06/08/2013
•
نوسەر: bzavpress
•
مه‌عنه‌وییه‌ت و سیاسه‌ت..!
بیست و هه‌شته‌مین په‌یامی مه‌عنه‌ویی ئێمه بۆ ئێوه:
ئێمه بێگومانین له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه ئاینی ئیسلام، ئاینێكی شامڵ و كاملی ژیان و ژیاریی مرۆڤایه‌تییه، هێزی كار تێیدا مه‌عنه‌وییه‌تێكی به‌هێزه و له بنه‌هاتووه، كار و كایه‌كانی ژین و ژیان و ژیاندن و مراندن و زیندووبوونه‌وه و جمووجووڵه ئه‌دڤۆكه‌سیی و كۆمه‌ڵكارییه‌كانی، ئاینین، سیاسیین، ئابووریین، سه‌ربازیین، كۆمه‌لاَیه‌تیین، فه‌رهه‌نگیین، ئازادییه‌كانی كراوه و به جێوڕێن، سنووری ئه‌خلاقیی پایه‌داره له هه‌موو ئه‌و كایانه‌ی سه‌ره‌وه‌دا، ڕێز و شكۆ و پاراستنی سنووری نه‌یاران و جیاوازكارانی غه‌یره‌ش به‌رقه‌راره، هه‌مووشت وه‌ك نوێترین ئامێری سه‌رده‌م و هه‌میشه نوێكراوه و نوێخوازیی ژیاریی و ژیانكردنی مرۆیی ئاماده و سازه، واقیع و وه‌رگرتنی داخوازیی به‌شه‌ریی ڕه‌دناكرێته‌وه به پێی پێوه‌ره ئه‌خلاقییه‌كانی، كه‌ش و هه‌وای سازگار و ته‌واوه و بۆ ئینسانه‌كانیش هاتووه، نه‌وه‌ك بۆ بوونه‌وه‌رێكی دیكه!، ئه‌مه ئیسلامه و ڕه‌دكردنه‌وه‌ی لادان و نووچدانه، وه‌لانان و قه‌بووڵ نه‌كردنی كاری گه‌نه و ڕۆچوونی به دواوه دێت، دژایه‌تیكردن و تانه‌لێدان و تۆمه‌ت بۆ هه‌ڵواسینی سزای خودایی هه‌یه و نموونانی زۆر و زه‌وه‌ند و ئاشكران و هه‌موو مێژووی به‌شه‌ری لێی ئاگاداره، خۆبواردن و ته‌سكنه‌زریی و كه‌ڕواڵه‌یی و خۆله‌گێلاندان و ته‌ڵه‌نانه‌وه له‌به‌رامبه‌ریدا كارێكی نه‌كرده و نه‌وباو و سیابه‌ختیی و قه‌ره‌به‌ختیی له دواوه‌یه، به‌راوردكردنی به هه‌ر دیین و دیان و ئایدیایه‌كی دیكه خه‌ته‌رناك و بێ ویژدانییه و نه‌خوێنده‌واریی و كاری نامرۆییه!.
ئیدی قسه‌ی غه‌یره ئیسلام و نائیسلامییه‌كانی دنیا هه‌رچی ده‌ڵێن با بڵێن!، ئه‌وان هه‌ر له سه‌رتاوه بۆ ڕه‌دكردنه‌وه و كارپێنه‌كردنی ژیان ده‌كه‌ن، هه‌ر به‌راورد و خوێندنه‌وه‌یه‌كی ناعه‌قلاَنیی و ناویژدانیی كه هه‌یانه بۆ ئه‌وه‌یه كه ئیسلام پێوه‌ری كاریان نه‌بێت، دێن بیانوو و پاساوی لاواز و سواوی مێژوویی و تۆمه‌تی ناڕاست ده‌ده‌نه پاڵ ئیسلام و په‌یامه مه‌عنه‌ویییه تایبه‌تیی و گشتییه‌كه‌ی.
