكارییه‌ك بۆ ئه‌م باسه: ئه‌گه‌ر بڕوانینه مێژوو چوار ڕه‌وتی سه‌ره‌كی ده‌بینین و خشته‌ی زه‌مه‌نیشی بۆ كراوه به‌م شێوه‌یه‌ی خواره‌وه، هه‌رچه‌نده دابه‌شكردنه‌كه زۆر ڕوون نه‌كراوه‌ته‌وه:
1) فیمینیزمی لیبراڵی له‌ساڵانی ١٧٠٠
2) فیمینیزمی ئیشتراكی له‌ساڵانی ١٨٠٠
3) بزوتنه‌وه‌ی فیمینزمی رادیكاڵی له‌ساڵانی ١٩٦٠
4) فیمینزمی نائاسای/ له‌دوایی كولونیالی فیمینزمی له‌ساڵانی ١٩٨٠/١٩٩٠
سه‌رچاوه‌ی فیمینزم
فیمینیزم سه‌رچاوه‌كه‌ی ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ووشه‌ی فیمینی واته (مێ)یه له‌زمانی عه‌ره‌بیدا به‌مانای (انثی) دێت.
بزوتنه‌وه‌ی فیمینزم دروست بوو بۆ یه‌كسانكردنی كۆمه‌ڵگا، به‌تایبه‌ت یه‌كسانی نێوان پیاوو ئافره‌ت. دروست بوونی ئه‌م بزوتنه‌وه‌یه ئه‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ساڵانی ١٧٠٠ بۆ یه‌كه‌م جار له فه‌ره‌نسا ده‌رچوو. ووشه‌ی فیمینزم دروست بوو دژ به‌و سیسته‌مه‌ی كه به‌رامبه‌ر به ئافره‌ت هه‌بوو ، فیمینزم خه‌باتێكه دژ به سێكسیزم واته دژ به جیاوازی كردن له‌نێوان پیاو و ژن به هۆی جنسهكهیهوه. وه‌هه‌روه‌ها ئه‌م بزوتنه‌وه‌یه دژایه‌تی ئه‌و كۆمه‌ڵگایه ده‌كات كه جیاوازی بكرێت له‌نێوان پیاو و ژن به‌هۆی ئاین و پله‌ی كۆمه‌ڵایه‌تیانه‌وه.
فیمینزم دژایه‌تی هه‌موو توندوتیژییه‌ك ده‌كات دژ به‌ئافره‌ت له كۆمهڵگاو له‌ناو خێزانیشدا. ئه‌و توندوتیژییه‌ش شێوازی زۆره وه‌كو:-
1- توندوتیژی له‌ناو خێزاندا.
2- توندوتیژی نه‌فس و ئابڕوو.
3- توندوتیژی به‌رامبه‌ر مافی بڕیاردانی ئافره‌ت له‌ناو كۆمه‌ڵگادا.
بزوتنه‌وه‌ی فیمینزم دژایه‌تی شه‌رمی جنسی و ده‌ستدرێژی ئه‌كات دژ به ئافره‌ت له كۆمه‌ڵگادا هۆكه‌ی ئه‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ڕووتبونی ئافره‌ت وه قۆستنه‌وه‌ی بۆ مه‌سڵه‌حه‌تی جنسی و ئابوری.
بنچینه‌كانی فیمینزم پێكهاتووه له :-
١.مافی بڕیاردان له كۆمه‌ڵگادا (مافی مه‌ده‌نییه‌ت) بۆ هه‌موو ئافره‌تێك.
٢.مافی بڕیاردانی ئافره‌ت له قه‌زییه‌ی جنسی و منداڵبوندا( لێره‌دا مافی ئه‌و ئافره‌ته‌یه له زانیاری پزیشكی ده‌رباره‌ی منداڵبون).
٣.دژایه‌تیكردن به‌رامبه‌ر ڕوتبون و له‌شفرۆشی ئافره‌ت.
٤.دژایه‌تیكردن به‌رامبه‌ر هه‌موو شێوازێكی توندوتیژی دژ به ئافره‌ت.
ئه‌گه‌ر سه‌یر بكه‌ین ده‌بینین به پێی زۆرینه‌ی سه‌رچاوه‌كان ئاماژه به‌چه‌ندین جۆری فیمینزم كراوه، كه تێكه‌ڵاوبون و بێ سه‌رو به‌ری و ئاڵۆزییه‌كی پێوه دیاره، كه‌خۆشیان نه‌یان توانیوه له چوارچێوه‌ی مهنزومهیهكدا جۆره پێناسه‌یه‌ك بۆ خۆیان بكه‌ن، هه‌ر بۆیه به توندڕه‌و نامرۆڤانه ناوبراون ئه‌م بزوتنه‌وانه له‌ژێر ناوی( فیمین یاخود فیمینست و فیمینزم) هاتووه، چونكه به‌ئاشكرا دژایه‌تی خێزان و دایكایه‌تی ئافره‌ت ده‌كات، ئه‌مه‌ش له‌سێداره‌دانی كۆمه‌ڵگه و هه‌ڵته‌كاندنی بناغه‌ی مرۆڤایه‌تیه... هه‌روه‌كو ده‌بینین كه كۆمه‌ڵگای خۆرئاوا به‌ره‌و چ ههڵدێریك ڕۆیشتوه، چونكه ئامانجی گڵاویان داماڵینی ڕه‌گه‌زه‌كانه له سروشتی خۆیان، وه‌كو گۆڕینی ڕه‌گه‌زی نێر بۆ مێینه، به‌شێوه‌یه‌ك كه گۆڕانكاری له جه‌سته‌و ئه‌ندامانی پیاو بۆ مێینه‌یه‌تی، پاشان ڕۆڵی ژن و دوگیانی و شیردانی منداڵ كه ئێستا زۆر ته‌شه‌نه‌ی كردوه له ووڵاتانی خۆرئاوادا به‌گشتی ئه‌مه‌ش له‌رێی نه‌شته‌رگه‌رییه‌وه به ئه‌نجامی ده‌گه‌یه‌نن ، ئه‌وانه‌ی له‌ڕێگه‌ی نه‌شته‌رگه‌رییه‌وه ڕه‌گه‌زی خۆیان ده‌گۆڕن به ( ترانس فیمینزم) ناوده‌برێن و هانده‌ری جێنده‌ر ده‌كه‌ن.
