06/08/2013
•
نوسەر: bzavpress
•
کوتله‌ی ئه‌حرار:سەدر وازی لەسیاسەت نەهێناوە
کوتله‌ی ئه‌حراری سه‌ر به ره‌وتی سه‌در،ئه‌و هه‌واڵانه‌یان به‌درۆخسته‌وه که‌باس له‌دورکه‌وتنه‌وه‌ی موقته‌دا سه‌دری سه‌رۆکی ڕه‌وته‌که‌یان ده‌که‌ن له‌کاری سیاسی له عێراق.
سەرچاوەیەك لە رەوتی سه‌درئه‌و دەنگۆیانه‌یان رەتكردەوە که گوایه (موقتەدا سەدر) ی سەرۆكی رەوتی سەدر بەهۆی بێ ئومێد بوونی لەرەوشی سیاسی ووڵاتەكەی وازی لەكاروباری سیاسی هێنابێت و دەرگای نووسینگەكەشی داخرابێ،هۆکاری دورکه‌وتنه‌وه‌شی گه‌ڕانده‌وه بۆ سه‌رقاڵی به عیباداتی ده شه‌وی مانگی ڕه‌مه‌زان.
وه‌راشیگەیاندووە" سەرۆكی رەوتی سەدر ساڵانە لەدە ڕۆژو شەوی مانگی رەمەزان سەرقاڵی ئیعتیكاف كردنه".
رۆژی یه‌كشه‌ممه كه‌ناڵه‌كانی راگه‌یاندن له عێراق له زاری چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌كی نزیك له ره‌وتی سه‌دره‌وه بڵاویانكرده‌وه، كه سه‌رۆكی ئه‌و ره‌وته بڕیاری داوه به یه‌كجاری ده‌ستبه‌رداری كاری سیاسی بێت و له داهاتوودا راسته‌وخۆ به‌شداریی له هیچ چالاكییه‌كی سیاسی نه‌كات.
س.الشرق الاوسط