بێ ناز
05/08/2013 نوسەر: bzavpress

بێ ناز


ئه‌و  منالاَنه‌ی   له‌ سه‌ر  شه‌قامن
بێ به‌رگ وبێ نان دڵ پڕ له‌ زامن
چاو پڕله‌ئه‌سرین بێكه‌س و ته‌نیا
بۆ خه‌ڵكی   ده‌به‌ن  هاوار و  هانا
.................................
بێ دایه‌ و بابه‌  بێ سۆز و بێ ناز
هه‌میشه‌ خه‌مبار  جه‌سته‌یان  لاواز
شه‌وان بێ خه‌نده‌و بێ به‌ش له‌ ئامێز
په‌نجه‌یان  ته‌زیو  به‌سه‌رمای  به‌هێز
...................................
خه‌ڵكینه‌  ئێوه‌ش   بڕێژن  ئه‌سرین
گه‌ر  له‌ دڵتانه‌    ویژدان و   ئایین
تنۆكی  ئه‌شك    له‌ چاویان  بسڕن
بۆ رۆژی  جه‌ژن    جلیان  بۆ  بكڕن
...................................
با ئاسووده‌بن   به‌ گیان و   به‌ دڵ
سیمایان گه‌ش بێ   وه‌كو تازه‌ گوڵ
ده‌م  به‌ پێكه‌نین     گۆرانی  بچڕن
له‌ شاری  یاری  تێر تێر  هه‌ڵپه‌ڕن