بۆ نموونه له ووڵاتی سوید ئه‌و پیاوانه‌ی له ڕێی نه‌شته‌رگه‌ییه‌وه خۆیان ده‌گۆڕن له پیاوه‌وه بۆ ژن مه‌به‌ستیان له‌ش فرۆشتنه، هه‌ندێ جار ئه‌و پزیشك و جهراحانه ته‌نانه‌ت پزیشكی تایبه‌تمه‌ندیه‌كانی ئافره‌تان هیچ دڵنیانین له‌وه‌ی كه ئه‌صلی كه‌سه‌كه پیاوه یاخود ژنه چونكه ڕه‌گه‌زه‌كه‌ی نادیاره، ئه‌و كه‌سانه‌ی كه ڕه‌گه‌زه‌كه‌یان دیارنیه له‌شی خۆیان ئه‌فرۆشن تاكو به تدریجی له‌دواییدا هه‌ست به‌وه‌ده‌كه‌ن كه پیاون یاخود ژنن، له دواییدا به‌هه‌ست خۆیان ئه‌ناسن له دیاریكردنی ڕه‌گه‌زه‌كه‌یان . به‌ڵام قورسترین شت به‌لای ئه‌م كه‌سانه‌وه دیاریكردنی خودی خۆیه‌تی به‌بڕیاردانی ئایا كوڕبێ یاخود كچ، هه‌ندێك له‌وانه له له‌دایك بونیدا ڕه‌گه‌زه‌كه‌ی تیا ده‌بینرێ و هه‌ندێ جاریش به نه‌شته‌رگه‌ری بۆی دروست ده‌كرێ. هه‌روه‌ها پیاو له پیاو ماره‌كردن و هه‌ڵگرتنه‌وه‌ی منداڵ و به‌خێوكردنی ئه‌گرنه ئه‌ستۆ كه هه‌موو ئه‌مانه‌ش لادانی تایبه‌تمه‌ندێتی رجولیهتیانه به (homosexuell) ناوده‌برێن، له به‌رامبه‌ر ئه‌مانه‌شدا ژن له ژن ماره‌كردن ئه‌مانه‌ش به لیسبیزك (Lesbisk ) ناوده‌برێن، دژایه‌تی سێكس ده‌كه‌ن له نێوان دوو ڕه‌گه‌زی جیاواز وه‌كو نێر و مێ، پێی وایه پیاو هیچ ڕۆڵێكی نیه له چاره‌سه‌ركردنی گرفتی ژن، ووڵاتی سوید پێشینه‌ی ئه‌م فیمینزمه جودایه بوون، له ساڵانی نه‌وه‌ده‌كان به ده‌ستورو قانونی دادگا بڕیاری جێ به‌جێكردن ده‌رچوو ئازادی فه‌راهه‌م درایه ماره‌برین له نێوان ( پیاو و پیاو) وه(ژن و ژن)، ئه‌مه‌ش به تیۆرێكی تازه دانرا.
مه‌به‌ستی ئاشكرای ئه‌م دیاریدانهش ئازادی تاكه به نێر و مێ به‌ڵام له ژێر یاسایه‌ك( ژن سه‌ركرده‌یه) و( پیاو نۆكه‌ره) ، مێینه سه‌رچاوه‌ی گشتی هه‌موو لایه‌نه‌كانی كۆمه‌ڵگا بگرێته‌وه.
ئه‌م كورته باسه‌ی سه‌ره‌وه به‌گشتی به فیمینزمی جێنده‌ر ناونراوون كه‌له ساڵانی ١٩٩٠ به‌دواوه سه‌ریان هه‌ڵداوه.. هه‌ر بۆیه ئێستا خۆیان چاره‌سه‌ری ئه‌م نه‌خۆشیانه‌ی خۆیان پێناكرێ و ده‌ردێكی كوشنده‌یان توش بوه هۆكاره‌كه‌ی ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ مێژووی سه‌دان ساڵی په‌یدابوونی بزوتنه‌وه‌كانی فیمینزم، ئالێره‌دا به‌كورتی تیشك ده‌خه‌مه سه‌ر ئه‌و ئایدۆلۆژیانه..
ئایدۆلۆژی و فیرعهونیهكانی فیمینزم:-
١. فیمینزمی ماركسی- ئیشتراكی: -
ئه‌مانیش ته‌وژمێكی موڵكداری سه‌رمایه‌داری ده‌گرێته‌وه پێیان وایه ژن ده‌بێت كاربكات بودجه وه‌ربگرێت له به‌رامبه‌ریدا، هه‌روه‌كو پیاو كه به‌رهه‌مهێنه، به‌ڵام ژن كاری ناو ماڵ و به‌خێوكردنی منداڵی كه‌وتوه‌ته ئه‌ستۆ كه هیچ بودجه‌یه‌ك له‌به‌رامبه‌ریدا وه‌رناگرێ ، ئه‌مه‌ش بوه هۆی هاتنه كایه‌ی سیستمی سه‌رمایه‌داری بۆ جیاوازی كردنی كاری تایبه‌تی و گشتی وه گۆڕینی سیستمی ئابوری له قازانجی ژن. ئه‌م ته‌وژمه پاڵپشتی قسه‌كانی دامه‌زرێنه‌ری سه‌رمایه‌داری(ئینگلس) ده‌كات.
له ڕژێمی سه‌رمایه‌داریدا ژن هه‌وڵی دا به‌شداربێت له ناو بازاڕی كاردا، كه‌وته ململانێ له‌گه‌ڵ پیاو و نه‌مانی ئه‌م رێژێمه، چونكه ناڕێكی و نایه‌كسانی چینایه‌تی وای كرد بزوتنه‌وی فیمینزمی ماركسی پهیدابووكه پشتی به‌ست به قسه‌كانی ماركس و هه‌وادارانی وه زیاتر بۆ په‌ره‌پێدانی بیری ماركسی بوو، له‌م بزوتنه‌وه‌یه‌ش چه‌ند پارتێك په‌یدا بوو بۆ دانی كرێ له‌به‌رامبه‌ر كاری ناوماڵ و خه‌باتكردن له پێناو یه‌كسانی ڕه‌گه‌زه‌كان و نه‌مانی هه‌ژاری و ڕه‌گه‌زپه‌رستی هه‌روه‌ها كتێبه‌كانی "المراه والاشتراكیه" (ئۆگۆست بیبل ساڵی ١٨٧٩) زیاتر هانده‌ری ئه‌و بارودۆخه‌ی ژن بوو كاریگه‌ری له‌سه‌ر ژنان دروست كرد.
٢.فیمینزمی سۆسیالیستیك:
ئامانجی هێنانه‌دی كایه‌ی ژن بوو له سیاسه‌تی ئابوری ناو كۆمه‌ڵگادا، زیاتر پشتگیری ژن ده‌كات بۆ سه‌ربه‌خۆیی و ئازادبوونی له ژێر چه‌پۆكی ده‌سه‌ڵاتی پیاودا، هه‌روه‌ها نه‌مانی ئه‌شكه‌نجه‌و ئازار له‌لایه‌ن ڕه‌گه‌زی نێره‌وه، ژنیش ده‌بێت ببێته خاوه‌ن بڕیارێكی سه‌ربه‌خۆ، هاوبیرانی ئه‌م مه‌دره‌سه‌یه پێیان وایه سه‌رمایه‌داری و پیاوسالاری سستهمن، پێویستهسیستهمی ئابوری بگۆڕێت‌و ده‌سه‌ڵات به‌ده‌ست سۆسیالیزمهكانهوهبێت، كۆمهڵگهپێوستی به‌گۆڕانكاری شارستانی‌و ده‌روونناسی هه‌یه، یه‌كێك له دامه‌زرێنه‌رانی ئه‌م مه‌دره‌سه‌یه(هایدی هارتمن) ه .
٣. فیمینزمی لیبڕاڵی:
بۆ زانیاری زیاتر ئێستا به‌ناوی بزوتنه‌وه‌ی فیمینزمی لیبڕاڵی ناوده‌برێت كه ئه‌م بزوتنه‌وه‌یه له ئه‌نجامی ده‌ركه‌وتنی كاردانه‌وه‌و گه‌شه‌كردنی فكره‌كان له‌ماوه‌ی سه‌ده‌ی ده‌ربڕینی زانیاری بیر له‌ده‌وری به‌های یه‌كسانی ماف و ئازادی سیاسی خه‌ڵكدا، متمانه‌یه‌كی به‌هێزی ئه‌قڵی مرۆڤایه‌تی و سیستمی ڕژێمی دیكتاتۆری( كه‌نیسه‌و كۆنه‌په‌رستی و سیستمی پادشایه‌تی).
