05/08/2013
•
نوسەر: bzavpress
•
مه‌عنه‌وییه‌تناسیی!
بیست و حه‌وته‌مین په‌یامی مه‌عنه‌ویی ئێمه بۆ ئێوه:
مه‌عنه‌وییه‌تی له چیدا ده‌رده‌كه‌وێت!؟، وه‌ك چ شتێك نیشانه‌كانی ده‌رده‌كه‌ون!؟، ناسینه‌وه‌ی چۆن و به‌چیدا ده‌بینرێت!؟، هه‌ستی ئێمه له كوێدا ئیتر ده‌زانێ گه‌شتووه‌ته مه‌عنه‌وییه‌ت و هه‌وای خۆی!؟، كام ڕێگا و پێوه‌ری هه‌یه بۆ تێپه‌ڕین و بڕینی قۆناغه‌كانی!؟، یان ئایا مه‌عنه‌وییه‌ت قۆناغ و په‌له‌به‌ندیی و خاڵی ده‌ستپێك و كۆتایی هه‌یه!؟، گه‌شتن به پله‌ی بالاَ و مه‌قامی ستوونیی و ئاسۆیی هه‌یه!؟.
هه‌موو ئه‌م پرس و باس و پرسیارانه‌ی سه‌ره‌وه تێگه‌یشتن و هه‌وڵێكی ساده‌ن له‌به‌رمبه‌ر مه‌عنه‌وتناسیدا، ئه‌گین مه‌عنه‌وییه‌ت بۆ خۆی په‌یوه‌ندی به هه‌موو گه‌ردوونه‌وه هه‌یه، به‌ڕای ئێمه درووستبوونی گه‌ردوون و ئه‌م ژیان و ئه‌و ژیانی ناكۆتایی قه‌یامه‌ت و حساب و كیتاب و ڕۆشتنه‌وه بۆ باره‌گای حه‌ق، هه‌موو یه‌ك مه‌عنه‌وییه‌تی گه‌وره‌ن و هێزی له بننه‌هاتووی خودایه ده‌یجوڵێنێت، ئه‌و مه‌عنه‌وییه‌ته گه‌وره‌یه‌ش به ڕێژه‌ی جیاواز و تێگه‌یشتنی جیاواز شۆڕده‌بێته‌وه بۆ ئێمه‌ش، به‌لاَم گرنگ ئه‌وه‌یه ئێمه ئه‌م مه‌عنه‌وییه‌ته ببینین و بیناسین و هه‌ستی پێكه‌ین و لێی ببچڕین و به ڕێژه‌ی باش لێی سودمه‌ند بین و تام و چێژ و بۆنه‌كه‌ی له ده‌ست نه‌ده‌ین.
هه‌ر وه‌ك چه‌شنی بیركردنه‌وه و ڕامان له ڕووداوه‌كانی پێشوو بۆ ئه‌وه‌ی تێبگه‌ین كه بوون و وجوودی خودا له كوێدایه و چۆن و چه‌نده و له خودناسییه‌وه ده‌ست پێبكه‌ین بۆ گشتناسییه گه‌وره‌كه و ده‌روازه‌یه‌ك بدۆزینه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی له‌م ڕێگه كه‌موه‌خت و كارگه‌ی تاقیكارییه‌دا به باشترین به‌رهه‌م و مه‌عده‌نی ڕۆحییه‌وه بێینه‌وه ده‌ر و ڕِووسووری ئه‌و به‌ر دیوانه و سه‌یوان و سایه فراوانه‌ی خودای تاك و ته‌نیا و به‌خشنده بین.
ئێمه مه‌به‌ستمان له‌م په‌یامانه خۆ نزیككردنه‌وه نییه له هیچ توێژینه‌وه‌یه‌كی ئه‌كادیمی و زانستی، جگه له‌وه‌ی خۆ نزیككردنه‌وه‌یه له حاڵه‌تی مه‌عنه‌ویبوون و وه‌ده‌ستخستنی بۆن و به‌رامه و به‌رهه‌می مه‌عنه‌ییه‌ته، بۆیه هه‌ر جاره‌و به چه‌شنێك ده‌گه‌ڕێیینه‌وه خاڵی یه‌كه‌می مه‌عنه‌ویییه‌ت و ڕێبازی چاكه‌كاریی مرۆڤ و له مه‌عنه‌وییه‌تدا توانه‌وه!.
دروود و سلاَوات بۆ سه‌ر گیانی پاك و بێگه‌ردی هه‌موو په‌یامبه‌رانی خودا و ئاخه‌رین پێغه‌مبه‌ری خۆشه‌ویستمان، كه هه‌موویان له ڕێگه‌ی مه‌عنه‌وییه‌تدا توانیان ببنه پێشه‌نگی مرۆڤایه‌تی و خۆساغكردنه‌وه‌ی لای خودا.
خودایه ده‌ی ئێمه‌ش به كامی دڵ و به خۆشه‌ویستی هه‌موو په‌یامبه‌ران و به دووباره‌كردنه‌وه‌ی عه‌بدایه‌تیت، لێت ده‌پاڕێینه‌وه له ڕێگه‌ی مه‌عنه‌وییه‌تی خۆتدا شه‌هیدمان بكه و بمانگه‌یه‌نه پله‌ی بالاَی لێخۆشبوو‌ن و ڕه‌زایه‌تی هه‌میشه‌یی و فره‌ی خۆت و له‌م دنیا سه‌ربه‌رز و سه‌لامه‌ت و خاوه‌ن نیعمه‌تی مشه‌مه‌ر و ده‌ستڕۆیشتوومان بكه‌یت و له‌و دنیاش گه‌شتن به دیداری په‌یامبه‌ران و شه‌هیدان و پیاوچاكان و خۆشه‌ویستانی خۆت و ژیانی هه‌میشه‌ییمان له به‌هه‌شتی به‌رین و فراوانی خۆدا به نسیب بكه‌ت، اللهم امین.