مه‌سیحییه‌ت به نموونه دێننه‌وه، هه‌ر ویستیان هه‌موو شتێكی ئاوه‌ژووكراوی ڕابردوویان دێننه‌وه بۆ په‌رچه‌كرداریی و مه‌رامه گلاَوه‌كانی خۆیان، دێن تانه له ئیسلام ده‌گرن، هه‌روه‌ك له ڕابردوودا مه‌سیحییه‌ت تووشی كۆتاهاتن و دووركه‌وتنه‌وه هاتووه له په‌یامه ئه‌سیڵه‌كه‌ی خۆی و تێیدا كێشه‌ی مرۆیی گه‌وره‌ی لێكه‌وتووه‌ته‌وه، ئاوه‌هاش دێن به هه‌مان قیاس و میعیار پێوانه‌ی ئیسلام و په‌یامه‌كه‌ی ده‌كه‌ن، یان هه‌ر ئاینێكی دیكه ده‌گرن به پێوه‌ری سه‌ره‌تا و كۆتای ڕه‌خنه‌یان له ئیسلام و موسڵمانان، ڕێگه‌ی سێیه‌میشیان پێ نییه بۆ ده‌ربازبوون له كێشه‌كانی ژیان و ژیاریی مرۆڤایه‌تیی!، له‌م به‌ین و باسه‌دا له‌به‌رامبه‌ر ئیسلامدا بازاری مۆدێرنه و چه‌مكی بازاڕگه‌رمیی دیموكراسیی و سۆسیالیزمیی و سه‌رمایه‌داریی گه‌رم ده‌كه‌ن و به سیاسه‌تی لامه‌عنه‌ویی و لائه‌خلاقیی و لادینی گره‌و له‌سه‌ر ئه‌سپی تۆپێوی خۆیان ده‌كه‌ن!، بێ شك دۆڕاون، چونكه ناكرێت پێوه‌ری مێژوویی و سیاسیی و ئاینی سه‌رده‌مێكی ڕزیوو و كۆتاهاتوو له‌به‌رامبه‌ر ئیسلامدا به‌راورد بكه‌یت.
ئه‌م سه‌رده‌مه ناوده‌نێن به سه‌رده‌می بازاڕی ئازاد و ئازدییه فه‌ردییه‌كانی عه‌یاره بیست یه‌ك، به‌لاَم هه‌ژاریی، كێشه‌ی چینایه‌تی، كۆمه‌ڵكووژیی، هه‌ژموونی بالاَی دژه‌ئیسلامیی به‌رسه‌ندوو، پاره‌په‌رستی نه‌وباو و نوێگه‌رییه‌كه‌ی، فه‌سادیی جنسیی و ئابووریی و زیاده‌مه‌سره‌فی خه‌رجییه‌كانی جه‌نگ و ئه‌تۆمی، هه‌موو ئه‌مانه له جێی ئیسلام و په‌یامه‌كه‌ی و ڕێكخه‌ری ژیانێكی ئاسوده‌ن بۆ مرۆڤایه‌تیی و پڕوپاگه‌ندی میدییایی وه‌ك تاكه هێزی به‌رگریكار و جه‌نگی نه‌فسیی و وه‌ده‌ستخستنی بازار و بره‌وی باش داده‌نێن له جێی ئیسلام!.
هه‌موو ئه‌مانه له لایه‌ك و كێشه‌ی نێوخۆی موسڵمانانیش له لایه‌ك!، ئه‌مه وه‌ك كێشه‌ی نێوخۆی موسڵمانان، نه‌وه‌ك كێشه‌ی دین، چونكه دینی ئیسلام كێشه‌ی خۆی و مرۆڤایه‌تی بڕاندووه‌ته‌وه، هه‌ر له سه‌ره‌تای سه‌ره‌تاوه، ئه‌م باس و خواسه كۆتایی هاتووه، هه‌ر له ئاده‌مه و تا خاته‌م، چیرۆك و سه‌رگوزه‌شته و ڕووداوه مێژووییه‌كان شاهیدی حاڵن، به‌لاَم كوێر و كه‌ڕ و نابیناكانی وه‌ته‌ن و جیهان ئه‌وه نابینن!.
ماوه‌ته‌وه سه‌ر هێزی وه‌خۆه‌خستن و له‌به‌رنانی مه‌عنه‌ویی زیاتر و پترتر بۆ ئه‌وه‌ی مه‌عنه‌وییه‌ت و سیاسه‌تی ئیسلامیی گه‌شه‌سه‌ندووتر بێت له به‌رامبه‌ر نه‌یارانیدا، چونكه ئه‌مه ڕه‌وڕه‌وه‌ی ژیان و سروشتی ئه‌م بوون و وجووده ئینسانییه‌یه و خودا ئاگایه به هه‌موو شت، ئه‌م ململانێیه‌ش به‌رده‌وامه تا دوا واده‌ی به‌ڵێندراوی خۆی، كه خودای ئاینده‌به‌خش و دڵلاَوا ڕێككاریی ئه‌م ژین و ژیان و مردن و زیندوونه‌وه‌یه‌مان ده‌كات و هه‌ر خۆشی سه‌رده‌كه‌وێت و براوه‌ی مه‌یدانه‌كه‌یه، خۆشبه‌ختی بۆ كه‌سێك كه له ته‌ك به‌رنامه و ڕێباز و په‌یامه‌كه‌ی خودادایه.
خودایه بمانگێڕه به‌و كه‌سانه‌ی كه له‌سه‌ر ڕێ و ڕێباز و به‌رنامه و په‌یامه‌كه‌ی خۆت ده‌ژین و ده‌مرن و زیندوو ده‌بنه‌وه و لێخۆشبوو‌ن و سه‌رفرازییان مسۆگه‌ره و میوانی هه‌میشه‌خۆشه‌ویستی خۆتن و به‌هه‌شتی نه‌بڕاوه و فراوانی خۆتیان هه‌یه، اللهم امین.