دروشمی شۆڕشی فه‌ڕه‌نسی بریتی بوو له ( ئازادی، یه‌كسانی، برایه‌تی) توانیان ئه‌م دروشمه تاڕاده‌یه‌ك به‌كاربهێنن بۆ ڕونكردنهوهی فكر، وهههبونی ڕه‌خنه‌ی ژنان له‌به‌رئه‌وه‌ی له‌هیچ شتێك‌دا برایه‌تی نه‌بوو له‌گه‌ڵیاندا.
گاوگی(Gauge ) نوسراوێكی نوسی به‌ناوی ژن و مافی هاوڵاتی وه‌كو ئه‌ڵته‌رناتیڤێكی شۆڕشی فه‌ره‌نسی، بانگه‌وازی كرد سه‌باره‌ت به ( پیاو و مافی هاوڵاتی).
له‌م جاڕنامه ئه‌ڵته‌رناتیڤه‌دا ده‌لیل ده‌هێنێته‌وه بۆئه‌وه‌ی ژن مافی ئه‌وه‌ی هه‌بێت به‌رزبێته‌وه بۆ گیوتین، گیوتین( ئامڕازێكه بۆ له‌سێداره‌دان له‌ریێ سه‌رپه‌ڕاندنه‌وه كه‌له فه‌ره‌نسادا باوبوه). هه‌روه‌ها ژن به‌رزبێته‌وه بۆ كورسی ئاخافتن واته ( كورسی وتار خوێندنه‌وه ) ئه‌مه‌ش بۆ به‌راوردكردنی چاره‌نوسی له‌به‌رئه‌وه‌ی له‌سێداره‌دان هه‌بوو بۆ ئه‌وه‌ی له‌وه‌ودوا ژن پارێزگاری مافه‌كانی خۆی بكات له‌سه‌ر شانۆ و كورسی وتاردان.
نمونه‌یه‌كی تر (Roosseus) له كتێبه‌كه‌یدا به‌ناوی (Emile) ساڵی ١٧٦٢ كه بۆچوونه‌كه‌ی بۆ ئه‌و كاته ڕادیكاڵی بوو، بۆچونی وابوو ده‌بێت په‌روه‌رده‌كردنی كوڕانی لاو ده‌بێت به‌شێوه‌یه‌ك بێت تا ببنه كه‌سانی ئازاد‌و خاوه‌ن هزرو هۆشی ته‌ندروست و به‌رپرس! به‌ڵام له‌هه‌مانكاتدا ئه‌و مه‌به‌ستی ئه‌وه بوو كه صوفیا خێزانی داهاتووی (Emile) ده‌بێت، وه به‌شێوه‌یه‌ك په‌روه‌رده بكرێ كه له‌خزمه‌ت و گوێڕایه‌ڵی مێردهكهیدابێت و منداڵه‌كان په‌روه‌رده بكات. (بۆ زانیاری خوێنه‌ر (Emile) پاڵه‌وانی سه‌ره‌كی كه‌سایه‌تی ناو كتێبه‌كه‌یه ).
ماری ولستونكرافت نوسراوێكی نوسی له‌ژێر ناونیشانی ( بۆ پاراستنی مافی ئافره‌تان) نوسراوێكی ڕه‌خنه ئامێز بوو بۆ بیروباوه‌ڕه‌كانی (Rousseus) له‌سه‌رئه‌وه‌ی كه ئافره‌تان و ژنان ئه‌بێت چۆن بن !
ماری ولستونكرافت له ووته‌یه‌كیدا ده‌ڵێ ( خوازیار نیم ژن ده‌سه‌ڵاتی به‌سه‌ر پیاودا هه‌بێت به‌ڵكو ژن ده‌سه‌ڵاتی به‌سه‌ر خۆیدا هه‌بێ ..
به‌گشتی فیمینزمی لیبڕاڵی نیشانه‌ی لهیهكچونێكی به‌هێزهه‌یه له‌نێوان پیاو و ژن دا، ئه‌بینین به‌یه‌كسانی له‌سه‌ر زه‌وین، ئاره‌زوی ئیش كردن و سه‌یركردنی خه‌ڵك به‌شێوه‌یه‌كی جیاوازی ڕه‌گه‌ز یاخود چینایه‌تی به‌هه‌ڵه، له‌زۆر ڕووی ئیش كردن له‌چوارچێوه‌یه‌كی ڕیفۆرمدا، هه‌روه‌ها چاككردنی به‌شێوه‌یه‌ك ژن لهسهرهتادابێ و له‌پێشی پێشهوهدابێ كه ده‌رونی چالاك بێ فكری بخاته گه‌ڕ بۆ ئه‌و توانایانه‌ی كه‌له‌توانایدا نیه به‌به‌رده‌وامی جێ به‌جێیان بكات، فكری بجوڵێنین بۆ گومان كردن له‌ده‌وری سیاسه‌ت له‌خشته‌یه‌كی ئاماده‌كراودا، هه‌روه‌كو نموونه‌ی به‌شكردن یاخود به‌شدان، هه‌روه‌ها جگه له‌وه‌ش پاراستنی بۆ نوخبه‌یی و فێركردن له‌ڕاپۆرتی چاره‌نوسیدا، گۆڕینی ڕه‌فتاری، وه‌هه‌ستان به ئیشكردنێكی باشتر له‌چوارچێوه‌ی مهنزومهیهكدا وه گۆڕانكارییه‌كی دورو درێژ له پێناوی ڕه‌زامه‌ندییاندا.
٤. فیمینزم ڕادیكاڵی:
پركردنه‌وه‌ی كه‌موكوریه‌كانی فیمنزمی لیبراڵ و فیمنزمی ماركسی بوو، له نیوهیدووهمیسهدهیبیستهمدا تاوه‌كو كۆتاییحهفتاكانیئهوسهدهیه به‌رده‌وام بووه، ئه‌وانه‌ی كاریگه‌ریان هه‌بووه له‌سه‌ر ئه‌و شه‌پۆله (سیمون دی بوفوار) به نووسینی كتێبی ( ره‌گه‌زی دووهه‌م ) له ساڵی (1949) هه‌روه‌ها ( بێتی فریدن) به نووسینی كتێبی ( ژنی هه‌ڵخه‌ڵه‌تاو ) له ساڵی (1963) كاریگه‌رییه‌كی به‌رچاویان له‌سه‌ر هاتنه‌ئارای ئه‌و شه‌پۆله دانا. به‌درێژایی سه‌ده‌ها ساڵ ژن كاردانه‌وه‌یان به‌كارهێناوه به‌رامبه‌ر به پیاوان، ئه‌گه‌ر سه‌یرێكی ژنانی ئینگلترا بكه‌ین وه‌كو ئاوێنه‌یه‌كی شكاو وابوون، به‌ڵام ژن له ووڵاتی سوید هێواشترو له‌سه‌رخۆتر بوون، پۆلیس له ئینگلترا و له‌م بزوتنه‌وه‌یه‌دا زۆر توشی كێشه‌ی جنسی ده‌بوونه‌وه‌و سیاسه‌تمه‌داران زۆر گرنگیان پێده‌دان، وه پیاوانی لیبڕاڵی و ئیشتراكی بینیان كه چۆن ژن و خه‌ڵك و كرێكاره‌كان له‌ده‌وری ئه‌م بزوتنه‌وه‌یه كۆبونه‌ته‌وه. به‌م شێوه‌یه هه‌نگاو به‌هه‌نگاو ژن بیردۆزێكی گه‌وره‌ی به‌كارهێنا له‌به‌رامبه‌ر ئاوێته‌بونی پیاواندا.
