06/08/2013
•
نوسەر: bzavpress
•
داوای دانیشتنی نائاسایی په‌رله‌مان ده‌كرێت
ژماره‌ی یاسایی په‌رله‌مانتاران له فراكسیۆنه جیاوازه‌كانی كوردستان داوای دانیشتنی نائاسایی په‌رله‌مان ده‌كه‌ن له‌سه‌ر خراپی بارودۆخی رۆژئاوای كوردستان.
كاردۆ محه‌مه‌د، سه‌رۆكی فراكسیۆنی گۆڕان له په‌رله‌مانی كوردستان له لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند: داوای كۆبونه‌وه‌یه‌كی نائاسایی په‌رله‌مانمان كردوه به‌مه‌به‌ستی گفتوگۆكردن له‌سه‌ر دۆخی رۆژئاوای كوردستان و پرسی داخستنی سنوره‌كان كه ئه‌مه پێچه‌وانه‌ی ئیراده و ده‌سه‌ڵاتی په‌رله‌مانه.
سه‌رۆكی فراكسیۆنی گۆڕان، رونیشیكرده‌وه داوایان له سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مانی كوردستان كردوه پێش به‌رواری (20/8) كۆبونه‌وه‌یه‌كی نائاسایی ئه‌نجام بدرێت به مه‌به‌ستی به‌داواداچون بۆ ئه‌و پرسه هه‌ستیاره.
له ئێستاشدا په‌رله‌مانتاران له هه‌وڵی واژۆ كۆكردنه‌وه‌دان بۆ كۆبونه‌وه نائاساییه‌كه.