05/08/2013
•
نوسەر: bzavpress
•
حه‌په حه‌پ له نێوان صه‌گ و مرۆڤدا
هه‌ندێ جار بیرده‌كه‌ینه‌وه ئاخۆ بونه‌وه‌رو دنیای پێكه‌وه ژیان و یه‌كسانی مرۆڤ و ئاژه‌ڵه‌كان له چ ئاستێكدان و مامه‌ڵه‌و چۆنیه‌تی و چه‌ندێتییان هه‌ر وه‌ك یه‌كه ؟ یان جیاوازن ، ئاخۆ مرۆڤه‌كان ده‌مارگیری شهڕنگێزیان ده‌رهاویشته‌ی دڕنده‌كانه یان به پێچه‌وانه‌وه ؟ ئاخۆ سهڕڕهی كه‌رو قیڕه‌ی مرۆڤ ، حه‌په‌ی سه‌گ و گاڵه‌ی درۆی مرۆڤ له‌گه‌ڵ مرۆڤ چ جیاوازییه‌كیان هه‌یه ، ئالێره‌دا دێمه سه‌ر ئه‌ومه‌به‌سته‌ی كه ده‌مه‌وێت بیڵێم ، ئێستا كوردستان له‌سایه‌ی فره‌حزبی و فره ڕه‌هه‌ندی سیاسی جیاوازدا حاڵه‌تێكی فه‌وزه‌وی میدیایی به خۆوه ده‌بینێت بێ ئه‌وه‌ی هیچ لایه‌نێكی په‌یوه‌ندیدار بتوانێت سنورێك بۆ ئه‌م حاڵه‌ته دابنێت ، تا كار گه‌یشتوه‌ته ئه‌وه‌ی جۆرێك له پاشاگه‌ردانی و هه‌رایه‌ك بێننه ئاراوه كه هیچ ئه‌خلاقێك بۆ ئیتیكی ڕۆژنامه‌وانی نه‌هێڵنه‌وه ، به جۆرێك هه‌رچی ڕاسته به گه‌وجاندنی خه‌ڵك بیكه‌نه درۆ‌و هه‌رچی درۆیه بیكه‌نه ڕاست بۆ ئه‌وه‌ی لهڕهشبهڵكی ئاغاكانیاندا كه‌مێك له فه‌زیحه‌ت و بهتالاَنبردنی سامانی نه‌ته‌وه‌یمان به جۆرێك و به‌جۆرێكی دیكه‌ش كه‌مێك خۆیان بارگاوی بكه‌نه‌وه‌و پشویه‌كی كاتی بده‌ن ، ئه‌رێ ناڵێن ئه‌م كه‌ناڵه كوردیانه‌ی له‌مه‌ڕ خۆمان بۆ هێنده دۆگمایانه بیرده‌كه‌نه‌وه ، كه‌چی شانه‌خڕێی دیموكراسی و دنیای پێشكه‌وتنیش ده‌كه‌ن و موجامه‌له‌ی كایه‌و هه‌ڵكشانی به‌ره‌و لوتكه‌ی بێكۆتایی ده‌كه‌ن و فڕیان به‌سه‌ر ئه‌و ههلاَیهشهوه نییه كه خۆیان به‌رپایان كردووه ، جیهانبینی دنیای ڕاگه‌یاندن ته‌نها له‌وه‌دا خۆی نابینێته‌وه كه ئه‌وان ته‌پڵی ئابڕوچونی خۆیانی پێ لێده‌ده‌ن ، به‌ڵك و درۆ‌و چه‌واشه‌كاریه‌كانیان سه‌رئه‌نجام به‌زیان به‌سه‌ر خاوه‌نه‌كانیاندا ده‌شكێته‌وه ، ئاخر بۆده‌بێت له‌سه‌ر ئه‌م گۆی زه‌وییه موسوڵمانێك نه‌توانێت ووشه‌یه‌ك بخاته ڕسته‌وه پێشئه‌وه‌ی دنیای عه‌وله‌مه پێی بزانێت میدیا كلك ڕه‌نگاوڕه‌نگه‌كانی له‌مه‌ڕ خۆمان هیستریا ده‌یانگرێت و ده‌یكه‌نه هات و هاوارو ده‌یان ووشه‌ی وه‌ك تیرۆرورو توندڕهوو ئیرهابی ده‌ده‌نه پاڵیان ، ئاخر بۆ ده‌بێت گه‌لێكی مه‌زلوومی وه‌ك ئێمه‌ی كورد موعانات و كاره‌ساته‌كانمان له‌بیر چوبێته‌وه و خێرا به‌رگی هه‌ژاریمان لهبهرخۆ فڕێدابێ و به‌رگی جه‌للادێكی دیكتاتۆری كه‌لله زل به‌به‌رماندا بكه‌ین و جگه له درۆ وشه‌یه‌كی دیكه بۆ وتن نههێلێنهوه ، ئه‌و كهنالاَنهی به‌هه‌موو شێوه‌كانیه‌وه ده‌هۆڵی شڕ لێده‌ده‌ن و به كلكی ئهمریكاو ئیسرائیل سه‌رچۆپی ده‌گرن به‌رامبه‌ر كوشارگهكانی میانمار‌و جه‌هه‌نمه داخراوه‌كان به كه‌لله‌ی سه‌ری موسوڵمانان چی‌یان وت چی ده‌لێن ، به په‌لاماره دڕندانكانی قه‌واره‌ی جوله‌كه بۆ سه‌ر كه‌رتی غه‌ززه و په‌لاماره ترسنۆكه‌كانی ڕابیعه‌ی عه‌ده‌وی چ شه‌كرێكیان شكاند، به به‌رگری بێوێنه‌ی كوڕانی فیداكاری غه‌ززه چی‌یان وت ، هاوشێوه‌كانی كه‌ناڵی ( العربییه ) كه خۆیان به جێگره‌وه‌ی په‌یامبه‌ر ده‌زانن و كاره‌كته‌ری عهبولاَی كوڕی ئوبه‌ی ده‌بینن بۆ ده‌بێت به تێك‌شكان و ڕاوه‌دونانی موسوڵمان شا گه‌شكه بیانگرێت و ئه‌و نیوه هێنده‌ی كه ده‌یزانن بیكه‌نه ده هێنده‌و به‌شێوه‌یه‌ك ده‌یكه‌نه مانشێت و سه‌ردێڕی ههوالهكانیان كه خودی خۆشیان باوه‌ڕی پێناكه‌ن ، بۆیه ههرمیدیایهك له‌سه‌ر ئه‌م ڕێچكه‌و شێوازه‌ی كاركردن به‌رده‌وامبێت بزانێت یان نا ده‌بێته به‌شێك به ئالودهكردنی كۆمه‌ڵگا به درۆ‌و بهكاوێژ كه‌رو خائین و فێڵباز ناوزه‌د ده‌كرێت ، ئیدی با خۆشی به نیشتمان په‌روه‌رو شۆڕشگێر بزانێت .