ساڵی١٩٧٠ سه‌ره‌تایه‌ك بوو بۆ تاقیكردنه‌وه‌یه‌كی گفتوگۆی كه‌سێتی تایبه‌تیی خۆی بۆ بنیاتنانی ژن، سه‌ره‌تای ئه‌م ده‌ستپێكی تاقیكردنه‌وه‌یه ده‌ستی كرد به توندوتیژی دژ به ژن، هه‌روه‌ها دروست بونی ڕق به‌رامبه‌ر به له‌شی ئافره‌ت و ده‌ركه‌وتنی نه‌خۆشی هستریا، ئه‌مه بوه سیاسه‌تێك وای لێهات كاریكرده سه‌ر ژیانی ڕۆژانه‌ی ئافره‌ت له‌كاتی تایبه‌تی و ماڵ و ژوری خه‌وتندا، به‌مه‌ش گرێیه‌كی ده‌رونی بۆ دروست بوو به‌رامبه‌ر به‌و زوڵمانه‌ی له به‌رامبه‌ریان ده‌كرا كه هیچ سیاسه‌تێك چاره‌سه‌ری بۆ نه‌كرا، لیبڕاڵیه‌كان و زۆرێك له كرێكاره‌كانی پیشه‌سازی گرنگیان پێدان، پیاو ڕازی نه‌بوو كه ژن به‌ئاره‌زوی خۆی ڕه‌فتاربكات له‌به‌رئه‌وه یه‌كه‌م ده‌ربڕین كهدهرچوو ئه‌وه‌بوو نابێ پیاو له ژنی بدات، ژنه ڕادیكاڵه‌كان جه‌ختیان كرده سه‌ر ئه‌وه‌ی نابێ جنس به زۆره‌ملێیی بكرێت، له‌ساڵی ١٩٧٠ ووشه‌یه‌كی تازه ده‌رچوو له پێش میللیت (Kate Millet) (بۆ پیشاندانی توندوتیژی په‌یكه‌ری ئافره‌ت)، ئه‌مانیش بانگهێشتی لیسبێزیان ده‌كرد كه پێیان ده‌وتن سیاسه‌ت و ئه‌كادیمی له‌ماوه‌ی ده‌رخستنی تاقیكردنه‌وه‌ی شیكاری سیاسه‌ت، ئه‌م یه‌كگرتنه‌ی ژنان چه‌ند هانگاوێكی دیكه‌ی نا بۆ یه‌كگرتنی ژنانی دیكه، وه دیاریكردنی ژن له‌جیاتی پیاو.
٥. فیمینزمی ئیسلامی:
فیمینزمی لیبڕاڵیه‌كان دژایه‌تی فره ژنی ده‌كه‌ن له ئیسلامدا، داوای قه‌ده‌غه‌كردنی ئه‌و یاسایه ده‌كه‌ن له‌ووڵاتدا، به‌هه‌مان شێوه دژایه‌تی (ورپه) میرات بۆماوه ده‌كه‌ن له ئیسلامدا، داوای یه‌كسانی نێوان ژن و پیاودهكهن له دابه‌شكردنی میراتدا، فیمینزمی لیبڕاڵیه‌كان داواده‌كه‌ن ئافره‌ت مافی سه‌رۆكایه‌تی هه‌بێت و ووڵاتێك به‌رێوه‌ببات، دژایه‌تی جیابونه‌وه‌ی ئافره‌ت ده‌كه‌ن له كۆمه‌ڵگادا.
كۆمه‌ڵێكی تر له فیمینزمیهكان دژایه‌تی جیابونه‌وه‌ی ژن و پیاو ده‌كه‌ن له نوێژكردندا، داواده‌كه‌ن ئافره‌ت و پیاو بهتێكهڵاوبون پێكه‌وه نوێژ بكه‌ن و پێویست به‌جیابونه‌وه ناكات له مزگه‌وته‌كاندا. هه‌روه‌ها داوای ئیمامه‌تی ده‌كه‌ن، هه‌روه‌ها له‌لایه‌نی هاوسه‌رگیریدا داوا ده‌كه‌ن ئافره‌ت مافی هه‌بێت خۆی هاوسه‌ر هه‌ڵبژێرێت به‌بێ ئه‌وه‌ی هیچ لایه‌ك زۆری لێ بكات. هه‌روه‌ها فیمینزمی لیبڕاڵیه‌كان دژایه‌تی حیجاب و نیقاب ده‌كه‌ن.
٦. فیمینزمی ژینگه - ژن ( شوبهێنراوه به سروشت له به‌ر زۆری بیر‌و باوه‌رو میتۆلۆجیا ئاینیه‌كاندا)
٧. فیمینزمی بێ ئاینی – زیاتر پاڵپشتی قسه‌كانی سارته‌ر و هه‌وادارنی وجودیه‌ت ده‌گرێته‌وه.
٨. فیمینزمی یه‌هودی - شوێنكه‌وتوانی ئاینی یه‌هودی و پیاوهگهورهكانیان.
٩. فیمینزمی مه‌سیحی – قسیس و شوێن كه‌وتوانی بیری مه‌سیحیه‌ت و پیاوانی كهڵیسا.
ئه‌مانه‌و چه‌ندین بزوتنه‌وه‌ی فیمینیزمی ترهه‌بوون وه‌كوو: ( فیمینیزمی سیكسی پۆزه‌تیڤ، فیمینزمی سایكۆ ئهنهلاین كه ئه‌مه‌یان زیاتر پاڵپشتی تیۆری فرۆید ده‌كات و گرنگی به هه‌ست و نه‌ست و لایه‌نه ده‌رونیه‌كان ده‌دات، فیمینزمی بونگه‌رایی ( سیمون بوڤار ) ئه‌م مه‌دره‌سه‌یه‌ی دامه‌زراند، فیمینزمی تاكڕه‌وی و ماتریالی و......... هتد)
هه‌میشه خۆرئاوا تێڕوانینیان بۆ ئیسلام به شێوه‌یه‌ك بوه كه ئیسلام مافی ژنی پێشێلكردوه، نه‌ك هه‌ر خۆرئاوا به‌ڵكو ئه‌وانه‌ی ووڵاتی خۆشمان هه‌ندێك له ئیسلامیه‌كانیش ده‌گرێته‌وه شوێن ئه‌و هه‌نگاوانه‌ی ئه‌وان ده‌ڕۆن تائێستا سه‌رسامن به‌یاسا و تیۆره خۆرئاواییه‌كان، وا ده‌زانن هه‌میشه ژن به‌رجه‌سته‌كراوی ترسی پیاوانه‌و هه‌موو مافه‌كانی ئازادی لێ یاساغ كراوه له‌لایه‌ن پیاوه‌وه، ووڵاتی ئێمه‌ش كوردستان بێبه‌ش نیه له‌م بزوتنه‌وانه به‌ناوی رێكخراوی ژنان و ئافره‌تان و خانمان و خوشكان و ..هتد، كه هاوڕێیه‌كم ئاماژه‌ی دا به‌وه‌ی ته‌نها رێكخراویك ماوه دروست بێت له‌ژێر ناوی ( مێینه..)
بۆ ئه‌وه‌ی زیاتر خوێنه‌ر تێبگات كاتی ئه‌وه هاتوه تیشكێك بخه‌مه‌سه‌ر مافی ئافره‌ت له ئاینی پیرۆزی ئیسلام دا..
مافی ئافره‌ت له‌ئیسلامدا:
ئاینی ئیسلام رێزی ئافره‌تی به‌رز ڕاگرتوه‌و ته‌كریمی كردوه وه‌ك دایك، خوشك، خێزان و كچ. له ئاینی ئیسلامدا ژن و پیاو له‌یه‌ك بنه‌چه دروست بوون هه‌ر له‌به‌رئه‌وه‌شه له مرۆڤایه‌تیدا به‌یه‌ك چاو سه‌یرده‌كرێن ، هه‌روه‌ك خوای گه‌وره له قورئانی پیرۆزدا ده‌فه‌رموێت:{ێأَیُّهَا النَّاسُ اتَّقُوا رَبَّكُمُ الَّژِی خَڵقَكُمْ مِنْ نَفْسٍ وَاحِدَهٍ وَخَڵقَ مِنْهَا زَوْجَهَا وَبَث مِنْهُمَا ڕجَالاً كَثیرًا وَنِسَاء}النساء: 1.
واته: ئه‌ی خه‌ڵكینه له خه‌شم و ناڕه‌زایی ئه‌و په‌روه‌ردگاره‌تان خۆ بپارێزن كه ئێوه‌ی له تاكه نه‌فسێك دروست كردووه، هه‌ر له‌و نه‌فسه‌ش هاوسه‌ره‌كه‌ی به‌دی هێناو له‌و دووانه پیاوان و ژنانی زۆری خستۆته‌وه و بڵاوكرده‌وه.
گه‌وره‌یی و شكۆمه‌ندی ئافره‌ت له ئیسلامدا:
كاتێك ئاینیی پیرۆزی ئسلام هات پێگه‌ی ئافره‌تی به‌رز كرده‌وه ماف و ئه‌ركی دابه ئافره‌ت وه‌ك دایك و كچ و خوشك و خێزان پێش ١٤ قه‌ڕن. ئه‌و ماف و ئه‌ركانه‌ی ئیسلام داویه‌تی به ئافره‌ت ئێستا ووڵاته ڕۆژهه‌ڵاته‌كان داوای ئه‌كه‌ن بۆ ئافره‌تانیان.
ئیسلام بڕیاری دا كه ژن و پیاو به‌یه‌ك چاو سه‌یر بكرێن له پێگه‌و نرخیاندا، وه هیچ كهمایهتییهك نیه بۆ ئافره‌تان كه ئافره‌تن. لێره‌دا قه‌ولێكی پێغه‌مبه‌ری خوا (علیه الصلاه والسلام) وه‌ك یاسایه‌كی گرنگ ده‌هێنینه‌وه ده‌فه‌رموێت (إِنَّ النِّسَاء شَقَائِقُ الرِّجَالِ) واته ( ژنان خوشكانی پیاوانن ).
پێغه‌مبه‌ری ئیسلام (علیه الصلاه والسلام) هه‌میشه ڕێنمایی پیاوانی ئیمانداری ده‌كرد، له (حه‌جی ماڵئاوایی)دا كۆتا ئامۆژگاری بۆ پیاوان سه‌باره‌ت به ئافره‌ت بوو، فه‌رمووی (اسْتَوْصُوا بِالنِّسَاءِ خَيْرًا) . واته (وه‌سیه‌تتان بۆ ده‌كه‌م بۆ ژنان باش بن ).
پێگه‌ی ئافره‌ت پێش ئیسلام:
بۆ زانینی پێگه‌ی ئافره‌ت له ئیسلامدا ده‌بێ بگه‌ڕێینه‌وه بۆ پێگه‌ی ئافره‌ت له پێش ئیسلامدا تا بزانین چۆن بوه، هه‌ر بۆیه بۆمان ده‌رده‌كه‌وێت ئه‌و تاریكستانیهی كه ئافره‌تانی ئه‌و سه‌رده‌مه‌ی پێش ئیسلام له‌ناویا بون و هه‌تا ئیستامان كه ئافره‌تانی تێدایه.
له‌كاتێكدا عه‌ره‌ب له‌پێش ئیسلامدا كچه‌كانی خۆیان زینده‌به‌چاڵ ده‌كرد، خوای گه‌وره ئایه‌تێكی له قورئانی پیرۆز نارده‌خواره‌وه ده‌فه‌رموێت:{وَإِذَا الْـمَوْءُودَةُ سُئِلَتْ . بِأَيِّ ذَنْبٍ قُتِلَتْ}التكویر: 9,8 .
واته: كاتێك كچی زینده بهچاڵكراو پرسیاری لێده‌كرێت. به چ گوناهێك، به چ تۆمه‌تێك كوژرا؟!
له‌لایه‌كی تره‌وه پێغه‌مبه‌ری خوا ( علیه الصلاه والسلام) كردی به گه‌وره‌ترین زه‌مب ( تاوان) له ئیسلامدا. له ئیبن مسعوده‌وه ده‌گێڕێته‌وه كه پێغه‌مبه‌ری خوا (عیله الصلاه والسلام) ده‌فه‌رموێت:(سألتُ رسول الله: أَيُّ الذَّنْبِ أَعْظَمُ؟ قال: "أَنْ تَجْعَلَ لِلَّهِ نِدًّا وَهُوَ خَلَقَكَ". قلت: ثُمَّ أَيُّ؟ قال: "أَنْ تَقْتُلَ وَلَدَكَ خَشْيَةَ أَنْ يَأْكُلَ مَعَكَ". قال: ثُمَّ أَيُّ؟ قَالَ: "أَنْ تُزَانِيَ حَلِيلَةَ جَارِكَ"4.
واته: كوڕی مسعود ووتی: پرسیم له پێغه‌مبه‌ری خوا: چ تاوانێك گه‌وره‌ترینه؟ فه‌رمووی هاوتا بۆخودا بنیات بنێیت و ئه‌ویش خه‌لقی كردویت. ووتم چیتر؟ ووتی كوره‌كه‌ت بكوژیت له‌ترسی به‌شداریكردنی له خۆراكه‌كه‌ت. ووتی چیتر؟ ووتی: زینا بكه‌یت له‌گه‌ڵ حه‌ڵاڵی دراوسێكه‌ت.
مافه‌كانی ئافره‌ت له ئیسلامدا:
ئاینی پیرۆزی ئیسلام ته‌نها مافی ژیانی نه‌داوه به ئافره‌ت، به‌ڵكو له ته‌مه‌نی منداڵیشدا ئه‌بێت به سۆز و خۆشه‌ویستی ڕه‌فتاری له‌گه‌ڵ بكرێت وه‌ك له‌م ڕیوایه‌ته‌ی پیغه‌مبه‌ری خوا (علیه الصلاه والسلام) بۆمان ده‌رده‌كه‌وێت ده‌فه‌رموێت: (مَنْ يَلِي مِنْ هَذِهِ الْبَنَاتِ شَيْئًا فَأَحْسَنَ إِلَيْهِنَّ؛ كُنَّ لَهُ سِتْرًا مِنَ النَّارِ"5.
واته: هه‌ركه‌سێك شتێكی ئه‌م كچانه بگرێته ئه‌ستۆ و باش بیت بۆیان، ئه‌وه ده‌بێته سایه‌یه‌ك له ئاگربۆی.
پاشان پێغه‌مبه‌ری ئازیز(علیه الصلاه والسلام) فه‌رمانی كرد كه مافی فێربونی هه‌بێت هه‌روه‌ك له‌م ڕیوایه‌ته‌دا بۆمان ڕوون ده‌كاته‌وه ده‌فه‌رموێت (ثم أمر الرسول بتعليمها فقال: "أَيُّمَا رَجُلٍ كَانَتْ عِنْدَهُ وَلِيدَةٌ فَعَلَّمَهَا فَأَحْسَنَ تَعْلِيمَهَا، وَأَدَّبَهَا فَأَحْسَنَ تَأْدِيبَهَا.. فَلَهُ أَجْرَانِ"6.
واته: پاشان پێغه‌مبه‌ر فه‌رمانی كرد فێربكرێت و فه‌رمووی ( هه‌ر پیاوێك كچێكی تازه‌بووی هه‌بێت و په‌روه‌رده‌ی بكات و فێری بكات به‌باشی.. ئه‌وه دووپاداشتی هه‌یه).
پاشان كچه هه‌رزه‌كاره‌كان كه ده‌گه‌نه ته‌مه‌نی باڵغ بوون ( پێگه‌یشتوو) وه ده‌گه‌نه ته‌مه‌نی هاوسه‌رگیری له‌م ته‌مه‌نانه‌دا ئیسلام ئه‌و مافه‌ی داوه كه‌ڕازی ببێت به‌و داخوازییه‌ی یاخود نا. وه به‌هیچ شێوه‌یه‌ك نابێت به زۆره‌ملێ بدرێته شوو، نه‌ك هه‌رئه‌وه به‌ڵكو قه‌ده‌غه‌ی كرد كه نابێت زۆری لێبكرێت شوبكات به‌یه‌كێك كهنهیهوێت. ئازیزمان ده‌فه‌رموێت: (الأَيِّمُ أَحَقُّ بِنَفْسِهَا مِنْ وَلِيِّهَا، وَالْبِكْرُ تُسْتَأْذَنُ فِي نَفْسِهَا، وَإِذْنُهَا صُمَاتُهَا"[8]. وقال أيضًا: "لا تُنْكَحُ الأَيِّمُ حَتَّي تُسْتَأْمَرَ، وَلا تُنْكَحُ الْبِكْرُ حَتَّي تُسْتَأْذَنَ". قالوا: يا رسول الله، وكيف إذنها؟ قال: "أَنْ تَسْكُتَ"9.
واته: بێوه‌ژن خاوه‌نی خۆیه‌تی نه‌ك والیهكهی، وه عازه‌ب ئیزنی لێوه‌رده‌گیرێت و وه ئیزنهكهی بێده‌نگییه‌تی، وه وتیشی بێوه‌ژن به شونادرێت هه‌تا فه‌رمانی پێ نه‌كرێت و عازهبیش به‌شوو نادرێت هه‌تا ئیزنی لێ وه‌رنه‌گیرێت. ووتیان پێغه‌مبه‌ری خوا ئیزنی چۆن؟ وتی ئه‌وه‌یه كه بێده‌نگ ده‌بێت.
پاشان له قۆناغێكی تردا ئافره‌ت ده‌بێته خێزان، له‌م قۆناغه‌دا ئیسلام ئه‌رك و مافی خۆی پێداوه، ئیسلام فه‌رمان ئه‌كات به‌به‌زه‌یی ڕهفتارلهگهڵ خێزانتاندا بكه‌ن، وه ئه‌وكه‌سه‌ی ڕێز بگرێت و به‌به‌زه‌یی بێت له‌گه‌ڵ خێزانه‌كانیاندا ئه‌وه باشترینه. فيقول الرسول- مثلاً- مرغِّبًا: "إِنَّ الرَّجُلَ إِذَا سَقَي امْرَأَتَهُ مِنَ الْـمَاءِ أُجِرَ" [10]. ويقول مرهبًا: "اللَّهُمَّ، إِنِّي أُحَرِّجُ[11]حَقَّ الضَّعِيفَيْنِ: الْيَتِيمِ وَالْـمَرْأَةِ"12.
واته: وا پێغه‌مبه‌ر به‌خۆشییه‌وه فه‌رمووی: ئه‌گه‌ر پیاو ئاوی دایه ده‌ست خێزانه‌كه‌ی ئه‌و پاداشتێكی هه‌یه . وه به ترساندنه‌وه وتی : خوایه، من شه‌رمنده ده‌بم له حه‌قی دوو زهعیفهكه: هه‌تیوو ژن.
پێغه‌مبه‌ری خۆشه‌ویستمان ( علیه الصلاه والسلام) باشترین نمونه‌یه بۆ پیاوان كه چۆن ڕه‌فتار ده‌كه‌ن له‌گه‌ڵ خێزانیانا. به ئه‌وپه‌ڕی سۆز‌و به‌زه‌یی و خۆشه‌ویستی ڕه‌فتاری ده‌كرد له‌گه‌ڵ خێزانه‌كانیدا... به‌ڕۆح و به‌گیان به‌قوربانت بم یارسول الله . لێره‌دا بۆمان ده‌گێڕێته‌وه ده‌فه‌رموێت (يروي في ذلك الأسود بن يزيد النخعي، فيقول: سألتُ عائشة رضي الله عنها: ما كان النبي يصنع في أهله؟ قالت: "كَانَ فِي مِهْنَةِ أَهْلِهِ[13]، فَإِذَا حَضَرَتِ الصَّلاةُ، قَامَ إِلَي الصَّلاةِ"14.
واته: له‌مه‌شدا ئه‌سوه‌دی كوڕی یزید النخعی، ده‌گێڕێته‌وه: ووتی پرسیم له عائیشه خوا لێی ڕازیبێت: پێغه‌مبه‌ر له‌گه‌ڵ ماڵ و منداڵدا چی ده‌كرد؟ وتی ئیش و كاری بۆ ماڵ و منداڵی بوون، وه كاتێك نوێژ ببوایه ئه‌وسا هه‌ڵده‌ستا بۆ نوێژ.
ئه‌گه‌ر ئافره‌تێك دڵی به پیاوه‌كه‌یه‌وه نه‌بوو نه‌توانێ ژیانی له‌گه‌ڵ ته‌واو بكات، ئه‌وا لێره‌شدا ئیسلام ئه‌م مافه‌ی پێداوه جیابێته‌وه له‌رێی خولع كردنه‌وه . (فعن ابن عباس قال: جاءت امرأة ثابت بن قيس إلي النبي فقالت: يا رسول الله، ما أَنْقِم علي ثابت في دِينٍ ولا خُلُق، إلاَّ أنِّي أخاف الكفر. فقال رسول الله: "فَتَرُدِّينَ عَلَيْهِ حَدِيقَتَهُ؟" فقالت: نعم. فردَّتْ عليه حديقته، وأمره ففارقها)15.
واته: كوڕی عباس ووتی خێزانی پابت كوڕی قه‌یس هات بۆلای پێغه‌مبه‌ر ووتی، ئه‌ی پێغه‌مبه‌ری خوا هیچ ڕقم له پابت نیه له دین و ڕه‌وشتدا، به‌ڵام ترسی كوفرم هه‌یه لێی، پێغه‌مبه‌ری خوا ووتی: ئه‌ته‌وێ باخچه‌كه‌ی بده‌یته‌وه؟ ئه‌ویش وتی به‌ڵێ، ئه‌وه بوو باخچه‌كه‌ی دایه‌وه‌و پاشان فه‌رمانی به پابت كرد كه جیا بێته‌وه لێی.
ئیسلام زیمهیهكی تایبه‌تی داوه به ئافره‌ت. لێره‌دا ئافره‌ت مافی كڕین و فرۆشتنی هه‌یه له بازرگانی كردن‌دا. هه‌روه‌ها ئازاده له موڵك و پاره‌ی خۆیدا. وذلك انطلاقًا من قوله تعالي: {فَإِنْ آنَسْتُمْ مِنْهُمْ رُشْدًا فَادْفَعُوا إِلَيْهِمْ أَمْوَالَهُمْ}النساءواته: ئه‌وكاته‌ی كه وه‌ختی ئه‌وه‌یان دێت هاوسه‌ر بگرن، ئه‌وسا ئه‌گه‌ر هه‌ستتان كرد ژیر‌و سه‌لارن، پاره و سامانه‌كه‌یان پێ بده‌نه‌وه.
(ولما أَجَارَتْ أُمُّ هانئ بنت أبي طالب رجلاً من المشركين، وأبي أخوها عليٌّ إلاَّ أنْ يقتله، كان قضاء الرسول في هذه الحادثة قوله: "أَجَرْنَا مَنْ أَجَرْتِ يَا أُمَّ هَانِئٍ"[16]. فأعطاها الحقَّ في أن تُعْطِيَ الأمان والجوار في الحرب أو السلم لغير المسلمين).
واته: وه له كاتێكدا كه‌دایكی هانی كچی ئه‌بو تاڵیب داڵده‌ی موشریكیشی دا، علی برای ڕازی نه‌بوو یان ده‌یكوژیت، قه‌زاوه‌تی پێغه‌مبه‌ر له‌م ڕووداوه‌دا ئه‌م وته‌یه بوو: دایكی هانی ئه‌و كه‌سه‌ی داڵده‌ت داوه ئێمه‌ش داڵده‌مان دا، ئه‌وه‌بوو رێگه‌ی پێدا كه داڵده‌و ئه‌مان بدات له‌شه‌ڕدا، به ئاشتی بۆ بێباوه‌ڕان.
هه‌میشه نه‌یارانی ئیسلام دێنه كه‌ڵ كه‌ڵه‌ی سه‌رمان و به‌چاوێكی قێزه‌ون و كۆنه‌په‌رست ده‌ڕواننه ئافره‌تانی موسڵمان ، دێن ته‌شهیرات به دیینی خواده‌كه‌ن به‌وه‌ی له ئیسلامدا ڕێز‌و تقدیری پیاوان زیاتره و هیچ مافێك نه‌دراوه به ئافره‌ت، به‌ڵام خوای گه‌وره ئافره‌تانی هه‌ڵبژاردوه بۆ پله‌ی دایكایه‌تی، هه‌ر ئه‌و دایكه‌یه وه‌كو پێغه‌مبه‌ری خوا ده‌فه‌رموێ ( الجنه تحت أقدام الامهات) به‌هه‌شت له‌ژێر پێی دایكانایه، خوای گه‌وره ئافره‌تانی وه‌كو ( مریم كچی عمران) ی كرده دایكی پێغه‌مبه‌رێك كه‌ئه‌ویش پێغه‌مبه‌ر ( سیدنا عیسا) بوو، هه‌موو ئه‌و پێغه‌مبه‌رو هاوه‌ڵه به‌رێزو و كه‌سایه‌تی و پاڵه‌وانه‌كانی ئه‌م جیهانه به‌خێوكه‌ریان كێ بووه؟ هه‌ر ژنه ، هه‌ر دایكه، هه‌ر كچی خوشكی تۆیه و كچی منه ...
ژن ڕۆڵێكی گه‌وره‌و كاریگه‌ری هه‌یه له‌ناو كۆمه‌ڵگادا، خوای گه‌وره ڕێزی ناوه له ئافره‌تان، سوره‌تێكی به‌ناوی (النساء و مریم) ناوناوه، ئیسلام ڕێگری نه‌كردوه له‌وه‌ی ژن به‌شدار نه‌بێت له دنیای ده‌ره‌كی به‌و مانایه‌ی ته‌نها له چواردیواری ماڵه‌كه‌ی خۆیدابێ، هه‌روه‌ها چه‌ندین ئافره‌تانی ئیسلام له ناو مێژوودا ناویان هاتوه‌و ڕۆڵێكی به‌رچاویان هه‌بووه له كایه‌ی سیاسی له‌سه‌رده‌می كۆن و نوێ‌دا.
ئێمه‌ی ئافره‌تی موسڵمان هه‌میشه شانازی به مێژووی هێزی سیاسی ئیسلامه‌وه ده‌كه‌ین، نموونه‌ی ئه‌م كه‌سایه‌تیانه‌ی به‌رهه‌م هێناوه هه‌تاكو ئێستا بوونه‌ته پێشه‌نگی ئێمه و مێژوو شاهیده هه‌روه‌كو ( زه‌ینه‌ب غه‌زالی، به‌نان، زه‌نیره، سومه‌ییه، نوسه‌یبه‌ی كچی كه‌عب، خه‌نساء، أسمائی كچی ئه‌بوبه‌كری صدیق... هتد) ئه‌مانه‌و چه‌ندین ئافره‌ت ناوداری موسڵمان كه ده‌وری پاڵه‌وانی شۆڕش بوون و زه‌مینه سازی بواری سیاسی و كۆمه‌ڵایه‌تی و گشت ڕه‌هه‌نده‌كانی ژیانی بۆ سازاندووین.
ئه‌وه‌شمان له‌یادد نه‌چێت هه‌بوونی كچ نیعمه‌تێكی خواییه ، له‌كاتی له‌دایك بونیه‌وه ده‌رگایه‌كی به‌هه‌شت بۆ باوكی ده‌كاته‌وه، كاتێ ده‌بێته خێزانی پیاوێك نیوه‌ی دینی هاوسه‌ره‌كه‌ی ته‌واو ده‌كات، كاتێ ده‌بێته دایك به‌هه‌شت له‌ژێر پێكانیدایه هه‌روه‌كو له‌سه‌ره‌وه ئامژه‌م به‌و حه‌دیسه كردووه.
هه‌روه‌ها له باسی میراتیدا كه ئێستا فیمینزمهكان ده‌نگه ده‌نگێكی زۆریان له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌ته هه‌یه كه بۆچی كچ وه‌كو كوڕ حسابیان وه‌ك یه‌ك نیه؟ هه‌روه‌ها بۆچی ئافره‌ت وه‌كو پیاو له شایه‌تیداندا وه‌كو یه‌ك نین؟ .. بۆ وه‌ڵامی ئه‌م پرسیارانه‌ش به‌پێویستی ده‌زانم به‌كورتی ڕوونی بكه‌مه‌وه..
ئه‌ركی پیاوه نه‌فه‌قه‌ی ژن، دایك، باوك و خوشكی بكێشی وه خه‌رجییان بۆ دابین بكات. به‌ڵام له‌سه‌ر ئافره‌ت نه‌كراوه به‌ئه‌رك. له‌خراپترین بارودۆخدا ئافره‌ت ته‌نیا نه‌فه‌قه‌ی خۆی له‌سه‌ره. كاتێك كچێك شووبكات ئه‌وا به‌خێوكردنی له‌سه‌ر هاوسه‌ره‌كه‌یه‌تی.
1- ئه‌گه‌ر كه‌سێكی مردوو، منداڵ و دایك و باوكی هه‌بوو، ئه‌وا دایكه‌كه كه ئافره‌ته به‌قه‌د باوكه‌كه، میرات وهردهگرێكه هه‌ریه‌كیان یه‌ك له‌سه‌ر شه‌شی ماڵه‌كه‌یان به‌رده‌كه‌وێ.(ولابویه لكل واحد منهما السدس).
2- ئه‌گه‌ر كه‌سه‌كه، برایه‌ك یان خوشكێكی له‌دایكی هه‌بوو، هیچ كهسێكیتر نه‌بوو كه ببێت به‌رێگر لهمیراتگرتنیان، ئه‌وا هه‌ردووكیان وه‌ك یه‌ك (یه‌ك له‌سه‌ر شه‌ش)ی میراته‌كه‌یان به‌رده‌كه‌وێ. ( وله اخ او اخت فلكل واحد منهما السدس ).
3- ئه‌گه‌ر كه‌سه‌كه، دوو خوشك یان دوو برا زیاتری هه‌بوو، ئه‌وا خوشك و براكان مافی (یه‌ك له‌سه‌ر سێ) یان ده‌بێ به‌هاوبه‌شی(كانوا اكثر من ذلك فهم شركا‌ء في الثلث)
4- ئه‌گه‌ر ئافره‌تی مردوو، هاوسه‌رو كچێكی هه‌بوو، ئه‌وا كچه‌كه (نیوه) ی میراته‌كه‌ی به‌رده‌كه‌وێ و مێرده‌كه‌ش كه پیاوه (یه‌ك له‌سه‌ر چوار) ی به‌رده‌كه‌وێ. واتا له‌م حاڵه‌ته‌دا مێینه‌كه (دوو ئه‌وه‌نده) ی نێرینه‌كه وه‌رده‌گرێ.
5- گه‌ر پیاوێكی مردوو، ژن و دووكچ و برایه‌كی هه‌بوو، ئه‌وا ژنه‌كه‌ی (یه‌ك له‌سه‌ر هه‌شت) ی میراته‌كه وه‌رده‌گرێ و هه‌ردوو كچه‌كان (دوو له‌سه‌ر سێ) وه‌رده‌گرن. ئه‌وه‌ی ده‌مێنێته‌وه له‌میرات بۆ برای مردووه‌كه ده‌بێت. به‌وشێوه‌یه‌ش هه‌ردوو كچه‌كان لهمامیان زیاتر وه‌رده‌گرن.
6- ئه‌گه‌ر پیاوێكی مردوو، ژن و دایكێك و مامێكی هه‌بوو، ئه‌وا ژنه‌كه‌ی (یه‌ك له‌سه‌ر چوار) ی به‌رده‌كه‌وێ و ودایكهكهشی (یه‌ك له‌سه‌ر سێ). ئه‌وه‌ی ده‌مێنێته‌وه بۆ مامه‌كه ده‌بێ به (تعصیب). واته ئافره‌ته‌كان لهپیاوهكهیان زیاتریان به‌رده‌كه‌وێ.
7- ئه‌گه‌ر مردووه‌كه، باوكێك و كچێكی هه‌بوو، ئه‌وا كچه‌كه( نیوه) ی میراته‌كه‌ی بهردهكهێ و باوكه‌كه‌ی( یه‌ك له‌سه‌ر شه‌ش). به فه‌رز ئه‌وه‌ی ماوه‌ش به (تعصیب) وه‌رده‌گرێ .
8- ئه‌گه‌ر مردوویه‌ك، باپیرێك و كچێكی هه‌بوو، ئه‌وا كچه‌كه‌ی( نیوه) ی به‌فه‌رز وه‌رده‌گرێ و باپیرهكهش (یه‌ك له‌سه‌ر شه‌ش) ی به‌رده‌كه‌وێ به‌فه‌رز. ئه‌وه‌ی ده‌مێنێته‌وه ده‌بێت به (تعصیب).
9- ئه‌گه‌ر پیاوێكی مردوو، كچێك و مامێكی هه‌بوو. ئه‌وا كچه‌كه (نیوه) ی میراته‌كه‌ی به‌رده‌كه‌وێت و مامهكهیشی ئه‌وی ماوه به (تعصیب).
10- ئه‌گه‌ر پیاوێكی مردوو، دایكێك و دوو كچ و باپیرێكی هه‌بوو، ئه‌وا دایكه‌كه و باپیرهكه هه‌ر یه‌كێكیان، (یه‌ك له‌سه‌ر شه‌ش) یان به‌رده‌كه‌وێ و هه‌ردوو كچه‌كه‌ش (دوو له‌سه‌ر سێ).
11- ئه‌گه‌ر پیاوێكی مردوو، دایكێك، خوشكێك و دووبرای له‌دایكی هه‌بوو. ئه‌وا دایكه‌كه (یه‌ك له‌سه‌ر شه‌ش) ی میراته‌كه‌ی بهردهكهوێو خوشكه‌كه (نیوه) ی به‌رده‌كه‌وێ و دووبراكه‌ی له دایكییه‌وه (یه‌ك له‌سه‌ر سێ) یان به‌رده‌كه‌وێ.
12- ئه‌گه‌ر پیاوێكی مردوو، دایكێك و خوشكێكی له باوكی و دوو برای له‌دایكی هه‌بوو. ئه‌وا دایكه‌كه (یه‌ك له‌سه‌ر شه‌ش) ی به‌رده‌كه‌وێ و خوشكه‌كه‌ی (نیوه) ی به‌رده‌كه‌وێ. هه‌ردوو براكانی (یه‌ك له‌سه‌ر سێ) وه‌رده‌گرن.
13- ئه‌گه‌ر ئافره‌تێكی مردوو، مێرد‌و كچێك و خوشكێكی له باوك هه‌بوو. ئه‌وا (یه‌ك له‌سه‌ر چوار) بۆ مێرده‌كه ده‌بێ و (نیوه) ی میراتهكهش بۆ كچه‌كه‌ی ده‌بێ. ئه‌وه‌ی ده‌بێته مافی خوشكه‌كه‌ی.
بۆیه حوكمدانی هه‌ڕه‌مه‌كی له‌سه‌ر ده‌قه ئاینیه‌كانی قورئانی پیرۆز، دروست نییه‌و ئیسلام مافی ته‌واوی بۆ‌ژن له‌هه‌موو بوارێكدا ده‌ستنیشانكردووه.
ئه‌مه‌ش مافی ئافره‌تی موسوڵمان بوو له شه‌ریعه‌تی ئیسلامدا.